لەدوریت ماتەم دەگێڕم
قەڵس و بێزارو زویرم
هەستم ڕۆحم چاوم گیانم
پارچەیەکیت لەهەناوم
واهەست نەکەیت کەدورم لێت
یان وەک جاران گەنج و جوان نیم
توانام نەبێ و ئێستا پیرم
فەرامۆش نیت هەرگیز گیانە
هەمیشە وایت لەئەندێشەو هۆش و بیرم
کەهاتم تێر هەناسەت هەڵدەمژم
ئیتر چیدی دەبم بەتۆ
بۆ ئەوەی کەسێک نەبێت بەجێم بێڵێت
کەسێک نەبێت بەجێی بێڵم
مرۆڤ چۆن خۆی بەجێدێڵێت
نابیناش بین شەوەزەنگ بێت
کورد نەبەردە چۆن کوبانی جێ دەهێڵێت . . . !!!!!!!!! .
15_10_2014نوسراوە .
١/١١ لەڕۆژی جیهانی کۆبانێدا لەولاتی سوید خوێندراوەتەوە .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.