پێش ئه‌وه‌ی بچمه کرۆکی مه‌سه‌له‌که‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ئه‌مه‌ی ڕویدا ، واته هاتنی داعش و بوونی کوردستان به مه‌یدانی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی جه‌نگی جیهاده‌ییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام و عێراق، که هه‌موو ئه‌مانه فشارێکی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، پێنج حه‌قیقه‌تی بۆ هه‌موومان، ده‌رخست و چه‌سپان :
یه‌که‌م: هه‌میشه هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو تێوه‌ئاڵانی هاووڵاتیان و زروفه ناهه‌موارییه‌کانی دیکه که جه‌نگ به‌دووی خۆ ی‌دا ده‌هێنێت ، ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێك دیارده که له سه‌رده‌می ئاشتی و تێروپڕیدا یا نابینرێن یا به ده‌گمه‌ن هه‌نه.له‌مانه‌ش به‌تاڵه‌یی و سه‌رکه‌وتنی نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێی دانیشتوان و ڕه‌وکردنیان و وه‌ستانی بازاڕ‌و ده‌رکه‌وتنی کاری ناشایسته‌ی وه‌کو دزی و ڕاووڕوت و توندووتیژی و له هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر ده‌رکه‌وتنی هه‌ژموون و هه‌ست و نه‌ستی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و گیانی نه‌ژادپه‌رستی و قوتبوونه‌وه‌ی گروپی جیا جیای ڕاسیست و فاشست و دیکه که بینیمان و تا ئێستاش ده‌یانبینین.
دووهه‌م : داعش وه‌کو فکر و ئیمان و وه‌کو هێڕشی چه‌کدارانه‌ی، که له فتوحاته‌کانیدا نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئاینی ئیسلام ده‌کات ، به‌ڕای من دینی ئیسلامی وه‌کو پیاز پاكکرد و ه‌یچ جۆره ته‌فسیرێکی بۆ ته‌فسیرکه‌رانی ئێستا و داهاتووش نه‌هێڵایه‌وه تاکو بتوانن جۆرێکی تر یا دیوێکی دیکه‌ی ئیسلاممان پێ‌نیشان بده‌ن.داعیش ئه‌و ڕاستییه‌شیان دووباره کرده‌وه که دینی ئیسلام ، ناتوانرێت و نابێت مۆدیره‌نایز بکرێت، واته ڕێگای سێهه‌می نه‌هێڵاوه‌ته‌وه ، که‌واته ئیسلام یا نییه یا ده‌بێت وه‌کو ئه‌وان بێت، ئیدی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی به‌مه نییه یا ئه‌وه‌تا له ئیسلام که سه‌رچاوه‌که‌ی قورئانه و فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ره، تێنه‌گه‌یشتوه و نایه‌وێت تێبگات ، یاخوود ده‌یه‌وێت ئیسلام له‌ته‌ك به‌رژه‌وندییه‌کانیدا بگونجێنێت.ئه‌وانه‌شمان که ده‌ڵێین وابییه، با ئاوڕێك له مێژوی خوێناوی ئیسلام و بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌ته شه‌ڕينگێزه‌کانی ناو خودی قورئان، بده‌ینه‌وه، که داعش شتێکی نه‌کردووه که له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر و جێنشینه‌کانیدا نه‌کرابێت.داعش ئیسلامی ته‌واوه و پارێزه‌ری نه‌رێت و میراتی دینی ئیسلامه.ئه‌م حه‌قیقه‌ته هه‌ر له‌وێ بووه به‌ڵام داعش و گروپه ئیسلامییه‌کانی دیکه ، هێنایانه‌وه مه‌یدان و کردیانه باس و خواسی سه‌رده‌م و ساغکردنه‌وه‌ی گرپه به‌ناو میاندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانی دیکه ، که ده‌بێت یا له‌مبه‌ر بن یا له‌و به‌ر ، ئیدی ناکرێت وه‌کو که‌ری ناو جۆگه له هه‌ردوو به‌ر بله‌وه‌ڕێن.
سێیه‌م: ده‌رکه‌وتنی توانا‌و هیزی به‌رگریی هێزه چه‌کداره‌کانی کورد له هه‌رێمدا، که هێزێکی یه‌کگرتوو یه‌ك ئامانج و یه‌ك مه‌به‌ست نه‌بوون و ته‌ناته‌ت له‌م کاته شپرزه‌و خه‌ته‌رناکه‌شدا نه‌یانتوانی خاوه‌نی یه‌ك په‌یام و یه‌ك سه‌رکرده‌و یه‌ك پلان بن .ئه‌مانه‌ش ده‌بنه به‌شێك له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن یا براوه‌ی جه‌نگ یا دۆڕانی شه‌ڕ.گه‌ر شه‌فافیانه قسه بکه‌م ده‌ڵێم هێزی دۆڕاو و هێزی براوه له جه‌نگه‌که‌دا هه‌ر لایه‌نێك بێت له کۆتاییدا هه‌ر ده‌ر ده‌که‌وێت، گه‌رچی به‌ڕای من دۆڕاوی سه‌ره‌کی، هه‌میشه خودی ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌یه به هه‌موو توێژاڵه‌کانییه‌وه و هه‌ر ئه‌وانن که باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له بردنه‌وه و دۆڕانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له نێو خودی هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێمه که هێزی سه‌ره‌کی هێزی یه‌کێتی و پارتییه، ده‌نا هه‌موومان یاخود لانی که م ئه‌وانه‌مان که سیاسی نین ، ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که براوه‌ی یه‌که‌م له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و زلهێزه‌کانی دیکه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمپانیه گه‌وره‌کانی فرۆشیاری که‌ره‌سه‌ی جه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کن و له‌شانی ئه‌وانیشه‌وه کۆمپانییه‌کانی دیکه‌یه که دوای وێرانکردن ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان، وه‌کو ئه‌وه‌ی که خێری خۆیانمان پێبکه‌ن، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی، ده‌رده‌بڕن.
گه‌رچی تاکو ئێستا لای من سه‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش وه‌کو گه‌مه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ، دیارنییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌م لاڕوونه که دۆڕاوی یه‌که‌م هه‌م وه‌کو سیاسه‌ت و هه‌م وه‌کو هێز ی چه‌کداری پارتی-یه .به‌ڕای من هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی هه‌رێمه‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌وه‌وه (هه‌رێـم) که پارتی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی باڵا بووه تیایدا ، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بووه و هه‌ندێکیش له‌و سیاسه‌تانه ته‌نانه‌ت له قازانجی خوودی پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و خێزانه‌که‌شی نه‌بوون - دیاره من مه‌به‌ستم قازانجی پاره و پله و پایه نییه- ده‌توانم لیستێکی درێژ بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره ، به‌ڵام هه‌ره دیار و ئاشکراکانیان : په‌یوه‌ندی کۆنی پارتی به ئێران و په‌نابردن بۆ سه‌دام له ئابی ساڵی 1996 و په‌یوه‌ندی سه‌ر و ماڵی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی تورکیا‌و کرد‌نه قوربانی به‌ژه‌وندییه‌کانی کوردانی دانیشتوانی هه‌رێم و تورکیا و سوریا له پێناو ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خێزانی خۆیاندا، شه‌ڕ و جه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌و هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ ئه‌م کاره و هه‌بوونی سه‌ربازگه و بنکه و هێزی سه‌ربازی ڕژێمی توکیا له‌به‌رلوتیاندا و لێدانی خه‌نده‌قی شه‌رمه‌زاری و ئابلوقه‌دانی کوردستانی ڕۆژاوا و فرۆشتنی نه‌وتی ڕه‌ش له بازاڕی ڕه‌ش و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی میدیایی و قسه و هێڕش دژ به حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی، که بووه هۆی ڕاگرتنی موچه‌ی کارمه‌ندان و مامۆستایان و سه‌رجه‌می فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران که له به‌شه خزمه‌تگوزارییه جیاجیاکاندا کارده‌که‌ن.هه‌روه‌ها گه‌مه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی و پرسی ڕڕیفرۆنده‌م.دواتیری ژاراوایشی ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ تورکیا و قه‌ته‌ر ، له هێنانی داعشی دڕنده بۆ سه‌ر موسڵ و دواتر یش هاتنیان به‌ره‌و که‌رکوك و هه‌ولێر ، که‌له‌م پرۆسه‌یدا به هه‌زاره‌ها که‌س له ئێزیدییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و تیره کورد و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ناوچانه ، تیاداچوون و به سه‌ده‌ها هه‌زاری دیکه‌ش ته‌نها سه‌ری خۆیانیان بۆ ده‌رکرا.ئێستاش ده‌ست تێكه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاو و کۆمپانییه چه‌کفرۆشه‌کاندا، بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و جه‌نگه به گردکردنه‌وه و یه‌ککه‌وتنی هه‌موو جیهادییه‌کانی دونیا و خولقادننی دژایه‌تی و کینه‌دۆزی نێوان کورد و عه‌رب و کورد وهه‌موو سونه‌ی دونیا، له مه‌یدانیێکی خاپورکراوی ده‌ستی جه‌نگی زیاتر له نیو سه‌ده، که دیسانه‌وه باجده‌ره‌کانی هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵکانی ئاسایی و هه‌ژارانی کوردستان بن.ئه‌مانه چه‌ند سیاسه‌تێکی نێو لیستێکی بێ کۆتایی سیاسه‌ته تێشکاو و هه‌ڵوێسته خراپه‌کانی پارتی و بارزانیین.
لای من هه‌موو ئه‌مانه نوشست و نیسکۆن بۆ پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌کانی ، باوه‌ڕیش ناکه‌م ه‌یچ ئاوه‌زدارێک، له‌گه‌لیاندا بێته‌وه.ئا له‌م بارودۆخه‌شدا گه‌ر ئێمه‌ی کورد ئه‌م سیاسه‌تانه له‌بیر بکه‌ین و سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکێتی ئه‌وانمان، چی دیکه پێقه‌بوڵ بێت، یا ئه‌وه‌تا ئێمه گه‌لێکی مردوین یا هه‌رگیز ئێمه توانای بیرکردنه‌وه و ده‌رس وه‌رگرتنمان له نیسکۆکان و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کان و کار‌و ئه‌زموونی که‌سه نادڵسۆزه‌کان، نییه و پارتی له دۆڕاوی سه‌رکییه‌وه جارێکی دیکه ده‌ژێنینه‌وه و ده‌یکه‌ینه‌وه به شؤڕه‌سواری مێژوی سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه.
لێره‌دا پێویست ناکات که باس له ڕۆڵی حیزبی گۆڕان له ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌دا بکه‌م ، چونکه ئه‌وان دۆڕاوی پله‌ی دووهه‌من و ئه‌و ڕاستییه‌یانه‌ی که خه‌ڵکانی وه‌کو من ساڵه‌هایه‌کی دووروو ده‌ێژه له‌سه‌ریان وتومانه و ده‌یڵێین.سه‌لمێندران، بۆ ئه‌مه‌ش مێژو له ئاینده‌دا، ده‌بێت مایه‌پوچی ئه‌وان باشتریش بسه‌لمێنێت.
چواره‌م: له‌م که‌ین و به‌ینه‌شدا، جارێکی دیکه‌ش ئه‌و ڕاستییه سه‌لمێنرایه‌وه که ڕاسته ڕۆڵی چه‌ک له شه‌ڕدا گرنگه ، به‌ڵام له‌وه گرنگتر بیروباوه‌ڕه و خه‌ڵکانی شه‌ڕکه‌رن .گه‌ر ته‌ماشایه‌کی "جه‌نگاوه‌ره‌کانی پارتی" بکه‌ین به‌و هه‌موو چه‌کو که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕه‌وه که‌چی بۆ یه‌ك خوله‌ك خۆیان نه‌گرت.هاوکاتیش گه‌ر ته‌ماشای دووساڵ خۆڕاگرتنی جه‌نگاوه‌رانی ڕۆژاوا و په‌که‌که-ش بکه‌ین به توانایه‌کی که‌م و چه‌کی کۆنه‌وه له‌ته‌ك ئه‌و بارودۆخه ئابورییه خراپه‌شی که هه‌یانه ، چۆن توانیویانه له به‌رامبه‌ر تورکیا و هێزی ئه‌سه‌د و گروپه تیرۆریسته‌کانیشدا، به‌رگری له دانیشتوانی ئه‌و سێ کانتۆنه بکه‌ن .دیسان ئه‌وه‌ش سه‌لمێنرا، گه‌ر به هۆی ئه‌وانه‌وه نه‌بوایه نه‌ك هه‌ر ڕێگای سه‌نجار نه‌ده‌کرایه‌وه بۆ ڕزگارکردنی لێقه‌وماوانی ئێزیدی، به‌ڵکو هه‌ولێرو شارۆچکه و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشی ده‌که‌وتنه باوه‌شی ڕه‌حمه‌تی داعشه‌وه.ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارگه‌لێکی وه‌کو : ئه‌گه‌ر براوه هه‌بێت له‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌دا ، ئه‌و براوه‌یه کێیه؟ بۆچی یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا به‌و هه‌موو کونانه‌ی که‌تیایاندا‌یه و هه‌ر به‌و چه‌که ئاسایانه‌ی که هه‌یانه ده‌توانن داعش بشکێنن و پێشره‌وی له هیڕشکردنیاندا بکه‌ن، ، به‌ڵام دابه‌سته‌کانی هه‌رێم ناتوانن به چه‌کی باشتر و به ئیمتیازێکی زۆریشه‌وه بیکه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی ده‌بێت کوردانی ڕۆژاوا : هه‌م دانیشتوان و هه‌م چه‌کداران بۆ کوردانی باشور و خاکه‌که‌یان دڵسۆزتر و به په‌رۆشتر بن تاکو خودی کوردانی باشور و هێزه‌کانیان و له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم و که‌سی دووهه‌م که ئێستا نه‌وشیراوان موسته‌فایه؟ دواپرسیار له کاتێکدا که چه‌کداره‌کانی پارتی بۆ یه‌ك خوله‌ك نه‌توانن یا نه‌یانه‌وێت به‌رگری خاك و هاونیشتمانیانیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها که "گۆڕانی" خه‌واڵ و پاشکۆ و گوێ له‌مشتی پارتی و بارزانی و پرژوبڵاوی هێزه‌کان و سیاسییه‌کانی ناو یه‌کێتی ، وه‌ڵامێك نه‌بێت بۆ کێشه‌کانی ئه‌مڕؤ و دوێنی و داهاتوش ، ئه‌ی ده‌بێت چی بکرێت؟؟!!
ئه‌مانه کۆمه‌ڵه پرسیارێکن که هه‌وڵده‌ده‌م به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له بارودۆخه‌که، وه‌ڵامی هه‌ندێکیان له خاڵی چواره‌م-دا بده‌مه‌وه و هه‌ندێکیشیان وه‌ڵامه‌کانیان لای هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه.
حه‌قیقه‌تی چواره‌م: گه‌ر براوه هه‌بێت له‌م جه‌نگه‌دا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا و هێزی په‌که‌که-یه.ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌ش ئه‌ڵقه‌یه‌کی دیکه‌ی خسته سه‌ر زنجیری خه‌باتی ئه‌و هێزانه له به‌رگریکردن و دڵسۆزی و پشتبه‌ستن به‌خۆو لێبڕان و سه‌لماندنی ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆیان و ئه‌و خه‌ڵکانه‌شی که بڕوایان پێبه‌خشیون.گه‌رچی ڕۆژگارێکی سه‌خته‌و کاره‌ساتێکی یه‌کجار گه‌وره قه‌وماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناچار ی و بێ پلان بۆ بارودۆخه‌که‌و له ده‌ره‌وی ئاره‌زو و ویستی ئه‌وان له ڕودانی کاره‌ساته‌که ، ئه‌مان براوه‌ی یه‌که‌می ئه‌م ڕووداو و بارودۆخه‌ن، هه‌ر : له به‌هێزکردنی پێگه‌یان له‌ناو کوردانی باشووردا، پتربوونی ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی خه‌ڵک بۆیان، وانه‌وه‌رگرتن و لێوه‌فێربوون له لایه‌ن کوردانی باشوره‌وه، ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی ته‌ته‌ڵه‌وبێژێکی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا له به‌رامبه‌ر یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا و په‌که‌که‌دا ، ده‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یی و میهره‌بانی و لێبورده‌یی ئه‌وان له هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێم پاش ئه‌و هه‌موو کوشتن و بڕینه‌ی که لێیان کردون و ئه‌م هه‌ڵوێسته ناشیرینانه‌ی که تا ئیستاش ئه‌م هێزانه به‌رامبه‌ریان، هه‌یانه ، ناسینی کوردستانی باشور، به کرده‌وه، وه‌کو خاك و نیشتمانی خۆیان ، دانی ده‌رسێێک به هێزه کوردییه‌کانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی پارتی ، که هه‌رگیزا و هه‌رگیز نه‌توانن سه‌ر له ئاستیانا هه‌ڵبڕن ، مه‌گه‌ر به‌یارمه‌تی تورکیا‌و داعشه‌کانی ناوچه‌که‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕؤژاوا......تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی که ئه‌مان سه‌لماندیان باشترین و ئازاترین و دڵسۆزترین لایه‌نێکن که نه‌ك هه‌ر ئێزیدییه‌کان، به‌ڵکو هه‌موو کوردانی باشور، بڕوایان بکه‌نه‌سه‌ر و پشتیان پێببه‌ستن.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئێزیدییه‌کان ئاماده‌بوون که هێزێكی 1000 که‌سی له پیر و گه‌نجان پێکه‌وه‌نێن و یه‌کینه‌کانی شه‌نگال له‌شانی یه‌کینه‌کانی ڕۆژاواوه دروست بکه‌ن و دژی داعش بجه‌نگن.ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ سه‌رجه‌می میلیشیاکانی هه‌رێم ، به‌کرێگیراوه‌کانی حیزب و حکومه‌ت و خێڵ و خێزان ، ته‌نها بۆ ڕۆژانی ئاشتی یاخود بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایانی شه‌قام، ئازان، به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی پارتی ، که هه‌رگیز ئێزیدییه‌کان و خێڵه کوردی و عه‌ره‌به‌کانی ده‌ڤه‌ری موسڵ، ناتوانن جارێکی دیکه پشت به‌وان ببه‌ستن ، ده‌بێت بڕوای ته‌واو به خۆیان و به‌و که‌سانه‌ی که له ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا، لێبراوانه فریایان که‌وتن و سه‌ر و ماڵیان پاراستن، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه له‌وێدا ( له شه‌نگال) بکرێت، که به‌هیوام به‌زووترین کات بکرێت ، دروستکردنی " ماڵی گه‌ل" ، دروستکردنی گروپی خۆجێی هه‌مه جۆره بۆ کێشه‌و پرسی هه‌مه جۆره‌یه، تاکو کار له‌سه‌ر سه‌رجه‌می کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسییه‌کان و پرسه‌کانی دیکه بکات ، دواتریش به‌ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گه‌لی وه‌کو ئه‌وانه‌ی که له ڕۆژاوادا هه‌نه.
من ته‌واوی بڕوام به‌وه هه‌یه که ده‌بێت له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا پاش سازدانی زه‌مینه زه‌روورییه‌کان ده‌بێت سسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لیانه، یاخود گه‌ل ، ڕابگه‌یه‌نرێت و ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ئۆتۆنۆمی خۆی هه‌بێت و کاری ته‌واوی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌موو لایه‌ن و کۆمه‌ڵێکیش کۆمه‌کیان پێبکه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن .ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها ڕێگایه‌كه ، ڕێگایه‌یه‌كی نوێیه ، که له میلیشیای خێڵ و خێزان و حیزب و ئیداره‌ی گه‌نده‌ڵ و ترس و سه‌رکێشی هێزه‌کانی عێرا ق وڵاتانی دراوسێ و ڕێکخراوه تیرۆریسته‌کان ،خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ڕزگاریان ببێت و هاوکاتیش وانه‌یه‌کی گه‌وره‌و گرنگ به هه‌موو باشور بدات ، که ئیدی حکومه‌تێک یاخود ئه‌زمونێکی فاشلی 22 ساڵه چی دی ئیشناکات، بۆیه ئه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌کرێت بکرێته نموونه‌یه‌ك که شوێنه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم چاویان لێبکه‌ن.ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌که که کۆتایی به گه‌نده‌ڵی و نابڕوایی و پاشکۆبوون به‌حیزبه‌کان ده‌هێنێت و به‌رهه‌مهێنه‌ری بڕوابوون به‌خۆو ته‌بایی و برایه‌تی و خوشکایه‌تی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌روی خودی خه‌ڵکییه‌وه، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
20/08/2014