كێ هاوكاری تەقینەوەكەی هەولێر بوو؟ ... ئومێد پشدەری

من هەولێرم بەقەد زێدی لەدایكبوونم (قەڵادزێ) خۆش دەوێت، بۆیە هەر برینێك لە جەستەی هەولێر، كونكردنی دڵی منە و زیاتریش. .

 

هەموو دەزانن كە تیرۆریستانی داعش بەردەوام لە پاشەكشەدان و پێشمەرگەش لە گشت میحوەرەكان پێشڕەوی دەكات، بۆیە چاوەڕوانكراو بوو دووبارە دڵی هەولێر زامدار بكرێت.

 

ئەو شەمشەمەكوێرانەی داعش كە بە داخەوە نزیكەی (1000) كوردی خۆفرۆش و سەرشۆڕ لەگەڵیاندا هاوكارن، دژی هەزاران مزگەوت و تەكیەی پیاوچاكانی كوردستان دەجەنگن، گەر پێیان بكرێت، هەرچی مەزاری پیرۆز و مەزن هەیە دەیتەقێننەوە، (هەرچەندە من بە هیچ جۆرێك لەگەڵ توندوتیژیدا نیم) بەڵام ئەگەر مەردن بۆ ناچن كڵێساكانی ئەمەریكا بتەقێننەوە؟ ئەسڵەن داعش بۆ مەكۆی جولەكەكان لە ئیسڕائیل ناتەقێنێتەوە؟. .

 

چەتەكانی داعش لەبری ئەوە، مزگەوت و شوێنە پیرۆزەكان دەتەقێننەوە، سەری ئینسانی كوردی لەخواترسی نوێژكەر و قورئانخوێن لە جەستەی جیا دەكەنەوە، بە داخەوە نە ڕاگەیاندن لە گوتارەكانیاندا، نە مەلاكانیش لە مزگەوتەكاندا پەیامی راستینەی خۆیان نەگەیاند، ئەوەندە بەسە كە (گومان هەڵناگرێت) ژمارەیەك كوردی خۆفرۆش و بابردەڵە، هاوكاری تەقینەوەكەی هەولێر بوون.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles