له‌م ماوه‌یه‌دا کچۆله‌یه‌ک به ناوی دنیا ته‌مه‌ن پانزه ساڵ له لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه ده‌کوژرێت، له ئێستادا هه‌واڵی و باسی کۆمه‌لایه‌تی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌مه‌وێت بڵێم کوشتنی مرۆڤ و هه‌ربونه‌وه‌رێکی تری سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه به هیچ بیانویه‌ک شیاو نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی من به‌شبه‌حالی خۆم کۆشت ناخۆم له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ماف به خۆم ناده‌م ژیانی هه‌ربونه‌وه‌رێک به‌بێته قوربانی چلێسی من نه‌خاسمه مرۆڤ کوژتن.
له‌و ولاتانه‌ی ئه‌قل به لایه‌نی ئه‌رێنی زیاتر به کارده‌برێت هیچ که‌س به شایه‌نی سزای کوژتن نازانن، گه‌رچی گه‌وره‌ترین تاوه‌نباری مرۆڤایه‌تیش بێت، چونکه هه‌ر لایه‌نێک پێی وابێت تاوه‌نبار جا چی تاوانباری عورفی یان شه‌رعی یان یاسایی سزاکه‌ی کوژتن بێت، خودی ئه‌و لایه‌نه‌ش هاوتای کوژراو تاوه‌نباره!
گه‌ر دنیا یان به هه‌زارها هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناومان و لێی به‌پرسن له له مه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی له سه‌ری کوژراوه، به دڵنیایه‌وه پاساوی له جێ و رێ و هۆکارگه‌لێکی عورفی وشه‌رعی و یاسایش ده‌هێنێته‌وه، که بوه‌ته هۆی ئه‌و کاره‌ی کردویه‌تی.
بکوژ که ئێستا زیندوه له تۆمارێکی ڤیدۆیدا دانا به‌و تاوه‌نه‌دا ده‌نێت که به‌وه هۆی له ناوچونی دونیا.
وتراوه راوکه‌ر له‌سه‌ر هه‌قه و نێچیریش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌قه.
کۆمه‌ڵگه له خێزان و خێزان له تاک پێک دێت، ئێمه‌ی تاک وه‌ختی منداڵی هیچ نازانین له کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و دواکه‌وتوو منداڵ به دابونه‌ریت وعورف و شرع په‌روه‌رده و گه‌وره ده‌کرێن، تاک کاتێک گه‌وره بوو ناتوانێ ده‌ستی به هاوسه‌ری خۆی سور بکات، گه‌ر بیانویه‌کی عورفی یان شه‌رعی بۆ کرده‌وه‌که‌ی نه‌دۆزێته‌وه، هه‌ر وه‌کو چۆن مێردی دونیا له تۆماره ڤیدۆیه‌که‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت وه‌کو به‌رگری له شه‌ره‌ف به‌پێی عورف و شه‌رعی کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامداوه.
پرسیار لێره‌دایه ئایا تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌توانێ جگه له‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی هه‌یه‌تی په‌ی به یاسا و مۆراڵ و ئه‌قڵی ده‌ره‌وه‌ی خودی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌رێ به دڵنیایه‌وه نه‌خێر، که‌واته تاکی نێری کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی له هه‌لومه‌رجێکی وادا جگه له کوژتن هیچ بژاره‌یه‌کی تری نییه، بۆ تاکی مێش هه‌روایه.
مه‌سه‌له‌کان که‌سه‌کان نین به‌ڵکو که‌سایه‌تیه‌کانن، هه‌ر بۆیه ئافره‌تان خیانه‌ت ده‌که‌ن و پیاوان ژن ده‌کوژن، ئه‌مه ئه‌و رووداوه نییه به ده‌گمه‌ن روویدابێت به‌ڵکو ده‌گمه‌ن ئه‌وه‌یه، له دۆخێکی وادا ژن خیانه‌ت نه‌کات و پیاو ژن نه‌کوژێت!
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت گه‌ر دادپه‌روه‌ری هه‌بێت به‌پێی ویژدان و مۆراڵی مرۆڤایه‌تی هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان،دادگا رێکخراوانی ژنان و مه‌ده‌نیه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌بێت لۆجیکی نیچیر و راوچی هه‌ردووک له سه‌ر هه‌قن په‌یره‌و بکه‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌خۆیدا بچێته‌وه بتوانێ ئه‌و دابونه‌ریت و که‌لتور و بیروباوه‌ره بگۆرێت که که‌سانی مرۆڤ کوژ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
7.6.2014
هێلسنکی / فینلاند