ئه‌و، له كۆتای هه‌شتاكاندا وه‌ك موزیكژه‌ن ده‌ركه‌وت و زیاتر به یه‌كه‌مین گۆرانیی به‌هجه‌ت یه‌حیا به‌ناوی "پرچی به‌هار" كه‌وته به‌رچاوان. واده‌زانم ئه‌وكات هه‌ردووك پێكه‌وه "غه‌مگین فه‌ره‌ج و به‌هجه‌ت یه‌حیا" بوونه قسه‌ی گه‌نجان له هونه‌ری كوردیدا. چونكه بۆ قۆناغه‌كانی پێشتر ئێمه هه‌موومان له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی راهاتبووین كه له تیپی موزیكی سلێمانیدا كاری هونه‌رییان ده‌كرد. دوای ئه‌وانیش كۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌كان وه‌ك ستافێكی گه‌نج بوونه قسه‌ی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
ئه‌وه‌ی ئێمه پێ راهاتووین، خه‌ڵك زیاتر گۆرانیبێژ ده‌ناسنه‌وه نه‌ك موزیكژه‌ن، بۆیه نه‌گبه‌تیی موزیكژه‌نه كه ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر نه‌بێت، بێگومان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه نایه‌ته ناسین. كه منیش باس له ناسینی غه‌مگین فه‌ره‌ج ده‌كه‌م، دروست مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و داهێنه‌ر نه‌بوایه نه‌ده‌هاته ناسین. . ئه‌و، له گۆرانییه‌كه‌ی به‌هجه‌ت "پرچی به‌هار" ته‌نیا دابه‌شكردنی موزیكه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو، كه‌چی ئێمه بارته‌قای ناسینی به‌هجه‌ت، غه‌مگینمان ناسی. بێگومان ناسینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ نوێكردنه‌وه‌ی موزیكی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌توانم بڵێم ئه‌و یه‌كه‌مین گه‌نج بوو توانی فێری نوێخوازیمان بكات له موزیكی كوردی، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی توانی گه‌مه له‌گه‌ڵ داهێناندا بكات.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌كردبێ، پێم وایه له ساڵی 1999 یان 2000 بوو كه به‌نووسینی بابه‌تێك كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی هه‌فته‌نامه‌ی "برایه‌تی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر" بڵاوم كرده‌وه و قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده كردووه، له بیرمه ئه‌وكات له ژووره‌كه‌ی رۆژنامه‌نووس شێرزاد عه‌بدوڕه‌حمان له رۆژنامه‌ی "برایه‌تی" ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م بینی و رێك كه‌وتین بابه‌تێكی له‌سه‌ر بنووسم، وابزانم ئه‌وكات تۆزێك توانیم فشه‌فشێكی له‌گه‌ڵدا بكه‌م و هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ كاره‌كانی بكه‌م. جێی داخه كه ئێسته به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناتوانم ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیخه‌مه به‌رچاو، چونكه له ئێسته‌دا غه‌مگین بووه‌ته خاوه‌نی یه‌ك دنیا داهێنان كه ده‌هێنێ نووسه‌ر بیانكاته به‌ر قه‌ڵه‌می ره‌خنه و قسه‌یان له‌سه‌ر بكات. كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر یان ره‌خنه‌گری موزیكیی به‌توانامان نییه به‌رهه‌مه‌كان شه‌نوكه‌و بكات، بۆیه زۆر به‌رهه‌می شایان هه‌ن بێ قسه‌كردن تێده‌په‌ڕن كه كاره‌كانی غه‌مگینیش یه‌كێكن له‌وانه.
زۆرم ئاره‌زوو ده‌كرد به‌رهه‌می "پارانۆمای خه‌ڵاتی مه‌رگه‌سات" شه‌نوكه‌و بكه‌م و بیخه‌مه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن كه پێم وایه یه‌كێكه له داهێنانه‌كان. غه‌مگین له‌و به‌رهه‌مه‌دا كاری له شیعرێكی شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكه‌س كردووه و توانیویه‌تی رۆح بكاته‌به‌ر ئه‌و شیعره كه له هه‌ردوو رۆمانه شیعری "گۆڕستانی چراكان" و "خاچ و مار و رۆژمێری شاعیرێك" وه‌رگیراوه. . من باش ده‌زانم غه‌مگین له‌وێدا هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌رخستووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه له ئێسته‌دا هه‌ر قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌م، ده‌بێته جۆرێك له غه‌دركردن له‌و به‌رهه‌مه، چونكه له‌وێدا غه‌مگین چ له‌رووی میلۆدی یان دابه‌شكردنی موزیك، ده‌ستی بۆ زۆربه‌ی مه‌قامه‌كان بردووه، به‌جۆرێك هه‌ندێك مه‌قام هه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌قامێكی تر هاوشان نابن، كه‌چی له‌و به‌رهه‌مه‌دا غه‌مگین هه‌موویانی كردووه‌ته هاوڕێی گیانی. خۆزگه ده‌خوازم كه‌سێكی شاره‌زا و به‌تایبه‌ت له بواری زانستیی موزیك قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، له كاتێكدا ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌مێكه بڵاو بووه‌ته‌وه. ئاخر كه ده‌ڵێم نه‌گبه‌تیی ئێمه‌یه كه‌سانێك ده‌رناكه‌ون وه‌ك ره‌خنه‌گر قسه له‌و جۆره به‌رهه‌مه بكه‌ن، بۆیه ده‌بینی ته‌نیا له‌وكاته‌ی دێته وه‌شان چێژی لێ ده‌بینرێت، دواتر ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری بۆ بكرێت.
جیا له غه‌مگین فه‌ره‌ج كه وه‌ك دانه‌ری میلۆدی و دابه‌شكردنی موزیك، ئه‌وانه‌ی له به‌رهه‌می "پارانۆمای خه‌ڵاتی مه‌رگه‌سات" وه‌ك ده‌نگ ده‌ركه‌وتوون، كه‌سانێكن له بواری گۆرانیی كوردیدا خاوه‌نی داهێنانن "عه‌دنان كه‌ریم، كیژان ئیبراهیم خه‌یات، دیاری قه‌ره‌داغی" هه‌ریه‌كه‌یان جوانییه‌كی تریان ده‌رخستووه كه جیا بێت له جوانییه‌كانی ئه‌ویتر. بێگومان جیاوازیی ئه‌و ده‌نگانه له یه‌كتر، جۆرێكه له‌وه‌ی كه غه‌مگین توانیویه‌تی ئاوێته‌ی یه‌كتریان بكات. به‌تایبه‌تی عه‌دنان و دیاری دوو ده‌نگی زۆر له یه‌كتر جیان و ئه‌سته‌مه بتوانی ئاوێته‌یان بكه‌یت، بێگومان مه‌به‌ستم هه‌ڵسه‌نگاندن نییه بۆ ده‌نگه‌كان كه دڵنیام هه‌ردوو ده‌نگ به‌توانان، به‌ڵام ئاوێته‌كردنی ئه‌و ده‌نگانه له به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ئه‌سته‌مه، له راستیدا ئه‌وه غه‌مگینه له رێگه‌ی میلۆدییه‌كه‌وه ئه‌و ئاوێته‌كردنه‌ی دروست كردووه. تۆ بیهێنه به‌رگوێی خۆت كه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان و دیاری به‌جیا گۆرانی ده‌ڵێن، ئه‌وكات ئه‌و جوانییانه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه له "پارانۆمای خه‌ڵاتی مه‌رگه‌سات" به‌رگوێت ده‌كه‌وێت. بێگومان جوانییه‌كانی هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا جوانه، به‌ڵام كاتێك له میلۆدییه‌كی وه‌ك ئه‌م به‌رهه‌مه ئاوێته ده‌كرێن، ئه‌وكات زیاتر جوانییه‌كان ده‌بینی. ئیتر پێویستیم به‌وه نییه باس له ده‌نگی كیژان بكه‌م، چونكه ئه‌و یه‌كێكه له ده‌نگه زۆر پڕۆفیشناڵه‌كان له‌ناو ئافره‌تاندا و پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر كردووه.
دڵنیام لێره‌دا نه‌متوانیوه قسه له‌سه‌ر غه‌مگین فه‌ره‌ج و كاره‌كانی بكه‌م، خۆزگه له داهاتوودا ته‌ندروستیم بوارم بدات قسه‌ی رژد له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كورد بكه‌ین كه بێگومان هی ئه‌وه‌یه له كتێبێكدا جێگه‌ی بكه‌یته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.