زۆری نه‌مابوو له‌دواساته‌كانی پێك هێنانی حكومه‌ت وپرسی به‌شداریكردنی كابینه‌ی پێنجه‌م بۆچوارساڵی ترله‌عیراق، كورد بكه‌وێته سه‌رهه‌مان خه‌تی هه‌ڵه‌ی رابردووی شیعه‌كان له‌یه‌كه‌م دامه‌زراندنی حكومه‌ت له‌سه‌ردمی بیسته‌كاندا كاتی بریاریاندا له‌حوكمرانی بن ده‌ستی به‌ریتانیادا دوره‌په‌رێزبن. هه‌شتا ساڵ زیاتر زۆرینه‌بون، جوگرافیای خاك، پێكهاته‌ی فیكری، باری جیۆسیاسی ئه‌مانه‌هه‌موویان نه‌بوون به‌فریادره‌سی ده‌رچوون له‌وهه‌ڵه ستراتیژیه مێژویی یه تاكو ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 2003 به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌رژێم هێنا. له‌وساته‌وه رۆژی به‌ختی شیعه‌كان كه‌وته هه‌ڵكشان چ به‌ئه‌مری واقیعه‌گۆراوه‌كه بوبێت یاخود به هه‌ڵبژاردن له‌دیموكراسیه‌تێكی نه‌مه‌یودا، بوونه خاوه‌ن به‌رزترین پێگه‌ی بریارو چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی هه‌ستیاریانكه‌وته چه‌نگ. سوننه‌كان به‌له‌ناوچوونی سه‌ددام كه‌وتنه ناودۆخێكی كۆپیكراو، ئه‌وبۆسه‌ی شیعه‌كان كه‌وتنه ناوی ئه‌وانیش ته‌جروبه‌یه‌كی تاڵ و دژواریان تێدا تاقی كرده‌وه به‌جۆرێك زه‌مان ومه‌كان نه‌بێت ده‌نا گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆبیسته‌كانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌بری خۆڕاهێنان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كان هاتن ده‌وری به‌رانه‌كه‌ی قوربیانیدانیان بینی به‌وه‌ی ده‌توانن گه‌وره‌ترین وبه‌ربڵاوترین سۆز‌و پاڵپشتی ووڵاته عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وتن به‌دووده‌وری خولی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هاوپه‌مانه شیعه‌كان تێگه‌یشتن له‌وه‌ی بایكۆت كردنیان به‌رله‌وه‌ی زیان به‌به‌رامبه‌ركه‌یان بگه‌یه‌نن و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بگۆرن خۆیان له‌راوكه‌رێكه‌وه بوونه ئه‌ونێچیره‌ی بۆده‌رباز بوون ده‌ورو خولی هه‌موورێگه‌چاره‌یه‌ك بده‌ن و په‌یره‌وه دوژمنی دوژمن بوون دۆستمه خراپ به‌سه‌ریاندا بشكێته‌وه. هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كورد له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی شه‌قامی كوردیه‌وه بۆئه‌وه‌نیه ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌نوێنه‌ران له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق له‌ئاره‌زو تێبینی خۆیانه‌وه راست وناراست هه‌ڵبژێرن ته‌نانه‌ت ناتوانن به‌بی بونی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوو ماف به‌خۆیان بده‌ن نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووله‌هه‌مووی چین وتوێژه كوردستانیه‌كان بكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت له پێداویستی فه‌رمانبه‌رێك كه‌ته‌نها مووچه‌ی مانگانه‌ی داهاتیه‌تی، كاسبكار‌و گشت ئه‌وانه‌ی داهاته سنورداره‌كه‌یان پێناسه‌ی راگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگی وته‌وازونه‌یه له‌گرانی بازار‌و وه‌ستانی وكارو له‌قیست وقه‌رزوقوڵه به‌هانایه‌نه‌وه دێت ره‌فتار له‌گه‌ڵ پێشهات و پێشنیازه‌كان بكه‌ن، كه‌مایه‌سی و نه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆژین، چاره‌سه‌ربوونی به‌ته‌نها بابه‌تی قه‌ناعه‌ت پێكردنی خاوه‌ن بژێویه‌كی سنوردارنیه، واجبه سه‌ره‌كیه‌كه ده‌كه‌وێته‌سه‌رشانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان كه پلان و به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان به‌كه‌مترین تێچوون؟؟؟؟؟!!نوێنه‌رایه‌تی كردنی خواسته‌كانی تاكی كوردله‌هه‌رێم و عیراق له‌جه‌نگه‌و گه‌رمه‌ی هه‌ر رێكه‌وتنێك پێویست ده‌بێت ره‌ئی و دیدی سیاسی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگیرێت و هه‌رنوێنه‌رێك خۆی بخاته شوێنی ده‌نگێك داوای ژیانێكی ئاسوده ده‌كات. له‌پاڵ جیهانی سیاسه‌تكردندا رێژه‌یه‌كی نه‌گۆر هه‌یه‌كه هاوشانیه‌تی ئه‌ویش ئابووریه، ئه‌و ئابوریه‌ی دووئاراسته له‌كۆمه‌لًگادا دروست ده‌كات یان كه‌سێكی خۆش گوزه‌ران ده‌چێنێت یائه‌وه‌تا برستی هاوڵاتی بون و ئینتما له‌دانیشتوانه‌كه ده‌بڕێت، به‌ده‌ر له‌وه داتاشینی هیچ هاوكێشه‌یه‌كی تر ئه‌لته‌رناتیڤی چاره‌سه‌ركردنه‌كه نیه ببێته جێگای متمانه‌و دڵخۆش بوونی هاوڵاتیان به‌گشتی. ئه‌گه‌ر سكۆتلاندیه‌كان پاش 307 ساڵ له‌نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ریفراندۆمدا بۆمانه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌مله‌كه‌تی یه‌كرتووی به‌ریتانیدا ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وائه‌وراستیه‌به‌رجه‌سته ده‌كات كه‌وا سیاسه‌ت به‌پان وبه‌رینیه‌كه‌ی نه‌بۆته هۆكار بۆ ئێروو بوونی خه‌ڵكه‌كه به‌ڵكه ئابوریه به‌هێزه‌كه‌و سوودی ئاڵوگۆری شمه‌ك و كاڵا له‌گه‌ڵ به‌رزی داهاتی ساڵانه‌ی تاك خاڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان بوون له‌و هه‌رێمه‌دا بێگومان به‌ناوهێنانی ئومێدی سه‌ربه‌خۆبوون كه‌هیوای هه‌مووگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بی ده‌وڵه‌ته، قوتابیان ودانیشتوانی هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ له ئێستاوه بۆ 2017 مشوری دیموكراسیه‌كه‌ی خۆیان ده‌خۆن به خۆپیشاندان وشیاری نیشتمانان له ئاستێكدایه ره‌تی حوكمی مه‌كه‌زو تاكره‌وانه ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ویستنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن گه‌لی سكۆتلانده‌وه هاوبه‌شیه‌ك له‌مه‌غزاو مانای راپرسیه‌كه له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستاندا بینانكات چونكه نه‌عیراق ده‌بێته‌ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌وه‌نده خزمه‌ت بكات خه‌ڵكی بیر له‌جیابونه‌وه نه‌كه‌ن، نه ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی كوردی بوونی هه‌یه وه‌كو ئه‌رمینیا ته‌نها خه‌می گه‌رانه‌وه‌ی هاوزمانه‌كانی بێت بۆیه بۆكورد ریفراندوم سه‌ربه‌خۆبون پرسێكی تایبه‌تی مێژووین بۆمانه‌وه‌و پاراستنی كلتوورفه‌رهه‌نگه‌كه‌ی، به‌شداری كورد له‌هه‌ر هه‌ل ومه‌رجێكدا له‌حكومه‌ت زۆر باشتره له‌وه‌ی هه‌گبه‌ی عه‌ر زوحاڵی هه‌میشه‌یی بۆداواكاریه‌كان ببێته كۆرسێكی وانه‌ووتنه‌وه‌ی بی ئه‌نجام له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه بۆ پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و بوونی هه‌رێم به‌چه‌قی روبه‌ربونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كه‌مان دواجار بۆسه‌ربخۆیی ده‌بێته هێڵی جیاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ عیراق.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.