Kurdistan is not iraq ... سه‌ردار جاف

لێره‌ و له‌وی ئیدی چ له‌ میدیاكان بێت یان له‌ سه‌ر وێردی خه‌ڵكییه‌وه‌، بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و قۆستنه‌وه‌ی بۆ بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی بێت یانیش خۆرسكیانه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ به‌ دووی هات و هاوار و هه‌ڵڵای ئه‌م قاوو پروپاگه‌نده‌ حیزبیانه‌ كه‌وتبێ، باس له‌ بلق سه‌رئاوكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی كوردیده‌كه‌ن.

 پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌م ئه‌م ژانره‌ جارێكی دیكه‌ مكوڕبوونی خۆمان شێلگیرانه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌روه‌ك چوار ساڵ پێش ئێستا له‌ وتارێكماندا گوتمان با یه‌ك ئاڵای كوردستان بكه‌ینه‌ چوار ئاڵا و به‌ هه‌موو دونیا بڵێین ئێمه‌ ئه‌و هێزه‌ زه‌به‌لاح و بێ ركابه‌ره‌ی دونیا نین یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و سنوورانه‌ی نها هه‌ن هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ و یه‌ك ده‌وڵه‌تی زه‌به‌لاح و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان بهێنینه‌ ئارا و سنووره‌كان له‌ (مه‌ڵاتییه‌وه‌ به‌ره‌و دوورگه‌ی خه‌رج) خۆی بكێشێ، هه‌روه‌ك (كاتب چه‌له‌بی له‌ كتێبه‌كه‌یدا سالی 1641 ئه‌م سنووره‌ی ده‌ستنیشانمان كرد به‌ وڵاتی كوردان و كوردستان ناو ده‌بات)، كه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌مان پێناكرێ له‌ ئێستاوه‌ با لۆژیكانه‌ بدوێین و له‌ بری ده‌سته‌واژه‌ی باشووری كوردستان، كوردستانی باشوور به‌كار بێنین، دڵنیاین هه‌موو كه‌سێك له‌م رووه‌وه‌ پشتگریمان ده‌كات، وه‌لێ ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و جاڕدانی رای جیاواز و خولقاندنی مشتومڕی نا لۆژیكی دێنه‌ ده‌نگ و پێچه‌وانه‌ گوزاره‌ی لێ ده‌كه‌ن به‌ جۆرێك كه‌ له‌ ناخه‌وه‌ و راستگۆیانه‌ خودی خۆیان بدوێنن نه‌ك كه‌سێكی دیكه‌ دنه‌یان بدا و بیاندوێنێ، هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێمه‌یان ده‌بێت و پشتگیری ته‌واویشمان لێ ده‌كه‌ن لێ ره‌نگه‌ پێیان شه‌رم بێت دان به‌ راستیه‌كه‌دا بنێن.

ئێمه‌ پێمان وایه‌ سه‌ركردایه‌تیسیاسیكوردستانبه‌هه‌موولایه‌نه‌سیاسییه‌كانه‌وه‌ كۆكن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشوور نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌ و مكوڕن له‌ سه‌ر پلان و میتۆدی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌وه‌تا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ نامه‌یه‌كی رۆژی 11 / ئه‌یلوولی / 2014 به‌ بۆنه‌ی (53) ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌ڵێ: ( (به‌ پێویستی ده‌زانم به‌ گه‌لی كه‌ هیچ رووداو و كاره‌ساتێك نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ داوا ره‌واكان و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پاشه‌كشه‌ بكات) )، كاكه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموودیش له‌ لێدوانێكیدا ده‌ڵێ به‌ سێ ساڵیش داواكانی كورد جێبه‌جێ ناكرێ، كه‌واته‌ ئه‌و ته‌ڵاقه‌ هه‌ر ده‌بێ بكه‌وێت و به‌ ماره‌ بڕینی سێ مانگی نایه‌ته‌وه‌ سه‌ر رێ.

 له‌م رۆژانه‌یشدا میدیاكانی جیهان به‌ گشتی و ئامریكا به‌ تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بوونی كوردستانی باشوور دێننه‌وه‌ سه‌ر وێردی زبان و به‌ر دیدی دونیا، ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌ی (global post) به‌ قه‌له‌می نوسه‌ری ئه‌مریكی ئاده‌م تیفێن، وتارێكی به‌ ناونیشانی (پڕچه‌ككردنی كورده‌كان یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئامریكایه‌ بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان)، زۆرێكی دی له‌ نوسه‌ران و رۆژنامه‌ڤانانی بیانی جه‌خت له‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ندێك داوا ده‌كه‌ن بنكه‌ی ئینچه‌رلیكی توركیا بگوازرێته‌وه‌ بۆ كوردستانی باشوور، كه‌واته‌ هه‌موو تیشكه‌كان له‌ سه‌ر باشووری كوردستانه‌ نه‌ك كوردستانه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ خه‌یاڵدانی خۆماندا تۆمارمان كردووه‌، كه‌واته‌ با ئێمه‌یش ئیمڕۆ ئه‌و هه‌له‌ی هاتۆته‌ ده‌ست به‌ فیرۆی نه‌ده‌ین بتوانین هه‌له‌ بقۆزینه‌وه‌ و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له‌ هه‌ل و ده‌رفه‌ت ورسكاوی ره‌وشی له‌ باردا كۆششه‌كانمانی بۆ بخه‌ینه‌گه‌ڕ، وه‌لێ هه‌ر یه‌كه‌و له‌ نێوا چوارچێوه‌ی سنووری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا بێت.

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 9 / 9 /2014 له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ و مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ هاوبه‌شی بڕیاره‌كانن له‌ چاره‌نووسی ئه‌م میلله‌ته‌دا، ئیدی نازانین بۆ هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كورد به‌وه‌ قه‌لس ده‌بن كه‌ كوردستانی باشوور ببێته‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ پێشتر دروشمی سه‌ره‌كیان بووه‌، یانیش ئه‌و دروشمه‌ خۆی له‌ خۆیدا بۆ موزایه‌ده‌ كردن بووه‌ به‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

Related Articles