سلێمانی . . شارێک لە جوانی و پڕاو پڕ لە خۆشەویستی، لێواو لێو لە خەبات و لە بەرخۆدان، بڵند وەک چیا بەرزەکانی کوردستان، دوو سەدو سی ساڵە دەنگ، دەنگی رەسەنێکی مەهابادی و دیاربەکری و قامیشلییە، بەرگ، بەرگی پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەری هەناسە دڕێژە، لەم یادە شکۆدارەیدا لە یادی دوو سەدو سی ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر دامەزراندنیدا هەرچەند دەکەم ناتوانم هێندەی باڵای بەرزی خەباتی وشەی شۆڕشگێڕم دەستکەوێ و بە بەرۆکیدا هەڵیانواسم، هێندەی چڕی مەڵبەندی رۆشنبیری و هزری رووناکی چرا داگیرسێنم، من له شارهکهی قهڵاو منارهو هۆلاکۆ بهزێنهوه، سلێمانیش چاوگی هەموو ئیلهامێکمه، رەنگە بڵێم تاکە شارە لە شەقام و لە بازاریدا لە هەموو کوچەو لایەکیدا وا هەست بکەم سلێمانیش هەر دایکمە و سلێمانی هەر شارمە. سلێمانی بازووی پتەوی کوردایەتی و لانکی پیرۆزی مەردایەتی هەموو خەڵکی کوردستانمە، باوکی قوتابخانەی ( کوردایەتی زانستی ) هەڤاڵ مام جەلال لەمەڕ ئەم شارەدا لە دێر زەمانەوە ووتویەتیەوە، سڵێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی تا گەیشتۆتە ئەوەی لە ناخەوە هاوار بکات و بە حەماسەوە بە شارە حەیاتەکە ناوی بەرێت لە هەموو بۆنەیهکیدا، هەر لە زمانی مامی گەورەشەوە ئەمڕۆ هەموان و بەتایبەت بەسەر زاری گەنجانەوە دەڵێن شارە حەیاتەکە و ئەم زاراوەیە بڕاوە بە باڵای شیعری و ئەدەبی سلێمانیداو، شارە حەیاتەکەی هەموان عاشقی بوون، شارە حەیاتەکە بە واتای ژیان دێت ژیان بە گشت جوانیەکانیەوە . . بە دیمەنە دڵرفێنەکانیەوە . . بە چیا رەنگینەکانی گوێژە و پیرەمەگروون و گڵەزەردە کە بوونەتە کەژاوەیەکی رازاوە و لە ئامێزیان گرتووە، ژیان پر پڕ لە چالاکی و قوربانیدان پڕ پڕ لە هزری جوان، کەلتوری شیرین و پێشکەوتن و کرانەوە بە رووی هەموواندا، هەر بۆیە هەمووان قەرزار باری سلێمانین، ئەو شارەی بۆتە ماڵی هەمووان، ئەو شارەی بۆتە قەڵای پێشکەوتن و ململانێی دواکەوتن و تاریکییەکانی مێژوو.
hsarhang@yahoo. com
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.