په‌ یمانی كۆنفیدرالی وسه‌ رنجێك .. بابه‌علی به‌رزنجی

بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی هاوچه‌رخی كوردستان كه‌ ئامانجی به‌دیهێنانی مافه‌ نیشیمانی وناسیۆنالیستیه‌كانی گه‌لی كورده‌ هه‌ر له‌ سه‌ ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌ گه‌شه‌ی كردووه‌ و بووژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌ خۆووه‌ بینیوه‌، تاكی كورد هه‌ستی به‌و غه‌دره‌ مێژوییه‌ و ئه‌ و نادادوه‌رییه‌ كردووه‌ كه‌ دووچاری هاتووه‌ به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری ناوچه‌كه‌ و جیهاندا ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ ره‌كی له‌ ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموود له‌ باشووری كوردستان ودواتریش وه‌ پاش نزیكه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد ڕه‌نگی داوه‌ته‌ وه‌ و به‌رجه‌سته‌ بووه‌.

كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ باره‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانییه‌وه‌ به‌ چه‌ند قۆناغ و شێوازێكی فه‌رمانڕه‌ وایی دا تێپه‌ڕیوه‌ وپێیان ئاشنا بووه‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌.

له‌ م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا چه‌ند شێوازیێك له‌ حوكمڕانیكردن و خۆ به‌ڕێوه‌بردن له‌ دونیای سیاسه‌تدا ناسراون وباسیان لێوه‌ ده‌كرێت وه‌ك ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زی، حوكمی زاتی، فێدڕاڵی و (كۆنفیدراڵی) ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ڕێكخستنی حوكمڕانی له‌و وڵاتانه‌ وئه‌و به‌شانه‌ی جیهان كه‌ پێكهاته‌ی ئاڵۆزو جۆراوجۆری ئه پنیكی (نه‌ژادی) و ئایینی وه‌ یاخودپێكهاته‌ی ڕه‌گه‌زی جۆراوجۆر له‌ خۆ ده‌گرن0

ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كه‌ حاڵی حازر له‌ باشووری كوردستان به‌رجه‌سته‌ بووه‌ بریتییه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شێوازه‌كان كه‌ ئه‌ویش فێدراڵیه‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقدا ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ فیێدراڵیه‌تی تێپه‌ڕاندووه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستمه‌ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ م و سه‌رنجی خۆێنه‌ری به‌ڕێزی بۆ ڕاكێشم ئه‌و به‌ هه‌ڵه‌ لێتێگه‌یشتنه‌یه‌ له‌ چه‌مكی كۆنفیدراڵی و په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌یان به‌ ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیه‌وه‌.

 گرفته‌ كه‌ ئه‌ وه‌ یه‌ كه‌ له‌به‌ رئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م زاراوانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ فه‌رمانڕوایكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا له‌ڕووی پێكهاته‌ی له‌ فزیه‌وه‌ ووشه‌كان له‌ یه‌كتر نزیكن و زۆر جاریش پێكڕا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌ كرێت و واپێده‌ چێت ئه‌و به‌هه‌ڵه‌ لێتێگه‌یشتنه‌ هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌وه‌یان ڕاسته‌ كه‌ حوكمی زاتی و فێدراڵی له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن و فیدراڵی قۆناغێكی په‌ره‌ سه‌ندووتره‌ له‌ ئۆتۆنۆمی، ئه‌مه‌یان تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌ و له‌ مباره‌وه‌ گرفتێك له‌ ئارا دا نیه‌، به‌ ڵام كۆنفیدراڵی شتێكی جیاوازه‌ و ناچێته‌ ڕیزبه‌ندی ئه‌و دووانه‌ی تره‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ ئێمه‌ واتێگه‌یشتبێتین كه‌ ئه‌مه‌شیان واته‌ (كۆنفیدراڵی) قۆناغێكی گه‌شه‌كردووتره‌ له‌ دووانه‌كه‌ی ترو كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی پێویست بێت به‌م قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕین كه‌ ئه‌مه‌ش بێگومان تێگه‌یشنێكی ناڕاسته‌، كۆنفیدراڵی بریتیه‌ له‌ په‌یمانێك یان هاوپه‌یمانێتیه‌ك كه‌ له‌ نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا مۆر ئه‌كرێت بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو وه‌ جاری واش هه‌ یه‌ بۆماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو له‌ بواری به‌رگری یان ئابووری وه‌یا هه‌ر بوارێكی ترو وه‌ ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌ندامه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی ئه‌پارێزێت به‌پێی ئه‌و په‌یمانه‌ی كه‌ ئیمزایان له‌سه‌ری كردووه‌و له‌ سه‌ری پێكهاتوون0 به‌ هیوای ئاسۆیه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان وه‌ ئومێده‌وارم له‌ داهاتوودا وه‌ پاش به‌ده‌ست هێنانی سه‌ ربه‌خۆیی ئێمه‌ش وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بچینه‌ ناو په‌یماننامه‌ كۆنفیدراڵیه‌كانه‌وه‌ له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كاندا و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆی دیكه‌0

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles