خوێنی شه هیدی فەرماندە(جەعفەری حەمەدەرویش ) بوو بەشاباشی ئازادکردنی کەرکوکی بابەگوڕگوڕ ولەیادی ئەم ڕۆژانەی کەئەمرۆی ئازادیان بەدیهینا ئەمەوێت هەم باسی نمونەی فه رماندەی شه هید جەعفەر بکەم، هەم باسی پیرۆزی ڕۆژی ڕزگاری کەرکوك بکەم، یەکێتی نیشتمانی کوردستان واگۆشی کردوین که کەرکوك دواویستگەی خەبات و تێکۆشانمان بێت و داکۆکی لەسەر هەموو بستێك له خاکی کوردستان بکەین لەو پێناوەشدا خوێنمان ببەخشینه سەرخاکی پیرۆزی کوردستان تائازادی و سەربەخۆی یەکجارەکی .
وه ك ڕەتڵی تەق تەق وکۆیه به( شیوه سوردا ) سەرکەوتین بەرەو بابه گوڕگوڕ هەنگاومان هەڵێنا، بەڵام بەرلەئێمەشەهید جەعفەری فەرمانده بەخۆی و تیپەکەیەوه له شەڕی بازگەی کەرکوك دا بوو لەخاڵی دەرکەوتنی کەرکوكدا، جێگەی بازگەی ئێستا وەستاین، کۆپتەروپیلاتۆز لەئاسمانی شەڕگەی شەهید جەعفەردابوون، خەریکی بەڕێکردنی پێشمەرگەکان بووین، سەرکردەی نەمرهەڤاڵی هەردەم لەیادمان حەسەن کوێستانی کەئێستاش قسەکانی لەهزرمدا زایەڵه دەداتەوه کاتی ووتی ڕۆحه شیرنەکەم ئەوه هاتی ؟ ووتم بەڵێ. . ووتی چیدەکەن ؟ ووتم لێرەوه بەڕێدەکه وین بەرەو جێگەکەی جەعفەر، بازگەی کەرکوك بۆپشتیوانی کردنیان، دیاره هێزەکانمان له هەموو لایەکەوه بلاوەیان کردبوو و ولەناوکەرکوکیش دا شەڕگەرم بوو، من لەگەڵ مەفرەزەیەکی کۆیەدا که کاك ئەکرەمی مەلا فەتاح فەرماندەیان بوو، له پشت شەهید جەعفەروئەوانەوه لەپشتی بازگەوە سەنگەرمان گرتبوو، لەنێوان بازگەکەوگەڕەکی ڕەحیماوادا زرێپۆشێك هەبوو، که بواری پێنەئەداین، لەگەڵ کاک ئەکرەمدا چووینه پێشەوەو وبه شێنەیی نزیك بووینەوە، کاک ئەکرەم قەناسی پێبوو، منیش دووربین، بڕیارماندا ئەبێت ئەو زرێپۆشه نەعلەتیه بێدەنگ بکەین، یه کێکمان بەدووربین و ئەوی تریشمان بەقەناس، وتەنها بەیەك فیشەك سەربازێك پێکراو، ئه وانی تر به زرێپۆشه که وەهەڵاتن. . . بەڵام مخابن لەوکاتەدا له ئەرزوو ئاسمانه وەشەڕ لەسەر فەرماندەی تیپی شه هیدان *تیپی ٩٣کۆیه *تیپەکەی شەهیدان شەفیق وئەحمەد بڕنەو سەرباز وشەماڵ و شەهریاروحاجی شەفیق ودەیان فەرمانده وڕۆڵەی قارەمانی تر، کاکه جەعفەری فەرمانده و ڕۆڵەی تێکۆشەر، ئەوساته وەخته بوو کەشەهید بوو، شەهید بوونی بووبەکلیلی کردنەوەی دەرگای پۆڵاینی بازگەکانی فاشستەکانی بەعس، کەبەدرێژای حوکمرانی وپاوان خوازیان لاوانی کوردیان لەو دەرگایانه وەئەگەیانده هەیئەی لێکۆڵینەوەی کەرکوك ئازاروئەشکەنجەیان ئەدان ولە ژێر زەبری کاریگەری ئازارەکانیاندا شەهیددەبوون، مخابن من نووسەرنیم و پێنوسم نوکی کۆڵە وهزرم ووشەکان ناپێکێت بۆ شەهید جەعفەری فەرمانده وپارتیزان هەرچیەکی بنوسم ناکاتە قابیلی ئەو کەلە مرۆڤە نیشتیمانپەروەرو ئازاو چاونەترسە، باڵایەکی بەرزو ڕەش ئەسمەرێکی خوێن شیرین، ئارام ئارام ڕووبه خەنده، ئازاو دلێروبوێر بوو له کام شەڕی لووتکه دا ڕۆڵی دیار نه بوو؟له کامه هەڵمەتدا، له پێشەوەنه بوو؟ ئەو پیاوی تەنگانەو ڕۆژە رەشەکان بوو. .
سڵاو ئەی فەرماندەی چاونەترس، بەشەهیدبوونت کەرکوك بەئێستاشیەوە فرمێسك بۆ تۆ و ئازاد هه ورامی وعەبدولرەزاق وهه ڤاڵه قارەمان وبەورئاساکانیان دەڕێژێ،
*بەر لەڕۆژئاوابوونی ڕۆژی١٩/٣گه یشتینه ناو گۆڕستانی ڕەحیماوا ئەو دیمەنەی ئێمه دیتمان هەرگیز لەبیرناکرێت، له بەردەرگاو سەرهەموو کۆڵانەکانی ڕەحیماوا ژنان و منداڵانی چاوگەش بەچاوی پڕفرمێسكودەستی پڕنان وئاوەوه بەهەلهله لێدان و چەپڵەڕێزانەوه له پێشوازیماندا بوون، لێرەوه دیتم و بەحەق زانیم، که کوردی ئەو شارە قارەمانە چه ندەبێ نازن و چەنده دیل ودڵ پڕله قین له ئاستی فاشستەکان بوون، ئەو پێشوازیەی میلەتەکەمان وورەیەکی لەبن نەهاتوو بوو له دروشمی نه سرەوتن تا سەرکەوتن . . . له ڕەحیماوادا چوینه ماڵی حاجی شەمسەدین وچەند کاتژمێرێك ماینەوه ودواترکۆبوینه وه وله به رەبەیانی ٢٠/٣ دا به ڕێکەوتین به هاوکاری دەلیلێك که ناوچه که شارەزابوو بەرەو گەڕەکی تەپەلەسەر سکەی شەفەمەندەفەرکەدا ڕەبایەکی دوژمن مابوو که پێكهاتبوو له زریپۆشێك وچەند سەربازێك له کاتی گەیشتنه جێگای مەبەست، بڕیارماندا کەهەندێك له پێشمەرگەکان له سەربانەبەرزەکانەوەو بەشێکی تریش لەپێشمەرگەکان هەڵمەت بەرین بۆسەر ڕەبایەکە، کاتژمێر له نێوان ١٠ بۆ ١١ بووکاتێك هه ڵمەت برا، تەنها له چەند دەقیقەیەک وله چاوتروکانێکدا ئەو دومەڵەی سەر لاشەی دایکی نیشتمان لابرا، من لەوهەڵمەتەدا پێکرام وبرینداربووم، له ٢٢ مین ساڵیادی ئازادکردنی بابه گوڕگوڕدا سڵاو لەکەرکوك و کەرکوکیەکان، سڵاولەڕۆڵەقارەمانەکانی کورد کەلەپێناوی ئازادکردنی خاکی نیشتماندا گیانیان کردەقوربانی، سڵاو لەشەهیدانی کوردوکوردستان .
*بەرپرسی لقی هەندەرانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان