سازگار ئه‌نوه‌ر سه‌عید ناسراو به "سازه سه‌عید"، خانمه ئه‌كته‌رێكی چالاكه له‌بواری نواندندا، نیشته‌جێی سلێمانییه، ئه‌و دوای هاتنه‌وه‌ی له وڵاتی سوید له‌دوو زنجیره دراما به‌شداری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ناتوانی به‌بی سه‌فه‌ر بژیت، هه‌میشه قاچێكی له هه‌ولێر و ئه‌ویتری له سلێمانییه، له‌دوا سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر (سڤیل) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، باسی ژیانی تایبه‌تی خۆی و لایه‌نی هونه‌ری گێڕایه‌وه.
ئه‌و له منداڵیمه‌وه حه‌زی به‌كاری هونه‌ری هه‌بووه به‌تایبه‌ت له بواری نواندندا، به‌ڵام له منداڵی‌دا كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌بوو و نه‌گونجاوه كاری هونه‌ری بكات، خۆیشی ده‌ڵی كه‌سێك نه‌بووه هاوكاریی بكات بۆ ئه‌و كاره، دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی منداڵی ده‌ستی بۆ به‌دیهێنانی حه‌زه‌كه‌ی كرد و دوو ساڵی رابردوودا له‌دوو دراما به‌شداری كرد، سازه ده‌ڵێت "من لێره‌وه حه‌زده‌كه‌م زۆر سوپاسی هاوڕێی ئازیزم كانیوار كامیل بكه‌م به‌ڕاستی زۆر هاوكارم بووه كه من توانیم بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ونی نواندنم بێنمه‌دی، ئه‌و هاوكار و پاڵپشتی من بووه".
ئه‌و نایشارێته‌وه كه كاریگه‌ری هونه‌ری دیكه‌ی به‌سه‌ره‌وه بووه و ئێستاش حه‌زده‌كات بگاته ئاستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، سازه‌ه ناوه‌كه‌ی بۆ (سڤیل) ئاشكرا كرد و گوتی "من كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست ئالا عومه‌رم زۆر له‌سه‌ر بووه، منیش زۆر حه‌زده‌كه‌م له‌داهاتوودا وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌توانا بم، بێگومان هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی تر به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌رن بۆمن، به‌ڵام ئه‌و زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بووه". ئێستاش خه‌ونێكی دیكه‌ی هه‌یه له‌كاری هونه‌ریدا كی ده‌كری به خه‌ونی دووه‌می سازه ناوی ببه‌ین و "خه‌ونی من له‌بواری هونه‌ر ئه‌وه‌یه ببمه باشترین ئه‌كته‌ر و بتوانم ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه له‌رێگای هونه‌ره‌وه وه‌ك خۆی بیگه‌یه‌نم".
ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ژیانكردن له‌سوید و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ته‌نیا له‌به‌ر دوو هۆكار بوو، ئه‌و دوو هۆكاره ده‌توانن ژیانی سازه بگۆڕن نه‌ك سوید، سازه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت "من له‌وڵاتی سوید ژیاوم بڕیاری هاتنه‌وه‌شم بۆ كوردستان له‌به‌ر دوو شت بوو، یه‌كه‌م: من زۆر له‌كوردستان مورتاح ترم، هه‌روه‌ها له‌كوردستان ده‌توانم ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌مه بیهێنه‌دی وه‌ك كاری هونه‌ری ده‌توانم زۆر ئیش بكه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه كات زۆر نییه مرۆڤ بۆ ئه‌و ئیشانه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وڵاتی خۆت نه‌بی ئه‌وه دووجار زه‌حمه‌ته". له‌سه‌ر كاركردنی به‌بوار هونه‌ردا له‌كوردستان به‌رده‌وان له قسه‌كانی و گوتیشی "كاری هونه‌ر بۆ ئافره‌ت له‌كوردستان به‌ڕای من شتێكی زۆر جوان و پیرۆزه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی سه‌یری جوانی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانمان ده‌كه‌ن سه‌یری توانا و نواندنه‌كانیان ناكرێت، راسته جوانی ئه‌ساسه، به‌ڵام نواندن ئه‌ساستره، ئه‌وه وایكردووه كه‌سێك كه ئاستی نییه زۆر بێته پێشه‌وه و ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌یه بچێته دواوه، ئه‌وه بۆ هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كه‌ش خراپه ته‌واو په‌روه‌رده نابی و به كه‌كوكوڕییه‌كانی خۆی نازانی".
سازه له‌و شتانه ده‌ترسێت كه له‌كوردستان پێیان ده‌گوتری "بڤه"، بۆیه ئه‌و ده‌ستیان بۆ نابات، سازه كاتێك هاته سه‌ر باسی بڤه كه ده‌بینی چه‌ند ئافره‌تێك هه‌ن له‌بواری نواندن و باوه‌شپیاكردن ده‌كه‌ن له‌پێناو پێشكه‌وتنی بواری هونه‌ری له‌كوردستان، ده‌ڵێت "من زۆر پێم خۆشه هونه‌ر له‌كوردستان پێشبكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشكه‌وتنێكدام وه‌ك وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆچی نا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان ئه‌وه بڤه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڤه‌یه منیش ناتوانم خۆم له‌و كارانه بده‌م".
ئێستا ناوبراو له‌سلێمانی نیشته‌جێیه، به‌ڵام زۆر حه‌ز به هه‌ولێر ده‌كات، هه‌میشه قاچێكی له‌هه‌ولێره، ئه‌وه جگه له‌وه‌شی كه ده‌ڵێت "له‌ئه‌ساسدا من خۆم زۆر عه‌جولم، به‌تایبه‌ت له‌سه‌فه‌ردا، ناتوانم به‌بی سه‌فه‌ر بژیم، به‌ڕاستی لای من ژیان به‌سه‌فه‌ره‌وه جوانه، ئینجا من شاری هه‌ولێرم زۆر به‌لاوه جوان و زۆر خۆشه‌ویسته، راسته خه‌ڵكی سلێمانیم، به‌ڵام كه دێمه هه‌ولێر دڵم ده‌كرێته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌شی زۆر خۆشه‌ویستن له‌لام".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.