ساڵی 1979 باره‌گای (پاسۆک) له گوندی (شێنێ) بوو، شێنێ يه‌کێک بوو له‌و گونده نه‌گوازراوانه‌ی سه‌ر سنووری فه‌رميی عێراق و ئێران.شێنێ سروشتێکی شاخاويی زۆر سه‌خت و زۆر جوانی هه‌بوو و پڕ له باخ و بێستان و کانياو بوو.خهڵکهکهيشی زۆر پاک و دڵسۆز بوون و زۆر دڵسۆزی پێشمه‌رگه و شۆڕش بوون.ئێمه‌يش، هاوبيرانی پاسۆک، دوو خانووی چۆڵکراومان خاوێن کردبووه‌وه و کردبوومانن به باره‌گای خۆمان.له شێنێ جگه له ئێمه باره‌گای زۆربه‌ی پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانيشی لێ‌بوو، ماڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ عيزهدينی حوسێينی له پشتی باره‌گاکه‌ی ئێمه‌وه بوون.بارگای پاسۆک به وته‌ی د.قاسملۆی نه‌مر، بوو بوو به (باره‌گای نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان)، زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی رێکه‌وتن و هه‌وڵی ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌موو پارت و رێکخراوه ناکۆک و دژبهيهکهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌موويان له باره‌گای پاسۆک ئه‌نجام ده‌دران.به‌کورتييه‌که‌ی باره‌گای هاوبيرانی پاسۆک کراوه بوو بۆ هه‌موو که‌س و لايه‌نێک.له شێنێ هاتوچۆ و ميوانداری له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو لايهنهکاندا هه‌بوو.باره‌گای پاسۆک به‌رده‌وام به‌و توانا ماديی و مرۆڤييه که‌مه‌ی که هه‌مانبوو، به‌ڵام هه‌ميشه پڕ له ميوان بوو.هه‌موو پێشمه‌رگه و که‌سايه‌تی و لايه‌نه‌کان باره‌گای پاسۆکيان به ماڵی خۆيان ده‌زانی.تاکه باره‌گای پێشمه‌رگه‌ی کوردستانيش بوو که ئاڵای پيرۆزی کوردستانی تێدا هه‌ڵکرابوو.ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌بێت باس بکرێت که ئه‌و ده‌مه هه‌موو لايه‌نه‌کانی ديکه‌ی کوردستان، دژی هه‌ڵکردنی ئاڵای پيرۆزی کوردستان بوون، پيشاندان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای پيرۆزی کوردستانيان به شۆڤێنيزم و ره‌گه‌زپه‌رستی و جيابوونهوهخوازی ده‌زانی!؟ به‌ڵام ئاڵای کوردستان لای هاوبيرانی پاسۆک يه‌کێک بوو له هه‌ره هێما پيرۆزهکانی کورد و کوردستان، پاسۆک، به ژماره که‌م بوو، به‌ڵام له هه‌ڕه‌شه و گله‌يی و گاڵتهپێکرن، بێباک بووين و ئاڵای پيرۆزی کوردستان به‌سه‌ر باره‌گای پاسۆکه‌وه هه‌رده‌م به سه‌ربه‌رزی و ئازادی دهشاکايهوه.ئه‌م پێشه‌کييه پێويست بوو بۆئه‌وه‌ی بابه‌تێکی گرنگتان بۆ بگێڕمه‌وه که ئه‌مه‌یه: شهوێکيان هاوڕێيانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی-لينينی کوردستان-کملک، ميوانی ئێمه بوون.له راستيدا هاوڕێيانی کۆمه‌ڵه زوو زوو سه‌ردانيان ده‌کردين و نێوانمان باش و خۆش بوو.له‌و ميوانیدارى و دانيشتنانهدا به‌گشتی باسی هه‌موو بابه‌تێک ده‌کرا.له يه‌کێ له‌و دانيشتن و ميواندارييانهدا، هاوبيری نه‌مر، کاکه فه‌رهاد خه‌فافی گيانبهخشيوو ،باسی پێويستبوونی به کوردی کردنی فيلمی کارتۆنی بۆ منداڵانی به کورد و کوردستان کرد و زۆر به پێويست و گرنگ و پڕبايهخ بابه‌ته‌که‌ی باس ده‌کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو ميوانه‌کان کرديان به پێکه‌نين و گاڵه‌ته و گه‌پ و وتيان ماڵتان ئاوا بێت هاوبيرانی پاسۆک ئێوه هه‌موو شتێکتان هه‌ر به کوردی ده‌وێت و به‌ده‌ست ئێوه بێت هه‌موو شتێک ببێت به کوردی! به‌کورتييه‌که‌ی باسه‌كه به‌و پێکه‌نين و گاڵته‌و گه‌په کۆتايی پێهێنرا.پرسياره‌که لێره‌دا ئه‌مه‌يه: ئايا هاوبيرانی پاسۆک له‌و سه‌رده‌مه‌شدا، له‌و بێ توانايی و به‌و ژماره که‌مه‌شه‌وه هه‌ر ئاسۆی بيرکردنه‌وه و بيروباوه‌ڕی کوردايهتييان فراوانتر نه‌بووه؟ تێگه‌يشتن و ره‌هه‌ندی بيرکردنهوهيان پێشکه‌وتووتر و دووربينانهتر نه‌بووه؟ دڵسۆزتر و خه‌مخۆرتر نه‌بوون بۆ په‌روه‌رده و ژيانی داهاتووی منداڵانی کورد و کوردستان؟ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو لايه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، داموده‌زگه‌ی گه‌وره و شوێنکار و ستۆديۆی پێشکهوتوويان بۆ به‌رهه‌مهێنان و دۆبلاژکردنی فيلمی کارتۆنی منداڵان دامه‌زراندووه و به سه‌دان کارمه‌ند و به ده‌يان هونه‌رمه‌ند و شێوه‌کار و هونهرپیشه، له‌م بوواره‌دا کار و خزمه‌ت ده‌كه‌ن و بووه‌ته پيشه و سه‌رچاوه‌ی ژيانيان.به ميلۆنان دۆلار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پيرۆزه خه‌رج ده‌که‌ن و رۆژانه له که‌ناڵه تيڤييهکانيانهوه په‌خشی ئه‌و فيلمی کارتۆنی کوردیيه ده‌که‌ن که ئه‌و سه‌رده‌مه، جگه له هاوبيرانی پاسۆک، هه‌موويان به خه‌ياڵ و شۆڤێنيزم و رهگهزپهرستييان ده‌زانی و گاڵته و پێکهنينان پێی ده‌هات!؟
ئيتر هه‌موو لايه‌کتان سه‌رکه‌وتووبن .....هه‌ر بۆ پێشه‌وه.
به‌ختياری شه‌مه‌يی
22.08.2014