دوای هێرشه‌کانی داعش بۆ موسڵ و پاشه‌کشێی سوپای عێراق له ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و جێگیربوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بوو که کاربه‌ده‌ستانی باڵای هه‌رێم وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای پیشان دانی هێز و پێگه‌ی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به به‌غدا به ڕاشکاوانه باسیان له عێراقی پێش و پاش ئه‌م ڕووداوانه ده‌کرد. به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش باسی کۆتایی هاتنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری ده‌کرد و ورده ورده هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم ده‌نرا و به کورتی بڵێم ئه‌وه‌ی که ده‌بینرا زاڵ بوونی هه‌رێم بوو به‌رامبه‌ر به‌غدا و پێش بینی و گه‌ره‌نتی ده‌سکه‌وتنی مافه ڕه‌واکانی کورد ده‌کرا یان له ڕێگای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و یان له ئه‌گه‌ری به‌شداریکردنی سه‌ر له نوێی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق. ئه‌گه‌رچی له هه‌مان سه‌روبه‌ندی ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، هه‌ڵوێستی ئێران و ئه‌مریکا وه‌ک دوو وڵاتی کاریگه‌ر له عێراقی ئه‌مڕۆدا به ڕوونی ده‌بینرا و بارودۆخی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندان له‌بار نه‌بوو و زۆرینه‌ی ئاگاداران و شرۆڤه‌کارانی سیاسیش دانیان به‌وه‌دا ده‌نا که کورد ده‌بێ مامه‌ڵه‌یه‌کی حه‌کیمانه له گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌دا بکات و وێڕای یه‌کخستنی نێوماڵی خۆی و گه‌یشتن به وتارێکی به‌هێز و یه‌کگرتوو و له هه‌موویش گرنگتر ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی ئاسوده بۆ داهاتووی خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای بونیات نان و به‌هێزترکردنی ژێرخانی ئابوری، لانی که‌م له‌م قۆناغه‌دا له بڕیاری به‌په‌له دووری و بیر له مسۆگه‌رکردنی مافه ڕه‌واکانی له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ بکاته‌وه تا له یه‌که‌م هه‌نگاودا به ئامانجه نێوخۆییه‌کان بگات که به‌داخه‌وه هێشتا خاڵی لاوازی کوردستانن و دواتر به پلان و ستراتیژێکی به‌هێزی نیشتمانی که له لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه پاڵپشتی بکرێت مامه‌ڵه له گه‌ڵ داهاتووی کوردستاندا بکات. به‌ڵام به داخه‌وه هیچ یه‌ک له ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد به‌دی نه‌هات و کورد جارێکی دیکه گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی نوێی عیراق ده‌کات. له ئێستادا پرسیار ئه‌وه‌یه که کورد بۆچی له‌و هێز و پێگه‌یه که پێشتر باسی ده‌کرد وه‌کوو کارتێکی فشار دژ به به‌غدا که‌ڵکی نه‌گرت و ته‌نانه‌ت لاوازتر له جارانی پێشوو پێی نایه گۆڕه‌پانی دانووستانه‌کان. به ڕای من ئه‌بێت هۆکاره‌کانی له‌م چوارچێوه‌دا باس بکرێن.
یه‌که‌م هۆکاری گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریکردنی کورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بۆ گوشاری لایه‌نی ده‌ره‌کی به تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. هێشتا ئه‌مریکا به‌وه ڕازی نییه که کورد هه‌ڵوێستی توندی به‌رامبه‌ر به به‌غدا هه‌بێت و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق به لای کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌وه هێڵی سووره و کوردیش ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به‌م ڕاستییانه بکات. ئێرانیش به هۆی هاوپه‌یمانیه‌تی له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند که له سه‌ر بنه‌ماکانی ئائینی شێعه له ناوچه‌که‌دا به‌ستراوه و به پێی کاریگه‌ری له سه‌ر لایه‌نێکی سیاسی کوردستان به تایبه‌تی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که کورد ڕازی به به‌شداریکردن له‌م حکومه‌ته‌دا بێت.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی که به سه‌ر کوردستاندا سه‌پاندیان و داعشیان وه‌ک ئامرازێک بۆ ڕێگری له به‌هێزبوونی هه‌رێمی کوردستان به‌کار هێنا، له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه هه‌رێمی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵکرد. هه‌رێم به ناچاری بۆ ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش ده‌ستی یارمه‌تی بۆ وڵاتانی جیهان درێژکرده‌وه. لاوازبوونی سیسته‌می به‌رگری کوردستان به تایبه‌ت له ڕووی که‌ره‌سته و جیهازی سه‌ربازییه‌وه هه‌ندێ له داخوازییه‌کانی کوردی دابه‌زاند و کوردی زۆرتر ملکه‌چی بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا کرد.
بڕینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی مالکییهوه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی دروست کرد که ڕۆژانه مانگرتنی فه‌رمانبه‌ران، وه‌ستانی جوڵه‌ی بازاڕ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی شه‌قامی کوردی پێوه دیاربوو. به‌داخه‌وه دوای ئه‌زمونێکی زۆر له حکومه‌تداری کوردی به هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و زاڵ بوونی بیرۆکه‌ی حیزبی و نه‌بوونی سیسته‌مێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌شه و پته‌وکردنی ژێرخانی ئابوری نه‌توانراوه هه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌ڵبگیرێت که بێ گومان پێویستی سه‌ره‌کی سه‌ربه‌خۆیی سیاسییه.
له‌مانه‌ش گرنگتر هێشتا له کوردستاندا گوتارێکی سیاسی یه‌کگرتوو نابینرێت به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. خاڵی لاوازی هه‌رێم به ته‌ئکید په‌رته‌وازه‌یی سیاسی و ناکۆکی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانه، حیزبێک ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی به‌رز ده‌کاته‌وه که‌چی حیزبه هاوپه‌یمانه‌که‌ی له پایته‌ختی وڵاتانی دراوسێ دڵنیایی به دژبه‌رانی گه‌لی کورد ده‌دات که تا خزمه‌کانیان ڕهزامهد نه‌بن ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناده‌ن.
ئه‌مه چه‌ند هۆکارێک بوو که به ساکاری ده‌ری ده‌خات که هێشتا کورد ماویه‌تی به زمانی هێزه‌وه به‌رامبه‌ر به به‌غدا قسه بکات هه‌ر بۆیه به بڕوای زۆرینه‌ی هاووڵاتیان، کورد ئه‌مجاره‌ش له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی خۆی دۆڕا و نوێنه‌رانیشی ته‌نیا له خه‌می به ده‌س هێنانی کورسییه‌کانی خۆیان له به‌غدا بوون.
ئه‌گه‌ر کورد له وه‌رزی نوێی هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ناوه‌ندا بتوانێت له یه‌که‌م هه‌نگاودا به ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که پشکی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراقدا به ده‌س بهێنێته‌وه و به سیسته‌مێکی به دوور له گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی، کار بۆ بونیات نان و به‌هێزکردنی ژێرخانی ئابوری بکات و بارودۆخی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به پێی یاسا و به دوور له توندووتیژی ئاسایی بکاته‌وه و پڕ چه‌ککردن و باشتر کردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه بخاته ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی کاری خۆیه‌وه، به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ڕابردوو و پێداچوونه‌وه به هه‌ڵه فراوانه‌کانی، ڕه‌نگه بتوانێت چوارچێوه و ڕێڕه‌وێکی ڕاسته‌قینه بۆ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بوون بدۆزێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتێک‌دا که هه‌ر حیزبێکی به بای وڵاتێکی دراوسێدا شه‌ن ده‌کات، کاره‌باکه‌ی سه‌د ڕه‌حمه‌ت له ئه‌فغانستان، تهماتهکهشی له سنوره‌کانه‌وه هاورده ده‌کرێت، بیرکردنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی شانتاژێکی سیاسی نه‌بێت شتێکی دیکه‌ی پێوه به‌دی ناکرێت.
با تۆزقاڵێک به خۆماندا بچینه‌وه، حکومرانی به بێ به‌رنامه که‌ی بووه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.