نەخوێندەواری لە زۆرێك لە وڵاتان بۆتە دیاردەیەكی زەق و بهربڵاو، بەتایبەت لە وڵاتە دواكەوتووەكان، یان هەژارەكان، یاخود وڵاتانی تازە گەشەسەندوو، ئەوەش كاریگەری زۆری كردۆتە سەر دۆخی ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگە لەو وڵاتانە. هەر ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی كە نهتهوهیهكگرتوهكان ڕۆژی (8)ی ئەیلولی هەموو ساڵێك تایبەت بكات بەڕۆژی جیهانی نەخوێندەواریی، ئەو ڕۆژە كه له كۆنگرەی نێودەوڵەتی وەزیرەكانی پەروەردەو فێركردن بڕیاری لێدرا، كۆنگرهكه تایبهت كرابو به نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ڕۆژانی (8 تا 19 ئەیلولی 1965) لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچو، بەوەش دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر ئەو كۆنگرەیەو لە تشرینی دووەمی ساڵی (1966) یۆنسكۆ ڕۆژی (8)ی ئەیلولی هەموو ساڵێكی كرد بهڕۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، لهوكاتهوه یۆنسكۆ بۆ ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی نەخوێندەواری ساڵانە ئاهەنگ و مەراسیم و كۆڕو كۆبونەوەی جۆراو جۆر دەگێڕێت و بەبیری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەهێنێتەوە كە خوێندەواری مافێكە لە مافەكانی مرۆڤ و بنەمایەكە بۆ هەموو پڕۆسەیەكی پەروەردە.
ئهمساڵێش له ڕۆژی جیهانی نهخوێندهواریدا وڵاتانی (جهزائیر، بوركینا، ئیكوادۆر، باشوری ئهفریكیا و ئیسپانیا) لهلایهن یونسكۆ له رۆژی دووشهممه، ڕێكهوتی (8/ئهیلولی 2014) بۆنهیهكی تایبهتدا كه له (دهكا)ی پایتهختی بهندگلادیش بهڕێوهدهچێ خهڵات و بڕونامهی ڕێزلێنان دهبهخشێته ئهو وڵاتانه، خهڵاتهكه بۆ ههریهك له وڵاتانه بریتیه له (20. 000) بیست ههزار دۆلار و بڕونامهو مهدالیایهك. خهڵاتهكانیش بریتین له:
یهكهم/ خهڵاتهكانی "یونكسۆ – پاشا سیجونگ بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری" بۆ ساڵی 2014 پێشكهش دهكرێت به:
1. وهزارهتی پهروهردهی ئیكوادۆر لهبهرامبهر جێبهجێكردنی پڕۆژهیهك بۆ ڕهخساندنی خوێندنی بنهڕهتی بۆ لاوان و بهساڵاچوان، كه بههۆیهوه زیاتر له (325. 000) ههزار كهس له ساڵی (2011)هوه سودیان لێ وهرگرتوه، ئهم پڕۆژهیهدا تهنها چڕ نهكرابوهو له فێربونی خوێندن و نوسین، بهڵكو بوارهكانی نیشتمانپهروهری و تهندروستی و خۆراكیشی لهخۆگرتبو.
2. رابیتهی بههێزكردنی فێربون نا رهسمی له بوركینا فاسو، لهبهرامبهر جێبهجیكردنی بهرنامهیهك بۆ گهشهپیدانی تواناكانی ژنان، ئهم پڕۆژهیه له ساڵی (1997)هوه چۆته بواری جیبهجێكردنهوهو تا ئیستا (18. 000) ژن له وڵاتانی فره زمان و كهلتور سودیان لێ بینیوه، ههروهك سهركهوتنی باشی له ڕوبهڕوبونهوهی ههژاری و پاراستنی دارستان و پیسپبون بهدهستهێناوه، ئهوهش له میانهی پێشكهشكردنی چالاكیهكانی به (پێنچ) زمانی ناوچهیی.
دووهم/ خهڵاتهكانی "یونكسۆ – كۆنفۆشیوس بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری" بۆ ساڵی 2014 پێشكهش دهكرێت به:
1. كۆمهڵهی جهزائیری بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری (بخوێنه)، كه كۆمهڵهیهكی ناحكومیهو له ساڵی (1990) دامهزراوه، ئهم كۆمهڵهیهش بههۆی پڕۆژهكانیهوه تا ئێستا زیاتر له (17. 000) ههزار كهسی لهناوچه دور دهستهكان و لادییهكان فێره خوێندن و نوسین و كردوه بهتایبهت ژنان، سهرباری ئهوهش هاریكاری یاسایی ئهو كهسانهی كردوه بۆ ئهوهی له بهڕێوهبردنی پڕۆژهكانیان سهركهوتن بهدهست بهێنن.
2. خوێندنگهی فێربون بهدریژای ژیان له پێناو بوژانهوهی كۆمهڵگه له بۆلیگونو سور له ئیسپانیا، ئهم خوێندنگهیه كار دهكات بۆ دروستكردنی تۆڕێكی پهیوهندی فێركاری له نێوان كۆمهڵه كهسێك كه خاوهن كهلتوری جۆراو جۆرن، ئهوهش هاوڵاتیان ئیسپانیاو كۆچكردوهكانی باكوری ئهفریكیاو ههندێك له تاكهكانی كۆمهڵهی (روم) لهخۆدهگرێت.
3. پهیمانگهی مولتینو بۆ زمان و نههێشتنی نهخوێندهواری له باشوری ئهفریكیا و پهیمانگهی نێودهوڵهتی نههێشتنی نهخوێندهواری، كه پێكهوه دهستپێشخهریان كردوه له جێبهجیكردنی پڕۆژهیهك بهناونیشانی (پردێك بۆ داهاتو) كه بریتیه له بهرنامهیهكی داهینهرانه و سود له تهكنهلۆژیای زانیاری و پهیوهندییهكان وهردهگیرێت بۆ پێدانی زانیاری و بهرزكردنهوهی توانای دانیشتوانی لادێنشینهكان و ئهو ناوچه شاریانهی كه كهمتر گهشهیان سهندو، بهێ رهچاوكردنی تهمهنیان، پڕۆژهكهش بهزمانی ئینگلیزی و سێ زمانی ئهفریكی پێشكهش دهكرا، پڕۆژهكه له ساڵی (2007)هوه چوه بواری جیبهجیكردنهوهو بههۆیهوه (30. 000) ههزار منداڵ له قوتابخانهو خویندنگهكان و (6000) ههزار له لاوان و بهساڵاچوان له بنكهكانی فێربونی بنهڕهتی و گهوران سودیان لێ بینی، پرۆژهكهش بوارهكانی تهندروستی و ژینگهو بوژانهوهی كۆمهڵایهتی فێربونی پیشهیی له خۆگرتبوه.
كوردستان له ڕۆژی جیهانی نههێشتنی نهخوێندهواریدا:
بەئاوڕدانەوە لە مێژووی كورد و كوردستان، دەبینین كوردستان دوچاری داگیركاری و شەڕو شۆڕی زۆر بووەتەوە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی زۆری لەسەر دۆخی ژیانی كۆمەڵایەتی، لەناویشیاندا بواری خوێندن و پەروەردە و بەدەستهێنانی زانست، بەڵام لەسەردەمی حكومڕانی كوردی هەوڵەكان چڕكرانەوە بۆ كەمركردنەوەو بنەبڕكردنی نەخوێندنەواری لە كوردستان، بۆیه لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی (1991)ی خەڵكی كوردستان و بەڕێوەچوونی یەكەمین هەڵبژاردنی پاڕلەمان لە (19/5/1992) و پێكهێنانی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (4/7/1992)دا، لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوه كە بەشێك بوو لەو كابینەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاریكاری ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و، بەتایبەت ڕێكخراوەكانی (یۆنسكۆ، یونسێف و هاپیتات) كارەكانی بۆ هێنانە ئارایی گۆڕانكاری لە بواری پەروەردە دەستیپێكرد، تا لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە بواری پەروەردە بڕواتە پێشەوەو گۆڕانكاری گهوره لهو بوارهدا بهدی بهێنێت، بەوەش لە ڕووی چەندایەتیەوە ساڵ دوای ساڵ ژمارەی خوێندكاران و قوتابیان ڕوویان لەزیادبوون كردوە، لە ڕووی چۆنایەتیشەوە هەوڵی بەردەوام هەبووە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن و بهرهوپێشبردنی سیستهمی خوێندن و فێركردن، ئەو هەوڵانەش لە (22-24ی ئایاری 2007 گەیشتە لوتكە، كاتێك كە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی كۆنگرەیەكەوە بڕیاری گۆڕینی سیستەمی پەروەردەیدا، كە خاڵی یەكەمی ئەو كۆنگرەیە بنەبڕكردن، یان كەمكردنەوەی وازهێنان بوو لە خوێندن".
بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواریش سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای دەستبەكاربوونی لە ساڵی (1992) "15 بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری كردەوە، كە (1842) فێرخوازی لەخۆگرتبوو"، بەڵام بەهۆی ئابڵوقەی ئابوری لەسەر عێراق و ئابڵوقەی عێراقیش لەسەر كوردستان و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، وایكرد ژمارەی نەخوێندەواران ڕوو لە زیادبوون بكات، بەتایبەت زۆرێك لە گەنجان ئەو كات ناوەندەكانی خوێندنیان جێهێشت، تا گەیشتە ئەو ئاستەی، كە ڕێژەی نەخوێندەواری (37%)ی تۆماركرد". بەئامانجی ڕزگاركردنی تاكەكانی كۆمەڵگە لە نەخوێندەواری و دابینكردنی مافی تاكەكان و هاندانیان بۆ فێربوون و چوونە بەرخوێندن و نەهێشتنی دابڕاوان (المتسربین) لە قوتابخانەو خوێندنگەكان و ڕەخساندنی هەلێكی باش و گونجاو بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەیان لەبەردەمدا واڵا بێت و بەهاوشانی هاوەڵانیان بگەن بەماف و داخوازی ئاواتەكانیان و بەكارامەیی و سەربەستی لە پێشكەوتنی كۆمەڵگەدا بەشداربن. حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەڵمەتی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان لە ساڵی (2000 تا 2012) توانیوییەتی(356821) كەس لە نەخوێندەواری دەرباز بكات.
ئەم پڕۆژەو كارە بەردەوامانەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنەبڕكردنی نەهێشتنی نەخوێندەواری و بونیادنانی كەسایەتی مرۆڤی كورد لە ماوەی 10 ساڵدا (2000-2011)، بوونە هۆكاری كەمبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە (34%) بۆ (16%)، بڕوانە وێنەی ڕاڤەی ژمارە(1)".
وێنەی ڕاڤەیی ژمارە (1)
ڕێژەی خوێندەواران و نەخوێندەواران لە كوردستان پیشان دەدات
لە پاڵ ئەوانەشدا وەزارەتی پەروەردە بەپێی ئەو پلانەی دایناوە "بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی هەوڵەكانی بۆ بنەبڕكردنی نەخوێندەواری لە كوردستان تا ساڵی (2020)، كە لە ئێستادا (270) هەزار كەس نەخوێندەوار لە كوردستان هەیە، ژنان (60%) ئەو ژمارەیەو، پیاوانیش (40%) ژمارەكە پێك دەهێنن، كە تەمەنیان لە نێوان (15-45) ساڵاندایە"، هەروەك بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی پەروەردە دایڕشتووە لە دوو ساڵی داهاتوودا ڕێژەی نەخوێندەواری لە كوردستان لە (16%) بۆ (10%) دادەبەزێنن، ئەوەش بەسوودمەندبوونی (90) هەزار فێرخواز لەو ماوەیەدا، ئامانجی سەرەكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بنەبڕكردنی نەخوێندەواری لە هەردوو ڕێگەی بنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و خوێندنی خێرا، ڕۆڵێكی فراوانی گێڕاوە لەسوود گەیاندن بەتاكەكانی كۆمەڵگە بەخوێندن و خوێندەواری و ڕزگاربون لە دنیایی تاریكی، ئەوەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا حكومەتی هەرێم پلان دابڕێژێت بۆ گەشەپێدانی زیاتری توانا مرۆییەكان، ئەوەش لە ڕێگەی هاریكاریكردنی تاكەكانی كۆمەڵگە بۆ ئەوەی لە نەخوێندەواری شارستانی دەربازیان بێت و، بتوانن لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم و كۆمەڵگەی زانیاریدا بڕۆن و خوێندن ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی تاكی داهێنەر لێ بەرهەم بێت، بەشێوەیەك خزمەت بەكۆمەڵگەو لایەنە جیاكان بكەن. بهڵام پرسیاری سهرهكی لێرهدا ئهوهیه ئایا هاتنی ئهو ژماره زۆرهی ئاواره بۆ ههرێمی كوردستان و خراپبونی دۆخی ئابوری ههرێمی كوردستان و نهكردنهوهی نزیكهی (900) قوتابخانهو خوێندنگه له كاتی خویدا نابنه بهرهبهست لهبهردهم جێبهجێكردنی ئهو پلانهی وهزارهتی پهروهرده له ساڵی خوێندنی (2014-2015) بۆ كهمكردنهوهی ڕێژهی نهخوێندهواری له كوردستان؟
دۆخی نهخوێندهواری له عێراق:
دۆخی نەخوێندەواری لە عێراق بەهەڵبەزو دابەزی زۆردا تێپەڕبووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قۆناغە سیاسیانەی كە وڵاتەكە لەماوەی ڕابردوو بەخۆیەوەی بینیوە، لە ئێستاشدا بەهۆی نەبوونی سەرژمێری گشتی، ئامارو داتا و ژمارەی جۆراوجۆر سەبارەت بەنەخوێندەواری لە عێراق دەخرێتەڕوو، ساڵی ڕابردو زۆبەیان جەختیان لەسەر ئەوە دەكردهوه، كه ڕێژەی نەخوێنداری گهیشتۆته (6 بۆ 7) ملیۆن كەس، عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەب لە ئاستی نەخوێندەواری و، یەكێكە لە وڵاتە دواكەوتووەكان"، گومانی تێدا نیه ژمارهكه بۆ ئهمساڵ زۆر زیادی كردهوه، ئهوهش بههۆی ئهو قهیرانه سیاسی كه سهری ههڵداوه.
نهخوێندهواری لهسهر ئاستی جیهان:
بەبەراوردكردن بەڕابردوو تا ئێستا ڕیژەی نەخوێندەواری لە وڵاتانی عەرەبی هەر زۆرە، بۆ نمونە "ڕیژەی نەخوێندەوارانی دانیشتوانی وڵاتە عەرەبیەكان، ئەوانەی تەمەنیان لەسەرووی (25) ساڵیەوەیە لەسەرەتای حەفتاكان گەیشتبوه ( 70%)، لەو ڕێژەیەدا (40% نێر و 60% مێ) بوون"، بەڵام بەبەراورد بەوڵاتانی دیكە تا ئێستاش ڕیژەی نەخوێندەواری لە وڵاتانی عەرەبی هەر زۆرە، لەو چوارچێوەیەداو ڕێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە ڕۆشنبیری و زانست كە بە(الالكسو) ناسراوەو بارەگاكەی لە (تونس)ە لە ڕاپۆرتێكیدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخوێندەواری بڵاویكردۆتەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە "نەهێشتنی نەخوێندەواری بەكەموكوڕییەكی ناوچەی عەرەبی دادەنرێت كە تا ئێستا یەك لەسەر چواری دانیشتوان بێبەشبوون لە پڕۆسەی نەهێشتنی نەخوێندەواری، ڕاپۆرتەكە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە ڕێژەی نەخوێندەواری لە نیشتمانی عەرەبی زۆرترین ڕێژە لەسەر ئاستی جیهان پێك دەهێنێت"، كە مصر، مەغریب، جەزائیر، یەمەن و مۆریتانیا لە پێشینەی وڵاتانی عەرەبی دێن كە زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەواریان تێدایە. هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تا دێت ئەو وڵاتانە بودجەكانیان بۆ فێركردنی بنەڕەتی كەمتر دەكەنەوە، ئەوەش لەبەر خواستی خەڵك بۆ فێربوون، جگە لەوەی خوێندنی كچان بەهۆی نەریت و كەلتور تا ئێستاش كێشەو گرفتی زۆری لەبەردەمدایە كە نەیانتوانیوە هاوشێوەی ئەو پێشكەوتن و زانیارییانەی كە لە دونیادا ڕوو دەدەن بچنە پێشەوە.
نەتەوەیەكگرتووەكان بەدرێژایی مێژووی دامەزراندنی ڕێكخراوی یۆنسكۆ چەندین كۆڕو كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەستوە و تیایدا "وڵاتانی ئەندامی پابەند كردوە بەدابینكردنی پێداویستیەكانی خوێندن و نوسین و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ منداڵان تا بەخۆڕایی و بەزۆر بخوێنن و هەلی یەكسانی خوێندن لە نێوان ژنان و پیاواندا بڕخسێنن، بەو پێیەی دابینكردنی هەلی خوێندن یەكێكە لە بنەماكانی مافی مرۆڤ". لە دواین هەوڵیشیدا نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەر ڕۆشنایی پەیامی ئەمیندارە گشتیەكەی كە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری ڕاگەیاند:" گرێبەستی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ ساڵی (2013)ی ڕاگەیاند، وەك لە هۆكارەكانی بەستنی ئەو گرێبەستەشدا هاتووە كە بەستنی گرێبەستی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری گوزارشت لە خواستی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕەخساندنی ژینگەی خوێندن بۆ هەمووان، كوڕان و كچان، ژن و پیاو، لە كۆمەڵگە نوستوەكان و پێشكەوتووەكانی ڕاگەیاند، ئەو گرێبەستەش لەسەر بنەمای ئەم سێ هۆكارەیە كە بریتین لە:
1. لەسەر ئاستی جیهان، لە پێنچ كەسی پێگەیشتوو، كەسێك بنەماكانی خوێندن و نوسین نازانێت، كە بەپێیی ئامارێكی نهتهوهیهكگرتوهكان له ساڵی (2013)دا نزیكهی (775) ملیۆن كەس نەخوێندەوارن، كە ژنان سێ بەشی ئەو ژمارەیە پێكدەهێنن، ئەوەش بەهیچ شێوەیەك لە دنیای نوێدا جێگای قبوڵكردن نیە.
2. نەهێشتنی نەخوێندەواری مافێكە لە مافەكانی مرۆڤ، زیاتر لە (50) ساڵە ڕاگەیاندراوی جیهان بۆ مافەكانی مرۆڤ دانی بەوەدا ناوە كە خوێندنی بنەڕەتی و نەهێیشتنی نەخوێندەواری ئامرازێكی خوێندنی بنەڕەتی بەمافێك لە مافەكانی مرۆڤی لەقەڵمداوە، بەڵام ڕێژەیەكی زۆری مرۆڤ بەبەردەوامی بێبەش دەكرێت لەو مافە.
3. تا بەئەمڕۆ دەگات ئەوەمان بۆ دەركەوتووە كە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نەگونجاوە، بەڵام بەستنی كۆنگرهی نەهێشتنی نەخوێندەواری هەلێكە بۆ هەوڵ و كۆششی دەستەجەمعی بەردەوام، بەشێوەیەك بەرنامەو هەڵمەتی تێپەڕین بۆ یەكەمجاره رێكدەخرێ.
یهكهمین ههوڵی نێودهوڵهتی بۆ نههیشتنی نهخوێندهواری:
نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی (1946)دا ڕێكخراوێكی بەناوی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەروەردەو زانست و ڕۆشنبیری ( یونسكۆ)ی دامەزراند. كارەكانی ئەو ڕێكخراوە پەیوەست كرا بەبوارەكانی (زانست، پەروەردە، ڕۆشنبیری)، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆر نەبوو جەنگی جیهانی دووەم كۆتایی پێهاتبوو، باری نەخوێندەواری لە زۆربەی وڵاتان و بەتایبەت ئەوانەی گلابوون بەجەنگەوە لە دۆخێكی خراپ و مەترسیداردا بوو، چونكە بەهۆی جەنگەوە ژێرخانی پەروەردە داڕمابوو. هەربۆیە یۆنسكۆ " لە ساڵی 1946 دۆسێەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و فێركردنی گەورانی كردە دیارترین و بەرچاوترین دۆسییەی خۆی كە زیاتر لەهەموو بوارەكانی دیكە بایەخی پێدا، ئینجا لەسەر ئاستی وڵاتانیش نەهێشتنی نەخوێندەواری و فێركردنی گەوران شوێنێكی دیاری لەكارە لە پێشینەكانی وڵاتان داگیركرد بەتایبەت وڵاتانی پێشكەوتوو. هەر ئەو بایەخپێدانەش بوو، بووە هۆكاری دابەزینی رێژەی نەخوێندەواری لە ناو دانیشتوانی جیهان كە لە ساڵی (1950) ڕێژەكە (51%) بوو، لە ئێستاشدا (20%)". بەڵام سەركەوتنی ئەو كارانەو دابەزینی ئەو ڕێژەییە لەسەر ئاستی وڵاتان بەشێوەیەكی یەكسان بەدینەهاتووە، بەڵكو ڕێژەكە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازی هەیە. هۆكاری ئەوەش ناگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمی یونسكۆ، بەڵكو زۆربەی جار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری وڵاتەكان و پابەندبونیان بەو ڕێنماییانەی كە نەتەوەیكگرتووەكان لەو چوارچێوەیەدا و لە پێناو كەمكردنەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لەسەر ئاستی جیهان دەری كردوە.
جۆرهكانی نهخوێندهواری:
1. نەخوێندەواری سەرەتایی: واتا نەبوونی توانای خوێندن و نوسین و ژمارە، هەركەسێك تەمەنی بگاتە (12) ساڵان و نەتوانێ (بخوێنێ و بنوسێ و بژمێرێ و نەچووبێتە بەر خوێندن، یان دامەزراوەیەكی پەروەردەیی)، ئەوا پێی دەوترێت نەخوێندەوار. (یۆنسكۆ)ش بەم شێوەیە پێناسەی خوێندەواری كردووە "ئەو كەسانە بەخوێندەوار دادەنرێن، كە توانای خوێندن و نوسین و تێگەیشتنی ئەو ڕستە سادانەی هەبێت كە پەیوەندی بەژیانی ڕۆژانەیەوە هەیە، لەگەڵ بەهرەی پەیوەندیكردنی لە ڕێگەی نوسین و خوێندنەوە هەبێت و، زۆربەی جارانیش بەهرەی بنەماكانی ژمێرەی هەبێت". كەواتە مەبەست لە نەهێشتنی نەخوێندەواری گەیشتنی نەخوێندەوارانە بەئاستێكی خوێندەواری و ڕۆشنبیری كە بتوانن لە ڕێگەی خوێندن و نوسین و ژمێرە سود بەخۆیان و كۆمەڵگەكەیان بگەێنن.
2. نەخوێندەواری شارستانی: نەخوێندەواری شارستانی بەو كەسە خوێندەوارانە دەوترێت كە توانای ئەوەیان نییە هاوشانی سەردەمەكەی خۆیان بڕۆن بەڕێوە، ئەم جۆرە نەخوێندەوارییەش چەندین لق و پۆپی هەیە، وەك نەخوێندەواری كەلتوری، نەخوێندەواری زانیاری، نەخوێندەواری زانستی، نەخوێندەواری تەكنەلۆژیا، نەخوێندەواری ئەلكیترۆنی، نەخوێندەواری پزیشكی، نەخوێندەواری ئاینی. . . هتد، بەدڵنیاییەوە نەخوێندەواری پیشەیش".
گرنگی خوێندهواری:
بەبێ هۆ نیە، لەسەر ئاستی جیهان وڵاتان بەپێی توانای دارایی و قەبارەی نەخوێندەواری لە وڵاتەكانیان بایەخ بەنەهێشتنی نەخوێندەواری دەدەن و، لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیدا ڕێگەو شێوازی جۆراو جۆر دەگرنەبەر بۆ هاندانی تاكەكانی كۆمەڵ تا فێری خوێندەواری ببن، هەر لەو بوارەشدا چەندین ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی كار لەو پێناوەدا دەكەن و تاكەكانی كۆمەڵ بەپێویستی خوێندن و خوێندنەوە هۆشیار دەكەنەوە، چونكە "نەهێشتنی نەخوێندەواری ناوەخنی فێربوونی بنەڕەتیە بۆ هەمووان، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكیە بۆ زاڵبوون بەسەر هەژاری، و دابەزینی ڕێژەی مردن، و سنوردانانی گەشەی دانیشتوان، و پەیڕەوكردنی یەكسانی نێوان نێرو مێ، و پاراستن و گەشەپێدانی ئاشتی و دیموكراسی".
كەواتە خوێندەواری فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ یارمەتیدانی تاك تا بتوانێت زاڵ بێت بەسەر كۆی كێشەكانی ژیانی ڕۆژانەی لە هەموو بوارەكانی تەندروستی، ئابوری، كۆمەڵایەتی. . . هتد، سەرباری ئەوەی تاك بەهۆی خوێندەوارییەوە دەتوانێت گەشە بە توانا جەستەیی و عەقڵییەكانی خۆی بدات، دواتریش هەر بەهۆی خوێندەوارییەوە كۆمەڵ دەتوانێت سوود لە وزە و توانای تاكەكانی خۆی وەربگرێت بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵ و بوژانەوەی ژێرخان و سەرخانی وڵات، بەپێچەوانەوە هەر كۆمەڵگەیەك كە ڕێژەی نەخوێندەواری تێدا بەرز بێت، لەكاتی سەرهەڵدانی هەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، یان ئابوری، یاخود بڵاوبونەوەی پەتایەك بەئاستەم تر دەتوانێت تاكەكانی لێ دەرباز بكات، یان پەیامەكانی خۆ دەربازبوون بەئاسانی و، لە ماوەیەكی كورتدا بگەێنێتە تاكەكانی كۆمەڵگەكەی، ئینجا كێشە تاكە كەسیەكانی كەسی نەخوێندەواریش با لەولاوە بوەستێت كە ڕۆژانە ڕوبەرووی دەبێتەوە. لێرەوەش بۆمان ڕوون دەبێتەوە، كە خوێندن لەگەڵ ئەوەی سوود بەتاك دەگەێنێت و، لەسەر ئاستی كۆمەڵ و كۆمەڵگەش سوودی زۆری هەیە. لەسەر ئاستی تاكە كەسێك كە خوێندەوار بێت، سوودی دەبێت بۆ:
1. چەندە تاك توانای خوێندنی فراوان بێت، ئەوەندە لە كاروبارەكانی ژیان و پەیوەندییەكانیدا توانایەكی لۆژێكی دەبێت لەهەڵبژاردن و دەستنیشانكردنی شتەكان بەشێوەیەكی دروست.
2. توانای بەدەستهێنانی بەرهەمی زیاتری دەبێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر جۆری ژیارو ژیانی دەبێت، لەو بوارەدا توێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە هەموو ساڵێكی خوێندن سەرچاوەی تاك لەڕووی بەرهەمەوە بەڕێژەی (10%) زیاد دەكات.
3. دروستكردنی بناغەیەكی بەهێز و ڕوونی كاركردن، بەشێوەیەك بەهرەی باڵای دەبێت، ئەوەش بەبڕبڕەی پشتی ئابوری دینامیكی دادەنرێت، كە توانای كێبڕكێ جیهانیەكانی دەبێت.
4. بەخشینی زانیاری لە زۆربەی بوارەكان بەتاك و، بەچەكی زانستی هەموو تاكێك دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا توانای بیركردنەوەی تاك فراوان دەكات، هەروەك توانای داهێنان و خەیاڵ فراوانی دەبەخشێتە تاك.
5. جگە لەوانەش، تاك بەگرنگی ئینتیمای نەتەوەیی و ئاینی و جیهانیەكان هۆشیار دەكاتەوە، هەروەك ڕۆڵیش دەگێڕێت لە دیاریكردنی بەهاو كەلتور و نەریتەكان و ئاگاداربوون لەو گۆڕانكاریانەی لەدەورووبەری ڕودەدەن.
6. هەرچەندە پلەی خوێندنی تاك بەرزتر بێت، پلەی نوێبونەوەی كەسایەتیش زیاتر دەبێت، بۆیە هەرچەندە ژمارەی ئەو تاكانەش لە كۆمەڵگەدا زۆربێت، ئەوا ئەو كۆمەڵگەیە چارەنوسی دەچێتە ناو كۆمەڵگە نوێیەكانەوە، بەوەش گۆڕانكاری گرنگ ڕودەدات.
كەواتە ئەگەر لەسەر ئاستی تاك نەهێشتنی نەخوێندەواری و خوێندن ئەو جۆرە سوودانە ببەخشێت بەتاك، بێگومان لەدواجاردا كۆمەڵگەش سوودەمەند دەبێت، چونكە تاكەكان پێكهێنەری سەرەكی كۆمەڵگەن. ئەمە ئەگەر بۆ كۆمەڵگە لە ڕابردوو گرنگ بووبێت، ئەوا بۆ ئەم سەردەمە، كەبەسەردەمی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو گۆڕانكارییە ماددییەكان ناسراوە، گرنگیەكەی چەند بارە كردۆتەوە، چونكە "ئەو دۆخە ئاڵۆزو پڕ لە گۆڕانكارییەی ئەمڕۆكە وایكردووە، كە سیستەمی پەروەردە ئەركی لە جاران قورستر بێت، واتا گۆڕینی لە پڕۆسەیەكەوە، كە سیستەمی پەروەردە ئەركی تەنیا ئامادەكردن و پێگەیاندنی مرۆڤ بووە لە قۆناغێكی تەمەنی دیاریكراوەوە بۆ ستراتیژیەت، كە دیاردەی گۆڕانكاری و كاریگەرییەكان لەسەر تاك و كۆمەڵگە بەڕەهەندی جیاوازیانەوە لەبەرچاو بگیرێت، لەهەمان كاتدا قبوڵی مرۆڤ لە گشت قۆناغەكانی تەمەن بكات، كە پێیدا تێپەڕ دەبێت". لێرەدا ڕۆڵی پەروەردەو خوێندنمان لە پێشكەوتنی كۆمەڵگە بۆ دەركەوت، هەر ئەو ڕۆڵەش وای لە "فەیلەسوفی بەناوبانگی ئاڵمانی (جوهان فیختە كرد بڵێ: دوای تێكشكانی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم، تەنها پەروەردە توانی وڵات لەخراپیەكانی ڕوداوەكانی شەڕ لەم سەردەمەدا ڕزگار بكات".
لەلایەكی دیكەوە ژاپۆن كە ئێستا بەیەكێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی دنیا دادەنرێت، لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دەوڵەتێكی ڕوخاو بوو، بەڵام سەركردەكانیان توانیان لە ڕێی دانانی پلان و بەرنامەی جۆراو جۆر تواناكانی مرۆڤی یابانی بەگەڕبخەن و بیانكەنە سەنتەری بنەڕەتی و سەرەكی بۆ بەرجەستەبوونی هەموو گۆڕانكاری و داهێنانەكان. هەر ئەو هۆكارانەش بوو، وای لە وەزیری خوێندنی باڵای ژاپۆن كرد بڵێت" نهێنی پێشكەوتن و سەركەوتنمان، كە ژاپۆن بەدەستیهێنا لە گشت بوارەكانی ژیان لە پەروەردە ئاكارییەكانماندا بەرجەستە دەبێت"، هەر لەو چوارچێوەیەدا كۆریای باشور لە ڕێگەی پەروەردەو خوێندن توانی بگاتە ڕیزبەندی یەكێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان، ئەو وڵاتە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و دواتریش جەنگی ناوخۆی كە دواتر بەجیابوونەوەی كۆریای باكور كۆتایی هات، سیئۆل هاتەسەر وڵاتێكی وێران و خاپور كراو، كۆریای باشور جگە لە خەڵوز، خاوەن هیچ سەرچاوەیەكی سروشتی نیە و بگرە (70%) ئەو وڵاتە (شاخ)ە، بەڵام لە ساڵی (1953)دا لە ڕێگەی خوێندنەوە توانیان دەسكەوتی گەورە بەدەست بهێنن، چونكە لەو ساڵە بەدواوە خوێندن كرایە خۆڕایی و بەزۆر. لەو چوارچێوەیەدا و بەبەرزكردنەوەی دروشمی (خوێندن، خوێندن، خوێندن) كاریكرد بۆ بونیادنانەوەی كەسایەتی (مرۆڤی كۆری) و پێشخستنی (كۆمەڵگەی كۆری)، بەوەش "توانرا كۆریای باشور لە دەوڵەتێكی هەژارەوە بگاتە ڕیزی دەوڵەتە پێشكەوتووەكان. كۆریا كاتێك، كە لە جەنگی وێرانكاری دەربازی بوو، ناوەندی داهاتی تاك (87) دۆلار بوو، بەڵام دوای سی ساڵ داهاتی تاك لەو وڵاتە گەیشتە (10) هەزار دۆلار. كۆریای باشور لە ساڵی 1991 بووە ئەندام لە ڕێكخراوی هاریكاری ئابوری و گەشەپێدان (OECD)، كە ڕێكخراوێكی جیهانیە، هەروەك بەدووەم وڵات لە بواری پیشەسازی كەشتیوانی دادەنرێت، بەچوارەم وڵاتیش لە پیشەسازی ڕستن و چنین دادەنرێت و، بەپێنجەم وڵاتیش لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل دادەنرێت".
هەموو ئەو دەسكەوتانەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانی پێگەیاندن و دروستكردنی سەرچاوەی مرۆیی بۆ ئاوەدانكردنەوەی وڵات لە تێكڕای بوارەكان بەدیهات، بایەخدان بە بواری پەروەردەو خوێندن، كە لەڕووی چەندایەتیەوە لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدا دێت، كە زۆرترین ڕێژەی خوێندەواری تێدایە، هەروەها لەڕووی چۆنایەتیشەوە لە بواری خوێندن بەوڵاتێكی پێشكەتوو دادەنرێت، چونكە لە ساڵی (2002)دا بۆ هەر (20) خوێندكارێك، مامۆستایەك دابینكرابوو، لەكاتێكدا بەپێیی پێوەرە جیهانیەكان، دەبێت بۆ هەر (25) خوێندكارێك مامۆستایەك دابین بكرێت، ئەمە جگە لە هاوتەریبكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن بەتەكنەلۆژیاو پێشكەوتنەكانی سەردەم و ئەو گۆڕانكاری و پێشكەوتنانەی لە دنیادا ڕودەدات.
لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە، بایەخدان بەبواری پەروەردەو خوێندن و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەو بنەبڕكردنی نەخوێندەواری چ كاریگەرییەكی دەبێت لە پێشكەوتنی كۆمەڵگەو دەسكەوتنی زیاتر بۆ تاكەكان و گونجانی كۆمەڵگە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی لە دنیادا ڕوودەدەن.
تێببینی:
ههمو ساڵێك یونكسۆ له ڕۆژی جیهانی نهخوێندهواریدا (پێنچ) خهڵات دابهش دهكات خهڵاتی "یونسكۆ – كۆنفوشیوس بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری" كه سێ خهڵاته له ساڵی (2005)هوه بهپاڵپشتی حكومهتی كۆماری میللی چینی دابهش دهكرێ. ههروهك خهڵاتی "یونسكۆ – پاشا سیجونگ بۆ نههێشتنی نهخوێندهواری" كه بریتیه له دوو خهڵات له ساڵی (1989)وه بهپاڵپشتی حكومهتی كۆماری كۆریا دابهش دهكرێ.
*میدیاكارو توێژهری كۆمهڵایهتی
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.