ئهمرَۆ (كۆبانێ) كت ومت وه‌ك سێ بارمته ڕۆژئاوایه سه‌ربڕاوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی ده‌ستی داعشی لێهاتووه، له چوار لاوه به شمشێری ژه‌هراوی و تۆپ وتانكی سه‌رده‌م ته‌نراوه و دنیاش له بهرانهبهریدا زه‌قه‌ی چاوی دێ. پتر له دووێهت هه‌زار سڤیلی بێ تاوانی ده‌ست و پێ سپیی و بێ پشت و په‌نا، ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره بوون، نه‌ك رَۆژههلات و ڕۆژئاوا هه‌ر نووقه‌یان لێوه‌نه‌هات و وه‌ك كریستیانییه‌كان به هاناوهیان نه‌چوون، به‌ڵكو به زرێپۆش و تانك و دۆشكهكانیان سنوور و ڕێی هه‌ڵاتنیان لێگرتن. (كۆبانێ) و خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان وه‌ك سیخور له كونێ ناو داعشیان تێبه‌ردا.
كاره‌ساتی (كۆبانێ) له مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی (شنگاڵ) جه‌رگبڕتره، كاریگه‌رتره، ترسناكتره. چوون خوانه خواسته كه‌وتنی (كۆبانێ) ده‌رهاویشته‌ی زۆر كاره‌ساتی چاوه‌روان نه‌كراوی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی مهقسهدمه له‌م بابه‌ته‌دا دوو خاڵه:
یه‌كه‌م: ئایا كورد ده‌توانێ (كۆبانێ) له كه‌وتنه ده‌ست داعش ڕزگار بكات؟
دووه‌م: گه‌ر هیمه‌تێ نه‌كراو (كۆبانێ) مان له ده‌ست چوون كێ به‌رپرسیاره؟
بۆ وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م، ده‌ڵێم: به‌ڵێ ده‌توانین پارێزگاری له (كۆبانێ) بكه‌ین و هێزی دوژمن تێك بشكێنین، گه‌ر كورد به ئیراده‌ی جوامێرانه و به‌رپرسییه‌تی خۆی هه‌ستێ و به جددی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ (كۆبانێ) درێژ بكات. خه‌ڵكی ساده ده‌پرسن: بۆ تێرۆریستێكی داعش له بیبانی لیبیا و ده‌شته‌كانی ئوسترالیا و شاخه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌تواتێ بگاته (كۆبانێ)، به‌ڵام كوردێك له سه‌ر سنوور، به دوورایی چه‌ند فه‌رسه‌خێك نه‌توانێ بگاته برای هاوخوێنی خۆێ؟
ئێستا وه‌ك مانگه‌شه‌و ناسنامه‌ی داعش ئاشكرابوو و خه‌ڵك و خوا باش ده‌زانن كه مه‌به‌ستی دامه‌زراندی ئه‌و هێزه ده‌ست ڕه‌شه له‌لایه‌ن ده‌زگا ههوالڕگرییهكانی چه‌ند وڵاتێكی ناسراو له ناوچه‌كه‌دا چییه و نه‌خشه‌ی چی‌یان له گیرفانه. داعش بۆ به‌ربه‌ره‌كانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به یارمه‌تی و پشتگیری دوژمنه دێرینه‌كانی كورد دامه‌زرا. ئه‌وه‌ی كه جیگه‌ی داخ و ئه‌سه‌فه ئه‌وه‌یه تا ئێستا هێندێ هێز و لایه‌نه كوردییه بهرژهوهندپهرستهكان خۆیان له‌م ڕاستییه گێل ده‌كه‌ن. ئه‌و ساتانه‌ی داعش به‌فری ڕێی خۆی به‌ره‌و كوردستان ده‌شكاند، ئه‌و كورده خه‌وتووانه خه‌ونیان به كورسی به‌غدا و لووله نوتی به‌نده‌ری (جیهان) ی توركیاوه ده‌بینی و بێ خه‌به‌ر بوون، یان وایان نیشاندا كه بێ خه‌به‌رن كه وا به پاره‌ی نه‌وتی خۆمان داعش پڕ چه‌ك ده‌كرێ و ڕه‌وانه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كرێ.
با بێنه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م: گه‌ر (كۆبانێ) كه‌وت كێ به‌ر پرسیاره؟ من ده‌ڵێم هه‌ر هه‌موومان خۆمان له شكست هێنانه‌كان ده‌دزینه‌وه و هه‌زار و یه‌ك پاساوی مندڵانه بۆ یه‌كتر دێنینه‌وه.
به‌ڵام، با ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌م هه‌رێمه یه‌خسیر و قه‌له‌نده‌ره به‌ڕێوه ده‌به‌ن باش بزانن، له سه‌روو ئه‌وانه و هێز و ئیراده‌ی مێژوو هه‌یه و شه‌رم له كه‌س ناكا و له كه‌سیش ناترسێ. ڕۆژێ دێ په‌لی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ دادگای مێژوو ڕاده‌كێشێ و ده‌بێته داواكاری گشتیی و ده‌پرسێ كێ بوون ئه‌وانه‌ی هه‌زاران گه‌نجی كوردیان له شه‌ڕه‌كانی ناخۆدا به كوشتدا و له‌سه‌ر چی بوو؟ كێ بوون ئه‌وانه‌ی نیوه‌ی كوردستانیان به ژماره‌ی (140) فرۆشت و داری مه‌رگیان له عومری ڕۆڵه‌كانیاندا؟ بۆ نه‌وتی كوردستان به‌هه‌ده‌رچوو؟ كه ده‌زانن داهاتی نه‌وته‌كه‌تان بای ئه‌وه نییه بوجه و نانی هاوڵاتی خۆتان دابین بكات بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌تان وا سه‌رگه‌ردان و زه‌لیل كرد؟ بۆ بیست ساڵه سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵات هه‌ر له نزوولی ده‌دا؟ بۆ. . . . . ؟ بۆ- یه‌كان كاروانیان درێژه وه‌لێ مێژوو ڕه‌حم به‌كه‌س ناكات. خه‌ڵكی ساده‌یی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ڵێن: زۆر له‌و نسكۆ و شكست و كهوتنانهی كه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌سه‌رماندا هاتن ده‌توانرا به‌ری لێبگرین و نه‌هێڵێن ڕووبدا. ئێستاش گه‌ر به یه‌ك ئیراده كورد كار بكات ده‌توانێ ڕێگری له زۆر نسكۆی گههره بگر ێ كه ڕه‌نگ بێ به‌ڕێووه بن به‌ره‌و وڵاتی كه‌مان!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.