DHRD، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات ... ئا: شۆڕش محه‌مه‌د

پڕۆژه‌كان تایبه‌تن به‌ چه‌مكی دادپه‌روه‌ری یاساكان

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه‌ تایبه‌تن به‌ پڕۆژه‌ یاساكان.

سه‌رده‌شت عه‌بدولڕه‌حمان مه‌جید سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان و له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی:"چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان له‌ چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ری یاساكان پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ له‌و رووه‌وه‌ كه‌ یاسایه‌ك ده‌رده‌چێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێكی وا سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كانی لێك بدرێته‌وه‌ و گفتوگۆی پێویستی له‌باره‌وه‌ بكرێت كه‌ دواتر پێویست به‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ نه‌كات". وتیشی:"مه‌به‌ستمانه‌ یاساكان به‌جۆرێك دابڕێژرێت كه‌ كه‌مترین كه‌لێنی تێدا بێت و ئه‌گه‌ر هه‌موار كرایه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر بێت و به‌لانی كه‌مه‌وه‌ به‌رگه‌ی چه‌ند ساڵێك بگرێت".

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌نێوان سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌ و وتی:"له‌ ئێستادا دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خش له‌ پڕۆژه‌كانی (DHRD) كارده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ به‌ڕێزان (سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی و په‌یمان عیزه‌ددین) ".

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) ڕێكخراوێكی ناحكومی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه‌، بڕوای ته‌واوی به‌ چه‌سپاندنی حوكمی یاساو ڕێزگرتنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌وڵ ده‌دات له‌ پێناوی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دروستكردنی گیانی دیموكراسی و ڕێزگرتنی ئیراده‌ی مرۆڤ‌ و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

Related Articles