هێلی چه‌قۆی له‌ دڵی ده‌شنی داوه‌؟ ... زانا دزه‌یی

 

 

 

ده‌شنی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد ئه‌و دوژمنی هه‌یه‌ و ناحه‌قی زۆری له‌به‌رامبه‌ردا كراوه‌ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌ چه‌قۆی داوه‌ له‌ دڵی.

ده‌شنی له‌ تۆری ئیستگرامی تایبه‌تی خۆیدا باسی دوژمنه‌كانی خۆی كردووه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و نووسیویه‌تی "له‌ عه‌زابدا به‌هێزترین روح دروست بووه‌، ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ تایبه‌تانه‌ هه‌میشه‌ پڕ برینن، جێگه‌ی برینه‌كانیان دیاره‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی ناحه‌قیان لێكردووم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و بێویژدانی حه‌قی منیان لی بسه‌نه‌، ئامین".

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌دا ئه‌وه‌شی نوسیووه‌ "خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ی ناحه‌قیان لێكردووم ده‌یانده‌مه‌ ده‌ست تۆ، چۆن مرۆڤ ده‌توانێت وا خراپ بێت، چه‌قۆ بكه‌ن به‌دڵتدا؟ ئه‌ی باشه‌ خوا ناناسن؟".

ئه‌م قسانه‌ی ده‌شنی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو كچه‌ گۆرانیبێژ هێلی لوڤ وێنه‌كانی به‌لۆگی كۆمپانیای bmb گروپ بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ bmb گروپ ئیمزا كردووه‌، ئه‌مه‌ش تاكه‌ كۆمپانیا بوو كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا پشتگیری له‌ ده‌شنی ده‌كرد و ئێستا ده‌شنی وێنه‌كانی به‌بی لۆگۆی bmb بڵاوده‌كاته‌وه‌، پێده‌چێت هێلی شوێنی ده‌شنێی گرتێته‌وه‌.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

 

Related Articles