با جوان بیربکه‌ینه‌وه‌ ... نزار شانه‌ده‌ری

له‌ دێرینه‌وه‌ زۆر که‌س ئه‌م رسته‌یه‌ی بۆ باشترکردنی ژیانی که‌سانی تر به‌سه‌ر زار هێناوه‌، جوان بیربکه‌وه‌. به‌لام زۆربه‌شیان ئاگادر نه‌بوونه‌ له‌ نهێنی شاراوه‌ی پشت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ (جوان بیربکه‌وه‌).

به‌راستی ئه‌گه‌ر جوان بیر بکه‌ینه‌وه‌ چی روو ده‌دات ؟ له‌وانه‌یه‌ تا ئێستاش ئه‌م پرسیاره‌مان له‌ خود نه‌کردبێت. ئایا بیرکردنه‌وه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆی به‌ میکانیزمی له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌؟رۆلی جوان بیرکردنه‌وه‌ چیه‌ له‌ ده‌ست نیشانکردنی 

ئاینده‌ی سه‌رکه‌وتووی مرۆڤ؟ وه‌ زۆر پرسیاری تر که‌ بۆ هه‌ندێک له‌ ئێمه‌ یان زۆربه‌ی خه‌لک بێ وه‌لامن. بیری مرۆڤ رۆلێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ دروستکردنی ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ، هه‌ربۆیه‌ش له‌ زۆر شوێن وتراوه‌ ئێمه‌ به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی خودین. گومانی تێدا نیه‌ که‌ ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ له‌ شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌ هه‌روه‌ک ئیمامی عه‌لی دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئاماژه‌یه‌کی جوانی پێداوه‌ : جوان بیربکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ بیرکردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ گوفتار، گوفتاریش ده‌بێته‌ ره‌فتار، ره‌فتاریش ده‌بێته‌ خوو، خووش ده‌بێته‌ دوارۆژ. ده‌بێت وشیارانه‌ کۆنترۆلی بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان بکه‌ین، چونکه‌ کرداره‌کان دروست ده‌کات. ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ خۆشحالین به‌راستی خۆشحالین ! هیچ رێگریه‌ک نیه‌ که‌ ده‌سه‌لاتی هه‌بێت به‌سه‌ر بیرمانه‌وه‌.

توانایه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ره‌کانی نه‌ستی ناهۆشیاری مرۆڤ بێ سنورن، ته‌نها پێویسته‌ له‌ کاتی فرماندان به‌ ئاگابین . ئه‌وه‌ی من لێره‌ ده‌مه‌وێت روون بکه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ و ئه‌و ئازیزانه‌ی که‌ له‌ ژیانیان دا گرفتاری کۆمه‌لێک گرفتی نا خواست و هه‌ستگه‌لێکی نه‌رێنی که‌ رۆژانه‌ ئازاریان ده‌ده‌ن و بونه‌ته‌ کۆسپ له‌ هه‌ولدانیان بۆ جوانتربینینی ساته‌کانی ژیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ بیر. ئێستا که‌ ئه‌مه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بلێن به‌لام کێشه‌ی ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه‌وه‌ نیه‌. بێگومان هه‌موو رووداوه‌کانی ژیان راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ هۆشی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌. کاتێک مرۆڤ له‌ دایک ده‌بێت هیچ خه‌تایه‌کی نیه‌ له‌ جۆرێتی و چه‌ندێتیه‌کانی ئه‌و سات، به‌لام به‌ تێپه‌ربوونی کات که‌ بیر گه‌شه‌ی کرد ئه‌وا پێشهاته‌کان و دروستکردنی ژیانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر خودی خۆی. ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌ جوانی بیربکاته‌وه‌و به‌ جوانی سود له‌ هێزی بیری وه‌ربگرێت ئه‌وا داهێنه‌ره‌که‌ی هیچ سوچێکی نیه‌ له‌ شێوازی سه‌پێنراو به‌سه‌ر بوونی ئه‌و. ته‌کنه‌لۆژیای فکر ئه‌وه‌مان فێرده‌کات که‌ چۆن بتوانین ژیانێکی جوانتر بۆ خۆمان دروست بکه‌ین. ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌سه‌ر گشت تاکه‌کان زانیاری ته‌واویان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م زانسته‌. بۆ گه‌یشتن به‌و خواستانه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ که‌ون هه‌مانه‌، ته‌نها پێویسته‌ به‌جۆرێک بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ سه‌ر رێکخستنه‌کانی هۆش. له‌ ده‌ست دانی ده‌رفه‌ته‌کان، به‌هه‌له‌ ئه‌نجام دانی کاره‌کان، هه‌لبژاردنه‌ نادرووسته‌کان هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ نه‌بوونی رێکخستنی بیر به‌دی دێن.

هه‌ر ئه‌مانه‌ش که‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی گرفته‌کان . ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنه‌که‌ت نادروست بووه‌ بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێکت بۆ هاتووه‌ له‌ده‌ستت داوه‌و دواتر په‌شیمانی بوویته‌وه‌ یان ئه‌گه‌ر کارێکت له‌سه‌ر بێ هوشیاری خۆت ئه‌نجام داوه‌ ئه‌وا هۆکاری هه‌موو ئه‌مانه‌ جوان بیر نه‌کردنه‌وه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌راستی ده‌مانه‌وێت ژیانمان ئه‌و ژیانه‌ بێت که‌ له‌ خه‌یالدا ئاره‌زوومان بۆ ده‌کرد ده‌بێت هوشیارانه‌ بیربکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیری ئێمه‌ بۆ خواسته‌ ئه‌رێنیه‌کانی ئێمه‌ کار بکات. هه‌رکات خواسته‌کانی ئێمه‌ نه‌رێنی بوون ئه‌وا بیر هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌دات که‌ تۆ به‌ شێوه‌ی زمانه‌وانی ئاراسته‌ت کردووه‌.

بۆیه‌ داواکاری من له‌ ئێوه‌ی ئازیز ئه‌وه‌یه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و نیعمه‌ته‌ به‌ نرخه‌ی که‌ په‌روه‌ردگاربه‌ ئێمه‌ی به‌خشیوه‌و به‌جوانی به‌کاری بێنین، ئه‌وکاته‌ ده‌زانن به‌راستی خوا هه‌موو شتێکی بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م کردووه‌ به‌لام ئێوه‌ نا هوشیار بوینه‌ و هه‌رگیز

باوه‌ریتان به‌ تواناکانی نه‌بووه‌. به‌راستی نهێنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی سه‌لماندنی بوونی خوا هه‌مان بیری مرۆڤه‌.

بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌ نزار شانه‌ده‌ری 

راهێنه‌ری nlp و نوسه‌ر وده‌رمانگه‌ری ده‌روونی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles