هاوڕێ جه‌لال ده‌باغ، به ناونیشانی سه‌ره‌وه، له سه‌ر تێكۆشه‌ر د/عه‌بدول سه‌مه‌د نو‌عمان و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی دكتۆری نووسیبوو. . منیش وا هه‌ندێك زانیاری تری له‌سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه و ده‌وری نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌و به‌ڕێزه
*-له شه‌سته‌كان كه وه‌كو پزیشكێك هاته سلیمانی له‌مبه‌ری پرده‌كه‌ی لای بیناكه‌ی تۆفیق قه‌زاز. . له‌سه‌ر پرده‌كه، كلینكی پزیشكی هه‌بوو، تیًیدا كرێكاران و مامۆستایان بهبیًبهرانبهر پشكنینیان بۆ ده‌كرا. . و زۆریشیان له‌و ده‌رمانانه‌ی له لایبوون به‌بێبه‌رانبه‌ر وه‌ریان ئه‌گرت. . هه‌روه‌ها كه‌له 1963 دا به‌ند كرا ئه‌و چه‌ند مانگانه‌ی له لامان بوو نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی بۆ ده‌هات. . كه‌وه‌ری ده‌گرت ده‌یدایه ده‌ست رێكخراوه نهێنیهكهمان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی به‌نده هه‌ژاره‌كان. . كه زۆرمان لێده‌كرد به‌شی خۆی لێهه‌ڵبگرێت. . ؟؟! زۆر به ڕاشكاوانه ده‌یووت كه ئه‌وان زیاتر پێویستیانه، چوونكه خێزانه‌كه‌ی مووچه‌ی مامۆستایی هه‌یه و پێویستان به پاره‌ی من نیه. . .
له ساڵه‌كانی حه‌فتاكانیش له به‌غداد چه‌ند جارێك چوومه كلینكه‌كه‌ی، دیم به هه‌مان ده‌ستووری سلیمانی له هه‌فته‌یه‌كدا دووڕۆژی بۆ كرێكاران و مامۆستایان ته‌رخان كردووه به‌بێ به‌رانبه‌ر. . .
یادو یاده‌وه‌ری هه‌ڵوێسته جهوامێرهكانی به‌خێر و سه‌ری ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ تێكۆشه‌ری ئازا‌و خێرخوازی پهناوپشتی كرێكاران و مامۆستایان و هه‌ژاران. . . دائه‌نه‌وێنین. نمونه‌ی زۆر بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.