پەیامنێری جەنگ
Military Correspondent
سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فەرماندە ئایزنهاوەر ئەڵێت (پەیامنێری جەنگ یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی سوپا)
ئامۆژگاریەكان بۆ پەیامنێرە جەنگیەكان:-
1-پەیامنێری جەنگ ئەبێت لەڕووی جەستەییەوە وە لەڕووی تەندروستیەوە سەلامەت و پوخت بێت
2-زۆرباشە ئەگەر زمانەكانی كوردی و عرەبی و ئینگلیزی بزانێت وە زۆر شارەزای هەموو بەرەكانی جەنگ بێت وە نەخشەی هەموو ئەو جێگایانەی هەبێت كە ئەچێت بۆی.
3-پەیامنێر كە ئەچێت بۆ بەرەكانی شەڕ ئەبێت یەكەمجار سەردانی فەرماندەی یەكە سەربازیەكە بكات و خۆی بناسێنێت بەو لایەنە وە بەهەمان شێوە كامێرامانەكە.
4-لەناو ئەو فەرماندەیەدا ئەبێت زۆر لەسەر خۆ وە ئارام بێت وە هەتا ئەتوانێت نەچێتە ناو وردەكاریەكانی ئەو فەرماندەیەوە.
5-لەناو ئەم یەكەدا ئەبێت جێگای خۆی و كامێرامانەكە دەستنیشان بكات وە بە پێدانی هەموو جموجوڵێكی لەناو یەكەدا بەسەرپەرشتی ئەو فەرماندەیە بێت چونكە پەیامنێر وە كامێرامانەكە لەژێر چەتری سەلامەتی ئەو یەكەدایە.
6-پەیامنێر ئەبێت كارەكانی كامێرامانەكە بزانێت وە هەردوكیان وەكو دوو كوڕ وان بەیەك سك لەدایكبوون.
7-ئەو ئامێرانەی كە هەردوو پەیامنێرەكە وە كامێرامانەكە بەكاری دەهێنن ئەبێت دوو سێت بن یەك سێتیان وەكو یەدەگ.
8-ئەو ئوتومبێلەی كە بەكارئەهێنرێت بۆ كاروباری پەیامنێرەكە ئەبێت زۆر تۆكمە بێت وە ئەگەر پەیامنێرەكە شۆفێری بزانێت لەگەڵ كامێرامانەكە زۆر باشترە وە ئەبێت دەستنیشانی ئەوەیان كردبێت كەوا چۆن سوتەمەنی وەرئەگرن بۆ ئوتومبێلەكەیان لەنزیك گۆڕەپانی جەنگەكەوە.
9-ئەبێت كامێرامانەكە و پەیامنێرەكە وە هەروەها شۆفێرەكە كارتی مۆبایلی زیادەیان پێبێت وەكو یەدەگ بۆ خۆیان وە نابێت لە 25000 كەمتربێت.
10-پەیامنێر وە تیمەكەی نابێت بچنە ناو جێگای قەڵەباڵغیدا كە شەڕەكە تەواو ئەبێت وە یاخود بۆ كاتێك ئەوەستێت وە زۆر دوور بن لە بنكەی ئوتومبێل وە عەمباری چەك و تەقەمەنی وە عەمباری سوتەمەنی وە دووری سەلامەت بۆ مەسافەی 500 مەتر.
11-جل و بەرگی پەیامنێر و كامێرامانەكە وە هەروەها شۆفێرەكە ئەبێت لەجۆری ئەو جل و بەرگانە بێت كە ئەو یەكە سەربازیە لەبەری ئەكات وە ئەبێت هەموو كڵاوی سەربازی تایبەت ئاسنی وە گولەبەن وە پێڵاوی سەربازی تایبەتیان لەبەرابێت وە ئەگەر لەناو ئەو یەكە سەربازیەدا زۆر كەناڵی تر هەبوو ئەبێت هەموو هاوكاری یەكتر بن وە كاروباری ئەملاو ئەولا و حزبایەتی لەدەرەوەی گۆڕەپانی جەنگەكە دابنێن.
12-نابێت پەیامنێر ڕاستەوخۆ وێنەكان وە هەواڵەكان پەخش بكات یەكسەر ئەبێت بگەڕێتەوە بۆ ڕاوێژكاری سەربازی كە لەناو كەناڵەكەیدا هەیە.
13-ئاگات لەخۆت بێت نابێت باری خۆت قورس بكەیت بەتایبەتی كەوا كەل و پەلی بێ كەڵك بخەیتە ناو گیرفانەكانت وە هەوڵ بدە كەوا زۆرجار قەڵەمی ڕەشی ڕەساسی پێ بێت بۆ نووسینەوەی هەندێك زانیاری بۆ ئەوەی لەدوایدا گۆڕانكاری هەبوو بەئاسانی بیسڕیتەوە وە بەهەمان شێوە ئەگەر كەوتیتە ناو هەڵسوكەوتێكی نائاسیی بیدڕێنیت وە بزری بكەیت.
14- ئەم خاڵە زۆر گرنگە لەكاتی شەڕ و پەلامارداندا نابێت خۆت بشاریتەوە لەو فەرماندەیە كە كاریان لەگەڵدا بكەیت وە لە دوور و نزیكەوە چاوت لێیانە نەك هەر خۆت بەڵكو هاوكارەكەت كە كامێرامانەكەیە وە زۆر خۆت مەخەرە پێش سەربازەكانی ئەو یەكە سەربازیە ئەبێت تۆ لەپشتی هێڵی پەلاماردانەكەدا بیت نەك لەدواوە وە ئێستا ئەو پەیامنێرانەی كە كار ئەكەن لە بەرەكانی جەنگدا لەشەڕێكی بەرگریدان نەك پەلامارداندا.
15-پەیامنێری جەنگ یاخود پەیامنێری سەربازی قورسایی خۆی هەیە لەناو ئەو فەرماندەیە كەوا كاری لێدەكات وە جێگای ڕێزە لای هەموو لایەك وە ژمێریاری ئەفسەرێكی بۆ ئەكەن بەپێی یاسای نێودەوڵەتی وە پلەی ملازمی هەیە بەڵام ناتوانێت پلە هەڵگرێت بەسەر جلەكانیدا وە نابێت بە هیچ جۆرێك چەكی پێ بێت ئەمە زۆر گرنگە.
عەمیدی لۆجیستیكی فڕۆكەوانی
ئازاد ابراهیم شاڵی
ژ.م/07703604835
https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika