تێگه‌یشتن له واتای "نۆستهڵجیا- حنین"،
له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگهرایهتیهوه
پاش ئه‌وه‌ی دکتۆر موحه‌مه‌د که‌مال، نه‌وه‌ی شاعیری کلاسیکی ناسراوی کورد، که‌مالی (عه‌لی که‌مال باپیر ئاغا، به گه‌شتێکی که‌لتوری له ئوسترالیاوه گەیشته ئەوروپا و کاژێر 19. 00 حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی چوارشەممەی رێکەوتی 10-12- 2014 له هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی ئه‌مستردام، توێژینه‌وه‌یه‌کی به ناونیشانی (تێگه‌یشتن له واتای "نۆستهڵجیا- حنین"، له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگهرایهتیهوه) پێشکه‌ش کرد، شایانی باسه سه‌ره‌تای ساڵی 2008 یش، دکتۆر موحه‌مه‌د که‌مال هه‌ر له‌م یانه‌یه له ئه‌مستردام، بابه‌تێکی دیکه‌ی فه‌لسه‌فی لە بەر ڕۆشنایى فەلسەفەى ئەفلاتون و هایدیگەر دەربارەى (شیعر و فه‌لسه‌فه)پێشکەش کرد بوو، ئه‌م ئێواره‌یه‌ش ده‌ستبژێرێکی جدى، له تامەزرۆیانی فه‌لسه‌فه و ئەدەب و هونەر، ئاماده‌ی کۆڕه‌که‌ی دکتۆر محه‌مه‌د که‌مال بوون، که لێکۆڵینەوەیەکى بە پێزى ئەکادیمی، ده‌رباره‌ی "نۆستهڵجیا- حنین"، پێشکه‌ش کردن.
سەرەتا پێشکەشکەرى کۆڕ، توێژه‌رى به‌م شێوه‌یه ناساند:
(دکتۆر موحەمەد کەمال) ساڵی 1955 له که‌رکوک له‌دایکبووه، ساڵی 1975 خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی بازرگانی له سلێمانی ته‌واو کردووه، ساڵی1977 ئامۆژگای مامۆستایانی له هه‌ولێر ته‌واوکردووه، ساڵی1977 تا ساڵی 1979 له گوندی ئاوهکهڵهی شاره‌زوور مامۆستا بووه، ساڵی1979 بۆ خوێندن، چۆته زانستگه‌ی که‌راچی له پاکستان، ساڵی1983 کۆلیژی فه‌لسه‌فه ته‌واوکردووه، ساڵی1985 ماجستێری له فه‌لسه‌فه‌دا له زانستگه‌ی که‌راچی وه‌رگرتووه، ساڵی1988 پله‌ی دۆکتۆرای له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا له زانستگه‌ی که‌راچی به‌ده‌ستهێناوه، ساڵی1987 تا ساڵی 1994 له کۆلیژی فه‌لسه‌فه‌ی زانستگه‌ی که‌راچی، وه‌ک پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر کاریکردووه، ساڵی1992 بۆ خوێندنی پۆست دۆکتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی هایدگهردا چۆته ئه‌ڵمانیا و ساڵی 1994 گه‌یشتۆته ئوسترالیا، ساڵی1995 ده‌بێته وانه‌بێژ له زانستگه‌ی مۆناش، له هه‌رێمی ڤیکتۆریا- ئۆسترالیا.
ساڵی1997ده‌بێته وانه‌بێژ له زانستگه‌ی لاتۆرب، له هه‌رێمی ڤیکتۆریا- ئۆسترالیا.
ساڵی1997 تا 2006 ده‌بێته وانه‌بێژ له ئینستیتوتی ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵات- ی سه‌ر به زانستگه‌ی مێلبۆرن، ساڵی 2006 تا ئێستا پێشه‌نگه وانه‌بێژی هه‌مان ئینیستیتوته.
باسێکى کتێب و به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی کرد:
به‌ڕێزیان پسپۆڕى فەلسەفەى هیگڵه بە زمانى کوردى و ئینگلیزى ئەنوسێت، چه‌ندین کتێبى بە زمانى ئینگلیزى نوسیووه و ئەم چاپکراوانەشى بە کتێب بە زمانى کوردى بڵاوى کردۆتەوە.
1- ئۆنتۆلوجى بنەڕەتى بوونى مرۆڤ (2001).
2- فەلسەفەى هیگڵ (2001).
3- کێشەى بوون لە مێژووى فەلسەفەدا (2003).
4- فەلسەفەى سارتەر و خوێندنەوەیەکى نوێ (2003).
5- بوون و داهێنان (2004).
6- گفتوگۆیەک لەگەڵ مارتن هایدیگەردا، وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه؛ (2005).
7- نیهێلیزم و ڕەهەندەکانى بیرکردنەوەى (2005).
8- نیتشە وپاش تازەگەرى (2006).
9- هایدیگەر و شۆڕشێکى فەلسەفى (2007).
10-میتافیزک- ئه‌ریستۆ (وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه) ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، ساڵی 2008.
11- کۆمار- ئه‌فلاتۆن (وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه)، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، ساڵی 2009.
12- شیعر – ئه‌ریستۆ (وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه)، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، ساڵی، 2010.
13- فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتون، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی ساڵی 2010.
14- بوون و نەبوون، ژان پۆڵ سارتەر (وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه)، لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم سلێمانی/ ساڵی 2011
15- بوون و کات / مارتن هایدیگەر (وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه)، لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم /ساڵی 2013.
16- فینۆمینۆلۆجی . . . ساڵی 2013.
ناوەڕۆکى کۆڕەکەى دکتۆر موحەمەد کەمال . . .
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ی دکتۆر موحه‌مه‌د که‌مال له‌و ئێواره‌یه‌دا (تێگه‌یشتن له واتای "نۆستهڵجیا- حنین"، له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگهرایهتیهوه)، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مرۆڤ له هه‌ر شوێن و کاتێکدا بێت، به‌ڕاده‌یه‌ک تووشی "نۆستهڵجیا"، ئه‌بێت، مرۆڤ هه‌ست به بێگانه‌بوونی خۆی ئه‌کات و تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان ئه‌کات. هه‌ستکردن به دووری له نیشتمانه‌وه و ئاره‌زووکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌بێته هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی خه‌م و په‌ژاره، که به ده‌سته‌واژه‌ی "نۆستهڵجیا" ناوزه‌دی کرد و باسی بیریاره‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی کرد، که له سه‌ر نۆستهڵجیایان نووسیووه، (به خه‌م و په‌ژاره و دووری له نیشتمانه‌وه)، له واتاکه‌ی تێگه‌یشتوون، به‌ڵام هه‌ندێ جار یاده‌وه‌رییه‌کانی ڕابردوو، که په‌یوه‌ندیان به کاته‌وه هه‌یه، مرۆڤ تووشی نۆستهڵجیا ئه‌که‌ن.
دکتۆر حه‌مه که‌مال جۆره‌کانی نۆستهڵجیای باس کرد، که وابه‌سته‌یه به شوێن و کاته‌وه و ئاماژه‌ی به نۆستهڵجیای فه‌لسه‌فیش دا، که کردبووی به کرۆکی باسه‌که‌ی و هه‌وڵی دا به شێوازێکی ساکار به گشتی واتای نۆستهڵجیا بۆ ئاماده‌بووان شی بکاته‌وه، وشه‌که له بنه‌ڕه‌ته‌وه یونانییه و له دوو وشه پێک هاتوو، نۆستۆس به واتای نیشتمان و ئهلگۆس واته ئازار، هه‌ردوو وشه‌که پێکه‌وه (نۆستهڵجیا)، واتا ئازار بۆ نیشتمان ئه‌گه‌یه‌نێ، به زۆری تووشی ئه‌و که‌سانه ئه‌بێت، که له زێدی باوباپیرانیان دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، شوێن و کاتیان گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتووه.
له میانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا توێژه‌ر ئاماژه‌ی به چه‌مکی مێژوویی نۆستهڵجیا دا، که بۆ یه‌که‌مجار هۆمیرۆسی شاعیری یونانی له (ئۆده‌سی)دا، ده‌سته‌واژی نۆستهڵجیای به‌کار هێناوه و چه‌ند ده‌قێکی بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌که‌ی هێنایه‌وه و پاشان له لای شاعیرانی کورد پارچه هۆنراوه‌یه‌کی (نالی) به نموونه هێنایه‌وه:
له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م سۆزی هیجره‌ته
دڵ ڕه‌نگه بێ به ئاو و به چاودا بکا عوبوور
له لای شاعیرانی نوێش ئاماژه‌ی به هۆنراوه‌یه‌کی شێرکۆ بێکه‌س دایه‌وه که ئه‌ڵی:
له‌وێ مه‌مره، نه (با)ی ئه‌وێ تۆ ئه‌ناسێ
نه مه‌لێکی ئه‌وێ و نه ئاوی ئه‌وێ ئه‌زانێ
تۆ له کام به‌فری شاخانی
له‌وێ مه‌مره . . !جانی جان
کێ نایزانێ گڵی ئه‌وێ، عه‌شق بڕه و مه‌یل بڕه و
هه‌ر بیرچوونه‌وه‌ی تیا ئه‌ڕوێ
له تهورهێکی دیکه‌دا توێژه‌ر ئاماژه‌ی به‌و چه‌مکه‌دا، که نۆستهڵجیای کات په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی تاکه‌وه هه‌یه، مه‌زنکردنی مێژوو زۆر جار خاوه‌نێتی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی تێدا نییه، واته نۆستهڵجیای کات سه‌ربه بیره‌وه‌ریه‌کانی تاکه که‌سه و ئه‌و تاکه ڕاسته‌وخۆ خۆی له خۆی له نێو بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ئه‌بینێته‌وه، چونکه له ناو ئه‌و ڕابردووه‌دا ژیاوه و نۆستهڵجیا په‌یوه‌ندی به ئاگاییه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باس کرد، که نۆستهڵجیای شوێن له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤدا کۆتایی دێت، به‌ڵام نۆستهڵجیای کات بێ کۆتاییه و چاره‌سه‌ر ناکرێت.
توێژه‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گرنگه‌ی تێگه‌یشتن له واتای نۆستهڵجیای فه‌لسه‌فی، گوته‌که‌ی نۆڤاڵیسی کرده پێشه‌نگی باسه‌که‌ی که ئه‌ڵێت: (فه‌لسه‌فه به گشتی نۆستهڵجیایه و داوامان لێ ئه‌کات له هه‌ر شوێنێکدا بین، ئه‌و شوێنه بکه‌ین به نیشتمانی خۆمان)، لێره‌وه له ناو ئاماده‌بووانی کۆره‌که و توێژه‌ردا گفتوگۆیه‌کی جدی هاته ئاراوه بۆ چه‌مکی نیشتمان و ئایا نیشتمان چی واتایه‌کی فه‌لسه‌فی هه‌یه . . ؟ چۆن مرۆڤ تووشی نۆستهڵجیای فه‌لسه‌فی ئه‌بێت. . . ؟:
(نیشتمان) به واتا فه‌لسه‌فیه‌که‌ی، بنه‌ڕه‌ت و سه‌رچاوه‌یه، نه‌ک سنورێکی جوگرافی دیاریکراو، یان شوێنێکی تایبه‌ت، ئه‌م نیشتمانه پارچه‌یه‌ک زه‌وی، خاک یان نه‌خشه‌ی وڵاتێکی سیاسی نیه، به‌ڵکو بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ به گشتی، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌و بنه‌ڕه‌ته‌ی داببڕێت، یان دوور بکه‌وێته‌وه، تووشی نۆستهڵجیای فه‌لسه‌فی ئه‌بێت و له هه‌موو شوێنێکدا تووشی بێگانه‌بوونی خۆی ئه‌کات.
له کۆتایی باسه‌که‌یدا توێژه‌ر ئاوڕی له چه‌مکێکی گرنگی نۆستهڵجیا دایه‌وه، به‌وه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه له بوون، له ئاکامی داگیرکردنی بوونی مرۆڤه‌وه، له لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه ڕووئه‌دات. (ئه‌وان) یان که‌سانی دیکه ده‌سته‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی زه‌وتئه‌که‌ن و بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌کانی ئه‌ده‌ن، مرۆڤه داگیرکراوه‌که‌ش هه‌ست به بوونی ناڕه‌سه‌نانه‌ی خۆی ئه‌کات و له دوورکه‌وتنه‌وه له بوونی به ئاگا دێته‌وه، خه‌م و په‌ژاره‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌که دایئه‌گرێت و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌که‌وێته سه‌ر. هه‌موو مرۆڤێکی داگیرکراو یان ناڕه‌سه‌ن تووشی نۆستهڵجیای بوونگه‌رانه نابێت، چونکه نۆستهڵجیا ئاگاییه له دوورکه‌وتنه‌وه‌که، ئه‌م نۆستهڵجیایهش له ئاکامی ئاگایی له نه‌بوونی ناڕه‌سه‌نانه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات.
ده‌توانین بڵێین نۆستهڵجیای فه‌لسه‌فی نۆستهڵجیایه بۆ نه‌بڕانه‌وه و له سنور بهدهرێتی. گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان ئه‌بێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و نیشتمانه‌ی له نۆستهڵجیای بوونگهرایهتیدا خه‌می بۆ ئه‌خۆین و هه‌ست به دووری ئه‌که‌ین بوونی خۆمانه.
له ده‌رئه‌نجامی کۆتایی کۆڕه‌که‌دا ده‌رکه‌وت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه ئایدیالیستیهوه، دکتۆر موحه‌مه‌د که‌مال له‌و باوه‌ڕه‌دایه ناوه‌ڕۆكی مرۆڤ داهێنانه و سه‌ربه‌ستیش پێشمه‌رجێكی زه‌رورییه بۆ بوونی. ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌ربه‌ست نه‌بێت و پڕۆژه‌كانی بوونی هه‌ڵنه‌بژێرێت ناوه‌ڕۆكی خۆی داناهێنێت. داهێنانی ناوه‌ڕۆكیش له‌و حاڵه‌ته‌دا ڕووئه‌دات، كاتێك مرۆڤ به‌بێ ناوه‌ڕۆكێكی له‌پێشتر په‌یدا بێت و به ناته‌واوی بێته جیهانه‌وه، تاکو بتوانێت ڕۆڵی داهێنه‌رانه‌ی خۆی ببینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌م ئێواره کۆڕه فه‌لسه‌فیه‌دا، پێویستمان به‌وه بوو، که‌سێکی وه‌ک دکتۆر حه‌مه که‌مال له نزیکه‌وه، کۆمه‌ڵێک له کوردانی تارواگهنشینی هۆڵه‌ندا بدوێنێت و ئه‌وانیش زۆر به جدیانه گوێی بۆ ڕادێرن و گفتوگۆ ئاخاوتنی ڕووبه‌ڕووی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
شایانی باسه بەم زووانە. . . دوو کتێبێک لەسەر دکتۆر محەمەد کەمال بڵاوئه‌بێته‌وه:
1- نیشتیمانی فەلسەفە، دکتۆر محەمەد کەمال- نووسینی هەرێم عوسمان
2- د. محەمەد کەمال و داهێنان، زمان و گەشەی هزری، نوسینی سۆران ئازاد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.