بیۆگرافی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی به كورتی:-
رۆژی له دایكبوو:- 2ئازاری 1312-ئێران، سه‌بزه‌وار، كاههك
مردنی:-29 خوردادی 1356 ئینگلستان-ساوت همپتون
مه‌زاری- سوریا- دیمه‌شق هه‌رچه‌ند خۆی وه‌سیه‌تی كردبوو له "حسیینهی ارشاد" كه مرد بنێژرێ. .
ده‌رچووی به‌شی:- دوكتۆرا له مێژوو
كۆلیژ- مه‌شهه‌د- سۆربۆن
پیشه:- نووسه‌ر، كۆمه‌ڵناس، مێژووناس، لێكۆله‌ری دینی.
ساڵه‌كانی چالاكی:- 1331-1356
نازناو:- مامۆستای شۆرش
دین:- ئیسلام- شیعه ( (به‌ڵام كام شیعه!!) ) - سووننهشمان هه‌یه له شیعه‌ی تووندڕه‌وه خراپتر. !به‌ڵام مهزههبێهكی"اعتدال"
خێزانه‌كه‌ی:- پوران شه‌ریعه‌ت ره‌زه‌وی
منداڵه‌كانی:- ئیحسان، سوسه‌ن، سارا، مونا
باوك و دایكی:- محمد تقی ا‌لدین شه‌ریعه‌تی و زه‌هرا ئه‌مینی.
د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی له ساڵی 1312 له گوندی كاههك له بیابانی مهزینان له نزیك سه‌بزه‌وار له دایك بووه. باوكی باوه‌گه‌وره‌ی مه‌لا قوربانعه‌لی ناسراو به (اخوند حكیم) پیاوێكی تێگه‌یشتوو بووه كه له خوێندنگاكانی كۆنی بوخار و مه‌شهه‌د و سه‌بزه‌وار ده‌رچووه (بووه به ده‌رچووی ئه‌و خوێندنهگایانه) .
شه‌ریعه‌تی خوێندنی خۆی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای"ابن یمین" له مه‌شهه‌د له ساڵی 1319 ده‌ست پێكردووه به‌ڵام به هۆی خراپی بارۆخهوه محمد تقی شه‌ریعه‌تی مه‌جبوور بووه كه خێزانه‌كه‌ی برێته گوند.
دوای ئه‌وه‌ی كه له "حسینیه ارشاد" شه‌ریعه‌تی ناوبانگی ته‌واو وه‌ده‌ست ده‌هێنێ و به تایبه‌ت چینی رۆشنبیری ئیسلامی رووی تێ ده‌كه‌ن. . ساواك بۆ ماوه‌ی 18 مانگ شه‌ریعه‌تی له به‌ندیخانه ده‌هاوی و به‌وه‌ش راناوه‌ستن ده‌ست به‌سه‌ر باوك و خێزانه‌كه‌یدا ده‌گرن. . پاش ئه‌وه شای ئێران زانێتی كه ده‌ستگیركردنی شه‌ریعه‌تی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ له به‌ندیخانه ئازادی كردوو و شه‌ریعه‌تی رووی له ئه‌وڕوپا كرد و رووی له برۆكسل كرد پێش سێ هه‌فته له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا له ساوت همپتون له رووداوێكی نادیاردا له 29ی خوردادی 1356 رووی له دونیای ناكۆتا كرد و دوای راگه‌یاندرا كه به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوای كردووه. .
به‌رهه‌مه‌كانی برییتن له 40 كتێب و جگه له تۆماری ده‌نگی هه‌ندێ له كتێبه‌كانی دووبهرگین. .
رۆشنبیر:-
ئه‌وه‌ی كه له بیركردنه‌وه و داوه‌ری كردن وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاروباره‌كان پشت به هزری نوێ و ئازادی خوازانه و پێشكه‌وتووخوازی ده‌به‌ستێ نه‌ك له‌سه‌ر باوه‌ڕی ده‌مارگیریانه، دژی رژێم و بنه‌مای نوێ. . !!
كورته‌یه‌ك:-
دادوه‌ری كردن و قازی شه‌رعی
دادوه‌ری كردن پله‌یه‌كه كه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا نرخ و به‌های تایبه‌ت باڵای خۆی هه‌یه. . له (فقه الاسلامی) دا به هه‌مان شێوه دادوه‌ر و دادوه‌ری كردن زۆر هه‌ستیار و نرخێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. . !!
مانای (لغوی) :-
له بنه‌مادا به مانای جیاكاری كردن له‌سه‌ر كارێك-ئیشێك كه چ به وته بێ یان یان كردار. . له خواوه بێ یان له لایه‌ن مرۆڤه‌وه. . !!
چه‌ند مانایه‌كی تر وه‌ك:-
1- ته‌واوكردن. .
2- دروستكردن. .
له (اێگلاح) دا:-
كه‌سێكه كه نێوان خه‌ڵكی ده‌كات. . كه حوكم (بڕیاڕ) ده‌دات له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه. .
حیكمه‌تی دادی شه‌رعی:-
خوای گه‌وره (جل جلاله) دادی داناوه به تایبه‌ت شه‌رعی بۆ پاراستن ماف، دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری، جیاكردنه‌وه‌ی دوژمنكاری و كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بۆ چاكردنی نه‌فس و ماڵ. . !! دادگه‌ری له نێوان خه‌ڵكی ئیشی پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خوا (علیهم و ێلاه و السلام) . . .
جیاوازی نێوان (دادوه‌ر و موفتی) . .
1- دادوه‌ر حوكمی شه‌رعی روون ده‌كاته‌وه و پابه‌نده پێوه‌ی، موفتی ته‌نها حوكمه‌كه روون ده‌كاته. . !!
2-بازنه‌ی موفتی بوون فراوانتره له دادگه‌ر، چونكه موفتی فتوا ده‌دات له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته جیاكاریه‌كان و ئه‌وانی تریش به‌ڵام دادوه‌ر حوكمه‌كه‌ی تایبه‌ته به كاروباری ئه‌و بابه‌تانه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره.
3- دادوه‌ر سی سیفاتی هه‌یه. .
ا- له لایه‌كه‌وه روونكردنه‌وه‌ی موفتیهكه روون ده‌كاته‌وه. .
ب-له لایه‌كی تره‌وه پابه‌نده به حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن سوڵتانه‌وه. .
ج- له لایه‌كه‌ی تره‌وه ده‌بێ شاهیدی هه‌بێ. .
مه‌رجه‌كانی (قازی شه‌رعی) :-
1- ده‌بێ موسڵمان بێ
2- پیاو بێ
3-بالغ بێ
4- عاقڵ بێ
5- دادپه‌روه‌ر بێ. . .
6-گوێڕاگر بێ
7-زانا بێ به‌و حوكمه‌ی ده‌ری ده‌كات.
جا له هه‌موو گرنتگتر8-ئازاد بێ
9- ته‌نها به پێی (الكتاب و السنه) دادوه‌ری بكات. . شاره‌زا بێ له دینی خوا، توانای هه‌بێ (حق و باگل) جیابكاته‌وه. . دوور له بێ له ده‌مارگیری و زۆرداری و سته‌م و هه‌وا و نه‌فس (ئاره‌زوو) .
له هه‌مووی گرنگتر ده‌بێ ( (ئیمامی-پێشه‌وای موسڵمانان جێگه‌ی ئه‌و دادوه‌ره دیاری بكه‌ن. . زۆر به ئه‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت و خۆپارێزی و راستگۆی و ( (ورع) ) ی بوونه‌وه. . !!
. . . زۆر به پێویستم زانی! بۆیه ده‌ستم به‌م كورته باسه كرد تا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تێیدا نییه نه‌بنه داوه‌ر له نێوان كه‌سایه‌تیه‌كاندا. . به تایبه‌ت هه‌ندێ له بانگخوازانی ئیسلام كه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه یه‌ك پیت زمانی (فارسی) بزانن به‌و شێوه ته‌فسیری وه‌ته‌كانی شه‌ریعه‌تی ده‌كه‌ن. . بۆ نمونه شه‌ریعه‌تی ده‌لێ" ئیسلام ئاشتی نیه شه‌ڕه". به‌ها و نرخی تایبه‌ت بۆ قورئان وه‌ك ئه‌و ئایه‌ته‌ی لێ دێ ( (لا تقربوا ێلاه) وااته نزیكی نوێژ مه‌كه‌ون ئه‌ی نابێ پێش و پاشی ئایه‌ته‌كه بخوێنرێته‌وه. . !! جا مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه به ئاشكرا مه‌زهه‌به‌كه‌ی دیار بێ واته دینه‌كه‌ی. . گه‌ر كه‌سێك هه‌موو سیفه‌ته‌كانی تێیدا بێ به‌ڵام سیفهتهتی خاڵی9 تێیدا نه‌بێ ئه‌وا ناتوانێ بڕیار بدرێ كێ به‌شێك له وته‌كانی كوفره یان كوفر نییه. . ئه‌و كه‌سه ده‌بێ هه‌موو كه‌ره‌سته شه‌رعیه‌كانی له به‌رده‌ستدا بێ و (قازی شه‌رعیش) ده‌بێ له لایه‌ن پێشه‌وای موسڵمانان هه‌ڵبژێردرێ. . . پێم وابێ له كوردستان كه ئاشكرایه ئه‌نجومه‌نی نییه بۆ ده‌ركردنی فتوا تا هه‌موو تاكێكی ئه‌و ناوچه‌یه به پێی بارودۆخ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فتوایه‌دا بكه‌ن. . جا هه‌ندێ كه‌س زۆر به شێوه‌یه‌كی نهسیاو و تووند هه‌ڵده‌ستن قسه و قه‌ڵه‌میان فڕێ ده‌ده‌نه سه‌ر مێز و سه‌باره‌ت به هزری شه‌ریعه‌تی قسه ده‌كه‌ن. . له كاتێكدا خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی (كافر) بێ. . !!
ههندێكێك پێیان وایه (مه‌به‌ست له‌و نوسینه‌كانی شه‌ریعه‌تی ناساندنی (علی شه‌ریعه‌تیه) وه‌كو خۆی نه‌بادا له‌رێی هه‌ندێك له‌قسه جوانه‌كانی بیره بۆ گه‌نه‌كه‌ی برژێته فیكری هه‌ندیك له دڵسۆزان) . . !!
منیش ئه‌مه ده‌ڵێم:
1-گروپێك لایه‌نگری شهریعهتین، گروپێكیش دژی شه‌ریعه‌تی. . هه‌ردوو گروپهگه به دڵنیاییه‌وه ده‌مارگیریان بۆ شه‌ریعه‌تی هه‌یه. . لایه‌نگرانی شه‌ریعه‌تی ئه‌و خاڵ و بابه‌ته ئیجابیانه ده‌خه‌نه ڕوو كه شه‌ریعه‌تی وتوویه‌تی و له‌سه‌ر حساب ده‌كه‌ن و نه‌یارانیشی به‌هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نگرانی به پێچه‌وانه‌وه ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و خاڵ و بابه‌ته سلبیانه‌ی شه‌ریعه‌تی. . نووسینه‌كه له‌وه دوور بێت ( (كه‌سێتی) ) شه‌ریعه‌تی له ( (هزری) ) جیابكرێته‌وه. . !!
2-شه‌ریعه‌تی (40) چل به‌رهه‌می هه‌یه به‌ناوی (ئاساره‌كانی د. شه‌ریعتی) له‌و چل به‌رهه‌مه گه‌ر پێنج به‌رهه‌می به‌كه‌ڵك نیه‌ت خۆ (35) به‌رهه‌مه‌كه‌ی تری به‌كه‌ڵك دێت. . !!
هزری شه‌ریعه‌تی به پێی نووسین و تۆماره ده‌نگیه‌كانی:-
1-دین
2- بیروباوه‌ڕ
3- شۆڕش
(نووسینه‌كانم) له‌سه‌ر سێ شێوه ده‌خولێنه‌وه:. . (د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی)
1- كۆمه‌ڵایه‌تی. . ئه‌وه‌ی ته‌نیا خه‌ڵكی قبوڵێتی
2- ئیسلامی. . ئه‌وه‌ی هه‌م خۆم و هه‌م خه‌ڵكی قبوڵێتی. . .
3- وشكێتی وه‌ك بیابانی وشك. . (كویر) – معنویت. ! كه‌متر حه‌زم لێیه هه‌رچه‌ند به تایبه‌ت له وتاره‌كانی وشكێتی ته‌واوی پێوه دیاره. . له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له نووسینه‌كانی به تایبه‌ت كتێبه‌كانی ( (تاریخ تمدن2جلد) ) و ( (اسلام شناسی) ) . . !!
. . . به وته‌ی خۆی مامۆستای نه‌وه‌ی گه‌نجان (ج21، ێ256)،
مامۆستای گه‌وره (ج31، ێ ب)
یان مامۆستای شۆڕش. .
له (ئاسار-به‌رهه‌م-جلدی 5 لاپه‌ڕه 55) شه‌ریعه‌تی ده‌ڵێ:
جا هیوام وایه دۆستانی شه‌ریعه‌تی، شه‌ریعه‌تی نه‌گه‌یه‌ننه ئاستی (فریشته) و نه‌یارانیشی ره‌وانه‌ی (جه‌هه‌ننه‌م) ی نه‌كه‌ن. . !!
له كتێبی "میعاد با ابراهیم" زۆر به جوانی باسی ئه‌بووبه‌كر دهكاو و ده‌ڵێ: نابێ شیعه فه‌زڵی خه‌لیفه‌كان بدات به‌سه‌ر ئیمامهكاندا له‌كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆی وتی ده‌بێ ته‌نها په‌نجه‌ری ئه‌بووبه‌كر كراوه بێ و هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان دابخه‌ن، كه‌چی شیعه ده‌ڵی نا ته‌نها په‌نجه‌ره‌ی عه‌لی نه‌بێ. . جا له‌و كتێبه‌كه‌دا شه‌ریعه‌تی به شێوه‌یه‌كی ورد و زانستی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه مه‌به‌ستی په‌نجه‌ره‌كه‌ی ئه‌بووبه‌كره. .
پاشان دێته سه‌ر باسی عائیشه و ده‌ڵێ موحه‌ممه‌د له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد نه‌ك به‌و شێوه‌ی شیعه باسی ده‌كات.
هه‌ر له‌كتێبی ناوبراو باسی ئهبووبهكهر ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌بووبه‌كری گه‌وره به‌كاریگه‌ر له‌كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر توانی تووڕه‌یی عومه‌ر دامركێنێته‌وه. . ئهبووبهكهر زۆر دڵناسك بوو و زۆریش پێغه‌مبه‌ری خۆش ده‌وێست. . خه‌لیفه‌كان توانیان له‌سه‌ر رێچكه‌ی رێبازی پێغه‌مبه‌ر بڕۆن.
به‌ڵام شه‌ریعه‌تی له‌كتێبی ( (ئه‌بوزه‌ڕ) ) كه ئه‌وه‌ی له كوردستان وه‌ریگێڕا كه به كوردیهكهیشی خوێندوومه‌ته‌وه زۆر له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وێكناچێ هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڕێزه تا راده‌یه‌ك په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندووه به‌ڵام له باسی عوسماندا ره‌زای خوای لێبێت له هه‌ندێ شوێن به جوانی باسی ده‌كات و ده‌ڵێ توانای له سه‌ر رێچكه‌ی پێغه‌مبه‌ر بڕوات به‌ڵام كه ده‌گاته لاپه‌ڕه‌كانی كۆتای داده‌به‌زێته سه‌ر عوسمان له یه‌ك دوو شوێن كه زۆر به خراپه داده‌به‌زێ. . !!
له كتێبی دایه باوه كێ خراوه كه مامۆستا هه‌ژار كردوویه‌تی به كوردی من ده‌قه فارسیهكهیم هه‌یه‌و خوێندۆته‌وه ( (پدر مادر ما متهمیم!) ) له‌سه‌ر باسی عومه‌ر و شیعه ده‌ڵێ:
هه‌ندێ كه‌س گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ده‌كه‌ن كه بۆ له‌كاتی ناوبردنی عومه‌ر كه‌وانه‌یه‌ك ناكه‌مه‌وه و قسه به عومه‌ر ناڵێم، من بڕوام به‌و جۆره بیركردنه‌وه نیه و حه‌زیشم لێ نییه. .
هه‌ر له‌و كتێبه ده‌ڵێ: نازانم چوومه سعودیه و وتیان ئه‌وه شیعه‌كه هات و هاتمه‌وه و حه‌وزه‌ی قوم و تیان ئه‌وه سووننهكه هات. . ئه‌سڵه‌ن من بڕوا به دینیكه كه خۆم بكه‌م به فیدایی و قوربانی بده‌م له‌و پێناوه‌دا گیان ببه‌خشم.
له باسی ته‌وحیدا ده‌لێ: پێچه‌وانه‌ی ته‌وحید شیركه. "هاوبه‌ش دانان بۆ خوا.
له تۆماری ده‌نگی (فلسفهی تاریخ) ده‌ڵێ: گه‌ر شیعه بێته سه‌ر حوكم و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئه‌وا ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ده‌یكات و تۆڵه‌ی مه‌زهه‌بی له خۆی ده‌كاته‌وه له كاتێكدا له لوبنان كه شیعه و سووننه ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نێوانیان سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌سیحی ئه‌و وڵاته و كاربهجێكاری ئه‌و وڵاته كه مه‌سیحیه ناوبژیوانیان ده‌كات. !وه به هه‌مان شێوه شیعه‌ش كه سووننه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست سووننه تۆڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی مه‌زهه‌بی له خۆی ده‌كاته‌وه.
له باسی حه‌زره‌تی فاتمه له برواری وه‌فاتیدا پشتی سووننه ده‌گرێ و ده‌ڵێ من ئه‌وه‌ی برایانی ئه‌هلی سووننه‌م پێ راستره. . شیعه ده‌ڵێ 18 ساڵ بووه كۆچی دوایی كردووه كه‌چی سووننه ده‌ڵێ 28 ساڵ بووه ئه‌وه‌ی سووننه بۆیه راسته چونكه پێغه‌مبه‌ر كه چووه شیوی شوعه‌یب ( (ئه‌بوتالیب) ) فاتمه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه كه‌واته له دایك بوونی فاتمه پێنج ساڵ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی. ! و 10 ساڵ بانگه‌وازی و 13 ساڵ له مه‌دینه كه‌واته 28 ساڵ!! نازانم بۆ شیعه و سووننه له‌سه‌ر ته‌مه‌ن رێك ناكه‌ون كه شتێكی ( (عه‌قیده) ) ی بیروباوه‌ڕی نییه. . !!
هه‌ر له یه‌كێ له تۆماره ده‌نگیه‌كان به ناوی ( (علی بنیانگزار وحدت) ) ده‌ڵێ: له بیرم چووبوو كه كتێبێ له كتێبه‌كانم نووسی و دام به چاپخانه‌كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌م. . چووم پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كتێبه‌كان بكه‌م ته‌ماشا ده‌كه‌م هه‌موو ( (ده‌بێ) ) یه‌كانی كردووه به ( (نابێ) ) یه‌كان و هه‌موو ( (نابێ) ) یه‌كانی كردووه به ( (ده‌بێ) ) یه‌كان. . . !!
بۆیه ئه‌توانین بڵێین شه‌ریعه‌تی رۆشنبیرێكی موسڵمان بووه و ئه‌وه‌ی كه تاكی ئیسلامی تووند كه خۆیان پێیان خۆشه له ئه‌هلی سووننه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی شیعه‌ش تووندڕه‌وه وه‌ك چۆن ( (غل العلمانی) ) مان هه‌یه ئه‌وانیش بڕوای پێ ناكه‌ن كه هه‌روه‌ك له"حسینیه ارشاد" له‌كاتی نه‌مایشكردنی ئه‌بوزه‌ڕ كه له كتێبی ئه‌بوزه‌ڕ باسی ده‌كات له ده‌قه فارسیه‌كه‌ی له لایه‌ن هاوڕێكانی له سه‌رته‌ختی شانۆ پێان راگه‌یه‌نرا كه بۆمبێك له ژێر ته‌ختی شانۆكه دانراوه. . !! بۆیه شه‌ریعه‌تی خۆی وتاری دا تا ته‌واو بوو و به‌و نیه‌ته‌ش گه‌ر شتێك بوو خۆی پێوه بێ. .
له زۆربه‌ی تۆماره ده‌نگیه‌كان ده‌ڵی منیش وه‌ك ئێوه‌م و هیچ جیاوازیه‌كم نییه به‌ڵام وه‌ك مامۆستایه‌ك قسه ده‌كم و كه‌سێكیش نیم كه وه‌ك ( (فقه اسلامی) ) یان ( (فتوا) ) دهركهرێك قسه بكه‌م. .
جا هیوادارم كه ئیتر به تایبه‌ت چه‌په‌كان كه زۆر دڵیان به‌وه خۆشه شه‌ریعه‌تی كه‌سێكی رۆشنبیرهو و ته‌واو نازانن كه رۆشنبیرێكی موسڵمانی ته‌واوه. . بێ پیچ و په‌نا داشی ناتاشم نه به لای ئه‌هلی سووننه و نه به‌لای ئه‌هلی شیعه. . !!
ئه‌نجام:-
شه‌ریعه‌تی:-
1- رۆشنبیرێكی موسڵمان
2- نه شیعه و نه سووننه
3- دوور له ( (تكفیر كردن) ) وه‌ك هه‌ندێ گروپ و لایه‌ن ده‌یكه‌ن
4- موسڵمانێكی میانه‌ڕه‌وه
5- موسڵمانێكی هۆشیار وه‌ك سه‌یید قوتب
6- جوێن نه‌دان به سه‌حابه و قسه وتن پێیان
7- به درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به كافر و شیعه‌ی تووندڕه‌وی ده‌زانن.
8- ده‌ركه‌وتنی یه‌ك دوو كتێبی به كوردی كرا‌و هزری شه‌ریعه‌تی وهدهرناخات. . !!
9- هه‌ڵسانگاندنی بۆ چه‌په‌كان و ئیسلامیه سووننه توونده‌كان. . كه تووندی له ئیسلامدا نییه. . !!
10- ئه‌وانه‌ی كه شه‌ریعه‌تیان هه‌ر نه‌ناسیبوو ئه‌وانه‌یشی كه ناسیبوویان به‌م شێوه درووسته. . !!
سه‌رچاوه‌كان:-
1- كتێبه‌كانی ( (ئاساره‌كانی) )
2- تۆماره ده‌نگیه‌كان. . . به ده‌نگی خۆی چ له حه‌ج و چ له حوسینیهی ئیڕشاد.