سه‌قامگیری له‌ به‌رامبه‌ر چاكسازی سیاسیدا ... كریم احمد.

هه‌میشه‌بڕیارسازه‌كانی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ده‌بنه‌وه‌له‌نێوان جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی دیموكراتی تیایدا. هه‌رچه‌نده‌وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی به‌ربڵاوی له‌چاكسازی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌داهه‌یه‌، به‌ڵام به‌هه‌مان ئاست نیگه‌رانیگه‌لێكی ستراتیژی گرنگ له‌ئارادایه‌له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌نزیكه‌كانی به‌شداری ڕووله‌زیادی هاوڵاتیان له‌بڕیار و پڕۆسه‌ی سیاسیدا، 

ئاسته‌به‌رزه‌كانی هه‌ستی دژه‌ئه‌مریكی له‌ناوچه‌كه‌دائه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه‌هه‌ركرانه‌وه‌یه‌ك له‌سیسته‌مه‌سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ڕه‌نگه‌گرتنه‌به‌ری ئه‌وسیاسه‌تانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و ویسته‌جه‌ماوه‌رییه‌كان بن بۆ خۆلادان و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌به‌ستنی په‌یوه‌ندیه‌كی نزیك و دۆستانه‌له‌گه‌ڵ ولاته‌یه‌كگرتووه‌كاندا. هه‌رجوله‌یه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌داڕه‌نگه‌ئامانجه‌ناوچه‌ییه‌كانی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ئالۆزبكات، له‌نێویاندادوباره‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و ناوبژیوانیكردنی ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، هه‌روه‌هائامانجه‌به‌رفراوانه‌كانی دیكه‌وه‌ك دژایه‌تی تیڕۆڕیزم و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كه‌كۆمه‌ڵكوژه‌كان.

گه‌شه‌پێدانی ڕه‌وتی چاكسازی سیاسی بۆی هه‌یه‌ببێته‌هۆی زیادبوونی ناسه‌قامگیری ناوچه‌یی. هاوڵاتی و تاكه‌كه‌سه‌كان له‌ناوچه‌كه‌داله‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌كی به‌رفراوانتری بۆچوون و گۆشه‌نیگاكانداده‌ست وپه‌نجه‌نه‌رم ده‌كه‌ن له‌ڕێی هۆكاره‌نوێكانی ڕاگه‌یاندوه‌كه‌بوونه‌ته‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گوزارشتكردن له‌توڕه‌ی و نائومێدی و ناڕازیبونیان. هه‌روه‌هائه‌م بیروبۆچونانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانترپه‌خش ده‌كرێن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆكاره‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌ئاست مامناوه‌ندییه‌كان، وه‌ك ئامێری له‌به‌رگرتنه‌وه‌ (فۆتۆكۆپی)، فاكس، كاسیته‌كان. ئازادكردنی مه‌ودای بیروبۆچوونه‌گوزارشت لێكراوه‌كانی زیادكردووه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا:ڕه‌نگه‌به‌دیموكراتیكردن ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ندی ده‌نگی نوی بڕه‌خسێنێت بۆ ئاوێته‌بوونییان به‌حكومه‌ت. ده‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تری نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان یاخودئیسلامییه‌كان له‌ڕژیمه‌تاكڕه‌وه‌كاندابۆی هه‌یه‌مایه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردنی ڕژێمه‌كانی دیكه‌ و ئالۆزی و گرژییه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان خێراتربكات. پترله‌وه‌، ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ی به‌ گۆڕانه‌سیاسیه‌قوڵ و بنه‌ڕه‌تییه‌كانداگوزه‌رده‌كه‌ن به‌زۆری له‌ململانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ده‌گلێن وه‌ زیاترله‌وانی دیكه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه‌له‌شه‌ڕ و ده‌ستدرێژییه‌كانداده‌ستپێشخه‌ربن. هه‌روه‌هائه‌م ده‌وڵه‌تانه‌له‌دۆخی لاوازییه‌كی ئاشكرادان كه‌دراوسێكانییان ده‌خاته‌سه‌ركه‌ڵكه‌ڵه‌ی ده‌ستدرێژی و كاولكاری.

له‌كاتێكدابڕیارسازان له‌ تێكۆشاندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كی ڕاست و دروست له‌نێوان سه‌قامگیری و دیموكراسیدا، سیاسه‌تی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاست ناوچه‌كه‌دا وه‌ك سیاسه‌تی پڕناكۆكی هاتۆته‌به‌رچاو. گوتاری پشتیوانی له‌چاكسازی سیاسی له‌ناوچه‌كه‌داهاوشان بووه‌له‌گه‌ڵ قبوڵكردنی سیاسه‌ته‌نادیموكاتییه‌هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان دا. له‌كاتێكداپه‌ره‌سه‌ندنه‌دیموكراسییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌گه‌ری بوون به‌ دوژمنی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانییان لێده‌كرێت نادیده‌ده‌گیرێت. هه‌ركاتێك وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ناچاربوبێت له‌ نێوان دیموكراسی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌داهه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌وابه‌شێوه‌یه‌كی نه‌ گۆڕ و به‌رده‌وام سه‌قامگیری هه‌ڵبژاردووه‌. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ده‌رئه‌نجامگه‌لی دیاریكراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدابه‌ گه‌ڵ و ڕژیمه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌. ڕژێمه‌ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان ڕه‌نگه‌ زیاتر و زیاتر هانبدریت، و ئاسوده‌بن به‌وباوه‌ڕه‌ی كه‌وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان فشارناكات بۆ چاكسازییه‌ سیاسییه‌كان، له‌كاتێكداگه‌لان به‌شێوه‌یه‌كی ڕوو له‌ زیاد وا له‌وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڕوانن كه‌به‌لای كه‌مه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی به‌رپرسیاره‌ له‌ ڕژێمه‌ سه‌ركوتكاره‌كانییان. كریم احمد

 

Related Articles