وشەی ڕیفراندۆم واتە ڕاپرسی و هەڵبژاردنێکی نەتەوەیی بۆ چارەی خۆنووسین بۆ دواڕۆژی وڵات یا نەتەوەێک یا هاووڵاتیانی وڵاتێک ، بۆ سەربەخۆیی یا بۆ دەستووری وڵاتەکەیانە ئەخرێتە ڕاپرسیەوە.
دوای سەفەری ویلیام هێگ وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ کوردستان داوای کرد لە سەرۆکی هەرێم کە ڕیفراندۆم بکەن لەو ناوچانە کە بە ناو مادەی ١٤٠ بوون و ئێستا ئازاد کراون.
جێگای سەرسووڕمانە ..!؟!! ماوەی زۆرتر لە ١٠ ساڵە مادەی ١٤٠ لەلایان عەرەبەکانەوە و بگرە تورکمانەکانیشەوە ئەوترا مردووە ، هیچ وڵاتێک بە تایبەت ( بریتانیا ) هیچ باسێکیان لێوە نەئەکرد، هەر ئەوەندە کەوتە دەستی کورد، هاتنە دەنگ بۆ ڕیفراندۆم ..؟؟!!!
نازانم ئەگەر ڕیفراندۆم کە بۆ کەشمیر کرا لە نێوان هند و پاکستان لە ساڵەکانی ١٩٦٠ کراوە چی بەسەر هات یا لە سۆمالی لەند لە سۆمال یا لە کەریمە کرا و بریتانیا قەبوولی نەکرد و یا هەر لە ئێستاوە ئسکۆتلەند داوای ڕیفراندۆم ئەکات بزانە تا ئیستا هەزاران گیرو گرفت و هەڕەشەی لێکردووە لە هەموو بوارەکاندا تا ئەوەی ناکرێتە ئەندامی ئەورووپا .. ؟؟!!
ئایا ئەمە چیە ، یارێکی نوێ و گرفتێکی نوێ بۆ نەتەوەکەمان نیە
نازانم بۆ کاتێک لە مێژوودا بریتانیا نەهاتە سەر هێڵی سیاسەتی نێونەتەوەیی باسی ڕیفراندۆم بۆ کورد بکات ...؟؟!!! کە مافێکی سرووشتی هەر گەل و نەتەوەێکە بۆ چارەی خۆی ... و بڕیاردان بۆ دواڕۆژی نەتەوەکەی ..
ئەوەی جێگای داخە هەر دوا بەدوای ئەم پەیامە لە لایان وەزیری دەرەوەی بریتانیا وەکوو کارتێکی تێکدەرانە نە ئاشتیانە خستە ماڵی کورد ەوە بۆ لەیەکترازانی دووبارە زەهری دووبەرەکی و ناتەبایی خستە ماڵی کورد و ناوچەکەوە.
من لەگەڵ ریفراندۆمم و خۆم یەکێک بووم لە دامەزرێنەری لە بریتانیاوە تا بگاتە کوردستان ئەوەی جێگای گرنگیە لە پەرلەمانی بریتانیا ئەیان وت ئەگەریش ڕیفراندۆم بکرێت کە چی ؟؟!!! زۆر وڵات هەیە دەیان ڕیفراندۆم کراوە و هیچیان بە هیچ نەکردوە .. خۆی لە ڕاستیدا هەر وایە لە هەر شوێنێک بەرژەوەندیان لەوێ بێت زۆر باشە و دیموکراسیە و پشگیری ئەکەن .. هەر کاتیش بەرژەوەندیان نەبێت بە کارێکی ناشیاو و نادیموکراتیک و هەزاران پرووپاگەندەیان بۆ درووست ئەکەن وەکوو کەریمە لە ئۆکرانیا و ڕووسیا و سۆمالی لەند ... .
وا بزانم ئەگەر هێگ لەی کەمەوەوەکوو بەڕێز شیمۆن پرێس ( ئیسرائیل ) پەیامێکی مێژووی لە کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە، بکردایا باشتر نەبوو ؟.
بریتانیا ئەو هەموو تاوانانە لە مێژوودا بەسەر کوردا هێناویانە و دەیان سەرباز و ئەفسەری بریتانیا کە بەشدار بوون لە تاوانی بۆمبی کیمیایی و بۆمباران و تاوانەکانیان، لە کۆتایی ژیانیان دا ویژدانیان ئەهێنێتە سەر میدیاکان دان بە تاوانی مرۆڤایەتیدا بنێن .. کە خۆیان پێشەنگی تاوانبارترین چەکی دژی مرۆڤەیەتی بوون لە سەر کورد تاقیان کردوەتەوە، بۆ قەرەبوونکردنی ئازاری نەتەوەکەمان لەسەر سیاسەتی و میژووی ڕەشیان ئەبوایا یەکەم دەوڵەت بوایا بۆ سەربەخۆیی کورد بە هەموو تواناێکیانەوە لە سەر کۆمەڵگای نیونەتەوەیی هەنگاو یارمەتی کوردی بدایا نە کارتی فشاری بۆ درووست بکات.
لە کۆتایدا بە هەموو پیوەرەکانی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژووی کورد تەنیا پێویستی بە ڕیفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی ... و بەس .
لە کۆتایی ئەم وتارە کورد یا کوردستان نیشتیمانیەتی یا وەکوو هاووڵاتێکی عێراقی بە شێوەی دیموکراسیانە ئەژی و پێویستی بە ڕیفراندۆم نیە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی – عێراق