خه‌ریكه ساڵێك تێپه‌ڕده‌بی به‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی په‌رواز حوسێن له‌پرۆگرامی عه‌ره‌ب ئایدڵ، كه به‌هۆیه‌وه ناوبانگێكی زۆر له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام په‌رواز ساڵێكه هیچی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی نه‌كردووه و وا خه‌ریكه (عه‌ره‌ب ئایدڵ) كه‌سێكی دیكه‌مان له‌جێی په‌رواز پێشكه‌ش ده‌كاته‌وه به‌ناوی (عه‌مار كوفی)، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی په‌رواز ده‌رنه‌كه‌وته‌وه؟ ئایا مۆمی په‌رواز كوژایه‌وه یان نا؟.
گۆران ساڵح، هاوسه‌ری په‌رواز حوسێن به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، نه‌مۆمی په‌رواز كوژاوه‌ته‌وه و نه‌په‌رواز سارد بۆته‌وه، گۆران له‌باره‌ی بێده‌نگبوونی په‌رواز چه‌ند هۆكارێكی باس كرد وه‌كو ده‌ڵێت "ناكرێت له‌لایه‌ك پێشمه‌رگه‌كانمان له‌شه‌ڕ دابێت و په‌رواز گۆرانی رۆمانسی و یان هه‌ڵپه‌ڕكی بڵاوبكاته‌وه، ئێمه كوردین و له‌گه‌ڵ هه‌ستی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌ژین". هه‌روه‌ها گوتیشی "به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان، ئێمه دیراسه‌ی ئه‌ومان كرد كارێكی نه‌ته‌وه‌یی زۆر جوان و گه‌وره بكه‌ین بۆ كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بێت، ئه‌م كاره به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بێت، داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی غه‌یره كورد ده‌كات وه‌رن بۆ كوردستان لێره ئاوه‌دانی و سه‌رقامگیری هه‌یه، لێره ده‌ستی هاوكاری هه‌یه".
له‌ماوه‌ی رابروودا په‌رواز چه‌ندین ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی له‌كوردستان و وڵاته‌كانی دیكه ئه‌نجامداوه، گۆران ساڵح ئه‌م كۆنسێرت و ئاهه‌نگانه به‌نیشانه‌ی به‌رده‌وامبوونی په‌رواز ده‌زانێت و وه‌كو وه‌ڵامێك به‌كاری دێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن "په‌رواز ده‌رناكه‌وێته‌وه". بۆ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌ڵێن "مۆمی په‌رواز كوژایه‌وه".
رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری وشیار ئه‌سوه‌د كه وه‌ك چاودێرێكی هونه‌ری هه‌میشه قسه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتن و وازهێنانی هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، له لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) له‌باره‌ی ده‌رنه‌كه‌وتنه‌وه‌ی په‌رواز له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ده‌ڵێت "به‌رنامه‌ی (ئه‌راب ئایدۆل) گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی بۆ په‌رواز خسته سه‌ر پشت، واته ئه‌و ده‌یتوانی له‌و رێگه‌یه‌وه بچێته ناو دنیای هونه‌ره‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، به‌داخه‌وه نه‌یتوانی". وشیار ئه‌سوه‌د كه شاره‌زایه له‌مه‌قام و كه‌سێكی مۆسیقییه له‌باره‌ی توانا هونه‌رییه‌كه‌ی په‌رواز ده‌ڵێت "په‌رواز ده‌نگی خۆشه و توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، واته له‌بواری هونه‌رییه‌وه پڕه و به‌ئاسانی ده‌یتوانی ببێته گۆرانیبێژێكی پڕوفیشناڵ، كه‌چی دوای ئه‌وه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، شتێكمان نه‌بینی گه‌شبینمان بكات جگه له‌ناو، له‌كاتێكدا ئه‌و وه‌ك خێزانێكی هونه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه هاوسه‌ره‌كه‌ی گۆران ساڵح و هاوكات سه‌فین ساڵحی هونه‌رمه‌ند كه ئه‌وان به‌ئاسانی ده‌توانن دروستی بكه‌ن".
هه‌روه‌ها رووی ره‌خنه ئاراسته‌ی گۆران ده‌كات و پێی وایه له‌و كرچییه‌ی په‌رواز، گۆران ساڵح پڕیشكێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت و په‌رواز پێویستی به‌هاوكاری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت، باشترین كه‌سیش گۆرانه بتوانێ ئه‌وه بكات، وشیار ئه‌سوه‌د ده‌ڵێت "جگه له‌وه‌ی گۆران گۆرانیبێژێكی به‌توانایه، له‌وه‌ش زیاتر خاوه‌نی ئه‌و توانا زۆره‌یه كه په‌رواز پێویستی پێیه‌تی، بۆیه به‌ڕای من ئه‌وه‌نده‌ی په‌رواز ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه له‌وه‌ی ته‌مبه‌ڵه، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و ره‌خنه‌یه گۆران ده‌گرێته‌وه". گوتیشی "با ئێمه زۆر زێده‌ڕۆیی نه‌كه‌ین، به‌هیچ جۆرێك په‌رواز ناتوانێ به‌ته‌نیا خۆی پێبگه‌یه‌نێ، بۆیه ده‌بوو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیان ماندوو بكردایه، له‌وه‌ش زیاتر له‌ئێستاوه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی (عه‌مار كوفی) ده‌كه‌ن بزانن ئه‌و ده‌گاته كوێ، وا خه‌ریكه جه‌ماوه‌ر په‌رواز له‌بیر ده‌كه‌ن كه به‌هیوام من هه‌ڵه بم".
موزیكژه‌ن هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ده‌بوو په‌رواز له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به‌رهه‌می دیكه‌ی پێشكه‌ش بكردایه كه ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و ده‌ڵێت "ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی خۆمان بۆ په‌رواز نیشاندا و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پاڵپشتیان لێ‌كرد و سه‌ریان خست، ده‌بوو ئه‌ویش وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ده‌نگدانی ئه‌م خه‌ڵكه به‌رهه‌می به‌پێزی پێشكه‌ش بكردایه، چونكه ئه‌و توانایه‌كی جوان و باشی تێدا به‌دی ده‌كرا". هه‌ڵبه‌ست گوتیشی "ئێستاش كات به‌سه‌رنه‌چووه ده‌كری به بارگراوندێكی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه ناو مه‌یدان و كار بكات، سوود له‌م ناوبانگه وه‌ربگرێت كه به‌ده‌ستی هێناوه".
به‌ڵام گۆران ساڵح به‌زوویی ده‌زانی له‌ئێستادا په‌رواز ده‌ست بۆ ئه‌لبووم ببات و هاوكات دروستكردنی ئه‌لبووم بۆ په‌رواز به‌كارێكی زه‌حمه‌ت ده‌بینێت و ده‌ڵێت "ئه‌لبووم ده‌بێت كارێكی وا بێت هه‌م له‌مه‌یدانی هونه‌ری كوردی و هه‌میش له مه‌یدانی هونه‌ری عه‌ره‌بی جێی بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و جه‌ماوه‌ری له‌ناو عه‌ره‌ب هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌لبوومێك بۆ په‌رواز شه‌ش گۆرانی بێت به‌لایه‌نی كه‌م سی گۆرانی ده‌بێت عه‌ره‌بی بێت، لێره‌دا پێویستمان به ئاوازدانه‌ر و تێكستنووسی زۆر باش هه‌یه له‌نێو عه‌ره‌بدا".
له‌باره‌ی كاره و پلانی نوێی په‌روازه‌وه، ئه‌و گوتی "له‌ئێستادا خه‌ریكی كاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ین، دوای ئه‌و گۆرانییه‌كی تایبه‌ت له‌خۆی ئاماده كردووه كه نزیكه له ستایلی گۆرانی (ئاشق مه‌به)، كلیپی بۆ ده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره ده‌كه‌ین كه كوردستانی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌رنا په‌رواز له‌لای من نه‌رێگری لێ نه‌كراوه كار بكات، وه‌كو جاری جاران من هه‌ر پاڵپشتی ئه‌وم و هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بگوتری رێگری لێ كراوه".
ئه‌م قسه و ده‌نگۆیانه‌ی خه‌ڵك دوای ئه‌وه دێت كه ساڵێكه په‌رواز بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و دوای به‌رنامه‌كه هیچ به‌رهه‌مێكی نییه، له‌كاتێكدا هه‌موو هاوڕێكانی ئه‌و له پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان به‌رهه‌می خۆیان پێشكه‌ش كرد و ئێستا وه‌كو هونه‌رمه‌ند كار ده‌كه‌ن، پرسیاركردن له په‌رواز كاتێك زیادی كردووه كه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا وه‌رزی نوێی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) ده‌ستی پێكرده‌وه كه به‌هۆی به‌شداریكردنی كوڕه كوردێك به‌ناوی (عه‌مار كوفی) دووباره پرۆگرامه‌كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری له كوردستان راكێشاوه و پرسیار له دیارنه‌مانی په‌روازیش ده‌كری.
هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵح له‌باره‌ی عه‌مار كوفی گوتی "عه‌ماریش توانایه‌كی زۆر لی به‌دی ده‌كرێت و روخسارێكی نوێیه، ئه‌ویش كه‌سایه‌تی و پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دروست ده‌كات، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر په‌رواز دروست نابێت، چونكه هه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و جه‌ماوه‌ر و ناوبانگی خۆیه‌تی".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.