بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان .. کامه‌ران عه‌لی

له‌ ڕوی تیۆریه‌وه‌ in principle سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی خۆیان له‌ ناو خۆیاندا بڕیاریانداوه‌ که‌ سه‌رکه‌وتو نابن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ر سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی بونه‌ته‌ هۆکاری پێک نه‌هێنانی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ هه‌موو کوردستان ئاگاداری ئه‌م سه‌ر لێشوانه‌‌ی یه‌کێتیی بێت، چونکه‌ چیتر حكومه‌تی زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ی سیاسی ناتوانێت حكومه‌تێكی کارتۆنی بێهێز پێکبهێنێ، به‌ڵکو ئامانجه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی ئێستاس وابیر ده‌کاته‌وه‌ سه‌رده‌می چه‌مکی ڕه‌عیه‌ت و چه‌مکی جه‌ماوه‌ر بونیان هه‌یه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ بیر چۆته‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی که‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌یان که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان وه‌ک فه‌رشی کاشانی نازداربوو، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و‌ ته‌نک بوونه‌ی به‌رده‌وام ڕۆیشتون، چی دی جه‌ماوه‌ر ملکه‌چیان نابێت، به‌ تایبه‌ی که‌ هه‌مان ده‌موچاوه‌کان که و‌تونه‌ بانگهێشتی هه‌ڵبژاردن، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی ئایا ئێوه‌ درک ناکه‌ن به‌وه‌ی که‌ دانیشتوانی سلێمانی به‌ هه‌موو شێوازێکه‌وه‌ مه‌لا به‌ختیارو کۆسره‌ت ڕه‌سول ناتوان قبوڵ بکه‌ن، ئیتر مانای چیه‌ جار، جار هه‌ردوو به‌رپرس په‌یام ده‌رده‌که‌ن بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی‌؟ سلێمان جارێکی تر نایانه‌وێ ئه‌م ده‌موچاوان ببینن له‌ واجیهه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستاندا، نه‌ به‌ دۆستانیانه‌وه‌و نه‌ به‌ ڕوکه‌شایه‌تیان ناتوانن دڵی جه‌ماوه‌ی شاری سلێمانی بده‌نه‌وه‌، چونکه‌ هه‌ر ئه‌مانه‌ بوون که‌ دڵی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌یان بریندار کرد و مۆم وچرای شاره‌که‌یان کوژانده‌وه و هه‌تاوی خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌کێتیی کرده بوغزو کینه‌ بۆیه‌کێتیی، ئه‌م سه‌رکردانه‌ پرۆژه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ریان کرده پرۆژه‌ی گه‌نده‌ڵی و دروست کردنی سوپا بۆ خۆیان و، دورست کردنی ڤیلا و خه‌سته‌خانه‌ به‌ناوی کوڕه‌کانیانه‌وه وه‌ک کۆسره‌ت‌، وه‌رگرتنی پشکێک له‌ پڕۆژه‌ی نه‌وت، وه‌ک کۆسره‌ت تاکو ئێستاش وه‌ر ده‌گرێ، داگیر کردنی بینای حکومیه‌کان له‌ شاری سلێمانی وه‌کو کۆسره‌ت ماڵی موحافیزی داگیر کردووه‌، مه‌لا به‌ختیار هه‌موو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی له‌ کوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تێک دا، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌موو کورده‌ دڵسۆزه‌کانیان هه‌بوو ده‌ریکردنو که‌سایه‌تی سه‌ر به‌ کوتله‌ی خۆی دامه‌زراند، هه‌ر بۆش کاک عارف روشدی گله‌ییه‌کانی فرێدایه‌ ناو میدیاکانه‌وه‌ چونکه‌ له‌ ته‌حه‌مولدا نه‌ما، ئه‌م هه‌نگاوه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ هه‌زران خێزانی کورد ببنه‌ دوژمنی یه‌کێتیی، وه‌ بووه‌ هۆی ده‌نگدانه‌وی له‌ شاری سلێمانی ئه‌م هۆکاره‌ زه‌قانه‌ له‌ بیر دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ ناچیته‌وه‌، که‌ له‌ پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌ هه‌ر دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ بوو که‌فوکۆلی کوردایه‌تیو ، نیشتیمان په‌روه‌ری و کوردوستانی هه‌ڵکێشاوه‌، کوا که‌سایه‌تی دا‌نیشتونی شاری سلێمانی له‌ ناو یه‌کێتیدا؟ ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌بوو، نه‌یان توانی  به‌رنگاری ئه‌و چه‌ندکه‌سایه‌تیه‌‌ ببنه‌وه‌ که‌ له‌سه‌رکرایه‌تی حوکم ده‌که‌ن. ڕوخانی یه‌کێتیی له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌هاتوه‌، به‌ڵکو گێژه‌ڵوڵه‌ی ناوخۆی خودی یه‌کێتیی خۆیانیان هه‌راسان کردووه‌، چونکه‌ هه‌موو جۆره‌ هه‌گبه‌یه‌کو په‌یمانێک ده‌ده‌ن به‌ ده‌نگده‌ر، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ئامێزیان داخستوه‌ له‌ناو خۆیاند بۆ که‌سانی لیهاتوو دانیشتوانی سلێمانی بۆ هاتنه‌ ژوه‌ره‌وه‌، به‌شدار کردن له‌ ڕیزه‌کانیاندا، سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی زه‌وق و سه‌لیقه‌یان ون کردووه‌ له‌گه ڵ مامه‌ڵه‌کردن‌ له‌گه‌ل خه‌ڵکی دا، ئه‌وه‌ی که‌ زۆر خه‌ڵکی کوردستانی نیه‌گران کردووه‌ ئه‌م باردۆخه‌ ناسکه‌دا، که‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ فشار هه‌یه‌ له‌سه‌ر کوردستان، هه‌ندێ له‌ سه‌رکره‌کانی یه‌کێتیی، به‌تایبه‌تی عادل مورد هێرشێکی بی سونره‌کانی بۆ‌ سه‌ر پارتی دیمۆکرات، ئایا بۆچی، که‌ ئێستا کوردستان به‌ گشتی پێویستیان به‌ یه‌ک ڕیزی هه‌یه‌ زیاتر له‌ هه‌موو کاتێکدا. ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا میلله‌تی ته‌هلوک کردووه‌، یه‌کێتیی خۆی له‌ناو خۆێدا هه‌ست به‌م ئه یه‌ت‌مۆسفێرا زبره‌ ناکات، به‌ڵام ئه‌م ڕاستیه‌، وه‌ ناتوانرێ نکۆڵی لێبکه‌ین. ده‌بێت یه‌کێتیی تێبگات که‌ له‌ کوردستاندا ئێستا وه‌ له‌ داهاتوشدا حکو‌مه‌ت هه‌بووه‌ وه‌ حکو‌مه‌تی هه‌رێم پێک دێت واته‌ حیزبه‌کان به‌ ته‌نیا ناتوان له‌ خۆیانه‌وه‌ بچنه‌ به‌غداد وه‌ به‌ ناوی  کوردستانه‌وه‌ ئاخافتن بکه‌ن و، هه‌ر له‌وێش هێرش بکرێته‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، ئایا ئه‌م چ ڕه‌وایه‌که‌؟

 

‌ 

Related Articles