هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ولاتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا .. اسماعیل بالیسانی - بەریتانیا

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٧/٠٤/٢٠١٤  کاتژمێر ٩ ی بەیانی بە کاتی بەریتانیا  و لە ژێر چاودێرێکی ئەمنی توند هە ر پێنج بنکەی دەنگدان لەم وڵاتە لە شارەکانی لەندەن ،بێرمینگهام ، مانشیستر، گلاسگو  بۆ دەنگدان بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، بەڕوی هاوڵاتیانی عێراق کرایەووە .

لەم ڕۆژەدا کە ڕۆژی پشووە لەم وڵاتە  ژمارەی دەنگدەر  زۆر کەمتر بوو لە چاو هه ڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ ،بە تایبەتی لە ناوەراست و باکوری ئەم وڵاتە، کەمی ژمارەی دەنگدەر  بۆ چەند هۆکار دەگەرێتەووە لە وانە ،دانانی چەند بڕیارێکی توند لە لایەن کۆمسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەووە بۆ دەنگدەر لە تاراوگە ،بە بێ رەچاوکردنی تایبەتمەندیەکانی جێنشینی هاوڵاتی عێراقی و بە تایبەتی ڕەوەندی کورد لەم ولاتانە ؛ وەک نەبوونی ناسنامەی عێراقی ،یاخود هەر دۆکۆمێنتێکی تر بۆ ئەوەی هاوڵاتی عێراقی بتوانی دەنگی خۆی بە ئازادانە بدات ، لەگەڵ وەرنەگرتنی  دۆکۆمێنتی ئەم وڵاتەی لێ جێ نشێنە،هەروەها ئەو هاوڵاتییەی پاسپۆرتی عێراقی لابێ خۆی لە داێک بووی کوردستان بێت  بەڵام بە هۆی ئەوەی پاسپۆرتەکە لە بەغداووە دەرچووە دەبیت ئەو کەسە دەنگ بۆ پارێزگای بەغدا بدات  ئەگینا دەنگەکەی رەفزدەکرێتەووە، کە ئەمەش کێشەیەکی بەشێک لە هاوڵاتیان بوو.

نەبوونی زانیاری تەواو لە لایەن کارمەندانی کۆمسیۆن کێشەی بۆ بنکەکانی دەنگدان درووست کرد بوو ، چونکە  زۆرێەک  لەم کارمەندانە  بە رێگای

نا یاسیای وەرگێراوون بە بێ ئەوەی ڕەچاوی لێهاتووی بکرێت یاخود پلەێکی خوێندەواری باشیان  هەبێت ،هەروەها کەمی ماوەی خولی  فێر بوون و بەهێزکردنی ئەم ئەندامانە .

ئەمەو بە بێ بوونی هێچ یاسایەکی نووسراو لە لایەن کۆمسیۆنە ووە  دەزگاکانی ڕاگەیاندن قەدەغەکراوون لە ڕۆمالکردنی پڕوسەی هەڵبژاردن لە بنکەکانی شارەکانی بێرمینگهام و مانشیستر و گلاسگو ،لە کاتیکدا تەنیا ماف بە رٶمالکردنی هەردوو بنکەی شاری لەندەن درابوو.ئەمەش پێشیلکردنێکی بەرچاوی کۆمسیۆنە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان .

وە هەندێک لە رەوەندی کرد لە تاراوگە هەردوو پارتی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکیتی) بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لە و ئاستەنگانەی دێتە پێشیان لەم هەڵبژاردنە لە هەندەران هۆێەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێننەووە کە رەوەندی کورد لە دوورە وڵات دەنگ بەم دوو هێزە نادەن جارێکی تر دەنگیان بەرزدەکەنەووە دەلێن نا بۆ گەندەڵکاران .

ئەو چەند هۆکارەو چەندینی تر وای کردووە کە هاوڵاتیانی عێراقی بە گشتی  لە هەر پێنچ بنکەی دەنگدان و لە ڕۆژی پشووی فەرمی  کەمتر لە شەش هەزار هاوڵاتی دەنگ بدەن .

 

Related Articles