له دنیادا، ئه‌مڕۆو دوێنێش، حوكمه‌ت نیه قانوونێكی تایبه‌تی به كاته‌كانی جه‌نگه‌وه نه‌بی كه‌ناوده‌بری به (قانوونی باری نائاسایی – قانون حاله الگواری و ) به‌پێی ئه‌م قانوونه: كه‌وڵات كه‌وته بارێكی نائاساییه‌وه، وه‌ك ئه‌م جه‌نگه‌ی داعش كه به‌رۆكی قه‌باره‌كه‌ی كوردی باشووری گرتووه، ده‌بی گه‌لی ڕی وشوێن بگیرێته به‌ر بۆ پاراستنی وڵات و له‌شكری شه‌ڕكه‌رو به‌ره‌ی ناوخۆ له تێكده‌ران و پیاوخراپان و به‌كرێگیراوانی دوژمن و ئه‌وانه‌ی باری ده‌روونی و ئابووری و ئاسایشی ناوخۆ تێكده‌ده‌ن یان كارێك ده‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمندابی و ئیتر به هه‌رجۆرێكبی، له قامووسی سیاسی‌دا ئه‌مانه به (تابووری پێنجه‌م) تاریف كراون. . . ئه‌مانه و یاریده‌ده‌رانیشیان به‌پێی ئه‌و قانوونه ده‌وڵه‌ت به‌توند ترین شێوه‌كانی سزادان مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا ده‌كات كه (ئیعدامه) .
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی مامه‌له‌ی نه‌وت كرین له داعش و به‌نزین فرۆشتن پێی له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی قاچاخچی گه‌نده‌ڵی ناو یه‌كێتی وپارتی بڵاوبۆته‌وه، تاكار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی تانكه‌رو شۆفێره‌كانیش به‌باره‌وه ده‌ستگیركرێن!!!. . . دیاره خیانه‌ت له‌مه به‌ولاتر ده‌بی هه‌ر ئه‌وه‌بی كه بچن و ببنه چاوساغی دوژمن و بیانهێننه ناو وڵاته‌وه. ئه‌گین به‌رپرسێكی سپڵه‌ی خائین كه لای ئێمه خۆی به گیڤارای سه‌رده‌م پیشان ده‌دات، بچی بازاڕی دوژمن گه‌رمكات و به‌رامبه‌ری به‌نزینی بداتی تا ئاله‌ته حه‌ربیه‌كه‌ی له‌گه‌ڕدابی و باشتر ڕۆڵه به‌سه‌زمانه‌كانی ئه‌م میلله‌ته بكوژی، تاوان له‌مه زیاتر ده‌بی چیبێت؟. . . پێشمه‌رگه‌ی داماو ئیتر به‌چ دڵێكه‌وه بجه‌نگی كه كاكی مه‌سئوول له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ر بكات به پشتیدا؟ میلله‌ت چ دڵێكی به‌ئاوا حیزب و قه‌باره‌یه خۆشبی كه‌خۆی به حوكمه‌ت ده‌زانی و لافی به‌ده‌وڵه‌تبوون لێده‌دات؟، ئه‌م دوو حیزبه‌ی كه نا‌وێرن بۆ تاوانی گه‌وره‌و بچووك له مه‌سئووله تاوانباره‌كانیان بپرسنه‌وه، ده‌بی چ پاشه‌ڕۆژێكی ترسناك، وه‌ك خه‌ڵكانی كڵۆڵی شنگاڵ و جه‌له‌ولا و كۆبانی، چاوه‌ڕوانیانبی؟.
ئه‌م دوو حیزبه گه‌ر له گشت تاوانه ئابڕوبه‌ره‌كانی پێشتریاندا لێیان ببوررێت له‌مه‌یاندا، گه‌ر به‌كاری پێویست و ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵنه‌ستن، ئه‌وا مومكین نیه نه‌بنه جێی به‌نه‌فره‌تكردنی ئه‌ندامانی خۆیان به‌رله نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی. . . خوێنه‌ری هێژا ده‌بی لێم ببوری گه‌ر بڵێم، ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌ی ده‌ست تێكه‌ڵاوكردنه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا له‌سه‌رده‌می سه‌ددامی دیكتاتۆردابووایه (له‌شه‌ڕه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئێران) ئاخۆ چ ئیجرائاتێك ده‌كرا؟. . . بۆیه ده‌ڵێم وه‌به‌ناچاری { به‌ڕاستی بۆ هه‌ندی حاڵه‌ت ێه‌ددام زه‌رووری بوو!!! } 11/1/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.