ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێشئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین بۆ (سڤیل) هیلاكی و ماندوبوونێكی زۆر به روخسارییه‌وه دیار بوو، بێئه‌وه‌ی پرسیاری هۆكاری ماندویه‌تیه‌كه‌ی لێبكه‌ین؟ ئه‌و پێش پرسیاره‌كه كه‌وت و گوتی "داوای لێبوردن ده‌كه‌م كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه دره‌نگ كه‌وت، من له‌ماوه‌ی ١٥ ساڵی ژیانی هونه‌ریمدا به قه‌د ئه‌م سێ مانگه ماندوو نه‌بوومه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م خه‌ریكی ته‌واوكردنی كاره هونه‌رییه‌كانم و هه‌میش زۆر سه‌رقاڵی به‌رنامه‌كه‌ی رووداوم".
سڤیل: تۆ هه‌میشه نوێكاری له گۆرانیگوتنی خۆت ئه‌نجام ده‌ده‌یت، كاری داهاتووت چییه؟
چۆپی: ئه‌لبوومێكم به ده‌سته‌وه‌یه به‌ناوی (بنار)، ستایلی ئه‌م ئه‌لبوومه‌م وه‌كو ئه‌لبوومی یه‌كه‌م و دووه‌ممه كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم بوو.
سڤیل: ناترسی به‌هۆی كاری پێشكه‌شكاریته‌وه به‌شێكی زۆر له‌هه‌واداری خۆت له‌ده‌ستبده‌یت، چونكه هونه‌رمه‌ند زۆر ده‌ربكه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وادارانی ده‌بێت؟
چۆپی: مه‌به‌ستم له‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه، كه چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، به تێڕوانینی من ده‌بێت ئه‌و كێشانه باس بكرێن و بخرێنه سه‌رمێز. ئه‌وه په‌یامێكه و ده‌یگه‌یه‌نم، ئه‌وه كارێكی هونه‌ری نییه تا هه‌وادارانم له‌ده‌نگم بێزار بن.
سڤیل: ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر داواكاری خۆت بوو یان رووداو؟
چۆپی: له‌سه‌ر داواكاری (رووداو) بوو منیش زۆرم پێ‌باش بوو، رووداو تیڤییه‌كی كاریگه‌ره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
سڤیل: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی داهاتی هونه‌رییان هه‌یه له‌ناو كورد زۆر كه‌من، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له‌ئافره‌ته‌كان ته‌نیا تۆیت، به‌ڵام بۆچی پڕۆژه‌ی خێرخوازیت نییه، له‌كاتێكدا هونه‌رمه‌ندی ئافره‌تی وا هه‌یه داهاتێكی نییه و كه‌چی پڕۆژه‌ی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌دات؟
چۆپی: ئینجا كێ ده‌ڵێت من پڕۆژه‌ی خێرخوازییم نییه؟ ئه‌وه‌ش راست نییه كه من داهاتم زۆره، ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێك و چه‌ندین كلیپ له‌ساڵێكدا خه‌رجێكی زۆری پێویسته، ئێمه‌ش وه‌كو هونه‌رمه‌ندان كۆپی رایتمان نییه، وه‌كو ئه‌وه‌یه پاره‌كه‌مان فڕێ بده‌ینه ده‌ریاوه، بۆ نموونه تا ئه‌لبوومێك ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجام پاره ده‌ده‌ین به ئاوازدانه‌ر و دابه‌شكردن و مۆزیسیۆن و ستۆدیۆ و میكسینگ و ماسترینگ و دیزاین و تا چاپكردنی سیدییه‌كه، ده‌بێت ده‌یانجار ده‌ستبكه‌ین به‌گیرفانماندا، به‌ڵام كه دێته كاتی بڵاوكردنه‌وه و فرۆشتنی سیدیه‌كه‌مان، هه‌موو قازانجه‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی كۆمپانیاكانه‌وه.
سڤیل: تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوویت له گوتنی گۆرانی ئینگلیزی‌دا؟
چۆپی: ده‌بێ جه‌ماوه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه.
ئه‌وه راسته ئه‌گه‌ر بگوترێ له‌ناو كچه گۆرانیبێژه كورده‌كان تۆ پێش هه‌موویان ده‌ستت به گۆرانی ئینگلیزی كرد؟
چۆپی: خۆت وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی بواری هونه‌ری ده‌بێت ئه‌وه بزانیت.
سڤیل: له‌كاتی ده‌ركه‌وتن له‌ئاهه‌نگی ئه‌مساڵ له (قه‌ندیل) پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه گوتی "یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی چۆپی فه‌تاح له‌رێگه‌ی كه‌ناڵێكی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان بوو". ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه پارتی كرێكارانی كوردستان هاوكاری تۆیان كردووه؟
چۆپی: من به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده كراوم كه هیچ كاتێك جیاوازی نه‌كه‌م له‌نێوان پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه ئێمه‌ی كورد یه‌ك بین به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانمان، هیچ كاتێك ئاماده نه‌بوومه له كۆنسێرتێكدا به‌شداری بكه‌م كه داگیركه‌رانی كوردستان رێكیان خستبێت، بێزیشم نه‌هاتووه بچمه تیڤییه‌ك كه سه‌ر به لایه‌نێك بێت، كه گه‌له‌كه‌م ده‌چه‌وسێنێته‌وه، كوردستانی باكوور یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاسمانی كوردیان دامه‌زراند له‌به‌لجیكا، منیش وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك به شانازییه‌وه به‌شداریم له‌به‌رنامه‌كانیاندا كردووه.
سڤیل: ده‌ركه‌وتن و گۆرانیگوتن له‌ناو جه‌ماوه‌ری (ئامه‌د) و (قه‌ندیل) بۆ تۆ چ واتا و مه‌به‌ست و تاموچێژێكی هه‌یه؟
چۆپی: چه‌ند رێزم بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش رێزم بۆ گه‌ریلا هه‌یه.
سڤیل: ئه‌وه راسته هونه‌رمه‌ندان لایك به پاره ده‌كڕن بۆ په‌یجه‌كانیان، واتا ریكلام به پاره ده‌كه‌ن، تۆ ئه‌و رێگایه‌ت گرتۆته‌به‌ر بۆ زیادكردنی لایكی په‌یجه‌كه‌ت؟
چۆپی: ژماره‌ی لایكه‌كانی من زۆرن، 174 هه‌زار لایكم هه‌یه، ئیتر چ پێویست ده‌كات من بڕۆم لایك به پاره بكڕمه‌وه. هه‌ندێك كه‌س ده‌چن لایك ده‌كڕنه‌وه ئازادن، به‌ڵام باشتر وایه ئێمه نه‌خۆمان و نه جه‌ماوه‌ره‌كه‌شمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنیین.
سڤیل: رۆژانه چی ده‌كه‌یت و چۆن به‌سه‌ری ده‌به‌یت؟
چۆپی: زیاتر به‌هونه‌ره‌كه‌مه‌وه خه‌ریكم، هونه‌رێكی باش ماندووبوونێكی باشی پێویسته، ئێستا جگه له‌هونه‌ره‌كه‌م كاری (رووداو) تیڤیشی هاتووه ته‌سه‌ر.
سڤیل: كاتێك گوێ بۆ گۆرانییه‌كانی خۆت ده‌گریته‌وه، حه‌ز له‌ده‌نگی خۆت هه‌یه؟
چۆپی: له هیچ به‌رهه‌مێكی خۆم په‌شیمان نیم، هه‌ر تراكێكم هۆگری خۆی هه‌یه.
سڤیل: رۆژانه رۆژنامه و گۆڤاری و ماڵپه‌ری كوردی هه‌یه كه جێی سه‌رنجی چۆپی بێت و بیانخوێنیته‌وه؟
چۆپی: كاتم زۆر نییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو میدیای كوردی كه رۆژ له دوای رۆژ له گه‌شه‌كردندایه، ئاگام له‌میدیای كوردی هه‌یه و هاوكارانیشم بابه‌ته گرنگه‌كانم بۆ ئیمه‌یل ده‌كه‌ن و ده‌یانخوێنمه‌وه.
سڤیل: ده‌بینیین ته‌له‌ڤزیۆنی كۆڕه‌ك گۆرانییه‌كانی تۆ لێنادات، هۆی ئه‌وه چییه؟
چۆپی: من هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ك تیڤی نییه و چه‌ندین جار به‌خۆبه‌خش به‌رنامه‌م بۆیان كردووه، هه‌روه‌ها هه‌موو كلیپه‌كانم گه‌یشتۆته ده‌ستیان، به‌ڵام بۆچی كلیپی من لێناده‌ن، به‌ڕاستی نازانم، ئه‌وه ده‌توانیت له‌وان بپرسیت. ئه‌وان پێویسته هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، نه‌ك بارگرانیمان بخه‌نه‌سه‌ر.
سڤیل: ئه‌وه راسته گرێبه‌سته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئاسیاسێڵ كۆتایی هاتووه؟
چۆپی: به‌ڵێ راسته، له‌مانگی 3ی 2013 كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئاسیاسێڵ هاتووه، كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌رده‌وام بوو.