ڕۆژی 3\9\2014 له سایتی (لڤین پرێس) دا لیستێك بڵاو كراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (لڤین پرێس ناو و موچه‌ی 143ڕاوێژكار بڵاو ده‌كاته‌وه هه‌ندێكیان پله‌كانیان نه‌بینیوه) كه یه‌كێتی نیشتیمانی به پله‌ی ڕاوێژكار خانهنشینیكردون و له كۆتایه‌كه‌یدا ناوی من هاتوه و نوسراوه من خانه‌نشینم به بڕی (9، 789، 600) نۆ ملیۆن و حه‌وت سه‌د و هه‌شتا و نۆ هه‌زار و شه‌ش سه‌د دیناره به‌ژماره و به‌نوسین موچه‌كه‌یان نوسیوم له كاتێكدا كه نه له كوردستان و نه له عێراقیش خانه‌نشینی ڕاوێژكارێك وه یان وه‌زیرێك ئهوهندهنیه ئه‌م لیستهبه شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و یاسایی له دائیره‌ی خانه‌نشینی سلێمانی یه‌وه وه‌رنه‌گیراوه چونكه مۆری دائیره‌و ناو و ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ر و مێژووشی له سه‌ر نیه به‌ڵكو كارمه‌ندێك به دزییه‌وه ناوه‌كانی داوه‌ته محه‌مه‌د هه‌ورامی كارمه‌ندی سایته‌كه كه ناوی ئه‌وی له‌سه‌ره‌و خۆی ناوه‌كانی تایپ كردووه و كتابی ره‌سمی دائیرهكهش نییه دروشمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌سه‌ر دراوه و ئه‌وه‌ش كارێكی ساخته‌یه و دروشمی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌م لیسته له دائیره‌ی خانه‌نشین دا نیه. بێگومان ئه‌و لیسته‌ی ئه‌م لیسته‌ی ڕاوێژكاران له بانقی ره‌شید و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌یه‌ئایا ئه‌مه به‌گژداچونی گه‌نده‌ڵیه یان خودی ئه‌م كاره‌ی سایته‌كه گه‌نده‌ڵیه و بوختان به ده‌یان كه‌س له وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی بونه‌ته ڕاوێژكار و به‌شێوه‌ی یاسایی خانه‌نشین كراون وه‌ك من سایتی لڤین خۆی وه‌ك ئه‌مه لێ كردوه (شه‌لم كوێرم ناپارێزم، ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنم)
جا چۆن ده‌بإ سایتێك ئه‌م كاره نایاساییه بكات و به بإ به‌ڵگه و به‌بإ پشكنینی دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌ر ڕاوێژكارێك بڕیاری ساخته‌كاری كردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه بسه‌پێنإ و بوختانیان پێوه بكه كه من یه‌كێكم له‌وانه. وه موچه‌شم به ئه‌نقه‌ست وانوسراوه تا لهكهدارم بكه‌ن ته‌له‌فۆنم بۆ محمد هه‌ورامی كرد ده‌بێ به‌یانی بچی بۆ بانكی ڕه‌شید و بزانی موچه‌كه‌م چه‌نده به‌ڵام نه‌چون دیسان له‌لای خۆیه‌وه موچه‌یه‌كی بۆمن داناوه كه (3، 130، 400) دیناره ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه جا سایته‌كه‌یان كرد به كارێكی منداڵانه و چۆن حه‌ز بكه‌ن وای ده‌نوسن واتان له خۆتان كرد كه ئیتر خه‌ڵك باوه‌ڕتان پێ نه‌كات.
دامه‌زراندنم به ڕاوێژكار و خانه‌نشینیم ده‌ستی یه‌كێتی نیشتیمانی تێدا نه‌بوه كه ناوم له لیسته‌ی ڕاوێژكاراندا له دائیره‌ی خانه‌نشینی مانای ئه‌وه نیه ئه‌و لیسته هی یه‌كێتی یه و ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه به ساخته‌كاری بوه‌ته ڕاوێژكار چونكه ناوی هه‌مو خانه‌نشینه‌كانی پارێزگای سلێمانی له وه‌زیره‌وه بگره تا كه‌ناسه‌كان له‌و دائیره‌یه دایه و ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك و هه‌ر سایت و ڕۆژنامه‌یه‌ك بیه‌وإ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به نایاسایی دامه‌زراون و خانه‌نشین كراون ده‌بإ یه‌ك به یه‌ك دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه ببینإ و بیانپشكنإ هه‌تا ئه‌وا نه‌یان بدۆزإ و جیایان بكا له‌و كه‌سانه‌ی كه به مافی خۆیان دامه‌زراون و به مافی خۆیان خانه‌نشین كراون. نابإ بوترإ هه‌رچی ناو هه‌یه له دائیره‌ی خانه‌نشینی سلێمانی سه‌ر به یه‌كێتیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له سلێمانی باڵا ده‌سته و ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر خانه‌نشین كراوه سه‌ر به پارتی یه چونكه پارتی باڵا ده‌سته و نابإ هه‌مویان تۆمه‌تبار بكه‌ن وه‌ك منتان تۆمه‌تبار كرد. ناوم كه له و لیسته‌ی ڕاوێژكاراندا هه‌یه له دائیره‌ی خانه‌نشینی سلێمانی له به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆم داوای نهقلڕ كردنی معامه‌له‌ی خانه‌نشینی و موچه‌ی خۆم كردوه له هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی. ئه‌و بوختانه‌ی سایتی لڤین خستویه‌ته ملم به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئیسپاتی ده‌كه‌م كه ڕاست نیه.
1- پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له هه‌ولێر _ ئیداره‌ی پارتی نێچیرڤان بارزانی دوو سالڕ داوای له من كرد ببم به ڕاوێژكار بۆ (كار‌و باری شوێنه‌وار و كه‌له‌پوری شارستانی كورد) و هه‌مو جارإ به منی ده‌وت (سه‌یدا هه‌رچی بێژی من ته‌نفیز دكه‌م دبارا شوێنهواراندا) ڕازیبوم ببمه ڕاوێژكار و به مێژوی (1-8-2001) فه‌رمانی دامه‌زراندنم به ئیمزای ئه‌و ده‌رچو كه ژماره‌ی (641) ه. ئه‌و كاته ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی و پارتی دژی یه‌كتر بون به‌ڵام یه‌كێتی پێی خۆش بوو من ببم به ڕاوێژكار له ئیداره‌ی پارتیدا بۆ نمونه نه‌وشیروان مسته‌فا به منی ووت (ئیشی باشت كرد بوی به ڕاوێژكار چونكه ده‌بإ له سه‌رانسه‌ری كوردستان واته له هه‌ردوو ناوچه‌ی یه‌كێتی و پارتی كاری شوێنه‌واری بكه‌ی) .
یه‌كێتی ده‌یزانی من كاری سیاسی بۆ پارتی ناكه‌م وه‌ك چۆن بۆ یه‌كێتی ناكه‌م و ده‌یزانی ته‌نیا ئامانجم پاراستنی كه‌له‌پوری شارستانی كوردستانه و تا له كاتی شه‌ڕه‌كانی نێوان هه‌ردولادا من له ته‌وێڵه‌وه هه‌تا زاخۆ كاری شوێنه‌واریم ده‌كرد، ساڵی (1998) چل و هه‌شت ڕۆژ له شاخه‌كانی ئاكرإ گه‌ڕام و هه‌ردوو حزب ڕێزیان له كارم ده‌گرت. به‌مه ئاشكرا ده‌بإ كه یه‌كێتی منی دانه‌مه‌زراندوه له هه‌ولێر.
2- به نوسراوی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر به ژماره (1645) و به مێژووی (3-6-2010) خانه‌نشین كرام به‌پإی ته‌مه‌ن و دا‌واشیان له من كرد دوو ساڵی دیكه به‌رده‌وامبم به‌ڵام رازی نه‌بوم هه‌رچه‌نده له مانگی ئابی (2009) داوای خانه‌نشینیم كرد وه‌ك له ڕۆژنامه‌ی میدیا ژماره (418) ڕۆژی (5/1/2010) دا بڵاو بوه و له ژماره (421) ڕۆژنامه‌نوس نزار محمد ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و له ژماره (423) ناڕه‌زایی بڕێك له ڕۆشنبیرانی ڕانیه بڵاو بو كه ناڕه‌زای خۆیان دا بو به سه‌رۆكی حكومه‌ت چونكه پێیان ناخۆش بوو خانه‌نشین ببم. ناوی چوار كه‌سی دیكه له‌گه‌لڕ من ناویان له‌و نوسراوهدایه كه یه‌كێیان ڕزگار نوری شاوێسه كه ئه‌ندامی پارتییه واته ئه‌و لیسته هی حكومه‌تی هه‌رێمه نه‌ك هی یه‌كێتی و موچه‌شم له بانقی ڕه‌شیده له سلێمانی (3، 263، 200) دیناره كه هی ڕاوێژكارێكی ئاساییه و ئه‌وه‌ی سایته‌كه نوسیوه موچه‌م (9، 789، 600) دیناره ڕاست نیه‌و بوختانه. دانه‌ی ئه‌و هه‌ردوو نوسراوه ره‌سمی یه له باره‌ی دامه‌زراندن و خانهنشینكردنم له‌گه‌لڕ ئه‌م ڕونكردنهوهدایه.
3- پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی ناوم له سایته‌كه‌دا هه‌ندإ كه‌س له فه‌یسبوكدا نوسیویانه بۆچی عبدالرقیب ئه‌و هه‌موو پاره‌یه وهردهگرإ ئایا چی بۆكورد كردوه؟!
له‌به‌ر ئه‌مه ناچار بووم سإ چوار شت له كاره‌كانم بۆ كورد لێره دا بنوسم له كۆی سه‌دان كاری دیكه: له ساڵی (1990) ڕژێمی به‌عس قه‌ڵای هه‌ولێری وێران ده‌كرد به‌ڵام توانیم به‌گژ ڕژێمدا بچم و به پشگیری كه‌سانی دڵسۆز قه‌ڵا ڕزگار بكه‌م و من و هه‌ینی قادر له‌م باره‌یه‌وه كتێبێكمان چاپكردوه به ناونیشانی (به‌رگری كردنمان له قه‌ڵای هه‌ولێر) و ئه‌گه‌ر من قهڵاتم ڕزگار نه‌كردبایه ئێستا یونسكۆ تۆماری نه‌ده‌كرد له لیسته‌ی شوێنه‌واره‌كانی جیهاندا و نه‌ده‌بوه شانازییه‌ك بۆ كورد. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ێدام هاته سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك و بڕیاری وێران كردنی دا و من دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستام و بروسكه‌یه‌كی سإ لاپه‌ڕه‌یم بۆ نارد و ته‌ئسیری لێ كرد و له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بویه‌وه و كاری به‌ڵێنده‌ری وه‌ستاند كه پتر له (100) خانوشی به شۆفلڕ ڕوخاندبوو. سه‌باره‌ت به‌مه‌ش كتێبێكم داناوه و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چاپی كردووه له ساڵی (2010) دا.
پاش شه‌ش سالڕ ئه‌وجا ێدام قه‌ڵای وێران كرد.
كإ هه‌بو بتوانإ به گژ بڕیاری ێدام بوهستإ یان ده‌سه‌ڵاتی ڕژێم له ههولێركإ ده‌یوێرا؟
ساڵانی پێش‌و هه‌ندإ له كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی نیشتیمانی نیازیان بوو سه‌رای سلێمانی بڕوخێنإ و من بۆیانم نوسی ئه‌گه‌ر سه‌را بڕوخێنن من له‌به‌رده‌ركی سه‌را خۆم ده‌سوتێنم و سه‌رام ڕزگار كرد به پشگیری كه‌سانی دڵسۆز وه‌ك دوێنی هێمن باقر سه‌رنوسه‌ری لڤین ئه‌مه‌ی به‌بیری من هێنایه‌وه.
من به‌گژ پڕۆژه‌ی (علی حسن المجید) دا چوم كه هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌بوو كه سێ گردی شوێنه‌واریان وێران ده‌كرد من به‌گژ سوپای عێراقدا چوم كاتی به‌نیازبوو ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستان بتهقێنإ و به‌ڵگه‌ی نوسراوم له دوو بابه‌ته‌شه‌وه بڵاو كرده‌وه له كتێبه‌كه‌مدا (حدود كردستان الجنوبیه تاریخیاًو جغرافیاً خلال خمسه إلاف عام) (ل 473-477) . كإ هه‌بوو له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌دا كه كوردی تێدا بوو ئه‌م كارانه بكات و ژیانی خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئایا ئه‌مانه ده‌زانن چه‌ندین جار كه‌وتومه‌ته ناو كێڵگه‌ی مین ڕێژكراو له پێناوی دۆزینی شوێنه‌واره‌كان وه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون وه‌ك ێدیق ێاڵح ئه‌حمه‌د و ئازاد عبدالواحد پێم ووتون ئێوه له دوره‌وه بوه‌ستن با هیچتان لێ نه‌یه‌ت.
ده‌یان شوێنهوارم له وێران كردن ڕزگار كردووه و ده‌وری (70) هه‌زار وێنه‌م گرتووه له شوێنه‌وار و كه‌لتوری كوردستاندا و ده‌یان سه‌عاتیش به ڤیدیۆ، توانیم به تاقی ته‌نیا
(16) ملیۆن له ئه‌وراق و سجللی دائیره‌كان ڕزگار بكه‌م و بیپارێزم بۆ كورد ده‌نا ده‌یان سوتاندن. ئه‌گه‌ر چی به‌ڵگه‌نامه‌ی سیاسی و دائیره‌ی ئه‌من نیه به‌ڵام هه‌ر مێژووی كورده.
ئێستاش كه خانه‌نشینم هه‌ر به هه‌مان چالاكی له كاره‌كانی خۆم به‌رده‌وامم و زۆر كه‌س به من ده‌ڵێن تۆ خانه‌نشین بوی بۆ ئیسراحه‌ت ناكه‌یت و به‌م شێوه‌یه خۆت ماندوو ده‌كه‌ی كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كارده‌كه‌ی منیش پێیان ده‌ڵێم خانه‌نشینی من تا مردنه و خۆم به خانه‌نشین نازانم و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌تی كوردستان و به‌و په‌ڕی له خۆبوردوییهوه به‌رگری له مێژوو شوێنه‌وار و كه‌لتوری كوردستان ده‌كه‌م و به‌گژ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ده‌چمه‌وه كه كه ئیمانیان به پاراستنی شوێنه‌واره كه‌لتوری شارستانی كورد نیه، به‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی سایتی لڤینه‌وه گومانیان به‌رامبه‌رم په‌یدا كردووه ده‌ڵێم چۆن سه‌خاوه‌ت به موچهكهمهوه ده‌كه‌م زۆر له‌وه زیاتر سه‌خاوه‌ت به عیلم و زانستی خۆمه‌وه ده‌كه‌م و یارمه‌تی زۆر كه‌سم داوه و له‌م ڕۆژانه‌شدا به هه‌موو سهخاوهتێكمهوه ده‌ریایه‌ك له‌و زانیاریانه‌ی كۆمكردوهتهوه له ماوه‌ی (54) ساڵی كاركردنما ده‌یانخه‌مه به‌ر ده‌ستی ڕۆشنبیران و مێژوو نوسان له سایتهكهمدا كه ته‌نیا له به‌شی یه‌كه‌مدا (105) هه‌زار لاپه‌ڕه هه‌یه واته به قه‌باره‌ی (250) به‌رگی كتێبی (500) لاپه‌ڕه‌یی له‌گه‌لڕ سه‌دان سه‌عات ده‌نگ و وێنه گرتن به ڤیدیۆ، لاپه‌ڕه‌كانی به‌شی دووه‌مم نهژماردوه ئه‌وه باخه‌ڵك له سایته‌كه‌دا بیژمێرن. هه‌ردوو به‌ش (278) گێگابایته و پاش پرسیاركردنێكی زۆر بهمن ووترا سایتی كه‌سایه‌تی له (10-12) گێگابایت زیاتر نیه كه‌واته سایته‌كه‌م ده‌بێته گه‌وره‌ترین سایت له جیهاندا زۆر بابه‌تی دیكه‌ش دوای ئه‌م دوو قۆناغه ده‌خرێته ناو سایته‌كه له نوسین و سه‌دان سه‌عات ده‌نگ له كۆی پتر له (1100) سه‌عات به ده‌نگ و به ڤیدیۆ بابه‌ته‌كانی سایته‌كه لهكهمهوه (95%) ی هه‌موی مه‌وادی نوێیه و نوسخه‌ی یه‌كه‌مه جگه له‌من له‌لای كه‌سی دیكه نیه. ئه‌وه‌ی بۆ سایتیش نیه له ئه‌رشیفه‌كه‌م توانیم هه‌مووی بخه‌مه سه‌ر هارد كه ئیتر هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رشیفم نه‌ماوه وه ئه‌و به‌شه زۆره‌ش هه‌ر بۆ كورده له تهئلیفاته دهستنوسهكانم و هه‌زاران لاپه‌ڕه له باره‌ی شوێنه‌واره‌كانه‌وه كه له‌ترسی دز و جه‌رده‌ی شوێنه‌واره‌كانه‌وه ناوێرم بڵاویان بكه‌مه‌وه له سایت دا و هه‌روه‌ها شتی دیكه‌ش.
بۆ ئه‌و كه‌سانه ووتویانه عبدالرقیب چ خزمه‌تێكی به كورد كردووه ده‌ڵێم ئایا ئه‌م ده‌ریا زانیاریه خزمه‌تی كورد نییه ئایا له كوردستان بیست یه‌كی ئه‌م ده‌ریایه له مه‌وادی نوإ له مێژوو شوێنه‌وارو كه‌له پوری شارستانی كوردستان له لای كإ هه‌یه؟!
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بوایه و بۆ به‌رگری كردن له سومعه‌و خه‌باتم نه‌بوایه ئه‌م شتانه‌م لێره‌دا نه‌ده‌نوسی و عاشقی ئه‌وه نیم كه مه‌دحی خۆم بكه‌م به‌ڵام ئه‌و سایتی لڤین گومانی خسته سه‌ر نه‌زاهه‌تی خۆی و گومانیشی خسته سه‌ر ئه‌و خه‌باته شۆڕشگێڕانهیهم و زوڵمی له من كرد.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم دوو ئیداره‌یی كوردستان خه‌ڵكانێكی پاكیشی توشی غه‌ڵه‌ت كرد و هه‌ندإ له بڕینه‌وه‌ی موچه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئیداره یان هه‌ردوو حزبه‌وه به نیاز پاكی و له ڕوی ئینسانی و ڕێز لێنانه‌وه بوه بۆ نمونه مامۆستا (بها و ا‌لدین نوری) كه یه‌كێتی كردویه‌تی به ڕاوێژكار له‌به‌ر ته‌مه‌ن و ڕێزگرتن بوه به هه‌موو ته‌مه‌نی سیاسه‌تی كردوه و مرۆڤێكی باش بوه محه‌مه‌دی حاجی گاهیر له منداڵیه‌وه خه‌باتی كوردایه‌تی كردوه و ئێستا پیربوه هه‌روه‌ها شاعر دڵزار كه ته‌مه‌نی 96 ساڵه ئایا ده‌بێ ئه‌م جۆره كه‌سانه له برسان له ژێر لێفه‌دا بمرن.
له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم بیرإ له‌م جۆره كه‌سانه بكاته‌وه به بڕیارێكی یاسایی موچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه یان موچه‌ی ئێستایان له سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت به بڕیاری تایبه‌ت نه بڕإ. زۆر كه‌س له‌م جیله‌ی ئێستا به باشی ئاگایان له ڕابردوو له خه‌باتی ئه‌و جیله نیه.
داوا له له سایته‌كه ده‌كه‌م ئه‌م رونكردنهوهیهم بڵاو بكات به‌بإ لابردنی هیچ بڕگه‌یه‌ك تا ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان له باره‌ی منه‌وه په‌یدا كردووه بیبینن و ناویشم له لیسته‌كه‌دا ڕه‌ش بكات و له كه‌مه‌وه پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌كه تا ماوه‌ی (10) ڕۆژ له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كیدا بمێنێته‌وه.
عبدالرقیب یوسف
7/9/2014
تێبینی:
ئه‌م رونكردنهوهیهم نارد بۆ سایتی لڤین پرێس كه هه‌واڵه نا ڕاسته‌ی بڵاو كردۆته‌وه به‌پێ ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌بوو ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی بڵاو بكردبایه به‌ڵام بڵاویان نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه تكایه ئێوه بڵاوی بكه‌ن له پێناوی ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ڕێزم. . . 9/9/2014
ڕۆژی (10/9/2014) چوم بۆ دائیره‌ی خانه‌نشینی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ووتی ئێمه ئه‌م لیسته‌مان نه‌داوه‌ته سایتی لڤین و قه‌ده‌غه‌یه لیستی خانه‌نشینه‌كان بدری به هیچ كه‌س و لایه‌نێك به پێ یاسا قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.