ئیلیز كه به "قوتابییه نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ناوده‌برێت، هه‌فته‌ی رابردوو له میدیا كوردییه‌كان زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركرا ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له گۆرانییه نوێیه‌كه‌یدا چه‌ند وشه‌یه‌كی كوردی به‌كارهێناوه و هه‌ڵكه‌وت زاهیریش وه‌كو قوتابییه‌كی نوی ده‌یخاته بازاڕی كوردستانه‌وه.
ئیلیز كچێكی لوبنانییه و له‌شێوه‌دا زۆر له نانسی عه‌جره‌م ده‌چێت، ئه‌وه‌ش وایكرد گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی زوو له كوردستان ده‌نگبداته‌وه، جگه له‌وه‌ش چه‌ند وشه‌یه‌كی كوردیشی له گۆرانییه‌كه‌یدا به‌كارهێناوه، كه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆی دروستكردووه به‌ناوی (یه‌ك و دوو) ئیلیز سوپاسی (سڤیل) ده‌كات كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند، ئاگادارم كه گۆرانییه‌كه‌م زۆر باس ده‌كری له كوردستان و وێنه‌كانی خۆم ده‌بینم له‌رۆژنامه و ماڵپه‌ره كوردییه‌كان، زۆر خوشحاڵ بووم كه گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه.
هه‌روه‌ها ئیلیز باسی ناسینی خۆی و هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌كات و چۆنییه‌تی دروستبوونی بیرۆكه‌ی ئه‌م گۆرانییه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت "مۆسیقار هه‌ڵكه‌وت زاهیر ناسراوییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له‌مه‌یدانی موزیك و گۆرانییدا به‌گشتی له‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌نگاوی من بۆ كاركردن دوای بینینی هه‌ردوو شاكاری مۆسیقار هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب (سه‌میره سه‌عید و مه‌یاده حه‌ناوی) بوو، حه‌زمكرد بێم منیش كاری له‌گه‌ڵ بكه‌م له‌ڕێگای هاوڕێیه‌كم كه له‌هه‌ولێر ده‌ژی و ئه‌و دیداره‌ی بۆ جێبه‌جێ كردم دواتریش هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ناسراوه به‌وه‌ی هه‌میشه سوپرایزی هه‌یه له‌نوێكاری كاره‌كانی جیاوازن هه‌میشه جیاوازی كاریش هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌كات، دواتر من خۆشم پێم خۆش بوو جێگایه‌كم هه‌بێت له‌ناو كوردستاندا و هونه‌مه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر پێی گوتم پێم خوشه كوپله‌ی وشه‌ی كوردی به‌كار بێنین و منیش زۆرم پێخۆش بوو".
له‌باره‌ی گۆرانیگوتنی به‌زمانی كوردی له‌داهاتوودا، ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پرۆژه‌ی وا هه‌یه، چونكه هونه‌ر و موزیك به‌بێ هیچ كۆنتروڵێك خۆی ده‌كات به‌هه‌موو ماڵێكدا، من ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌ییه‌كم هه‌یه بۆ هه‌نگاوی داهاتوو به‌دڵنیای پێم خوشه له‌چه‌ند به‌رهه‌مێك وشه‌ی شیرنی كوردی به‌كاربێنم ئه‌مه‌ش رۆشنبیرییه‌كه بۆ گوێگرانی عه‌ره‌بی بۆ ئاشنابوون به‌وشه‌ی كوردی.
ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌بی نیشته‌جێی هه‌ولێر بوون و پرۆژه‌ی هونه‌ری و بازاڕگانی لێره ئه‌مجام ده‌ده‌ن، وه‌كو حه‌سنه مه‌ته‌ڕ و حوسام ره‌سام، ئیلیزیش له‌باره‌ی نیشته‌جێبوونی له‌كوردستان قسه ده‌كات و ده‌ڵێت "من جاری خه‌ریكی كارم و داهاتووش نازانم، به‌ڵام بۆ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر نزیكه‌ی ساڵێكم ده‌وێت هاتووچۆ بكه‌م تاپڕۆژه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت، بێگومانیش مروڤ له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێره ژیا یادگاری له‌لا ده‌بێت و كوردستان به‌گشتی خه‌ڵكانێكی باش و میهره‌بانی هه‌یه".
ئیلیز هه‌ر زوو له‌كوردستان نازناوی "نانسی عه‌جره‌می دووه‌م"ـیان بۆ دانا و هه‌ندی ماڵپه‌ریش به "هاوشێوه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م" ناویان برد، به‌ڵام ئیلیز ئه‌وه‌ی پێخۆش نییه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت "من هه‌میشه حه‌زم كردووه وه‌ك خۆم بم و لاسایی كه‌س ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام سروشتی مروڤ به‌ده‌ستی خۆی نییه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ نانسی عه‌جره‌م، به‌ڵام پێم خۆشه وه‌ك ئیلیز بمناسن".
ئیلیز ئه‌وه‌شی بۆ (سڤیل) ئاشكرا كرد، خه‌ریكی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین كاری هونه‌ریه، كه بریتییه له‌گۆرانییه‌كی دوێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب، وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت "هێشتا بیرۆكه‌ی وه‌ها نییه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی كورد گۆرانی دوێت بكه‌م، به‌ڵام دوێتێكم هه‌یه له‌گه‌ڵ ناودارترین و گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب كه له‌ئێستادا خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ین و هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌م كاره هه‌ڵساوه".
ئیلیز حه‌ز به پرسیاری تایبه‌تی ژیانی خۆی ناكات، بۆیه له‌وه‌ڵامی ئه‌و ئایا شوویكردووه یان نا، ئه‌و گوتی "جاری زووه بۆ ئه‌م پرسیاره".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.