به‌وپه‌ڕی هێمنی و له‌سه‌رخۆییه‌وه، هێدی هێدی بانگه‌شه‌و هه‌ڵمه‌تی ڕیفراندۆمه‌كه له‌شارو گونده‌كانی هه‌رێمی سكۆتلانددا به‌ڕێوه ده‌چوو، كه‌سێك نه‌بوو له‌هه‌ردوو ته‌ره‌فی پرۆسه دیموكراسیه ڕاسته‌قینه‌كه‌دا دڵی له‌ویتر بڕهنجی یا گه‌رد بگری، تیپه هونه‌ری ومۆسیقاییهكان له سه‌ر شۆسهو پارك‌و هۆڵه گشتیه‌كاندا { به‌ئاوازی خۆش خه‌ڵكیان ده‌هێنایه جۆش } هه‌ریه‌ك له‌و دوو ته‌ره‌فه‌ی (به‌ڵی) و (نه‌خێر) بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌و جیابوونه‌وه‌ی له به‌ریتانیای مه‌زن كه 307 ساڵه پێكه‌وه ده‌ژین، به‌ئه‌ندازه‌ی تاڵه موویه‌ك دڵی یه‌كتریان نهڕهنجان. . . ده‌زانی بۆ؟ چونكه هه‌ركام له‌و دوو لایه‌نه قسه‌و به‌ڵگه‌و پاساوو بیانووی ماقوڵ و لۆژیكی خۆی پێ بوو، به‌وپه‌ڕی ئازادی ڕاده‌ربڕینیشه‌وه سه‌ربه‌ستانه ده‌ری ده‌بڕی و ده‌یگه‌یاند به هه‌موان. به‌رامبه‌ریش گوێی لی ده‌گرت و ڕێزی بۆی هه‌بوو. به‌مه‌ش دیموكراسیبوون له‌ونێوه‌نده‌دا لهترۆپكدا ده‌شنایه‌وه.
ئیتر له‌و هه‌رێمه‌ی به‌ره‌و سات وكاتێكی چاره‌نووسساز ده‌بۆوه، له 8 / 9 /20014، جگه له‌و شاییلۆغان و ئاهه‌نگانه هیچ شتێكی نائاسایی ترت تیانهدهدی، نه پۆلیس و پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان، نههاتوهاواری وه‌ڕسكه‌ری بێ‌مانا تابهری به‌یان، نهقیژهو زیقوهوڕی سه‌رنشینی ئوتۆمبیلهكانی نیوه‌شه‌و تا خه‌ڵكی ههراسانكهن، نه‌قسه‌ی سارد‌و سووك و ته‌قوتۆقی ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف و خۆگیڤ كردنه‌وه‌ی ناو كۆڵان و سه‌ر شه‌قامه‌كان، نه. . . نه. . . و هه‌زار نه‌ی تری كاری نادیموكراسیانهی ناشارستانی.
به‌یانی پێنج شه‌ممه‌ی 9/9 كه ئه‌نجام ڕاگه‌یه‌نرا، نه ڕه‌وشه‌كه گرژی تێكه‌وت و نه دنیا ژێرهوژوربوو ونه ته‌ره‌فی ئه‌ولا ئیسته‌ره‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. بۆبه‌یانی هه‌ینی 10 / 9 (ئه‌لێكسی سالیمۆند) به‌ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌وادارانی سه‌ربه‌خۆیی بۆوه‌و پیرۆزبایی له به‌رامبه‌ره‌كانی كرد و ڕێزی نواند بۆ ڕاو خواستیان و داوای سه‌ركه‌وتن و شادی بۆ هه‌موان كرد.
بۆ 150 ڕۆژ ده‌چی كێشه‌و ململانێی ده‌ستنیشانكردنی پارێزگایه‌ك بۆ سلێمانی چۆته قولله‌ی قاف و دانابه‌زی، دووتهرهفی هاوكێشه‌كه وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیارن، له پڕۆسه‌یه‌ك كه ناو‌و نیه‌تی دیموكراتیان لی هێنابوو، ده‌ركه‌وت زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه ده‌نگی دابهكی، ئیدی چ پێویستی ئه‌م شێر‌و ڕێویهیه؟ ورده‌كاری و بیانوو و ها ئه‌مه‌نا هائهوه. . . گشتی گهمهكردنه به خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌رله‌وه‌ی دیموكراتی بده‌نه‌به‌ر تیزهجاڕو شاربه‌ده‌ری بكه‌ن. كه‌س نه‌یزانی چۆنچۆنی ده‌سته‌ڵات و خه‌ڵكی به‌سته‌ڵه‌كی (سوید) هه‌ڵبژاردنیان كرد‌و له شه‌وو ڕژێكدا ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراو { سۆشیال دیموكراته‌كان }!! گۆی سه‌ركه‌وتنیان برده‌وه، كه‌چی دوای حه‌وت جار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌م شاره هێشتا دیموكراتیه‌تی كڵۆڵ لێره‌كانی ده‌ست نراوه‌ته قورقوڕاگه‌ی وله‌سه‌ر پۆستی پارێزگایه‌ك وا به‌په‌ن ده‌كری. ناوبژیوانانیش، ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه، نا‌وێرن وجورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه ئه‌م (شه‌ڕی داحس و غه‌برا) یه كۆتایی پی بهێنن، ئه‌وه‌هیچ به‌ته‌مای (من رای منكم منكرا فلیغیره) نین لێیان، به‌ڵام باكارێكیان بكردایه بۆ: هه‌ق بۆ هه‌قدار، دوو موچیاری خێریش بۆ ئه‌ولا.
له‌ڕۆژانی گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لی فرانسادا (ڕۆبسپێر) به‌وتارو خوتبه زل و ئاگراویهكانی مێشكی ئه‌و خه‌ڵكه عهوامهی بردبوو، له‌ولاشه‌وه (میرابۆ) ی وتاربێژی شۆڕشه‌كه زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرت و له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یگوت: كابرایه‌كی چه‌نه‌بازه، ده‌یه‌وی و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه واقایلكات بڕوای پی بكه‌ن. كه‌چی خۆی له ناخی خۆیدا به‌و خه‌ڵكه جاهیل و پرله حه‌ماسه پێده‌كه‌نی. . . میرابۆ به‌م سه‌رنجه جوانه پڕ مانایه‌ی ده‌یه‌وی نموونه‌ی دهستهڵاتێكمان پیشاندات كه جگه له هی خۆی ده‌نگی كه‌سی تر نابستی و هه‌رخۆی به ڕاست ده‌زانی.
دواجار، نامانه‌وی سه‌د لهسهدو پڕاوپڕ نموونه‌ی سكۆتلاند و سوید لای ئێمهیهكبی كه نوقومبووی كولتورو ئاسه‌واری سه‌خت و زبری ڕۆژهڵاتین، باههرنهبی كه‌می چاولهوان كه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.