زمانی مێژوو بریتی یه له‌فۆرمی بیرهێنانه‌وه‌ی ڕوداوو به‌سه‌رهاته‌کان یان چیرۆک و داستانه کۆنه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌مه‌رامی پێداچوونه‌وه به‌کلتورو ڕه‌فتاری کۆنی ئه‌و میلله‌ته بۆ وانه و گونجانمان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا به‌شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی بۆیه زمانی مێژوو خۆی ده‌دوێ و خۆیشی ئاوێنه‌ی هه‌موو کرداره سروشتی و مرۆییه‌کانه له‌ڕابوردوودا.
هه‌روه‌ها زمانی مێژوو لێکۆڵینه‌وه‌و شیکاریی کردنی کات و شوێنه به‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤه‌وه به‌دیاری کردن و خستنه‌ڕووی ڕووداوه‌کان و به‌راورد کردنی له‌دوێنێدا هه‌رچه‌نده ڕوداوو کاره‌ساته‌کان مرۆیی بن یان سروشتی هه‌ر به‌مێژوو دێته هه‌ژمار کرن .
کاری گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماو ده‌م یان به‌نووسین و باس و خواسی ڕابردو ده‌بێته مێژوو ئه‌ویش له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته فه‌رهه‌نگی ئه‌و میلله‌ته‌ی کهخاوهنێتی و به‌تایبه‌ت کاری باش و عه‌قڵانیه‌ت ده‌چێته خانه‌ی زانستی مێژووه‌وه .
مێژوو فۆرمی نوسین و گێڕانه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لێکی مێژوویی یه که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌کات و شوێن و ژیان و به‌رده‌وامبوونی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و شێوه کار‌و تیکۆشانی میلله‌تێکه له‌به‌رگری و خۆشه‌ویستی به‌هه‌موو واتاکانییه‌وه هه‌م له‌باری ئابوری و هه‌م له‌باری زانستیشه‌وه بۆیه مێژوو کتێبی بینینی دوێنێ و دروست کردنی سبه‌ینێ یه به‌فێربوون و تێڕوانین و کارکردن بۆی له‌ئه‌مڕۆدا .
مێژوو هاوکێشه‌یه‌کی گرێدراوی زیندوی ڕابردووه به‌ئه‌مڕۆو سبه‌ینێوه بۆ مانه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی زیندوێتی هه‌ر میللهتێکهو سودلێبینینی چیرۆکه هه‌ڵه‌کانی ناوێتی . هه‌روه‌ها مێژوو پێنوسی مه‌رامێکی باشی گێڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی یان په‌شیمانی گه‌لێکه که‌بناغه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر دروست ده‌کرێت و یان به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌نوسێته‌وه‌و سبه‌ینێی پێ دروست ده‌کات و ده‌بێته شانازی و به‌ڵگه‌ی بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌کاره چاک و خراپه‌کانیه‌وه .
بۆیه مێژوو واتای گێڕانه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی دوێنێ یه لهئهمڕۆداو بۆیه به‌سه‌رهاته‌کانی ئێستا به‌مێژوو نابن بۆ ئه‌مڕۆ به‌ڵکو کێشه‌و ڕوداوه‌کانی ئه‌مڕۆ مێژووی کتێبخانه‌ی سبه‌ینێن سبه‌ینێش بۆ دووسبه‌ی . مێژوو جۆری زۆره‌و لێره‌دا ته‌نها باسی فه‌لسه‌فه‌و بوونی مێژوو خۆی ده‌که‌ین و له‌کات و شوێنێکی تردا باسی جۆره‌کانی مێژوو ده‌که‌ین وه‌کو مێژووی ئیسلام، مێژووی یۆنان، مێژووی ئابوری و . . هتد .
ئه‌گه‌ر باسی مێژوو بکه‌ین وه‌کو فه‌لسه‌فه ئه‌وه ئه‌و باسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک لهمهوپێش و ( فرانسوا ماری ئورویه ) فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ناسراو بهڤۆڵتێر ( 1694 / 1778 ) یه‌که‌م که‌س بوو که‌زاراوه‌ی ( فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ) ی به‌کارهێنا به‌ڵام مێژوو وه‌کو عه‌قڵانیه‌ت نه‌ک چیرۆکه دورودرێژه‌کانی هه‌ر میلله‌تێک که‌پڕن له‌ڕاستی و ناڕاستی شه‌ڕو هێرش و به‌رگریه‌کان . له‌و هاوڕێ و هاوبیرانه‌ی فه‌یله‌سوفی مه‌زن ڤۆڵتێر کهنوسهرو فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌می خۆیان و ئێستاشن و لایه‌نگری شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریکی بوون ( مۆنتسیکۆ، جان جاک ڕۆسۆ، تۆماس هوبز، جون لۆک ) بوون .
مێژوویانچیرۆکیدرێژیانڕۆمانبهڕادهیهکیباشنزیکنلهیهکتروبهرزیونزمیڕوداوهکانکهمتازۆرڕاستییودروستیوههڵهیاندرۆیتێدایهونوسهریانمێژوونوس به‌لای خۆیدا یان به‌لای گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا ده‌یبات و ده‌یکاته ته‌ڵاشی کتێب بۆ پڕکردنه‌وه‌ی دیواری کتێبخانه‌ی ووڵاته‌که‌ی و به‌کاری ده‌بات وه‌ک و شایه‌تحاڵی زیندوێتی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بۆ سبه‌ینێ .
زۆرجاران نوسین ده‌رئه‌نجامی ڕق و کینه‌یه‌کی زۆره‌و نوسه‌ر که‌ئه‌و ڕک و کینه‌یه ده‌خاته سه‌ر په‌ڕه ئیتر پشوویه‌کی مه‌زنیی ڕۆحیی بۆ دروست ده‌بێت هه‌ست ده‌کات بارێکی قورسی سه‌ر شانی داناوه .
زۆرجارانیش نوسین به‌رهه‌می خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌وره‌ی نوسه‌ره‌و ئه‌و خۆشه‌ویستی و خۆشبه‌ختی یه ده‌بێته هه‌وێنی داهێنان و نوسین بۆخۆیی و نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆیه نوسه‌ر له‌وکاته‌دا هه‌ست ده‌کات خۆی له‌ناو ئاهه‌نگ و دڵخۆشیدا ده‌ژی بۆیه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی قسه ده‌کات یان به‌پێچه‌وانه‌وه .
مێژووی هه‌ر ووڵاتێک به‌ڵگه‌ی بوون و زیندوێتی میلله‌ته‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها زیره‌کی و پشوودرێژیی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی بۆیه ڕۆمانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه چونکه مێژوو ڕۆمان هه‌ردوک باس له‌دوێنێ ده‌که‌ن و ئاوێنه‌ی کێشه‌و تاڵیی و تفتی و شیرینییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کن و ئه‌ویان وه‌کو ڕۆمان ده‌بێته داستان و ئه‌ویتریشیان ده‌بێته شارستانییه‌ت چونکه هه‌ردوکیان وه‌کو یه‌ک مایه‌ی شانازی گه‌لێکن به‌و مه‌رجه‌ی نه‌مێژوو نهڕۆمانهکهیان خوێناوی بێت چونکه سوربوونی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو چاوی په‌شیمانی ده‌یخوێنێته‌وه‌و نه‌وه‌یه‌کی خراپ دروست ده‌کات هه‌روه‌کو نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ( 1933 / 1945 ) که‌زیاتر له 5 پێنج ملیۆن مرۆڤ و جوله‌که‌یان کووشت له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا که‌مێژوویه‌کی هه‌تا سه‌رئێسقان ڕه‌شه‌و زۆربه‌ی زۆری ئه‌ڵمانه پێشکه‌وتووه‌کان شه‌رم ده‌یانگرێت که‌ئه‌و مێژووه ده‌بینن .
ڕۆمانی شه‌ڕیش وانه‌ی شه‌ڕو نه‌گبه‌تیمان فێرده‌کات بۆیه به‌خته‌وه‌ری و ڕوسوری میلله‌تێک له خۆشه‌ویستیدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه نه‌ک له‌شه‌ڕو ماڵ وێرانیدا به‌ڵام ڕوداوه‌کانیش چۆن بوون ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بنوسرێنه‌وه .
له‌ڕاستیدا مێژووی کاری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان ڕۆمان و چیرۆکی خۆشه‌ویستی ده‌بێته به‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتن و به‌مه‌ده‌نی دیاربوونی ئه‌و میلله‌ته به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌ڵگه‌ی ناحاڵیبوون و دواکهووتنمان بۆ نمایش ده‌کات چونکه هیچ گه‌ل و نیشتمانێک له‌چاندنی شه‌ڕ خێری نهدوریوهتهوه ته‌نها نه‌گبه‌تیی و ماڵوێرانی نه‌بێت .
هه‌تا ئێره باسی مێژووی دورمان کرد‌و لێره‌وه باسی مێژووی نزیک ده‌که‌ین ته‌نانه‌ت که‌سه‌کانی ناو ئه‌و مێژووه هه‌ندێکیان مابن و ببنه به‌ڵگه‌ی ڕاستی و دروستی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه بۆیه ئه‌م جۆره مێژووه ڕاستی زیاتر تێدایه وه‌کو له‌مێژووه کۆنه‌که به‌م جۆره جیاوازیه‌که‌ش له‌وه‌دایه که‌مرۆڤ قسه له‌سه‌ر مردوو بکات ڕاستی زیاتر تێدایه یان له‌سه‌ر زیندوو . ؟.
گێڕانه‌وه‌ی مێژوویه‌کی نزیک لهههرمیللهتێکداو به‌تایبه‌ت مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتیی که‌هه‌میشه ئاماده‌گی مێشک گه‌رمیی و شه‌ڕی تێدابێت به‌تایبه‌تیش گێڕانه‌وه‌ی مێژوویه‌ک کهکارهکتهرهکانی له‌ژیاندا مابن به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و ڕاستگۆیی یه له‌لایه‌ن ئه‌و که‌س و نوسه‌ره‌وه بۆیه ئاوا به‌م شێوه ساده‌و نه‌ترس و پاراوه‌ی دنیای زمانی سه‌رده‌م به‌هۆی ڕه‌نجی بیر‌و پێنووسه‌وه نوسینه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و چیرۆکه تاڵ و شیرینه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌لێک ده‌کاته مێژووی به‌ڵگه‌و زمانحاڵی نهتهوهیهکیئاشتیخوازبهمجهنجاڵییهی ژیان که‌هه‌یه لهئهمڕۆداو بۆپهڕهی ژیان و ئاگاداری و ئامۆژگاریه‌کانی ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ینێ له‌ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌که‌ی داده‌نێت بۆ سوود لێوه‌رگرتن . ئه‌م چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێته کتێبێک بۆ فێربوونی هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه‌ی کاتێکی تری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و پاشان ئیش و شه‌ونخوونی ئه‌و پێنووسه ڕاستگۆیه ده‌بێته هه‌وێنی وانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی جوان که‌نه‌وه‌ی داهاتوو سودی لێببینن و بگه‌نه نزیک ئاستی چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ژیان به‌گشتی و خه‌می خۆیان به‌تایبه‌تی .
له‌ڕاستیدا نوسینی کورت و پوخت له‌هه‌ر ههنگاوێکی ژیانیی و له‌هه‌ر بوارێکدابێت یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی حه‌زوو ئاره‌زوی خوێنه‌ره چونکه پێوه‌ی ماندوو نابێت و نوسینه‌که‌ش به‌کاتێکی که‌م خواست و ئامانجی خوێنه‌ر ده‌پێکێت . له‌هه‌مان کاتیش‌دا شێوازی وردی به‌رواریی و ده‌ستنیشانکردنی کات و شوێن ئه‌ویش به‌ڵگه‌یه‌کی تری پاراویی و ڕاستگۆیی نووسه‌ره که‌ئه‌مه‌ش له‌گێڕانه‌وه‌ی هیچ مێژوویه‌کی تر ناچێت و فۆرمێکی هه‌تا سه‌رئێسقان ڕاست و دروسته .
گرنگ ئه‌وه‌یه ڕووداوه‌کان بهسهرنهچن و لهبیروهۆش نه‌چن و بنوسرێنه‌وه‌و بخوێنرێنه‌وه چونکه پێشکه‌ووتن و به‌ڵگه‌ی شارستانییه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌یه کهمێژوونوسی باش و ڕاستگۆی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێنه‌ری زۆریش بۆ مێژوو مرۆڤ و نیشتمان ئاوه‌دانتر ده‌کات و به‌ره‌و پێشتری ده‌بات . نوسین و پڕۆسه‌ی وێژه‌یی میلله‌تان به‌گشتی که‌ده‌کاته ناسنامه‌و زمانی خه‌ڵک وه‌کو هونه‌رێک هه‌موو جیهان چاوی لێده‌کات که‌چی له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که‌که‌سایه‌تی باش و خراپ و خۆبه‌زلزانی ناو هه‌ر چیرۆکێکی نزیک له‌ئه‌مڕۆدا نه‌توانن مرۆڤ یان مێژوونوس به‌درۆ بخه‌نه‌وه ئه‌ویش به‌ڕاستی و دروستی نوسینه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانه له‌گه‌ڵ شوێن و بهروارهکانیاندا وه‌کو هه‌ندێک له‌نوسه‌ران یان مێژوونوسانی جیهان کردویانه‌و دیکه‌ن وه‌کو ( د. جه‌مال نه‌به‌ز، که‌مال مه‌زهه‌ر، ئه‌مین زه‌کی به‌گ، فسته‌فا ساڵح که‌ریم، جه‌واهیر لال نه‌هرۆ، سیسیل جۆن ئیدمۆندس و . . هتد ) .
شتێکی خۆش که‌به‌هۆی ته‌کنه‌لۆجیای نوێ وه له‌م سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیرییه‌دا هه‌یه که‌وه‌کو ئاسمانی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ماف وایه بۆ نیشتمانی ئێمه‌ی خه‌ڵک و دوور له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کهدیکتاتۆرهکان ئه‌مڕۆ تاوانێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن سبه‌ینێ جیهان هه‌مووی ده‌زانێ و ئاگاداره‌و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ن ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵیی ئێمه‌یه هه‌رچه‌نده سوودمه‌ندی باری ماکی ( مادی ) نابین چونکه خه‌ڵکیی زۆربه‌یان تینوی ئاوی ئازادین که‌چی هه‌ر نابێته جێی نه‌نگی و شه‌رم بۆ که‌سه دیکتاتۆره‌کان چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر هۆشیارو به‌ئاگا نه‌بێت بۆ پله‌وپایه ده‌بێته کۆیله‌ی ئه‌و کورسی و ته‌خته‌ی که‌به‌خوێن ده‌یگرێ و به‌هه‌مان شێوه به‌خوێن جێی ده‌هێڵێت بۆیه هه‌موو تاوانێکی قورسی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌پێناودا ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌کو ( هیتله‌رو سه‌دام و مۆسۆلۆنی و شاوشیسکۆ کردیان و به‌خوێنیش به‌جێیانهێشت ) .
ئاده‌میزاد به‌هێزه به‌رامبه‌ر دوێنێ و ئه‌مڕۆی کاره‌ساته‌کان ده‌توانێت قسه‌و گفتووگۆ یان شیکاریی له‌سه‌ر بابه‌تی ئیستا‌و ئه‌مڕۆدا بکات به‌ڵام تێڕوانین و شیته‌ڵکردنی بۆ هه‌ر بارێکی ژیانیی بۆ سبه‌ینێ قورسه‌و ناکرێت ئه‌گه‌ریش کرا ڕێژه‌یی ده‌بێت . مه‌به‌ست و پێکانی ئه‌م ڕسته‌و نیوه ئه‌وه‌یه که‌ده‌مه‌وێت بڵێم کات زۆر گرنگه له‌کات و سه‌رده‌می خانای قوبادییه‌وه هه‌تا ئێستا که‌ده‌کاته نزیکه‌ی 600 ساڵ نوسه‌رو هۆنه‌ری کورد ده‌نوسێت و هه‌وڵده‌دات به‌ڵام سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی دژ به‌پێشکه‌وتن و ژیان ده‌بنه به‌ربه‌ست و میلله‌تی کوردیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌بیرو هزری کشتوکاڵییانهوه گه‌وره‌ده‌بین پشت ده‌که‌ینه ئه‌و هه‌موو زانا‌و دانایه‌ی کهههمانهو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکیی و که‌سیی یان دواکه‌وتوویی بیری خۆمان دوای ئه‌و که‌سانه ده‌که‌وین که‌وه‌کو ئه‌مڕۆ که‌سانێکی مشه‌خۆرو کاسه‌لێسن وه‌کو ئه‌وانه‌ی کهبهدرۆو بۆبه‌رژه‌وه‌ندی ماکی ناوی خۆیان ناوه شێخ و مه‌لاو سۆفی و به‌گ و ئاغا‌و خوێن مژی هه‌ژاران .
له‌ڕاستیدا من هه‌میشه وتوومه قورسه بۆ کوێر هه‌ڵپه‌ڕین جا چ خۆی هه‌ڵپه‌ڕێ یان ئێمه بۆی هه‌ڵپه‌ڕین له‌ئه‌نجامدا ده‌کاته هیچ چونکه ئێمه‌ی خۆبه‌ڕۆشنبیرزان شه‌ونخوونی زۆر ده‌که‌ین و که‌م تازۆرێک ده‌نوسین به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ڵام نه‌که‌س ده‌مانناسێ و نه‌که‌سیش سوپاسمان ده‌کات و نهبهناوبانگیش ده‌بین چونکه له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین له 40% ی نه‌خوێنده‌واره‌و ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ڕۆژانه ژیانی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌و بیری خێڵه‌کی و کۆمه‌ڵگای کشتووکاڵیمان به‌سه‌ره‌وه زاڵه هه‌تا ئێستا‌و هه‌تا به‌رواری ئه‌م نوسینه‌ش . مه‌به‌ستم ئه‌و هه‌موو شۆڕشگێڕ‌و نوسه‌ره‌یه که‌له‌ناو قه‌ومی به‌سیتا که‌زۆر هیلاک ده‌بن و زۆریش به‌وردی بهراوردو به‌رواره‌کان ده‌نوسنه‌وه ئه‌وه ده‌بێته مێژوویه‌کی باش و به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م میلله‌ته باڵام مخابن زێڕ به‌و هه‌موو بههایهیهوه ته‌نها قه‌دری لای زه‌ره‌نگه‌ره .
به‌ڕای من پێویسته مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه که‌سه‌رده‌می هه‌زاره‌ی سێ و سه‌ده‌ی 21 بیست و یه‌که ته‌نها کاری باش و ڕه‌فتاری شارستانییانه بکات له‌گه‌ڵ خۆی و خه‌ڵکانی تریشدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی سبه‌ینێ شه‌رم داینه‌گرێت له‌گێڕانه‌وه‌ی مێژووه‌که‌یان وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ئێمه ئێستا بێبه‌ش نه‌بووین له‌گێڕانه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی براکووژی و خه‌تاباری و خیانه‌ته‌کانی مێژووی کورد‌و سه‌رکرده‌کانی کورد له‌کوردستان هه‌روه‌کو چۆن ئینگلیزه پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌رم دایاندهگرێت له‌مێژووی شه‌ڕانخوازی ئینگلیزه‌کان به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌ت له‌م مێژووه‌ی که‌ئێستا بۆ نمونه ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی زێده ئازیزدا بۆنمونه : له‌به‌رواری ( 1776 ) دا داگیرکردنی ئینگلیزه‌کان و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان و کوشتن و ماڵوێرانی یه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌مریکییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزه‌کان و نزیک له‌سه‌رده‌می جۆرج واشنتۆن دا ( 1789 / 1797 ) که‌ئه‌مریکا ووڵاتێکی نوێ و لاواز بوو دوواتر له‌به‌رواری ( 1781 ) و ڕزگاربوونی ئه‌مریکیه‌کان کهبهشۆڕشگێڕهکان ناوی خۆیان ده‌بردو که‌ئه‌وه‌ش مافی خۆیان بوو چونکه ئه‌مریکیه‌کان به‌رگرییان ده‌کردو ئینگلیزه‌کان هێرشیان ده‌برده سه‌ریان و خاکیانی داگیر ده‌کرد بۆیه ئه‌م به‌روارو ساڵه مێژوویه‌کی ڕه‌ش و تاڵی ئینگلیزه‌کانه کهبهکهمترین شێوه باسی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مریکیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه چونکه به‌رگرییان له‌خۆیان کردووه‌و خاکی خۆیان پاراستووه هه‌میشه شانازی به‌و مێژووه‌وه ده‌که‌ن و باسی ده‌که‌ن .
لێره‌دا پێمخۆشه باسی دووبه‌ش له‌مێژوو بکه‌م زۆر به‌کورتی :
یه‌که‌میان زانستی مێژوو :
که‌له‌ڕاستیدا زانستێکی به‌رفراوان و وهبیرخهرهوهیهکی زۆرگرنگی ڕووداوه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیه لهڕابوردووداو په‌یوه‌ندی چڕوپڕی هه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤ و سروشتدا له‌هه‌مان کاتدا خوێندنی زانستی مێژوو له‌هه‌نگاوه‌کانی خوێندندا فێری گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی درێژی ههرمیللهتێکمان ده‌کات بۆ سوودبینینی هه‌ڵه‌کانی ناو ئه‌و چیرۆکه‌و به‌راوردی ئاستی جاران و ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌کان و به‌ڵگه‌ی بوونی خه‌ڵکانێک یان میلله‌تانێک ده‌کات بۆ ژیانی ئه‌مڕۆمان بۆنمونه جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م یان خۆشییه‌کان بێت وه‌کو زانسته‌کان که‌مرۆڤایه‌تی سوودمه‌ند بووه لێیان .
دووه‌میان فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو :
چونکه له‌ڕاستیدا مێژوو بێجگه له‌وه‌ی وێژه‌و فه‌رهه‌نگی میلله‌تانه ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه‌شه چونکه بوار‌و پانتاییه‌کی به‌رفراوانی داگیرکردووه له‌کاری نوسین و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دوێنێی مرۆڤ و بوه‌ته هۆی تاڕاده‌یه‌کی باشی وه‌ستانی ماڵوێرانییه‌کان و کاره شه‌ڕه‌نگێزیه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌کو چۆن لهجاخهکانی به‌ردین و ناوه‌ڕاستدا ڕوویان ده‌دا .
حەمید عەزیز
١٢/٢٠٠٩
Fb : Hamid Aziz .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.