پێش ئه‌وه‌ی باس له جه‌وهه‌ری كۆڕانكاریی سیاسی بكه‌ین، پێویسته بیر له بونی زه‌مینه‌یه‌كی ره‌خساو بۆ به‌دیهێنان و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و ئامانجه، له دابینكردنی پێشوه‌ختی پێویستیه مادی و مهعنهویهكانیهوه، بكرێته‌وه، له رێگه‌ی بهرزبیركردنهوه و فراوانبونی عه‌قڵیه‌ت و ره‌فتاری خه‌ڵك له ژیاندا.
گۆڕانكاری هه‌مه‌چه‌شن زه‌روره‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره و، پێویستیه‌كی سه‌رده‌مه، ده‌بێت له ناو گه‌لانی ئێمه‌دا روبدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نها به سندوقه‌كانی ده‌نگدان نایه‌ته‌دی. . چونكه پێش هه‌ر شتێكی تر پێویستمان به‌بونی عهقلێهت و زیهنی گۆڕینه. . . واته گۆڕان له تایبه‌تمه‌ندی و چونێتی پێشكه‌وتن و زاڵبون به سه‌ر رێگه و شێوه‌كانی بیركردنه‌وه، له ئاست سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا.
جا میله‌ت چۆن گۆڕانكاری له لۆجیك و بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌تی خۆیدا ده‌كات، له‌كاتێكدا، له روانگه‌ی دوانه‌یه‌كی جیاواز و زاڵ به‌سه‌ر یه‌كتردا ته‌ماشای هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان بكات و به‌سه‌ر دوو دوراییدا دابه‌شیان بكات، كه ئه‌مانه‌ن:
1-دورایی به‌ره‌ها و گرنگ بینینی ئه‌ویتر به‌شێوه‌یه‌كی باڵا و زاڵ و به حاكمی خاوه‌ن هه‌موو موڵك و توانا هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، به‌هه‌ڵگرتنی حه‌قیقه‌تیشه‌وه.
2- دورایی به نزم و بێ‌نرخ و سوك بینینی ره‌های ئه‌ویتر، واته كۆیله و حوكمكراو و پاشكۆی موڵكداری باڵا و خاوه‌ن فه‌رمان و راستیه‌كان به به‌رده‌وامی.
واته، دابه‌شكردنی بیركردنه‌وه له ژیان به‌سه‌ر دوو ئاستی جیاوازدا، بینینی ئه‌ویتر به باڵایه‌كی زاڵ له‌به‌رامبه‌ر نزمێكی ملكه‌چ، به شێوه‌یه‌كی ره‌ها.
دونیابینیی ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، به‌م دوو رێره‌وی بیركردنه‌وه ئاسۆییه‌دا و، ئه‌م بۆچونه‌یه كه زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی هه‌موماندا و راسته‌وخۆ له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانماندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. . هه‌ر ئه‌م روانینه جیاواهزهیه بۆ ژیان و سه‌ر زه‌وی، كۆیلایه‌تی و جیاوازی چینایه‌تی و توندوتیژی و ناكۆكی و ململانێ و شهر و رق و كینه‌ی دروست كردووه. . .
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌فسانه وئاییندا، په‌یوه‌ندی خوا و خه‌ڵك. . . له‌سه‌رجه‌م ئاینه‌كاندا به ئاسمانی و غهیرهئاسمانیشیهوه، سیفه‌ت و ویستی خوا هه‌میشه له‌سه‌روی سیفه‌ت و ویست و بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكدایه. . . هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه وای كردوه كه خوا له‌خه‌ڵك جیاده‌كاته‌وه و له‌یه‌كتر دوریان ده‌خاته‌وه. . واته خوای گه‌وره‌ی بێ هاوتا كه به توندوتیژ و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر و توندره‌و و هه‌میشه حه‌قانی و بێ هه‌ڵه و كه‌موكورتی له لایه‌ك و به‌ره‌حم و به‌زه‌یی و خه‌ڵاتبه‌خش له‌لایه‌كی تره‌وه، وێنا ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ردا، مرۆڤایه‌تی ئینسان له كۆیلهبونیدا بۆ ئه‌و بۆچون و سیفه‌تانه كورت ده‌كرێته‌وه تا راده‌ی كۆیلایه‌تیه‌كی بێ ئیراده و پشت به‌ستو به چه‌مكێك به‌ناوی قه‌زا و قه‌ده‌ره‌وه، كه وای لێده‌كات ده‌سته‌وه‌ستان و چاوه‌رێی ئه‌ویتری خالق و رێكخه‌ر، كاری به‌رده‌وامی رۆژانه‌ی ئه‌میش له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه‌یه دوو دورایی و ره‌هه‌ند و بینین، ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌ك كه بۆشاییه‌كی قوڵی خستۆته نێوانیانه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی. . ویستی نێرله ویستی مێ هه‌میشه باڵاتر و به‌هێزتر و فه‌رزتره و سیفه‌تی نێرینه له سیفه‌تی مێینه باڵاتر ده‌بینرێت و هه‌میشه مێینه جێگه‌ی به‌زه‌ییه نه‌ك هاوتا و یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتری باڵادا. ئه‌گه‌ر نێره‌كه هه‌ر نه‌قس و كهموكورتیهكیشی هه‌بێت به‌نه‌بونی پیاوهتیشهوه، به چاوی باڵابونیهوه ته‌ماشا ده‌كرێت. ئه‌م بیركردنه‌وه و بۆچونه، ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی قوربانیه ئاینیهكانیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌ران ده‌كرێت به قوربانی نه‌ك مێ. . گا نه‌ك مانگا. . كه‌ڵه‌شێر نه‌ك مریشك. . .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی سیاسییش، رۆڵ و جێگه‌ی حاكم له‌به‌رامبه‌ر حوكمكراو. . ویستی حاكم هه‌میشه زاڵه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه حاكمی ده‌سه‌ڵاتدار توندوتیژ و زاڵ، به شێوه‌یه‌ك دهسترۆیشتوبێت كه مهحوكمكراو له بۆتهقهكهیدا ده‌توێنێته‌وه. .
له‌سه‌ر ئاستی ئابوری، واته په‌یوه‌ندی كاری به‌رێوه‌بردنی ئیداری له به‌رامبه‌ر كاری جه‌سته‌یی، زۆر باڵاتر و رێزلێگیراوتره. . . واته، بۆ نمونه ئه‌ندازیارێك كه له ئۆفیسه‌كه‌ی داده‌نیشێت حوكم به‌سه‌ر ئه‌و كرێكارهدا ده‌كات كه كاری جه‌سته‌یی مه‌یدانی ده‌كات و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه به‌بێ ئه‌و هیچ به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا نابینرێت. . له‌و نێوه‌نده‌دا، رۆژانه باش ده‌بینین كه حوكمی ئیداری چه‌ند زاڵ و رێزلێگراوتره، بۆ نمونه، هه‌ر به‌رێوه‌به‌ره: كه هه‌میشه زاڵه و له‌سه‌ر حه‌ق داده‌نرێت له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه ژێرده‌سته‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌وه له ئاست خهڵكیتری وه‌ك كرێكاری پاككه‌ره‌وه و حه‌ماڵ و خزمه‌تكار و خزمه‌تگوزار و بارهه‌ڵگردا، ته‌نانه‌ت به چاوێكی زۆر نزم و سوكیشهوه ته‌ماشایان ده‌كرێت.
بۆیه، پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی ئه‌وه بین له رێگه‌ی دیموكراسی و ئالیه‌تێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردن گۆرانكاریه‌كی ریشه‌یی راسته‌قینه له بواره‌كانی ژیانماندا روبدات، ده‌بێت بیر له گۆڕینی بیكردنهوهمان بكه‌ینه‌وه، به خۆمان جیاوازیه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و حاڵه‌تێك به‌رین كه هه‌ست به به‌رزیی بیركردنه‌وه و بۆچونی خه‌ڵك بكه‌ین. له‌م باره‌شه‌وه، پێویسته توانا رۆشنبیریه‌كانی بژارده و داموده‌زگاكان بخرێته ئاماده‌باشیه‌كی درێژخایه‌نه‌وه، به پلانێكی تۆكمه‌ی زانستیانه و په‌روه‌رده‌ییانه هه‌وڵی گۆرانكاریی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ قۆناغ به قۆناغ له كۆمه‌ڵگه‌دا بدرێت، دوور له عهقڵَی سیاسی زۆرێك له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، كه جكه له بواری ژیانی قهتیسكراوی نێو باره‌گا و داموده‌زگاكان بیر له هیچ لایه‌كی تری په‌یوه‌ست بهعهقڵیهت و بیركردنه‌وه و پێشكه‌وتنی میله‌ت ناكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان چونه‌ته نێو ئه‌و قاوغه‌وه و له بازنه‌یه‌كدا خول ده‌خۆنه‌وه. له‌م بواره‌دا، ده‌بێت خودی خه‌ڵك ده‌ستپێشخه‌ر بن و به‌ره‌و قوَناغێكی جیاواز هه‌نگاو بنێین.
له‌كاتێكدا كه مه‌ودای بینینه جیاوازه‌كان له‌مه‌ر به‌ره‌ی باڵا و به‌رێز وخاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی نزم و ملكه‌چ و حوكمكراو كه‌م بكرێته‌وه، ژیانی ئاساییمان وای لێدێت كه له شهر و ناكۆكی و جیاوازیه‌كان دوربكه‌وینه‌وه و به هیلاكیه‌كی كه‌مه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا توانای گۆرانكاریی ریشه‌ییمان ده‌بێت. واته هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی به‌دیهێنان و هه‌ست پێكردنی گۆڕانكاری له گۆڕینی بیروبۆچونی خه‌ڵكدا خۆی ده‌بینێته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر به بێ جیاوازی له پێگه و پله و پایه و به‌یه‌ك دوورایی كه خۆی له یه‌كسانیدا ده‌بنێته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.