سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" سه‌باره‌ت به ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كانی شاری كۆبانی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی "ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ" سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كردووه، كه له خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی هاتووه:
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕێزی ده‌وڵه‌تی توركیا
له چه‌ند شه‌قاو نزیك سنووره‌كانی وڵاتی ئێوه‌دا، یه‌كێك له گرینگ‌ترین و مێژوویی‌ترین كاره‌ساته‌كانی ئه‌م ده‌یه‌ی ڕابردوو خه‌ریكه ڕووده‌دات. ڕووداوگه‌لێك كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانی ئێوه وه‌كوو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ڵه نابێت ئه‌گه‌ر بڵێین كه داهاتووی سیاسی ئێوه‌ش بێ شك به‌م ڕووداوه‌وه گرێدراوه.
بێ گومان، گرینگی ئه‌م ڕووداوه له چاره‌نووسی سیاسی وڵاتی توركیا و كه‌سایه‌تیی ئێوه‌دایه كه به‌ڕێزتانی هاندا چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا، به فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نن ده‌وڵه‌تی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیزن نادات كه شاری كۆبانی بكه‌وێته ده‌ستی داعیشه‌وه.
به‌ڵێی، باس له‌سه‌ر كۆبانی و كورده بێتاوانه‌كانی ئه‌وێیه و ڕێك له‌م كاته‌دا كه من ئه‌م نامه‌یه بۆ ئێوه ده‌نووسم، ده‌یان كه‌س له پیاوان و ژنانی كورد، سه‌ربه‌رزیی و گیانی خۆیان ناوه‌ته له‌پی ده‌ستیانه‌وه و خه‌ریكی داكۆكیكردنن له مه‌تر مه‌تری خاكیی كۆبانی.
به‌ڕێز داوودئۆغڵۆ
له‌و كاته‌دا كه داعیش به كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌وه پێی خستۆته سه‌ر گه‌رووی كۆبانییه‌وه و به دڵڕه‌قیی ته‌واوه‌وه ده‌یه‌وێت كه ئه‌وێی بكاته كۆگایه‌ك له خاك و خۆڵ و خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشتوبڕ بكات، و ئه‌م خه‌ڵكه بۆ داكۆكیكردن له خۆیان و شاره‌كه‌یان پێویستیان به یارمه‌تیی نیزامی هه‌یه، هێزه نیزامییه‌كانی ئێوه له چه‌ند شه‌قام نزیك شاری بێتاوانی كۆبانی، به كه‌ره‌سته و پێداویستیی ته‌واوه‌وه ته‌نیا چاو له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن. له‌بیرتان نه‌چێت په‌یهاته‌ی ڕووخانی كۆبانی به ده‌ستی داعیش، زیاتر له‌و شته‌یه كه بتوانرێت مه‌زنده بكرێت و بێگومان كاریگه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌كه و وڵاتی توركیاش زۆر به‌ربڵاوتر ده‌بێت. كه‌واته هێزه‌كانی ئێوه چاوه‌ڕێی چین؟ چاوه‌ڕێی ژینۆسایدی ته‌واوی پیاوانی كوردی كۆبانی و به دیل گرتنی ژنانی ئه‌م شاره‌ن، تا له كۆتایی هاتنی ئه‌م شه‌ڕه و ته‌قاندنیی چه‌ند فیشه‌كێك بلًَێین كه ته‌واوی هه‌وڵی خۆتاندا؟! داهاتووی سیاسی ئێوه له‌م ساته وه‌خته‌ی ئێستادا ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌وه. له بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر دره‌نگی ئێوه له یارمه‌تیدانی كوردانی كۆبانی ده‌رئه‌نجامی تاڵ و قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌ی به شوێنه‌وه بێت، نه ته‌نیا له پێش چاوی خه‌ڵكی دنیادا به‌رپرس ده‌بن، به‌ڵكوو بێجگه له كوردانی توركیا و سه‌رتاسه‌ری جیهان، به خه‌ڵكی مرۆڤدۆستی وڵاته‌كه‌شتان، كه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كی ئینسانی و برایانه‌یان به‌ده‌ر له سنووره ساخته و جوگرافییه‌كاندا هه‌یه، ده‌بێت وڵامده‌ر بن.
بێگومان ئه‌م ڕۆحییه جوامێرانه و داكۆكی له ڕه‌گه‌زه نه‌ته‌وایه‌تییه هاوبه‌شه‌كان، له ئێوه‌ش و له نه‌ته‌وه‌ی توركیشدا
بوونی هه‌یه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌دام كه بایه‌خی ئه‌م یه‌كێتیی ئه‌خلاقی و ئینسانییه به باشی هه‌ستی پێده‌كه‌ن. له‌بیرتان نه‌چێت، كورده‌كان مومكینه له لایه‌نی جوگرافییه‌وه نیشتمانێكی یه‌كپارچه و هاوبه‌شیان نه‌بێت و له یه‌كتری دوور كه‌وتبێتنه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك ڕۆحن كه هه‌ر به‌شێكی له شوێنێك به‌جێیماوه.
كورده‌كانی كۆبانی مرۆڤن و سه‌د هه‌ڵبه‌ت دراوسێشتانن. چاره‌نووسی ئه‌وان له ئێوه و ئه‌وانی دیكه و داهاتوو جوێی نییه. یارمه‌تیدانی كۆبانی یارمه‌تیدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و سه‌د هه‌ڵبه‌ت یارمه‌تیدانی خۆشتانه. چونكه له سبه‌ینێیه‌كدا كه زۆر دوور نییه و وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد له ژێر ئه‌م زام و ئێش و ئاور و خۆڵه‌مێشه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، خه‌ڵكانی زامدار و یارمه‌تیده‌ر و یارمه‌تینه‌دراو، له بیریانده‌مێنێت كه چ كه‌سێك زیاتر له هه‌مووان ساڕێژی برینه‌كانیانی ده‌كرد و داكۆكی لێده‌كردن و چ كه‌سێك له‌جیاتی یارمه‌تی ته‌نیا ڕییای كردووه. ئێستا بۆ هه‌مووی ئێمه كاتی كرده‌وه و نیشاندانی ئه‌و نییه‌تانه‌یه كه سه‌باره‌ت به‌وان قسه‌كراوه. كاتژمێرێكی دیكه مومكینه بۆ هه‌مووان دره‌نگ بێت. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ڕێزه‌یه‌ك خه‌م له دڵتان جێی خۆی كردۆته‌وه، له‌م هه‌مووه زامه‌ی كه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌رده‌داری خه‌ڵكانی بێتاوانی كورددا هاتووه، لانی كه‌م سنووره‌كانتان بكه‌نه‌وه تا كوردانی بێئوقره‌ی نیشتمانه‌كه‌ت ته‌نانه‌ت به ده‌ستی به‌تاڵیشه‌وه كه بكرێت خۆیان بگه‌یێنه كۆبانی تا دیسانه‌وه بۆ چه‌ند هه‌زاره‌مین جار به درێژایی مێژوو، شه‌ڕه‌ف و سه‌ربه‌رزیی كورد له داكۆكیكردنی بست به بستی ئه‌و خاكه‌ی كه تێدا ژیانی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به خه‌ڵكانی جیهان نیشان بده‌ن.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ
سبه‌ی مومكینه زۆر دره‌نگ بێت. هه‌م بۆ كۆبانی و هه‌میش بۆ ئێوه و بۆ جیهان.
به‌همه‌ن قوبادی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.