ده‌نگۆی دووباره نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و باكوری ئه‌فه‌ریقا، ده‌مێكه بۆته بنیشته‌خۆشه‌ی زاری سیاسه‌تمه‌دار و مێدیاكارانی ئه‌م سه‌ده‌یه. بێگومان گۆڕینی نه‌خشه، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی پارچه زوه‌ییه‌كی كه‌سێكی ئاسایی بێ و نیازی بێت خانوو وبه‌ره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵێنی، ده‌بی هه‌نكای عه‌مه‌لی هه‌ڵێنێ و كاری بۆ بكات. ئێستا هێز و ده‌سه‌ڵاته نیازخوازه‌كانی نه‌خشه تازه كێشراوه‌كه، كت و مت وه‌ك كابرای خاوه‌ن زه‌وی، وا هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنن بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رام و خه‌ونه‌كانیان. ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا دزه‌ی كردووه و هاتۆته سه‌ر به‌ڕه‌كه به‌م شێوه‌یه:
دابه‌شبوونی عیراق بۆ سێ هه‌رێم و چاره‌نووسی به‌غداش دیار نییه. سوریا بو چوار هه‌رێم. لوبنان بو دوو یان سێ هه‌رێم. مه‌سر بۆ دوو هه‌رێم. لیبیا بۆ سێ هه‌رێم. سودانیش وا بووه به دوو هه‌رێم. له پاڵ ئه‌و دابه‌شكردنه دا، ناوه ناوه، شه‌رمنانه، نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ش، لێره و له‌وێ نیشان ده‌ده‌رێت و وه‌ك گورگ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ی پێده‌ترسَنن.
ده‌سته‌واژه‌ی (شه‌ڕی سێیه‌می جیهان) له وتاری ئه‌و دوایه‌ی (باراك ئۆباما)، به ئاشكرا‌و بێ په‌رده پۆشی مانه‌فێستی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌یه كه ئاماژه‌مان پێكرد. هه‌مان سیناریۆ به ئاسانی له دابه‌شكردنی (یۆغوسلاڤیا) سه‌ریگرت. جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیناریۆییه به بێ هه‌ڵگیرسانی شه‌رێكی سه‌خت و خوێناوی له ناوچه ڕه‌قه‌نه‌دا كارێكی مه‌حاڵه. هه‌ر بۆیه له سه‌رفترانه‌كه‌دا گوتیان ئه‌و شه‌ڕه‌ی داعش سێ ساڵی هه‌ر ده‌وێ!
بێگومان سێ ورچه‌كه‌ی ناوچه‌كه: توركیا و ئێران و عیراقی (داته‌پیوو)، ئاگاداری زۆر بنجوبنه‌وانی ئه‌و سه‌ین و به‌ینه‌ن. ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژووی ئه‌و سێ وڵاته‌ن، باش ده‌زانن كه ئه‌وان به درێژایی مێژوو چ كه‌تن و چ فیتنه و چ مه‌رگه‌ساتێكیان بۆ پێشێل كردنی خه‌ونه‌كانی كورد ناوه‌ته‌وه! (1014- چاڵدێران /1839 داگیركردنی كوردستان/1894 تێكبه‌ردانی كورد‌و ئه‌رمن/1916 سایكسبیكۆ /1920 سیڤه‌ر / 1926 په‌یمانی ئه‌نقه‌ره / 1931 دامركاندنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود /1946 روخاندنی مهاباد /1975 ڕێككه‌تننامه‌ی جه‌زائیر/ 1988 ئه‌نفال / 1989 شه‌هیدكردنی قاسملو / 1992 شه‌هیدكردنی شه‌ره‌فكه‌ندی / 1999 گرتنی ئۆجه‌لان)، بۆیه ئه‌و ڕۆژانه‌ی كورد – له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان - خۆی به شتی لاوه‌كی و بێبایه‌خ و هیچ و پووچه‌وه خه‌ریك كردبوو، ئه‌وان له پلان و به‌رنامه‌دابوون كه چۆن ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و ده‌ستێ له كورد بوه‌شێنن. چاكیان بۆ هات و ئاقڵانه به‌هاری عاره‌بییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆزته‌وه. توانیان به پاره و پلان و فرت وفێڵ فلمی (داعش) سازبكه‌ن و مه‌رامی گڵاوی خۆیانی پێ بهێنه‌دی وهه‌وڵده‌ن خه‌ونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆ بوونی كوردان له لانكی ساوادا سه‌ربڕن. بۆ ئه‌مه‌ش قه‌ت هیچ تیغێ له شمشێری ژه‌هراوی ده‌ستی داعش كلریگه‌رتر نییه و ئه‌وا به چاوی خۆمان ده‌یبینین كه چۆن سه‌رمان ده‌بڕن و چۆن ئه‌نقه‌ره و تاران و به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ك و پشتیوانی ئه‌و هێزه ده‌ست ڕه‌شه‌ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، ٍشتێ نه‌ماوه له‌م باره‌یه‌وه شاره‌وه بێت و جێگه‌ی گومان بێت.
ئێستا، زۆر خوێندن قورئان خۆشه! له‌م ساته‌وه‌خته ناسكه‌دا، بۆ رشووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پمشیپ خه‌ته‌رناكانه، كورد ده‌توانی چی بكا‌و چاره‌مان چییه:
به بۆچوونی من – وه‌ك كوڕه كوردێك كه بێلایه‌نانه شته‌كان ده‌خۆێنێته‌وه_ ئه‌م خاڵانه جێگه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێـت:
یه‌كه‌م: سپاردنی ئه‌م قه‌یرانه به سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما. به داخه‌وه ده‌ڵێم، ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌ن، ته‌نیا وه‌لای حزبیان هه‌یه و نوێنه‌ری حه‌قیقی خه‌ونه‌كانی كورد نین. جوانترین به‌ڵگه‌ش، له ڕۆژی (7 /8/ 2014) زۆربه‌ی شار و گونده‌كانی كوردستان بوخچه‌ی هه‌ڵاتنیان تێكنا بوو، له مه‌خمور شه‌ر بوو له كۆیه و رانیه هه‌ڵده‌هاتن. له‌به‌ر نه‌بوونی متمانه به سه‌ركرده‌و هێزی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم!
دووه‌م: پێویسته سه‌ركرده‌كانی كورد له سه‌ر كورسییه‌كانیان داببه‌زن و بێ شه‌رم (نه‌فیری گشتی) له كوردستان ڕابگه‌ێنن و دروشمه كۆنه‌كه‌ی جاران (كوردستان یان نه‌مان) به پراكتیزه بهێنه دێ. شاڵوی داعش وه‌ك لافاوه و ده‌بێ به‌ربه‌ست و به‌نداوی هه‌ره‌وه‌زی بۆ بكرێت.
سێیه‌م: به ئاشكرا دۆستایه‌تی دۆسته‌كان بكه‌ن و دوژمنایه‌تی دوژمن. ناكرێ شه‌و له هوتێلی حه‌وت ئه‌ستێره‌ی ئه‌نقه‌ره و تاران بخه‌وین و قافڵه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه له وێوه بۆ ده‌ستی داعش بۆ كوشتنی من به‌ڕێ بكرێت. (بڕوانه ڕپۆرته‌كانی میدیاكان له‌مه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌وه) .
چواره‌م: هه‌موو تاكێكی كورد ده‌بێ هه‌ست به به‌رپرسییه‌تی مێژووی خۆی بكات و هێز و گووڕ بداته‌وه خۆێ و بێته‌وه سه‌ر چۆك و متمانه ی دڵسۆزی به خاك و نیشتمانی خۆی بداته‌وه.
پێنجه‌م: هاوپه‌یمانه‌تی خۆی – ئه‌گه‌ر ته‌كتیكیش بێ – له گوڵ ئه‌و هێز و لایه‌نانه توند و پته‌و بكات به مه‌رجێ هاوسه‌نگی خۆی له ده‌ست نه‌دا.
Facebook: fazil shawrow
Email: fzgaedii@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.