ئاو به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی داده‌نرێت وكلیلی هێنانه دیی هه‌موو پێكهاته‌كانی ژیانه. ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی جددی ئه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاو ببێته هۆكارێكی ستراتیجی وبخرێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی وڵاتانه‌وه. بۆیه، ئه‌و وڵاته‌ی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یكی ئاوی فراوان ودیاریكراوه، ئه‌بێته خاوه‌ن بڕیاری كاریگه‌ر. هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه جیهان به‌ره‌و گرفتی كه‌می ئاو هه‌نگاوده‌نێت وزۆربه‌ی وڵاتان هه‌موو ئامرازه‌كانیان به‌گه‌ڕخستووه بۆ خه‌زنكردنی ئاو، چونكه به‌شی تاك له ئاو به پێی پێشبینیه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ خوارووی (1000) م3/ساڵ له دوای ساڵی 2025 كه كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی ده‌بێت له سه‌ر ئاسایشی خۆراكی هه‌موو وڵاتان. وبه‌پێی توێژینه‌وه‌كان له په‌نجا ساڵی ئاینده‌دا پێشبینی ووشكبوونی زۆرێك له ڕووباره‌كان ده‌كرێت، له گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووانی جیهان بۆ زیاتر له (9) ملیار كه‌س، كه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی كه‌می ئاو له جیهاندا. بۆ ئه‌و مبه‌سته وڵاتانی سه‌رچاوه (المنبع) په‌نایان بردوودهته گۆڕینی ستراتیجیه‌تی به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به سوود وه‌رگرتن له فاكته‌ری گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش وهه‌وا وهه‌وڵی جددیانداوه بۆ حاشاكردن یا پشتگوێخستنی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه تایبه‌تن به ڕووباره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی دانانی پێوه‌ری (معاییر) سیاسی وئابووری تازه له شێوازی په‌یوه‌ندیه‌كانیان به تایبه‌تی له گه‌ڵ وڵاتانی ریژگه (المێب) . به‌م كاره‌ش ئه‌و وڵاتانه ئه‌توانن سوودی زۆر به‌ده‌ست بهێنن بۆ مه‌ودایه‌كی درێژ خایه‌ن. هه‌روه‌ها وڵاتانی سه‌رچاوه (توركیا‌و ئێران وه‌ك نموونه) ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی تینووكردنن (تعگیش) (دژی عیراق وكوردستان) سه‌ره‌ڕای هه‌موو په‌یماننامه‌و پرۆتۆكۆڵ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هۆشداریان داوه‌ته وڵاتانی جیهان به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ئه‌رك وتواناكانیان بۆ په‌یداكردنی رێگه‌یه‌كی نوی وزانستی به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفتی كه‌می ئاو وكاركردن بۆ نهێشتنی دیارده‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دانیشتن له سه‌ر مێزی گفتوگۆكردن بۆ واژووكردنی په‌یماننامه له نێوان وڵاتانی هاوسنوور وهاوبه‌ش له سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
عیراق (به كوردستانه‌وه) یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت تووشی گرفتی ئاو‌و ببێت له چه‌ند ساڵی داهاتوو، به‌هۆی لاوازی له به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ناوخۆی وڵات ولاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق (سیاسه‌تی ئاو) له گه‌ڵ وڵاتانی سه‌رچاوه (المنبع) . له ئاینده‌دا، كه‌می ئاو كاریگه‌ری ته‌واوی له سه‌ر سه‌روه‌ری وئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وجێگیری عیراق وكوردستان درووست ده‌كات، وئه‌بێته هۆی هه‌نگاونان به‌رو جه‌نگێكی (اقلیمی) گه‌وره. وڕه‌نگه ئه‌و جه‌نگه له نێوخۆی عیراقیش ڕووبدات له نیوان هه‌رێم وپارێزگاكانی تری عیراق بۆ نموونه (ئیداره‌ی گه‌رمیان وپارێژگای دیالی له سه‌ر ڕووباری سیروان) .
ڕه‌هه‌نده جیۆسیاسیهكانی تایبه‌ت به گرفت وكێشه‌ی ئاو له عیراق وكوردستان به‌نده به ڕه‌هه‌ندی جوگرافی وسیاسیه‌وه، چونكه وڵاتانی دراوسێی عیراق (ئێران وتوركیا وسوریا) كۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق وكوردستانیان كردووه به رێژه‌ی زیاتر له 75% به هۆی ئه‌وه‌ی عیراق وڵاتی ریژگهیه. ڕه‌هه‌ندی سیاسیش له‌وه خۆی ئه‌بینێته‌وه كه هه‌موو په‌یماننامه‌و پرۆتۆكۆڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه تایبه‌تن به رێكخستنی ڕووبار‌و ده‌ریاچه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پشتگوی خراون. ئه‌وه‌ش وایكردووه كه عیراق وكوردستان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تێكچوونی ئاسایشی ئاودا بن به‌تایبه‌تی كه له‌م وڵاته سیكتهری ئاو به گشتی وسیاسه‌ت وبهرێوهبردانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو پشتگوێ خراون. دیاره چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ تێكچوونی یا له ده‌ستدانی ئاسایشی ئاو له عیراق وهه‌رێمی كوردستان، وهه‌ندی له‌و گرفتانه شاراوه‌ن (مشاكل ێامته) كه پشتگوی خراوه له ڕووی میدیاییه‌وه. ئه‌و هۆكارانه له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه پێك هاتووه:
1- كه‌مبوونی ئاو: دابه‌زینی ئاستی ئاو له ڕووباره‌كان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژی دانیشتووان و زیادبوونی پێویستییان به ئاو گه‌وره‌ترین گرفته، كه ڕووبه‌ڕووی عیراق وكوردستان بووه‌ته‌وه. زانایانی بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێیان وایه، كه ده‌ستكه‌وتنی ئاو به بڕی (1000 مه‌تر سی جار)، بۆ هه‌ر تاكێك ئه‌كه‌وێته خانه‌ی كه‌می ئاو (ندره المیاه) و ده‌ستكه‌وتنی بڕی (500 مه‌تر سی جار) بۆ هه‌ر تاكێك ئه‌كه‌وێته خانه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی ئاو (عجز مائی) .
2- زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووان: زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووان به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو و كۆچكردن له لادێكانه‌وه بۆ نێو شار‌و لاوازی پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه (التخگیگ العمرانی) هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ زیادبوونی خواست و پێویستی به ئاوی سازگار له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی به‌كارهێنان به رێژه‌یه‌كی زیاد له ڕێژه‌ی قه‌ره‌بوو (التعویچ)، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی پێویست بوون به ئاو و ده‌ستكردن به به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و به‌پێی پلانێكی داڕێژراو و دیاریكراو.
3- به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی (مستوی المعیشه) : گه‌شه‌كردنی باری ئابووری وڵات (به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵانی پێشووتر)، پاڵپشتێكی به هێز بوو بۆ چاككردنی ئاستی بژێوی، كه ڕۆلێكی سه‌ره‌كی بینی له گۆڕینی ستایڵی ژیان و زیادبوونی خواسـت له‌سه‌ر ئاوی خاوێن و سازگار.
4- شێوازه‌كانی كشتوكاڵكردن: هه‌ندی جۆر هه‌یه له به‌روبووم، كه پێویستی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له ئاو، بۆ نموونه به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك گرام له چه‌ڵتووك (برنج) له ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاسـت و باشووری عیراق پێویستی به (2000-5000) له‌تر ئاو هه‌یه. هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ی جووتیاران له شێوازی ئاودان به سیسته‌می نوی وه‌كو دڵۆپاندن و لاوازی كه‌رتی ڕێنمایی كشتوكاڵی، بووه‌ته هۆی به فیڕۆدانی ئاو له كه‌رتی كشتوكاڵی به گشتی. ئه‌مه‌ش پێویستی به كاری جددیه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ووه‌زاره‌تی ئاودێری عیراق وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به مه‌به‌ستی پهیڕوهكردنی یا دیاریكردنی بڕی ئاوی پێویست به‌پێی ڕووبه‌ر و دانانی نرخێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ ئه‌كتیڤكردنی ڕۆڵی ڕێنمایی كشتوكاڵی و ڕۆڵی چاودێری له فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ له هه‌موو پارێزگا‌و شار‌و شارۆچكه‌كان و كاراكردنی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی بنبڕكردنی دیارده‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو.
5- كه‌رتی پیشه‌سازی: كه‌رتی پیشه‌سازی پێویستی به بڕیكی زۆر له ئاو هه‌یه. ئه‌م كه‌رته پێویستی به پلانی نوی هه‌یه به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاوی پاككراو (میاه معالجه wastewater treatment) به ئامانجی ده‌ستگرتن به ئاوی سازگارو به‌كارهێنانی بۆ خواردنه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنان.
6- هۆكاره سیاسییه‌كان: هه‌ندی له شاره‌زایانی بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و شاره‌زایانی ئابوری پێیان وایه، كه هۆكاری سه‌ركی له كه‌می ئاو‌و تێكچوونی یا (لاوازبوونی) ئاسایشی ئاو بۆ كێشه‌ی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به هۆی لاوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو دروسـت ده‌بێت، نه‌ك به هۆی كه‌می ئاوه‌وه (إمدادات المیاه Water supply) . هه‌روه‌ها كێشه‌ی سیاسی له‌نێوان وڵاتانی دراوسی به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوبه‌شن له‌سه‌رچاوه‌كانی ئاودا هۆكارێكی گه‌وره‌یه بۆ تێكچوونی ئاسایشی ئاو وه‌كو عیراق و توركیا و سوریایه. هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر به عیراق به گشتی (تایبه‌ته به ئاوی ڕووباری دیجله‌و فورات) ه‌وه هیچ بایه‌خێكی به پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق نه‌داوه له مافی به‌شه ئاو و هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ئاو‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی پشتگوی خستووه. به‌هه‌مان شێوه سیاسه‌تی سوریا له ئاوی فورات دژ به عیراق، كه تێیدا هه‌وڵی ڕاكێشانی ئاوی دیجله ده‌دات بۆ ناو خاكه‌كه‌ی كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شه ئاوی عیراق له ڕووباری دیجله، وسیاسه‌ته‌كانی ئێران دژ به عیراق و دروستكردنی به‌نداو و پرۆژه‌ی ئاودێری گه‌وره له‌نێو خاكه‌كه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌و بڕینی ئاوی ڕووباره‌كانی كه هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ عیراق وكوردستان.
7- به‌فیڕۆدانی ئاو: خراپ به‌كارهێنانی ئاو و په‌یڕه‌ونه‌كردنی ڕێگایه‌كی زانستی له ئاودێری ئه‌بێته هۆی به فیڕۆدانی زیاتر له (50%) له ئاوی به‌كارهاتوو. به‌شی گه‌وره‌ی به فیڕۆدان به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌وێت به هۆی لاوازی سیستمی ئاودێری په‌یڕه‌وكراو.
8- پیسبوونی ئاو: كێشه‌ی پیسبوونی ئاو یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رده‌م، چونكه په‌یوه‌ندی به هه‌موو جومگه‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه‌و هیچی كه‌متر نییه له كێشه‌ی كه‌می و به‌فیڕۆدانی ئاو. پیسبوونی ئاو زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی گوندنشینه‌كان ده‌بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ خاوێنكردنه‌وه، ئاو له ڕووباره‌كانه‌وه به‌كاردێنن. دیاره زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستان وعیراقدا، تێكه‌ڵ ده‌بێت به پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆ، به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه (پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ووزه و. . . هتد) ی وڵاتانی دراوسی و شاره‌كانی ناوخۆ. بۆیه ڕه‌نگه ئێستا عیراق وكوردستان گرفتی پیسبوونی ئاویان زیاتر بێت له گرفتی كه‌می ئاو (شحه المیاه) .
9- لاوازی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو: دابینكردنی ئاو یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، كه تووشی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بووه به تایبه‌تی عیراق وكوردستان. دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌موو وڵاتانی وڵاتانی جیهاندا. بۆچوونی یه‌كه‌م له گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه كه‌رتی تایبه‌ت له پرۆژه‌كانی (بێخوێكردنی ئاو Desalination) ئه‌بێته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تێكی زۆر، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی كارا توانای دابینكردنی ئاوی هه‌یه‌و توانای به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه (Funding) به‌شێوه‌یه‌كی چاكترو ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ئه‌بێته‌وه. بۆچوونی دووه‌م له گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، چونكه توانای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كاراتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی له وڵاته هه‌ژاره‌كان یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری تێیاندا به‌رزه. سه‌باره‌ت به عیراق وكوردستانیش، ڕه‌نگه زۆر ئه‌سته‌م بێت پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌سترێت، ئه‌ویش به هۆی زۆری ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عیراق، كه‌وا پێویست ده‌كات حكومه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بگرێته ئه‌ستۆ.
بۆیه پێویسته عیراق وكوردستان كاری دیبلۆماسی و سیاسی ئه‌كتیڤ بكه‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسی، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێی ڕازی بن و پاڵپشتیكردنی توێژه‌ران و توێژینه‌وه زانستییه‌كان، كه تایبه‌تن به گرفتی ئاو و ئاسایشی ئاو، كه زۆر گرنگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك به ئامانجی ده‌ربازبوون له گرفتی ئاو. هه‌روها پێویست ده‌كات عیراق وكوردستان ماڤی به‌شه ئاویان له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانی پیابنرێت (یُعترف بها دولیاً) وداوای پاڵپشتی مه‌عنه‌وه‌ی بكه‌ن له هه‌موو جیهان بۆ پارێزگاری كردن له ماڤی به‌شه ئاو كه ناسراوه به (ماڤه‌كانی مێژوو) به تایبه‌تی كه عیراق پێشتر وڵاتێكی كشتوكاڵی وده‌وڵه‌مه‌ند بووه به سه‌رچاوه‌كانی ئاو. هه‌ندی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رده‌وامن له داواكاریه‌كانیان بۆ ناچاركردنی حكومه‌تی تاران وئه‌نقه‌ره بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانیان ده‌رباره‌ی رێزگرتن له وڵاتی عیراق. هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوانه داوایان له عیراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێكی ئاوی دیاریكراو‌و گونجاو له به‌كارهێنانی مۆدێڵی نوی بۆ ئاودێری وریگهگرتن له به‌فیرۆدانی ئاو‌و چاككردنی تۆڕه‌كان. . وهتد. وپێویسته عیراق هه‌موو ئامۆژگاریه‌كانیان په‌یڕه‌وو جێبه‌جی بكات به تایبه‌تی له دانانی (ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌رچاوه‌كانی ئاو) به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه ژینگه‌یه‌كان له سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
مامۆستا له زانكۆی گه‌رمیان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.