با بێزار نابێ
له‌ماچ کردنی گه‌ڵاکان
خۆر بێزار نابێ
له‌سووتاندنی گوڵه‌کان
په‌پووله‌کان بێزار نابن
له‌ئارامی چڵه‌کان.
سه‌یره
من نه (گه‌ڵا) و نه (گوڵ) و نه (لقم)،)
به‌ڵام ده‌وه‌رم، کهلهتۆ
دوورم
وشك ده‌بم،
کهنیگای تۆم پێنه‌که‌وێ
وه‌ك لق ده‌شکێم
کهگهردهلوولی زیزبوونت
ده‌نێری
هه‌ناسه‌که‌م
به‌رله‌وه‌ی تۆ بێی
من ته‌نیاییه‌کانم ده‌ژمارد
خه‌مه‌کانم ده‌ق ده‌کردن
فرمێسکه‌کانم ده‌کرد
به‌مۆم
شه‌وه‌کانم ده‌رازانده‌وه
برێ جاریش خۆزگه‌کانم
ده‌به‌خشیه ئه‌و کاروانانه‌ی
له بیابانانی بێ ئومێدیا وون
ده‌بوون
که‌ڕووباری ڕووی تۆ به‌لاما ڕه‌ت بوو
وون بووم
به‌جۆرێ خۆم و تۆم بۆ جیانه‌کرایه‌وه
هێنده تیژ بارانی میهره‌بانی تۆ باری
من و ئاگری ته‌نیایی له‌یه‌ك ترازاند
تۆ تیزابت خسته سه‌ر خه‌نده‌کانم و
ڕابردووت له جانتایه‌کی کۆنا ناشتم
که‌چی هه‌ر زوو
ئه‌و ئاگره‌ت داگیرساند
که پشکۆی خه‌مه‌کانی گه‌شاندمه‌وه
ئه‌و بایه‌ت ده‌سگیر
کرد
که خه‌ریك بوو گه‌ڵای بێ هیوایم بوه‌رێنی،
به‌ڵام سه‌یره
که ده‌تزانی باخی عه‌شقی تۆ
گوڵی به‌یه‌ك گه‌یشتن نادات
بۆ منت شه‌یدا کرد به‌خۆت
کهدهتزانی ده‌سووتێم
ئه‌م ئاگری چاوه‌ڕوانییه
چی بوو پێت ناساندم ؟
کهدهتزانی
ژیان بێ‌تۆ سه‌خت تره
له‌دۆزینه‌وه‌ی ئاو
له‌جنسی ئاگر
بۆ خۆتت لێ فڕاندم بۆ
نازانم..
ئێستاکه له‌کوێم
نهفرینێك ده‌بینم له‌دایك بێت
نهئێوارهیهك
خه‌نده‌یه‌کی شه‌رمن بۆ دڵنه‌وایی خۆر ده‌کات
ڕۆژه‌کان نیگه‌رانن و
شه‌وه‌کان به دیار کوژانه‌وه‌ی کات ڕاماون
بیرم نایەت کەی خۆم بووم
جاران ئەمزانی
یەك کۆ بکەیتەوە لەگەڵ یەك
دەبێتە ژمارەیەکی تر
بەڵام چەندین جار
خۆم و تۆم کۆکردەوە
هەر بووین
بەتۆ
هیلاک بووم
لەگوێگرتنی نۆتی خەم
لەدەست گرتنی تەنیایی
لەپیاسەکردن لەگەڵ بێتۆیی
لەخۆمێکی دوور لەتۆ
سه‌یره
هێشتا زەوی ڕەنگی رووخانی نەگرتووە
تا تۆ نیشتیمانی من جێبێڵی
هێشتا گەڵا خۆی نەسپاردووە بەوەرین
درەخت نەچۆتە سەر ریتمی بێوەفایی
باران نەباریوەتە سەر خەمی وشك
ئێستا زووە بۆ ڕۆیشتن
بەرلەوەی ئومێدەکان داڕمێن
خۆت مه‌خه‌ره ژێر بارانی فیراق
با ته‌ڕ نه‌بیت به تنۆکی نائومیدی
ده‌ست هه‌ڵگره له ئازاردانم
ئاخر ژیان کردن چییە؟
کەهەمیشە دووریت بمهەژێنێ
بێدەنگیت بمبات بەرەو
ئەو کوچانەی مردن لێی هاتوو چۆ دەکات
ژیان وەک مناڵ ترسی لێنیشتووە و
ناوێرێ بەوێدا بڕوات
دووریت بمخاتە ئاگرێكه‌وه،
کهخەون بەدۆزەخەوە ببینم
وەك گوڵێك لەچاوەڕوانی دڵۆپێك ئاو
ڕۆح بدەم
ده‌زانم
سەختە گەیشتن بەتۆ
تۆ لەوێی
لەناو ئەو گەردەلوولانەی
ئاسمان لێی ڕا دەکات
له‌نێو ئەو گڕکانانەی دڵی زەوی
قاش قاش دەکات
لەبەر دەم ئەم تیشکانەی
هیچ گوڵێك ناوێرێ سەیریان کات
هیچ گەڵایەك غیرەتی نەگرتووە
پێشی پێ بگرێ
لەژێر ئەو بارانە ئەوەستی
هیچ درەختێ نەیتوانیوە
مشتێ ئاوی لێ هەڵمژێ
بەڵام من چاوەڕێم
خۆم ئەخەمە نێو ئەم ئاگرە و
گرەو لەسەر تۆئەکەم
گەر ئاگری عەشقی تۆ
بمسوتێنێ و
بمکات بەخۆڵەمێش
بای یادێکت ئەمکاتەوە بەشاپەری
گەر خۆری رقت وشکم کات
دڵۆپێك میهرەبانیت ئەمکاتەوە بە شکۆفه
کەدڵ بیرت دەکا
چاوەکانم وەك جۆگەلە
بەرەو دەریای یادی تۆ دێن
چاوه‌روانم
چاوه‌روان!
بۆ بترسم
کەدەنگی تۆ لەدڵی منا
مناڵی ئارامی دروست ده‌کات
کە بینینت
تابلۆیەکی هێند مەزنە
چوارچێوەی چاوم پڕ دەکات
دڵی من نەمامێکە
تینووە بۆت هەموو ساتێ
وه‌کو مناڵ لێت زیز ئه‌بێ
به‌ڵام هه‌رگیز
لەئاوی بینینت تێر نابێ
سوید
22/6/2014
سوزى بابانى