ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی عیڕاق و سه‌رهه‌ڵدانی سوونه‌كانی عیڕاق و بیزاربووونی عه‌شیره‌ته‌كانی عه‌ره‌ب له سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی حكومه‌تی مالكی له به‌غدا، تاكڕه‌وی و ئه‌و زوڵم و په‌راوێزخستنی پێكهاته جیاجیاكانی عیڕاق وای كرد كه سوپای عیڕاق له گه‌لێك له ناوچه‌كانی عیڕاق به شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی له ناكاوه‌وه، تووشی حاله‌تی بێ هیوابوون له به‌رده‌وامبوون له‌م باروودۆخه، سوپا و سه‌رجه‌م داموودهزگانی حكومه‌ت و سوپا بكێشنه‌وه و خۆیان و سه‌نگه‌ره‌كانیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن، وه به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی میلله‌ت و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه هاواریان بۆ پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێناوه، وه به سه‌دان هه‌زاران په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌و ناوچانه هاتنه هه‌رێمی كوردستان.
دوا به‌دوای شكستیهێنانی به‌شداری كورد له بڕیاری سیاسی له به‌غدا و پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو شێوازێكی سیاسی و دیموكراسی تاقیكراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مالكی و جه‌عفه‌ری. . . ئیمرۆكه گه‌یشتینه‌ته ئه‌و فوورسهته مێژووییه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ سه‌ركردایه‌تی و میلله‌تی كورد كه هه‌ر دووسه‌د سالێك، جارێك دووباره ده‌بێته‌وه، ئێستاكه هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و به سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، له‌ژێر سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له باوه‌شی نیشتیماندان و هیچ پێویست به كه‌س و لایانی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ناكات، ئه‌و ناوچانه، به‌خاك و به‌و میلله‌تانه‌ی تێیدا ده‌ژیین، هه‌موویان، داواده‌كه‌ن و هیوادارن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بیانخاته ژێر پارێزگاری و به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان. .
ئێستاكه پێویسته كورد له عیڕاق، ئه‌و هه‌له به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و ئه‌و ناوچانه، كه ماوه‌یه‌كی درێژه، به شێوه‌ی دیالۆك و ماده‌ی ده‌ستووری عیڕاق، ده‌بوایه بگه‌ڕابانه‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌ته‌كانی عیڕاقی فیدِاڵ، درۆ و به‌لێن و بووختانی مێژووی بۆ ئه‌و مه‌له‌فه هه‌ڵده‌به‌ست و به به‌رده‌وام، سه‌ركردایه‌تی و میلله‌تی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند و به‌درێژایی ئه‌م قۆناغه‌ی پاش ئازادكردنی عیڕاق له دیكتاتۆریه‌ت، درۆی گه‌وره و كات كووشت و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌ت و فرتووفێڵی سیاسیان ده‌گرته به‌ر و به پێی (سیاسه‌ت و فه‌توای التقیه) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ میلله‌ت و سه‌ركردایه‌تی كورد كردووه.
پێویسته وانه‌یه‌كی مێژووی له‌و ماوه درێژه و ئه‌و سیاسه‌ت و پێكهوهبوونهمان وه‌ربگرین له‌گه‌ڵ عیڕاقیهكان له به‌غدا و، هه‌رچی زووه به‌شێوه‌یه‌كی قانوونیانه وه به‌ڕێگای په‌رله‌مانی كوردستان، چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی- قانوونی بۆ ئه‌و ناوچانه بدۆزینه‌وه، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كوردستان بگۆردرێت و هه‌موو ناوچه‌كانی كه پێشتر له چاوه‌ڕوانیدا بوون، بۆ هه‌تا هه‌تا بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر كوردستان و ئه‌و میلله‌ته ماندووه ڕزگاربكرێت.
ئاشكرایه كه كورد به‌شداربوو له پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق و دووباره درووستكردنه‌وه‌ی عیڕاقی نوی و ئه‌و كاته هیچ كامێك له‌وانه‌ی ئێستاكه حكومی به‌غدا ده‌كه‌ن، شتێك نه‌بوون له‌ناو سیاسه‌ت و ده‌ورێكی ئاوایان نه‌بوو له عیڕاق و ناسراو نه‌بوون، خه‌ریكی بازرگانی و كه‌سابه‌تی ژیان بوون له‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌ری عیڕاق، ئێستاكه ئه‌وان بوونه‌ته كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر میلله‌تانی عیڕاق.
ڕۆڵ و هاریكاری سه‌ركردایه‌تی كورد و كهسایهتیهكانمان، جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، به بهردهواله خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میلله‌تانی عیڕاق و پڕۆسه‌ی دیموكراسی و ئاشتی نێوماڵی عیڕاقیهكان بوو، هه‌وڵیكی گه‌وره‌مان دا، بۆ ئه‌وه‌ی عیڕاق دووباره ببێته‌وه ده‌وڵه ت و ئابووری وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی- ئابووری، له‌خزمه‌ت هاوڵاتیانی عیڕاقدا بێت، ئه‌و میلله‌ته هه‌ندێك ئاسووده بژێت و هه‌موو پێكهاته‌كان و میلله‌تانی عیڕاق، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێكی سیاسی، وه به گوێره‌ی ده‌ستووری عیڕاقی، هه‌موو لایه‌ك بگه‌ینه، چاره‌سه‌ركان. . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو، ئه‌وه‌بوو، كه هیچ كامێك له‌و سیاسهتچیانهی عیڕاقی، ڕاستگۆنین و ڕاستگۆنابن، موومكین نیه، هه‌ڵوێستیان بگۆڕێت.
كورده‌كان له عیڕاق هه‌میشه به‌شێك بوونه له چاره‌سه‌ر وه نه‌بونه‌ته كێشه و گرفت بۆ عیڕاق، سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێم، به به‌رده‌وام ویستویه‌تی ئه‌و مۆدێله‌ی هه‌رێم بگوازێته‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه، عیڕاقیهكان، وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئێستاكه حاكمی عه‌سكه‌رین له ناوچه‌ی سه‌وز، به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین تهعاموولیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت كورد، ئه‌مرۆكه بۆ ئه‌به‌د خواحافیزی له به‌غدا بكات و پێیان بلێێن (الیوم قد اكملت لكم دینكم) .
پاش ئازادبوونی عیڕاق، كورد به‌شداربوو له حوكم له به‌غدا، به‌ڵام بهشداریپێكردنهكهیان، له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی درۆ بوو، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان پێنه‌درا، له‌سه‌ر مه‌له‌ف و داخوازیاكان و مافی خۆمان، سووكایه‌تیمان پێكرا، سوكایه‌تی به قوربانیانمان كرا، مووچه و مافی هاوڵاتیان بڕدرا، به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه، هیچ به‌رپرسێكی عیڕاقی، ڕاستگۆ نه‌بووه له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عیڕاق. له دانووساندنهكان حكومه‌تی به‌غدا جییدی نه‌بووه وه وه‌كوو پارێزگایه‌كی عیڕاقی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا كراوه، له‌گۆڕنانی مادده‌ی 140 ده‌ستوری بڕینی مووچه و یارییه‌كانی وه‌زیری نه‌وت و له‌خشته‌بردن و درۆگهورهكانی سه‌ركرده‌ی هێزی چه‌كداره‌كانی عیڕاق، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته ناشرینانه‌ی كه به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌مان له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب، شایه‌تحاڵن كه ئێمه ئاینده‌مان نیه له به‌غدا، ئێمه نابینه به‌شێكی فیعلی له ده‌سه‌ڵات و مه‌نتیق و مۆدێلی كوردی له به‌غدا، ناشێت و ناگونجێت و پێویسته، سه‌ركردایه‌تی كوردستان، و په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی زووه
بڕیارێكی مێژووی بدات، به دانانی ئالیه‌تێك بۆ خۆكێشانهوهیهكی هێمنانه له حكومه‌تی عیڕاقی عه‌ره‌بی فیدڕاڵ و هه‌رچی زووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی بزاڤی ڕزگارییخوازی كوردی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان، اعلانی استیقلالی ده‌وله‌تی كوردستان بكات.
ئێمه له به‌غدا فهشهلهمان هێنا، فه‌شه‌لیان پێهێناین و ئه‌و عیڕاقه هه‌ر ئاوا ده‌مێنێته‌وه، وا چاكتره كورد سنووری خۆی دیاریبكات و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی خۆی بكات، ئابووری خۆی هه‌یه كه برینیه له (بازرگانی – كشتوكاڵ- گه‌شتووگوزار – هه‌روه‌هاش بوواری نه‌وت) كه‌رتی ئابووری خۆمان زیندووبكهینهوه كه ساڵانێكه پشتگوی خراون.
هه‌موو وڵاتانی ئه‌وڕوپا و ڕێكخراوه‌كانی جیهانی پشتگیریمانن، من هه‌میشه ئه‌مریكام به هێزێكی بێئه‌خلاق زانیوه، له دوونیادا هێزی تر هه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هێنده ته‌عاموولی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، ئه‌وڕوپا و ڕوسیا و ئه‌فریقیا و سكاندیناڤیا هه‌یه. . كه زۆربه‌یان كولتووریان له كولتووری كورد ده‌چێت و له نه‌خشه و جوگرافیاشدا بۆ ئێمه نزیكن. هه‌روه‌ها، ئێستاكه كۆماری توركیا، گرووپێك حوكمی ده‌كات، ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ده‌گونجێت، ده‌بێت سیاسه‌تێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركیادا په‌یڕه‌و بكرێت.
ده‌بێت به‌جیدی كاربكه‌ین به ئاراسته‌ی مووئهسهساتكردنی دامووده‌زگاكانی خۆمان له كوردستان، سوود له كه‌سانی به‌توانا و خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی- فه‌رهه‌نگی – زانستی – وه‌ربگرین، سوود له‌و جالیهیهی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه‌ربگرین و پردێك درووست بكه‌ین بۆ به‌شداریپێكردنیان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان، له سه‌ر تاسه‌ری جیهاندا بكه‌ینه‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوی له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ینه‌وه.
میلله‌تی كورد، ئیمڕۆكه دۆستێكی زۆری هه‌یه له جیهاندا، ته‌نها چاونه‌بڕینه واشنتۆن، وڵاتانی تر هه‌ن و هێزی تر هه‌ن، كولتوور وسیستهمیان گونجاوتره بۆ ئێمه و ده‌توانن له‌م قۆناغه مێژوویه‌دا له‌گه‌ڵماندا بن و پێكه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان ئاوابكهین.
به‌تێگه‌شتنی من، له‌پاش اعلانی استیقلالی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حكومه‌ت، زۆر به ووردی و به جیددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و میلله‌ت و پێكهاته جیاوازانه‌ی تری كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی میلله‌تی تووركومان، كه ئێستاكه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بوون، جگه له كورد، نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی تری تیادایه، به‌تایبه‌تی تووركومان و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن هه‌ن، كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌ژیین، تێكه‌ڵی یه‌كتر بوونه، ده‌بێت حكومه‌تی كوردستان، ئالیه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بێت، سیاسه‌تی توركومانی- هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی جیددی كاربكات بۆ دابینكردنی هه‌موو مافه سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی –فه‌رهه‌نگیه‌كانی میلله‌تی توركومان له كوردستاندا، چوونكه ئه‌و میلله‌ته ساڵانێكه، له ماف و ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی مه‌حروم بوونه و پێویستیه‌ك و چاوه‌ڕوانیه‌كی ئێجگار زۆریان هه‌یه، وه پاش كورد، توركومان ده‌بێته دووهه‌مین میلله‌ت له ناو ده‌وڵه‌تی كوردستان.
ئیمڕۆكه هه‌لێكی میژووییه بۆ میلله‌تی كورد، اعلانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بكات، به بێئه‌وه‌ی ببێته سه‌رئێشه بۆ میلله‌تانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر سنوور و خاكی خۆی بمێنێته‌وه و پارێزگاری له بوون و داهاتووی خۆی بكات، مێژوو ناگه‌ڕێته‌وه، دووباره ڕاده‌ستكردنی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه بۆ عیڕاق، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دوواوه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفڕ، كات به‌فیڕۆدانه و به‌رده‌وامیدانه به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی میلله‌تانی كوردستانه و له‌گۆڕنانی مافی میلله‌تی كوردستان بۆ ئاشتی ئازادی.
كاركردن به ئاراسته‌ی اعلانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌بێت بهشێزازێك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مۆدێلێك بۆ میلله‌ت و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مۆدێلێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، وه بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی و مه‌رجه‌عی كوردستان، كاربكه‌ن بۆ له‌گۆڕنانی هه‌موو ناكۆكی و ناته‌بایی نێوان هێز و حیزبه كوردییه‌كان، پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان و له‌بیركردنی مێژووی تاڵی نێوانیان، ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو ئێستا، لایانێك، كه‌سێك، لایانێكی تری پیچ قه‌بوڵ نه‌بێت، چوونكه پێی وابوو كه ئه‌و حیزبه، یان ئه‌و لایانه، كاری درووست و سیاسه‌تی باشی نه‌بووه بۆ كورد، ئه‌وه، له‌گه‌ڵ اعلانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ده‌بێت كۆتایی بێت به‌و ناكۆكیانه و كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی كوردستان.
ئیمڕۆكه كورد له به‌رامبه‌ر بڕیارێكی مێژوویی گه‌وره‌دایه، بوونی و نه‌بوونی تێدا بڕیار ده‌دات، كاتی ئه‌وه هاتووه، له‌ڕێگای مه‌رجه‌عیه‌تی شه‌رعی میلله‌تی كوردستان اعلانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بكات و هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده بنێت. . .
خه‌سرو پیرباڵ - نووسه‌ر و چاودێری سیاسی
هه‌ولێر له 16-6-2014
Pirbal@hotmail. com