کوردستان پارێزراوە لە ژێر دەستی گەڕیڵاو پیشمەرگەدایە ‌میژۆو پیمان ئەڵیت دوستی دۆژمنەکەت دۆژمنتە ... ‌شیرکۆ پاڵانی جافی

ئەی کوردە رابە لە خەو، هەرچەندە تورکی شاخاوی بە ناو ئیسڵام و بە عەقلییەت هەمان ئەخلاقی عوسمانی تیدا ماوە لە ڕووبەڕوویی دژ بە کورد دا بە درێژە لە سەرەوە بوون، وە هەر گیز لەو کردارە وێرانکاریانە خۆیان نەپاڕاستوە، بەزۆرکۆچیان بە کورد کردۆوە لە هەمۆو بواریکەوە. ‌وادەبینین لە نیۆو کوردستانی ڕۆژاوا بە ناو داعشەوە لە ژێر چەتری تورکی شاخاوی دا بە عەقلییەتی عوسمانی دەیانەویت بە زۆر بمان کەن بە عوسمانی. ‌خەیالیان خاوە نابینن ئەمرۆو هەمومان گەریڵاین و لە هەر کییەک رۆلەی گەڵ ئازار بکیشیت پیشمەرگەش لەوی دەبیت بە هەر قیمەتیک بیت. ‌بەڵام ڕووداوەکانی سەدەکانی ١٦، ١٧ لە شتیکی تریشدا کاریگەر بوون، ئەویش ئەوەیە کە بوون بە مایەی ڕیزبوونەوەیەکی بنەڕەتی فەرهەنگی، ئەوەبوو باڵادەستی لە کوردە نیشتەجێ پەهلەوانی چەند ناوچەیەک چوە دەستی کوردە کۆچەرەکان لە کوردستانی باکوورو ڕۆژاوا. ‌واتا ئیمە دەبیت ئەم سەدەیە بە زیرینترین سەدە لە قلەم بەین بۆو خومان وە لە کیسی خۆمانی نەیەن، چونکە ئەو هەموو گۆرانکاریەنای کە لە سەدەی ١٦، ١٧ رۆی دا لە نیوان باکورو ڕۆژاوا هەنۆی گورانگاری فەرەنگی و بازرگانی بۆو، بەلام ئیستا پیچەوانەیە بۆیە دەبیت بە ژیرانە دراسەت بکەین بۆو ئەم بارۆدوخە. ‌ئیستائاشکراو ڕۆنە کەگەل و نیشتمان قووڵتر بوەو و ئاسەواری زەقتر دەرکەوت بۆو دوژمن. ‌بوویە ئەم رۆداوانەی کە ئیستا رۆو ئەدا نەمانی پەیمانی زەهاوە کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیراندا لە سالی ١٦٣٩ مۆر کرا وە دریژەی خایاند تا سالی ١٧٢٢ . ‌ئەردوگان ئیستا بە عەقلییەتی عوسمانیەوە خەون دەبینیت، کە کوبانی ئەمرۆو خویناوێ بکات وە لەو ریگاوە خەونە گڵاوەکەی بە دی بینیت، ئەویش داگیر کردنی کوردستانی رۆژاوایە. ‌ئە گەر ئیمە ئاوریک لە میژۆو بەینەوە شەری عوسمانی و سەفەوی هەمۆی لە سەر گەڵی کورد تەواو کرا، ئیستابە ناو داعشەوە هەمان شەر دۆبارە دەکەنەوە وە دەبینین کە شارو شارۆچکە کوردستانیە کان کەوتنە بەر شاڵاوی وێرانکاری، بە هەزارها کۆمەڵگەی کشتوکاڵی تاڵان کران و وەرزێڕە نیشتەجێگان ناچار کران لە بن پای لەشکرە دڕەندەکانی ئەو سەردەمەی تورکی کورد کۆژ بەناو عوسمانی خۆیان ڕزگار کەن. ‌لە ما بەینی سەدەی ١٦، ١٧ باکورو ڕۆژاوای کوردستان توانیان بە سەلامەتی دەرباز بن لەو کیشەیە. ‌ئیستا کە ئیمە لە سالی ٢٠١٤ داین ئەگەر بە ژیرانە و زانستیانە مامەلە نەکەین لە گەڵ ئەم بارۆو دوخە وە مالی کورد ریک نەکریت و سۆپایەکی کوردستانی دا نەمەزریت بۆو پاراستی گەڵ و نیشتمان بە هەماهەنگی هەمۆو حزبە کوردستانیەکان، ئەوا بە دڵنیایەوە دەبیت چاوەری شەنگاریکی دیکەو هەڵبجەیەکی دیکەو سنەی خۆیاویەکی دیکە بکەین ئەویش ئەوەیە کە ئەمرۆ دەیبینین لە کۆبانی . ‌ئایا کاتی ئەوە نەهاتۆوە کۆنگرەی نەتەوەی بگیریت، یان سەرکردە دەسڵات دارەکان وژدانیان تاکەی بە خەبەر نایا. ‌ کە نیشتمان ویران کرا ئەی ئیوە بۆو کی دەرۆن ئەی سەرکردەی دەسڵات دۆستۆو میلەت کۆژ.

‌شیرکۆ پاڵانی جافی ‌23/9/2014

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles