ئەم شاعیرە تەڵەک بازە ... ‌ئەحمەد بەرزنجی - سوید

‌‌ئەم شاعیرە

‌زۆر دووڕوە

‌تەڵک بازو بێ ئابڕوە،

‌لەچەور دەخوات

‌نەرم دەخەوێ،

‌خۆی چی بوێ

‌لەبۆی ئەکەن و ئەیدەنێ،

‌ئێستاکە ئەو

‌لەدیوەخانی بارزانا،

‌لەماڵە گەورەی خۆیانا،

‌هەروەک دووشەش

‌پاڵکەوتوە،

‌وێنەی ئاغای لێهاتوە،

‌ئەم شاعیرە، ڕەوانبێژە

‌وادەزانێ خەڵک هەموو

‌مەڕی کێژە،

‌بۆچ نازانێ؟!

‌ئەمێستاکە

‌مەحوی ئاسا گشت هوشیارە،

‌لەئەم جاشە کل درێژە،

‌ئەم لاسارە

‌قەت تەڕنابێ،

‌هەزاران جار

‌ڕسوای‌ بکەی

‌هەروەکو . . . لەدەمی خۆی

‌ناکەوێت و زویر نابێ،

‌ئەم شاعیرە

‌گەلێک نەزان و گەلحۆیە،

‌هەگبەی گەورەی

‌سەری ڕەشی

‌پڕ لە بوختان و درۆیە،

‌لەپێناوی پارەو دۆلار،

‌کۆشک و تەلار،

‌ئامادەیە هینی خۆشی

‌بدۆڕێنێ ‌وەک هەرزەکار،

‌ئەم شاعیرە،

‌زۆر لاسارە،

‌هزری نیە مایە پوچە،

‌زۆرینەی خەڵک

‌لێی بێزارە،

‌ڕۆژی سەدجار

‌ تەڵاق دەخوات بەدرۆوە،

‌بەچەواشە هەر دەنوسێ،

‌وەک نۆکەرو کاسە لێسێ،

‌کەچی دەڵێت بەویژدانم،

‌بە مەزاری باوکی کوردم،

‌بە بەرزانم،

‌لەسەر حەقم،

‌خۆم دەزانم،

‌من نازانم؟

‌ئەم دەم شڕە،

‌ئەم باڕۆکە، هەردەم کڕە،

‌بۆچ هەمیشە

‌حەزی لەگڕەی

‌گەرمی ئاگرە،

‌هەزاران جار سەلمێنراوە،

‌ئەم شاعیرە

‌خەسێنراوە،

‌وەک ڕێوی گەڕ

‌لەکونی خۆی هەڵگەڕاوە،

‌بۆیە ئێستا

‌لەفکرەی کۆنی بەسەرچوی

کەڕ داماوە،

پەیمانی داوە بەپارتی

‌بە ئەو حزبە

‌بە ئەو پیاوە،

‌هەرگیز کای کۆن بەبا نەکاو

‌دەستە ڕاستی

‌ دیموکرات بێ، هەتا ماوە،

‌هەزاران جار سەلمێنراوە،

‌ئەم شاعیرە،

‌خەسێنراوە،

‌بۆدەڤەری زەرد بێدەنگە،

‌بەڵام بۆ ئەو دیو هەمیشە،

‌پەنجەی دەستی

‌لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگە.

Related Articles