به‌رپرسانی ئه‌منیی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌م زووانه پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌ولێر داده‌نێن و باری ئه‌منیی ئه‌و شاره جڵه‌وگیر ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن، سه‌نته‌رێكی كۆنتڕۆڵیان داناوه كه به وردی چاودێریی كامێرا‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكی تێكده‌رانه پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لیوای مافپه‌روه‌ر (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت عوسمان) ڕایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی رێك كه‌وتووین كه 5 هه‌زار كامێرای چاودێری له هه‌ولێر دابنێین و ئێستایش به‌شێك له كامێرا‌كان دانراون و سه‌رقاڵی دانانی كامێراكانی دیكه‌یشن له شوێنه گشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی كوچه و كۆڵانه‌كانی پایته‌خت.
لیوا (عه‌بدولخالق) ڕوونیشی كرده‌وه، (مه‌به‌ست له دانانی ئه‌و كامێرایانه ئه‌وه‌یه، باری ئه‌منیی هه‌ولێر زیاتر جڵه‌وگیر بكه‌ین و رێ له كاری نائاسایی و نایاسایی بگرین".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی هه‌ولێر ئاماژه ده‌دات، دانانی ئه‌و كامێرایانه ئاماده‌كاریی بۆ كراوه و به هه‌ماهه‌نگیی كۆمپانیایه‌كی بیانی رێكاره‌كان گیراونه‌ته به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییشی هه‌ولێر لیوا (تارق نووری) گوتی، "دانانی ئه‌و كامێرایانه بۆ ئه‌وه‌یه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه زیاتر به‌رچاوڕوون بین و ده‌ستنیشانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه ده‌ستیان له تاوان و توندوتیژییه‌كاندا هه‌یه".
لیوا (تارق) روونیشی ده‌كاته‌وه، "جگه له دانانی ئه‌و 5 هه‌زار كامێرایه، هه‌زاران كامێرای دیكه له لایه‌ن شوێنه گشتییه‌كان، هۆتێل و ماركێته‌كانه‌وه دانراون و كه‌رتی تایبه‌تیش له‌م ڕووه‌وه زۆر هاوكاره".
گوتیشی، "كامێرای بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (فوول ئێچ دی) ـن و له دووریی دوو كیلۆمه‌تره‌وه وێنه‌ی مرۆڤ و تابلۆی ئۆتۆمبێل به وردی ده‌ناسنه‌وه و تۆماری ده‌كه‌ن".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.