له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرترین قسه له‌سه‌ر داعش كراوه . ! به‌ڵام هه‌موو باسه‌كان له‌ده‌وری ڕه‌چه‌له‌كی داعش له مێژوودا یان له ناو ده‌قه ئاینییه‌كاندا سوراوه‌ته‌وه . یه‌كێك ده‌یكرد به بێچوی ڕه‌سه‌نی ئیسلام و یه‌كێكی تر ئه‌سله‌ن بێ به‌ری ده‌كرد له به‌رامه‌ی ئیسلامه‌تی . ! یه‌كێك ده‌یكرد به قوتابی ئیخوان و ئه‌وی تر ده‌یكرد به زۆڵه‌كی مۆدێرنه . ! به ئاوات بووم باسكارێك، نوسه‌رێك، ئاكادیمێستێك، سیاسه‌تمه‌دارێك خۆی بدات له قه‌ره‌ی واقعییه‌تی داعش له‌مرۆدا، واته ته‌نیا وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ساده‌یه بداته‌وه (داعش چیه . ؟!) واته داعش له ئێستادا چیه . ؟!
به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌مان به‌رگوێ نه‌كه‌وت، كه له هه‌موو پرسیاره‌كانی دیكه سه‌باره‌ت به‌داعش گرنگتره . !
من هه‌ول ده‌ده‌م وه‌ڵامێكی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه تا ئه‌و جێیه‌ی ئاگاییم یارمه‌تیم ده‌دات . !
وه‌ك ئاشكرایه گه‌لی كورد له‌وه‌تی هه‌یه له‌به‌رده‌م قه‌تل و عام و ئه‌نفالی ئه‌م گه‌لانه‌ی ده‌وروبه‌ریدا به‌سه‌ر ده‌بات و هیچ كه‌سیش گوێی له‌ده‌نگی نه‌بووه هه‌رده‌م ئازاره‌كانی له‌چاوی جیهانیانه‌وه شاراوه‌و نادیار بووه . ! به‌لام ئه‌مڕۆ كه ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك ده‌ڵێن خه‌ریكه دونیا ده‌كات به‌گوندێكی بچكۆله‌و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئاگاداری ره‌نج ناره‌حه‌تییه‌كانی یه‌كدین ئیتر ئه‌و رۆژگاری قر كردنه‌ی گه‌له‌كه‌مان تا راده‌یه‌كی باش به‌سه‌رچووه و داگیركه‌ران چیدی ناتوانن وه‌ك جاران به هه‌موو توانایان بینج بنێن به سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی خاكه‌كه‌مانه‌وه و له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یشماندا بن . ! ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر كرانه‌وه‌یه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد به‌ڕوی دنیادا به تایبه‌تی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌بینن . ! ناتوانن ده‌سته‌وسان بوه‌ستن و زه‌رده خه‌نه‌مان له‌گه‌ل بگۆڕنه‌وه . ! هه‌ر بۆیه به‌هه‌موویان هیوایه‌كیان ئه‌گه‌رمابێت، بۆ سه‌رقال كردن و دور خستنه‌وه‌ی مه‌نزڵی هیواكانمان، ته‌نیا هێزی ڕه‌ش و تاریكی داعشه بۆ لێدانی كورد له هه‌موو ئاسۆكانه‌وه . وه‌ك دیاره لای هه‌موان توركیا به ئاشكرا یارمه‌تی داعش ده‌دات، به‌لام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت ئیتر ئێران و سوریا هیچ په‌یوه‌ندییان به‌و هێزه‌وه نیه، من پێم وایه هه‌مووڵاتانی داگیركاری كوردستان پشكیان هه‌یه له‌و ئامێره موخابه‌راتییه‌ی كه ناوی داعشه‌و له ناوچه‌كه‌دا كه‌وتوه‌ته كار . ! . لای هه‌موان روونه ئه‌و كاته‌ی داعش هێرشی كرده سه‌رموسل و داگیری كرد ئه‌گه‌ر ڕوی نه‌كردایه‌ته كوردستان و به‌ره‌و به‌غدا بڕۆشتایه ئێستا شتێك نه‌بوو به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق و پایته‌خته‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌بوایه هێرشی بكردایه‌ته سه‌ر كوردستان چونكه له‌و كاته‌دا باسی گشت پرسی و سه‌ربه‌خۆیی له ئاراد بوو كه‌هه‌ر سێ ولاتی ناو براو له‌وه‌تی هه‌ن دژایه‌تیان كردوه‌و ده‌یكه‌ن . ئاخر ئه‌گه‌ر داعشییه‌كان ده‌وله‌تی عێراقییان بروخاندایه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بوو به واقیع . هاتنه سه‌رحوكمی ئه‌وان له عێراقدا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بوایه ده‌بوو به گه‌وره‌ترین پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌دونیادا . ! به‌لام خاوه‌نه‌كانی خێرا فریای كه‌وتن و ڕویان وه‌رگێڕا به‌ره‌و كوردستان . !ڕوخاندنی ده‌وله‌تی عێراق و سوریا وئێران لای داعش ته‌نیا شیعارێكه خه‌لكی ساده‌ی پی ته‌فره ده‌ده‌ن . ! ئه‌وان چونكه هێزێكی فریوده‌رن ئامانج و شیعاره‌كانیان نه‌ك هه‌ر جیاوازن، به‌ڵكو ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن . ! هاتنی قاسم سلیمانی بۆ عێراق و موباله‌غه‌یه‌كی زۆر ناقۆلا له به‌رگری كردنه‌كه‌ی ئه‌و له هه‌ولێرله لایه‌ن سێ مه‌قامی پایه بڵندی ئه‌و وڵاته‌وه، ته‌نیا به لارێ‌دا بردن و شاردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییانه به‌و گروپه‌وه، هاتنی جه‌نابی سلیمانی به حه‌فتا نه‌فه‌ره‌وه هاوكات بوو له‌گه‌ل وه‌رگێرانی روی هێرشه‌كانی داعش به‌ره‌و كوردستان، . ( نوسه‌رێك قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه ده‌لێت ئه‌و گروپه جیهادیانه ئێستا وه‌ك ته‌له‌فۆنی سه‌رجاده‌یان لێهاتووه هه‌ركه‌س پاره‌ی تێبخات ئیش ده‌كات ). ! له‌سوریاش ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌لێن چه‌ندین جار سوپای ئازاد ته‌وقی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دیان داوه، به‌ڵام داعش گه‌مارۆكه‌ی شكاندووه و نه‌یهێشتووه زه‌ره‌ری گه‌وره به هێزه‌كانی به‌شار بگات . ! من دلنیام ئه‌گه‌ر بچێته ئێرانیش كه‌من زۆر به‌دوری ده‌زانم هه‌ربه‌ره‌و كوردستانه‌كه‌ی مل ده‌نێت و هیچ كات به‌ره‌و ته‌هران ناڕوات . ! ئیتر با ئه‌وه‌نده ئاكادیمیسته ئیسلامی و عه‌لمانییه‌كان ده‌ست نه‌خه‌نه كه‌لاوه‌ی یه‌كدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامه یان نائیسلامه . ! گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان بۆمان ڕونه دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خواسته‌كانییه‌تی و هه‌ركه‌س بڵێت شه‌ڕی داعش شه‌ری ئێمه نیه به‌دلنیاییه‌وه هه‌ڵه‌یه . به‌ڵام ده‌بێت زۆر به وردی وریاییه‌وه روبه‌ڕویان ببینه‌وه . !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.