هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌لی ئه‌كته‌رێكی خۆرسكی شاری سلێمانییه، له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان ته‌مسیلی (ژاڵه) ده‌ركه‌وت و خۆی ناساند، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر حوسێن میسری چه‌ند كاری درامایی كرد، دوای چه‌ند ساڵێك له به‌رنامه‌ی به‌رنامه به‌جۆرێكی دیكه خۆی به‌ئێمه ناسانده‌وه، چه‌ند ساڵێكه زاهیر عه‌لی زۆر به‌كه‌می له‌كاره هونه‌رییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئه‌و دان به‌وه داده‌نێت كه هه‌ست به پیربوونی خۆی ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی دروستكردووه.
سڤیل: بۆچی چه‌ند ساڵێكه خۆت به‌دوور خستووه لهبهشداریكردنت له دراماكان؟
زاهیر عه‌لی: له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌ردوو درامای (سایه) و (ریحانه) به‌شداریم كرد، به‌ڵام راست ده‌كه‌ی كه‌متر خۆم ده‌كه‌مه‌وه ناو ئیشه هونه‌رییه‌كان، چونكه گه‌یشتوومه‌ته ته‌مه‌نێكی وا ئێستا حه‌وتا ساڵم و زیاتر له 60 كاری هونه‌ریم هه‌یه و زیاتر له 40 ساڵه له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌م ئیتر ته‌مه‌ن وایلێكردم هه‌ست به ماندووبوون بكه‌م، پێویسته ئیشێك بكه‌م له‌رووی ته‌ندورستیه‌وه رێگه‌م بدات و ماندووم نه‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی هونه‌ریم بگونجێت، بتوانم كارێكی وا بكه‌م لهئیشهكانی پێشووم تێپه‌ڕێنم نه‌ك كارێكی وا بكه‌م كاره‌كانی خۆم دامبه‌زێنێت، ئه‌گه‌رنا هیچ هۆكارێكی دیكه نییه، له‌ئێستاشدا كارێكی نوێم كردووه درامایه‌كه به‌ناوی (سۆما) رۆڵێكی كاریگه‌رم تێدا هه‌یه. ئینشاڵڵا به‌منزیكانه ده‌یبینن و به‌دڵی ئێوه‌ش ده‌بێت.
سڤیل: واتا دان به پیربوونی خۆت داده‌نێی له‌كاری هونه‌ریشدا؟
زاهیر عه‌لی: بێگومان وایه، كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌شم.
سڤیل: ئه‌وه راسته ئه‌گه‌ر بگوتری حوسێن میسری تاكه ده‌رهێنه‌ر بوو تواكانی تۆ ده‌ربخات؟
زاهیر عه‌لی: من زۆر ئیشم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو حوسێن میسری كرد و خۆشه‌ویستییه‌كی راده‌به‌ده‌رمان بۆ یه‌كتری هه‌بوو، هه‌تا ئێستاش ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی له‌ناو مۆبایله‌كه‌مدا ماوه و ره‌شم نه‌كردۆته‌وه، هه‌ر كارێكی ده‌كرد بانگی ده‌كردم و ده‌یگوت كارێكم هه‌یه به‌مشێوه‌یه و ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی تێدایه بۆتۆ، ئه‌گه‌ر به‌شداری ده‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه ده‌نووسم لهسیناریۆكهدا ئه‌گه‌ر نایكه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه نانووسم، چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تییه ته‌نیا بۆتۆ ده‌بێت، كوا ئێستا ده‌رهێنه‌ر به‌مشێوه‌یه كار ده‌كات، ئه‌و وه‌كو به‌رگدروو كه‌سایه‌تی پڕبه پێستی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ده‌نووسی، كه‌سایه‌تی كه‌سی نه‌ده‌دا به‌كه‌سی تر، له ته‌مسیلی (ژاڵه) ـش ئیشم له‌گه‌ڵیدا كرد، وا هه‌ست ده‌كه‌م له ئیشه‌كانی ئه‌ودا به‌رچاوتر بووم لای بینه‌ر. یه‌كه‌م ئیشی سه‌ره‌كیم له‌هونه‌ردا له‌گه‌ڵ ئه‌و بوو، به‌ڵام بینه‌ر ده‌توانی بڕیاردا ئایا جگه له حوسێن میسری ده‌رهێنه‌ر تر ناتوانی توانا راستهقینهكهم نیشان بدات یان نا.
سڤیل: ئه‌كته‌ره ئه‌كادیمییه‌كان له خۆرسكه‌كان باشترن یان به پێچه‌وانه‌وه؟
زاهیر عه‌لی: ئه‌وه پرسیارێكی قورسه، هه‌رچه‌نده من به‌داخه‌وه نه‌متوانی ئه‌كادیمی بم، بێگومان كاری ئه‌كادیمی جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ كاری هونه‌رمه‌نده خۆرسكه‌كان، ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان به كاره شارهكانیشمان ئه‌كادیمی نه‌بوون، به‌ڵام هه‌موو كاره ئه‌كادیمییه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. به‌بڕوای من ئه‌كادیمی بێت یان خۆرسك له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره‌كه ده‌وه‌ستێت، ئه‌كته‌ر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئیشه‌كه‌ی راستگۆ بێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت لای جه‌ماوه‌ر.
سڤیل: هه‌ست ناكه‌ی دراما و شانۆ به‌گشتی هونه‌ر له‌سلێمانی له‌پاشه‌كشه دایه؟
زاهیر عه‌لی: به‌داخه‌وه زۆر راسته ده‌مێكه له‌پاشه‌كشه دایه نه‌ك ئێستا، به‌بڕوای من حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رپرسیاره، هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كانی ئێستای سلێمانی كه‌مته‌رخه‌مبوون و وایانكرد سلێمانی له‌كاری هونه‌ریدا پاشه‌كشه بكات، بۆچی پێشتر سلێمانی زۆرترین فیستیڤاڵ و میهره‌جانی شانۆ و دراما و شیعری و رۆشنبیری تێدا ده‌كرا ئێستا له ساڵێك دوو فیستیڤاڵ ناكری، دوو كاری شاكار به‌رهه‌م نایه‌ت.
سڤیل: به‌چه‌ند به‌شداری له‌دراما ده‌كه‌یت، كه‌مترین پاره و زۆرترین پاره‌ت له‌كامه كاردا بووه؟
زاهیر عه‌لی: بڕوا بكه ئه‌گه‌ر بڕواش ناكه‌یت لهدهرهێنهرهكان بپرسه تاوه‌كو ئێستا له‌ژیانمدا خۆم پاره‌م بۆخۆم دیاری نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر سیناریۆكه‌م به‌دڵ بێت و شتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جوان بووبێت وه‌ڵڵا به‌خۆڕایش بێت ده‌یكه‌م، به‌ڵام وابزانم كه‌مترین پاره كه وه‌رمگرتبێت له شانۆیه‌ك بوو 750 فلسم وه‌رگرت، كه ده‌یكرده پاره‌ی پاكه‌تێكی رۆسمهنرۆیال، به‌ڵام زۆر دڵم پێخۆش بوو.
سڤیل: كێت به‌لاوه باشترین ئه‌كته‌ره له گه‌نجه‌كان؟
زاهیر عه‌لی: له ئه‌كته‌ری شانۆ (پێشڕه‌و حوسێن) به‌تواناترین و به‌چالاكترین ئه‌كته‌ری ده‌بینم و فه‌خری پێوه ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها (شوان عه‌توف) ئه‌كته‌رێكی زۆر باشه له‌درامادا، هه‌روه‌ها (به‌یان عوسمان) وه‌كو ئه‌كته‌رێكی ئافره‌ت من له فیلمی (شیرین و فه‌رهاد) ئیشم له‌گه‌ڵیدا كردووه نه‌ك هه‌ر ئه‌كته‌رێكی باشه به‌ڵكو له‌ئاستێكی زۆر به‌رزدایه، ئه‌گه‌ر تۆ له‌به‌رده‌م كامێرا ده‌یبینی چۆن ته‌مسیل ده‌كا گرنك ئه‌وه‌یه ده‌رهێنه‌ر له‌م كاته‌دا ئه‌و دیمه‌ن و جولانه‌ی وه‌ربگرێت ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێت چ ئه‌كته‌رێكی لێهاتووه، چاوم لێ‌بوو له‌كاتی ئیشدا چ ئیحساسێكت ده‌داتی كاتێك له‌به‌رامبه‌رت قسه ده‌كات و ته‌مسیل ده‌كات، هه‌ر سه‌د له‌سه‌د رۆڵه‌كه‌ی خۆی دێنی و له‌هه‌موو شتێك‌دا لێهاتووه.
سڤیل: چه‌ند منداڵت هه‌یه، ئایا هیچ له منداڵه‌كانت رێگه‌ی تۆیان نه‌گرته‌به‌ر؟
زاهیر عه‌لی: پێنج منداڵم هه‌یه، چوار كوڕ و كچێكم هه‌یه، كوڕه گه‌وره‌كه‌م وه‌كو تۆ زانایه و ناویشی زانایه، به‌ڵام هیچیان رێگه‌ی منیان نه‌گرت و كاری هونه‌ری ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان هه‌ریه‌كه‌یان رۆشتوون بۆ وڵاتێك.
سڤیل: ساڵی چه‌ند ژنت هێنا، خۆشتده‌ویست؟
زاهیر عه‌لی: ساڵی 1970 هاوسه‌رگیریمان كرد، به‌ڵام خۆشه‌ویستی چی، ئێمه كه ده‌چووین بۆ قوتابخانه ئه‌گه‌ر بێجامهمان له‌به‌ر بوایه لێیان نه‌ده‌داین ده‌یانگوت ئه‌وه خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆمانه، ئه‌گه‌ر گۆره‌وی سپیت له‌به‌ر بوایه لێدانمان ده‌خوار به‌ده‌ست منداڵان، له‌به‌یانییه‌وه هه‌تا نیوه‌ڕۆ ده‌چووین بۆ سڕه‌ی نه‌وت و كه سڕهمان ده‌هات ده‌یانگوت نه‌وت نه‌ما سبه‌ی زوو وه‌ره‌نه‌وه، ئینجا ئیچمه بیری خۆشه‌ویستی و شتی وامان نه‌ده‌كرده‌وه له‌خوامان ده‌ویست تێر بین رۆژێك زیاتر بژین.
سڤیل: چ قسه‌یه‌كت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش داعش بۆ كوردستان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پێشمهڕگهدا؟
زاهیر عه‌لی: من ده‌لێم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان بۆ هاتۆته‌پێشه‌وه له‌ده‌ستمان بچێت 500 ساڵی دیكه نایبینینه‌وه، كه مه‌به‌ستم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوون ده‌ڕوات. من قسه‌ی تریشم هه‌یه ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه هه‌ستم ده‌كرد ئیتمایان نییه بۆ ئه‌م وڵاته ته‌واو بی ئومێد بوو بووم، به‌ڵام كه‌بینیم ئه‌وه‌نده خوێن گه‌رمن و ئه‌و خوێنه‌ی خۆیان ده‌به‌خشن به خاك و نیشتیمانی كوردستان 180 بیروباوه‌ڕم گۆڕا، ئافهرهین بۆ وڵاتی كوردستان كه گه‌نجی وای دروست كردووه، مادام ئێمه خاوه‌نی ئه‌م رۆڵانایهن و خاوه‌نی ئه‌م سه‌ركرده به‌ڕێز و لێهاتووایهن ئه‌م میلله‌ته‌مان به‌ره‌و ئارامی ده‌ڕوات، ده‌گه‌یه‌ن به‌م ئاسته‌ی كه سه‌دان ساڵه كورد چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.