پاش هێڕشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان و ئاماده‌نه‌بوونی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، له به‌رگریکردن و پاراستنی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی دڕاندانه‌ی داعش بووونه‌وه، ئیدی ئه‌و زه‌مینه و بڕوایه که ئه‌م هێزانه پارێزه‌ر و فریادڕه‌سی ئه‌وانن (میلله‌ت) له‌لایه‌ن زۆربه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌وه له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا، هه‌ره‌سی هێنا. هاوکاتیش به هاتنی یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا‌و به‌رگریکردن له دانیشتوان و ڕزگارکردنی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکانی شه‌نگال و دانی وزه‌و وره‌یه‌ك به چه‌کداره‌کانی هه‌رێم تاکو غیره‌ت بیانگرێت که ئه‌و میلله‌ته‌ی که ساڵه‌هایه‌کی دوور و درێژه خۆشیان و به‌رپرسان و سه‌رۆکی هه‌رێم و لێپپرسراوانی دیکه‌و گزیر و وه‌زیران و پهڕلهمانتهره چه‌نه‌باز و مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵه‌كان و سیاسییه بێ شۆره و درۆزنهکانیی دیکه، ئهیاندۆشن و له‌سه‌ر حسابی ئه‌و میلله‌ته خێر له‌خۆنه‌دیوه، وه‌ك پاشا ده‌ژین و چه‌نده‌ها بهرتهلهی ( ئیمتیاز) مادی و مه‌عنه‌ویان، له سایه‌یدا، ده‌ستکه‌وتووه، نه‌یانتوانی بۆ کاژێرێک بهرگرریان لێبکه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاڵوگۆڕێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی له کوردستاندا، دروستکرد.
وه‌کو وتم هێزی چه‌کدارانی هه‌رێم تۆزێك هۆشیان تیادا هاتۆته‌وه به‌شی زۆری ئه‌وه‌ش به پشتی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوایه، به‌ڵام هێشتا هه‌ره زۆرینه‌ی کوردانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌ر دڵ و بڕوایان ناچێته‌وه جێی خۆی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش و پاش بینینی ڕۆڵی جه‌نگاوه‌ره‌کانی یه‌کینه‌کای ڕۆژاوا و گریلهکانی قه‌ندیل، خه‌ڵکی لێره وره وری ئه‌وه‌یه‌تی که ئه‌مانیش پێویستیان به " هێزی به‌رگری" " یه‌کینه‌ی ژنان، پیاوان، ژنان و پیاوان" هه‌یه . ئێستاش لێره و له‌وێ بانگه‌وازی ده‌ستپێکردنی ئه‌م پرۆژه و پلانه له لایه‌ن خه‌ڵکانی حیزبی و ڕۆشنیرانی لیبراڵ و نیمچه لیبراڵ و چه‌په‌کانه‌وه و بێ گومان ڕۆڵی ئافره‌تانی دهسهڵاتخوازیشی تێده‌که‌وێت، وجودی هه‌یه و ده‌نگ و نوسینیان له میدیا و سۆشیال میدیاکاندا ده‌بیسترێت و ده‌بینرێت.
من هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ناتوانم به‌مه دڵخۆش بم، چونکه ته‌واوی پلانه‌که ته‌موومژاوییه و دوای وه‌شاندنی گورزی سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش لێمان، هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی ئه‌م سیاسی و ڕۆشنبیر و لیبراڵانهش به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا، ناتوانم ئه‌وه‌نده خۆشباوه‌ڕ بم که هه‌ر شتێك له‌ژێر ناوێکی نوێی سه‌رنجڕاکێشدا دروستبێت، وه‌لای بۆ به‌رم.
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت لێرهدابیڵێم، یه‌که‌م: دروستکردنی " هێزی به‌رگری" له کوردستان و " هێزی یه‌کینه‌کان " ی که له ڕۆژاوا دروستکراوه دوو شتی زۆر له یه‌ك جیاوازن . دووهه‌م : کاتێك که بانگه‌واز و مقۆ مقۆکه بۆ ژنان و پێاوانه، گه‌ر ئه‌مه سه‌ر بگرێت ده‌توانم بڵێم ڕۆلی پیاوان و هه‌ژموونی پیاوان له‌مه‌ی که لێره‌دا ده‌کرێت، له‌سه‌ر ئافره‌تانی به‌شداربوو له‌م پرۆژه‌یه‌دا، باوه‌ڕناکه‌م سه‌رئه‌نجامێکی باشتری هه‌بێت له ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی پیاوانی سیاسی نێو کۆمه‌ڵ و ناو ڕیزی پارته‌کانیانه‌وه که له ئێستادا به‌رامبه‌ر به ژنان، ده‌بینرێت. ئه‌مه‌ش دوو مه‌ترسی گه‌وره به‌دووی خۆیدا به‌کێشده‌کات، که یه‌که‌میان : به پاشکۆبوونی ئافره‌تانی به‌شداربووه به پیاوان و بڕیاره‌کانیانه‌وه هه‌ر وه‌کو چۆن له ئێستا و کۆندا له ناو سه‌رجه‌می حیزبه کوردییه‌کاندا له ڕاستیانه‌وه بۆ چه‌پیان، ده‌یانبینین. ئه‌م دیارده‌یه باشتر له بواری سایکۆلۆجی و هزریدا هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر ئافره‌ت له ڕێگای به‌کارهێنانێکی خراپی (Abuse ) ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی سه‌ره‌وه ( فکری و سایکۆلۆجی)، داده‌نێت. ئه‌مه‌ش له قاڵبدانی ئافره‌تان به قاڵبی هزری پیاوان یا حیزبییه‌کان و حیزبه‌کان، وێنای خۆی ده‌کێشێت. دووهه‌میان: دروستکردنی شتێکی ئاوا له لایه‌ن خه‌ڵکانی ڕۆشبیری لیبراڵ و سیساسی نێو حیزبه‌کانه‌وه، زۆر نزیکه ک ببێته مه‌یدانی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆجییه‌ت و ناکۆکی نێوان پارته‌کانی نێو ئه‌و هێزه به‌رگرییه، که زۆربه‌یان سه‌ر به‌وانن یا ههواداریانن.
سێهه‌م: دروستکردن یاخود به ته‌نها پێکهێنای " هێزێکی به‌رگری یا یه‌کینه‌یه‌ک" ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که خه‌ڵکه‌که به پیا و ژنه‌وه دێنه پێشه‌وه بۆی، هه‌ده‌فی خۆی ناپێکێت، جگه له لاسایی کردنه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی ڕۆژاوا، به‌ڵام له شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕی و بۆ مه‌به‌ستی جیا جیا ی تایبه‌تی، بو خۆنواندن و دانانی وێنه‌ی جوان و نایابی سه‌ر فه‌یسبووك.
به ته‌نها، کردنی ئه‌م کاره، بێ هه‌نگاونان بۆ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م پرۆوسه گه‌وره‌یه‌ی که تا ڕاده‌یه‌ك وێنا ڕاستیه‌که‌ی له ڕۆژاوادا دهبینینرێت، نه‌ك هه‌ر شتێك ناهێنێته دی به‌ڵکو ئه‌زموونه‌که‌ی ڕۆژاواش ده‌شێوێنێ و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێ و خه‌رمانی هیواو مه‌به‌ستی پێوهگرێدراوی ئه‌وانه‌شی که له لێره به‌شدارییان تیادا کردوه، ده‌سوتێنێ.
به ته‌نها بایاخدان یا ته‌رکیز کردنه سه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا، بێ زه‌مینه‌سازی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م پلانه گه‌وره‌یه، ده‌ستپێنه‌کردنی باشتره. ئه‌م پلان و پرۆژه‌یه به‌بێ هه‌وڵدانێکی جددی بۆ خولقاندنی ژینگه‌یه‌کی ئاوا که ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی تیادا ده‌ستبه‌کار بێت و به‌رنامه‌یه‌کی عه‌مه‌لی بۆ دابنرێت و پشتگیری لێبکرێت و له پرۆژه‌یه‌کی حیزبی و سیاسی وه‌ختییه‌وه گه‌ر نه‌بێته به‌رگرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌ماوه‌ری دووره ده‌ستی پارته سیاسییه‌کان و سیاسییه فاشله‌کانی دیکه و هه‌روه‌ها نه‌بێته شتێکی دائیمی، ئه‌وه ته‌نها له فۆرمی " جه‌یشی شه‌عبی" یه‌که‌ی به‌عس، یا خود له باشترین حاڵه‌تدا له " هێزه به‌رگرییه‌کانی پارتی" که له کۆندا له گونده‌کانی کوردستاندا دروستیاندهکردن، تێناپه‌ڕێت.
به‌ڕای من بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه، ببێته پرۆسه‌یه‌کی به‌سوود و دائیمی و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی حیزبه بیرۆکرات و دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌کانی که حکومه‌تی هه‌رێمیان پێكهێناوه، بگوێزێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل، تاکو له‌بری ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوای وه‌کو هه‌رێم که چووه‌ته باوه‌شی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاواوه و خه‌ریکیشه ده‌بێته ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی دووهه‌م، باشترین چاره‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خودی خه‌ڵکی خۆیه‌تی، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری و گه‌لییه . زه‌مینه‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا خۆڕێکخستنی سه‌رجه‌می خه‌ڵکییه له لیژان و کۆمونهو گروپه خۆجێییه‌کاندا. شۆڕبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یه بۆ نێو سه‌راپای شانه خوارینهکانی کۆمه‌ڵ و ده‌زگه خزمه‌تگوزاییه‌کان و شوێنه‌کانی کارکردن و فێرگه و خۆێندن و زانکۆکان و مه‌زره‌عه‌و کشتیاره‌کان و گونده‌کان و شه‌قامه‌کان و شار و شارۆچکه‌کاندا و دروستکردنی " ماڵی گه‌ل" له هه‌موو شوێنێکدا . تاکو خه‌ڵکی خۆی بتوانێت گیر‌و گرفته‌کان و سه‌رجه‌می کێشه‌کانی لابه‌لا بکاته‌وه تێکڕای بڕیاره‌کانیش خۆی خاوه‌نی بێت . . . ئه‌مه‌ش تاکه ڕێگایه‌که بۆ به‌دیهێنانی ئۆتۆنۆمی که تاکه‌کانی له ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه یه‌کسان بن و هه‌موان مافی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری و بڕیاردانیان وه‌ك یه‌ك هه‌بێت. هه‌روه‌ها زه‌مانه‌تی ته‌واوی هاوبه‌شی ئابووری یا ئابووری هاوبه‌ش، بکات بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له ڕووی ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆبن . خه‌سه‌ڵه‌تێکی دیکه‌ی ئه‌م ناوچه ئۆتۆنۆمییه هاوکاری و یارمه‌تی ناوچه ئۆتۆنۆمییه‌کانی تره‌و یه‌کگرتنه‌وه‌یانه له یه‌کێتییه‌کی فیدراڵیانه‌ی سه‌رانسه‌ریدا.
هه‌ڵبه‌ته له بۆته‌قه‌ی خه‌بات و هه‌وڵداندا بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م پرۆژه‌یه و کارکردنی سه‌رومڕیی بۆ سه‌قامگیرکردنی، چه‌نده‌ها بیرۆکه و ئایدیا له پرۆسه‌ی ئه‌و کارانه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت تاکو جه‌ماوه‌ر سوودیان لێببینێت بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ژیانی پڕ له ئاشتی و ته‌باییه، که هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه که مرۆڤ به‌ره به‌ره ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سروشته ئه‌سڵییه مرۆڤبوونه‌که‌ی خۆی.
25/08/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.