له کۆبونه‌وه و خۆپیشاندان و نوسینی سه‌رجه‌می ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان و هه‌تا زۆربه‌ی ئه‌و وتار و نوسینانه‌ی که له لایه‌ن نوسه‌رانی بریتانیشهوه به ئینگلیزی له ڕۆژنامه‌کاندا ده‌نوسرێن و قسه‌کانیشیان له‌سه‌ر تهلهفزیوێن و ڕادیوێکانیش سه‌باره‌ت به پشتیوانی و به‌رگریکردن له کۆبانی، ده‌کرێت، له 3 خاڵدا، یاخود له 4 پرسیاردا، ده‌بینرێته‌وه. من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م سهرننجی خۆمیان له‌سه‌ر بده‌م.
یه‌که‌م : ئایا داخوازی چه‌کدارکردنی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژاواوه ڕاسته و ده‌بێت په‌یه‌ده و په‌که‌که قبوڵی ئه‌مه بکه‌ن؟ به‌ڕای من ئه‌م وڵاتانه لارییان له چه‌کدارکردنی کوردانی ڕۆژاوادا نییه، به‌ڵام بهندومهرجی قورسی خۆیانیان هه‌یه. که‌واته ده‌توانین بڵێین پێدانی چه‌ك نرخێکی تایبه‌تی ده‌وێت و ڕه‌نگه له‌سه‌ر په‌که‌که و په‌یه‌ده زۆر بکه‌وێت و باجێکی سه‌خت بێت. به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگۆو هه‌واڵانه‌ی که هه‌یه ساڵه‌ح موسلیم له چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی داخراودا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌وروپا و میتی تورکی و به‌رپرسانی دیکه‌ی ڕژێمی تورکی، دانیشتنی کردووه بۆ وه‌رگرتنی کۆمه‌ك و یارمه‌تی، ئه‌وروپا ڕ ازییه به‌وه‌ی که داوه‌که بهجێنهێنێت که هاوکاتیش داوای تورکیاشه، به‌ڵام به‌و مه‌جانه‌ی که هه‌یانه .
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ئاشکرایه له مه‌رجه‌کانی تورکیا و ئه‌وروپا که ئه‌مه‌ریکاش له‌گه‌ڵیاندا دێته‌وه، ئه‌مانه‌ن: داخستنی که‌مپی مه‌خمور، دابه‌زینی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له شاخی سنجار و به‌جێهێڵانی ناوچه‌که، دابه‌زینی په‌که‌که له چییای قه‌ندیل، شه‌ڕنه‌کردن له‌گه‌ڵ تورکیا، نابێت ئه‌و چه‌کانه ده‌ستی هێزه‌کانی په‌که‌که بکه‌وێت و یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا ده‌بێت ببنه به‌شێک له سوپای ئازادی سوریا. ئه‌مانه ئه‌و مه‌رجانه‌ن که ئێمه ده‌یزانین که ڕه‌نگه مه‌رجی دیکه‌ی زیاتریش له‌مانه هه‌بێت. به کورتی یانی چۆکپێهێنانی په‌که‌که و په‌یه‌ده و ده‌سته‌مۆکردنیان و ڕازیکردنیان به چوونه ناو گه‌مه خوێناوییه‌که‌وه.
دووهه‌م: ئایا لێدانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له هێزه‌کای داعش سیاسه‌تێکی ڕاسته‌و کاراییه‌کی گه‌وره و ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر تێشکان و پاکتاوکردنی داعش ده‌بێت؟ چاوگێڕانێک به مێژوی سه‌رجه‌می بزوتنه‌وه‌کاندا ئیدی تیرۆریست بووبن یا نه‌ته‌وه‌یی یا دینی و مه‌زهه‌بی، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که له ڕێگای به‌کارهێنانی توندووتیژی و کوشتن و بڕینه‌وه، نه‌توانراوه ئه‌و بزوتنه‌وانه له‌ناوببرێن . نموونه‌ش: بزوتنه‌وه‌ی کوردی له هه‌ر 4 پارچه‌که‌دا، فه‌له‌ستینییه‌کان، ئیرله‌ندییه‌کان، ئه‌وه‌ی کۆڵۆمبیا، موجاهیدینی کۆن جه‌نگی دژه تیرۆری قاعیده و تالیبان و . . هتد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له جه‌نگی دژی داعشدا، ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا و حکومه‌تی تورکیا و سعودییه و حکومه‌ته‌کانی که‌نداو، به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و جه‌نگه‌دا، جددی نین و له‌پاڵ ئه‌م جه‌نگه‌دا چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی شاراوه‌یان هه‌یه که ئێمه‌ی خه‌ڵکانی ئاسایی نایانزانین.
بڕیاری لێدانی داعش به هێزی ئاسمانی و که ڕه‌نگه دواتریش هێزی پیاده، سهرزهمینیشی، تێبکه‌وێت، گومانی تیادانییه له ڕوی چهكو خه‌ساراتی ڕۆحیه‌وه داعش زه‌ره‌ر ده‌کات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا جگه له‌وه‌ی له‌ڕوی هزری و په‌یداکردنی پشتیوانی زیاتر بۆیان، له‌م بورانه‌ی دیکه‌شدا، ئه‌وان قازانجده‌که‌ن و ئێمه زه‌ره‌رمه‌ند، چونکه : کۆمه‌ڵی موسڵمانان و دونیای موسڵمانان به هێڕش و په‌لامار دانی بۆ سه‌ر وڵاتانی ئیسلام و موسڵمانان، ده‌زانن، ده‌بێته هۆی دروستکردنی کینه‌دۆزی سونه‌ی عه‌ره‌بی و به دووژمنکردنی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی. به کورد، بووه هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوسره و داعش و جه‌نگانیان له به‌ره‌یه‌کدا دژ به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و ژنان، نزیکبوونه‌وه‌ی تالیبان و داعش، پهیوهدندیکردنی 6 هه‌زار که‌س به داعشه‌وه و چه‌کدارکردنیان، ئه‌مه تاکو ڕۆژی 30/09/14، له پاشه ڕۆژێکی نزیکدا ده‌زانین له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه، چه‌ندی دیکه په‌یوه‌ندی پێوه‌کردون، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا بۆ عێراق و کوردستان و هاتنه ناو خاکی سوریاوه، سه‌پاندنی بارودۆخێك له ناوچه‌که‌دا که حکومه‌ته‌کان ناچاری کڕینی چه‌کی قورسی گرانبه‌ها و ته‌قه‌مه‌نی ده‌کرێن که ئه‌مه‌ش بزنسێکی چاکه بۆ کۆمپانیاکانی که ئه‌و که‌ره‌سانه به‌رهه‌مده‌هێنن، هه‌نگاوێکه بۆ به‌جێهێنای ته‌واوی پلانه‌کانیان که هاتنه ناو کۆبانییهو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌لی و گه‌وره‌ترین لێدان له بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ڤده‌م، که له‌وێوه ده‌توانن کار له‌سه‌ر داڕمانی دوو کانتۆنه‌که‌ی دیکه‌ش بکه‌ن، په‌یداکردنی کار و قازانجه بۆ کۆمپانییه‌کانی بیناسازی و ئه‌وانی دیکه‌یان، چونکه ئه‌مان به هێڕشی ئاسمانی ئه‌وه‌شی که له کۆبانی له ژێر هێڕشی داعش به‌پێوه ماوه‌و مابوو، ئه‌مان وێرانیان کر دووه و ده‌یکه‌ن.
سێهه‌م: ئه‌ڵته‌رناتیڤ چییه؟ بهداخهو که زۆربه‌ی ئێمه هه‌ر دوو ڕێگا ده‌بینین، یا به‌زین و کۆڵدان، یاخود په‌نابردن بۆ کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا . له کاتێکیشدا که هه‌ردوو ڕێگاکه ڕه‌تده‌کرێنه‌وه، ده‌ڵێین ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی دیکه نییه!! . ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له تێشکانی داعشدا هه‌یه ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و هاوپه‌یمانه‌کانی دیکه‌یان جگه له تورکیا و حکومه‌تی هه‌رێـم نییه، به‌ڵکو به ڕاده‌ی سه‌ره‌کی خودی حکومه‌تی تورکی و حکومه‌تی ههرێـمن که ده‌توانن بێ به‌زینی جه‌نگاوه‌رانی ڕۆژاوا و بێ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا، چۆك به داعش دابده‌ن.
ده‌توانرێت فشاری هه‌مه‌چه‌شنه بخرێته سه‌ر تورکیا چ له‌ناو خودی تورکیادا و چ له ئه‌وروپا و سه‌رجه‌می وڵاتانی دیکه، واته فشار بۆ سه‌ر ئیداره و ئۆفیس و کۆمپانیاکانیان، تاکو ده‌ستبه‌رداری یارمه‌تی داعش ببێت و سنور بۆ یارمه‌تی خه‌ڵکیی چ وه‌کو چه‌کداران و بردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و داوده‌رمان و کردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی سه‌یار و یارمه‌تیدانی دیکه له بواری یارمه‌تی مرۆیانه‌دا. له ڕوی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه، له هه‌موو بواره‌کانیدا، کارکردنه له‌سه‌ر ده‌رخستنی ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی تورکیایه له یارمه‌تیدانی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی داعش و به‌کارهێنانی توندوتیژی و کوشتن و بڕینی خۆپیشانده‌رانی بێ تاوان، ناساندی پرسی کۆبانی و ڕۆژاوا به میدیای جیهانی و په‌یوه‌ندیکردن به ڕۆژنامه‌وان و دروستکه‌رانی فلیم و ڕیپۆرتتاژان، له خه‌ڵکانی چه‌پ و سۆشیالیست و کۆمۆنیست و نقابی و ئه‌نارکست و ئازادیخوازان و . . . هتد
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستانیش، به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی ئێره، 2400 کۆمپانیای تورکی له کوردستاندا هه‌ن، بێ له فرۆشتنی نه‌وت به تورکیا، بێ له هێنان و ساغکردنه‌وه‌ی کاڵای تورکی، که له‌م بوارانه‌دا دبێت چالاکی ڕاستوخۆ ئه‌نجامبدرێت، که بایکۆتی مه‌کته‌ب و شوێنی دیکه‌ی خۆێندنی به‌رز به زمانی تورکییه، بایکۆتی تورکیایه بۆ گه‌شتکه‌ران، کێشانه‌وه‌ی پاره‌ی دانراو و پاشه‌که‌وتکراوی ناو بانقه‌کانی تورکیایه، داخستنی که‌ناڵی ڕ وداو و ماڵپه‌ڕه‌کانی، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و شاحینانهی که له تورکیاوه دێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دابه‌شکردنی کاڵاکانی ناویان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا به‌خۆڕایی و حیجزکردنی شاحینه‌کان و به‌ڵام به‌ره‌ڵاکردنی سایهقهکانیان، خۆپیشاندانی سه‌رومڕی خه‌ڵکی له په‌ڕله‌مان و داگیرکردن سه‌رجه‌می جێگا حکومییه‌کان تاکو حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو ئه‌و په‌یمان و گرێبه‌ستانه‌ی که له‌ته‌ك تورکیادا هه‌یه‌تی ههڵیدهوهشێنتهوه . . . ئه‌مانه ژماره‌گه‌لێکی که‌من له چالاکی کۆمهککاران و دۆستانی کۆبانی. ته‌نها هه‌ندێکیش له‌م چالاکییه ڕاسته‌وخۆیانه بکرێن و هاوکاتیش کاری جددی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیکه‌یان بکرێت، ئابوری تورکیا ئیفلیچ ده‌کات و چۆکیش به حکومه‌ته‌که‌ی له به‌جێهێنانی داخوازییهکانماندا، داده‌دات. بێ گومان گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه بکات ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌کسانی یان هاوبه‌رامبه‌ری پته‌و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدادا دروستبکات، له‌وان زیاتر نزیك ببێته‌وه تاکو تورکیا، که به‌مه‌ش یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا باشتر ده‌بێتت، ڕه‌نگه ئێرانش به‌ڕۆڵی خۆی بتوانێت تاڕاده‌یه‌ک بۆشاییه‌کانی کوردستان که له وازهێنان له تورکیا، دروستبووه، پڕ بکاته‌وه، چونکه ئێرانیش له جه‌نگی ئابوری دژ به تورکیا، زۆر سوودمه‌نده و کردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك کارایی باش له‌سه‌ر ئابوری ئێران، داده‌نێت.
چواره‌م: ئایا کردنی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایانه‌ی که له بریتانیا ده‌کرێن و ده‌رده‌بڕێن کاراییه‌کی زۆر ئه‌رێیانه داده‌نێت و ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که و ئامانجی چالاکییه‌کان، به خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه ده‌ناسێنێت؟ هه‌ر که‌سێکمان له خۆپیشاندانه‌کان و ناڕه‌زاییه‌کاندا به‌شدارییمان کردبێت یا له شاشه‌کانی ته‌له‌فزوێن و وێنه‌کانی سه‌ر فه‌یسبووکه‌وه، بینێبێتمان، گه‌ر به ئاوه‌زه‌وه بیر بکه‌ینه‌وه ئه‌وه ده‌بینین که چه‌ندێک ئاستنزمن، که زیاتر بۆ گرتنی وێنه‌ی فه‌یسبووك و خۆده‌رخستن و کێشانی هیتافاتی ناشیاوو به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی حیزبی و وێنه‌ی ناپه‌یوه‌ست به ئامانجه‌کانی خۆپیشاندان و گردبوونهوهکانهوهیه . من ئا لێره‌دا ته‌نها سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ چه‌ند شتێك ڕاده‌کێشم، که وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یانهێنمه‌وه هه‌م له خۆپیشاندانه‌کانی به‌رگریی کردن له ئێزیدییه‌کان و هه‌م له کۆبانی. ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی که کوردانی باکور یا ڕۆژهه‌ڵاتی تیادایه، گرنگ نییه بۆنه‌که چییه، به‌ڵام به نزیکه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووان، وێنه‌ی ئۆجه‌لان به‌رزکراوه‌ته‌وه و ده‌کرێته‌وه . ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاڵای کوردستان به ده‌ستی گه‌وره و بچوك و ژنان و پیاوانه‌وه‌یه، هه‌تا هه‌ندێکیا دڵیان به‌وه سوکنایی نایه‌ت و دێن ئاڵایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی کوردستان له خۆیانه‌وه ده‌پێچن. ئه‌مه له‌بری به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئێزیدییه ئاواره‌کان، وێنه‌ی ئه‌وانه‌یان که له ڕه‌وه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، وێنه‌ی منداڵان و ژنان و پیران و په‌ککه‌وتوانی پێخاوس، ڕهنگزهردبوو، ماندوو مردوو. . . !!!. له سه‌پۆرتی کۆبانیشدا هه‌مان شت دووباره و ده‌باره ده‌بێته‌وه له‌بری به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ری بڕاوی کچێکی گه‌نجی یه‌کجار جوان به ده‌ست ڕیشنێکی داعشه‌وه، له‌بری به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕیشنێك، چه‌ند چڵکنێك، نامرۆیهك یاچه‌ند نامرۆیهکی داعش، که چۆن کۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ تاوانیان ڕیزکردوهو مشتی کوشتنیان لێگرتونهتهوه، له‌بری نیشاندانی ته‌رمی ده‌یه‌ها که‌سی بێ تاوان که به‌ده‌ستی ئه‌و دڕندانه، گیانیان له‌ده‌ستداوه. . . . نیوه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبجه‌ی به دونیا ناساندا پۆسته‌ره‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و منداڵه‌که‌ی باوه‌شی بوو، نیوه‌که‌ی دیکه‌شی وێنه‌ی ته‌رمه‌کانی دیکه بوو. ئێمه خه‌ڵکانێکین نه له ڕابوردووه‌وه فێرده‌بین و نه ئاماده‌شین له چالاکییه‌کانی خه‌ڵکانی ئێره‌شه‌وه فێرببین.
ئه‌و هیتاف و قسهکردنانهش که له خۆپیشاندانه‌کاندا، ده‌کرێن، به‌ڕاستی خزمه‌تی کێشه‌که‌مان، ناکه‌ن نه له‌وه‌ی ئێزیدییه‌کان و نه له‌وه‌ی کۆبانیشدا. ئاخر له خۆپیشاندانی ئاوادا له سێنته‌ری له‌نده‌ندا، مانای هه‌یه هیتافی ئاوا بکێشیت " ئێمه هه‌موو کوردستانین، بژی کوردستان، ، ، بژی سه‌رۆك ئاپۆ. . . بژی کورد . . . هتد" ئێسته‌ش له‌و خۆپیشداندان و ناڕه‌زاییانه‌ی که من چوم بۆیان نهم بینی دوو که‌س به موکبهرهیهکهوه به ئینگلیزی بشیڕێنن : که بۆچی ئێمه له‌وێ گردبوینه‌ته‌وه؟ بۆچی ئێمه پرۆتێستدهکهین؟. یا دیسانه‌وه هاوار ده‌که‌ن " بژی پێشمه‌رگه . . . ئێمه هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین . . . " کابرا خۆی پێچاوه له ئاڵایه‌کی کوردستیانهوهو ئه‌مه ده‌ڵێ. ئاخر با بوێرین پرسیارێك بکه‌ین، له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئه‌وانه‌ی که گیانیان به‌ختکردووه، به‌ڵام کام پێشمه‌رگه؟ ئه‌وه‌ی 23 ساڵ پاره‌ی تیادا سه‌رفکرا، به‌ڵام 23 چرکه خۆی پێڕانه‌گیرا؟ ئه‌وه‌ی که به‌شێکی جه‌له‌ولای به‌ده‌سته‌وه بوو، که‌چی ئه‌وه‌شی له ده‌ستدا؟ ئیدی به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بووبێت!!!
له‌م خاڵه‌دا حه‌زده‌که‌م ئه‌وه بڵێم ئاخر که ئه‌مه دروشم و هیتاف و ئامانجه‌کانمان بێت، خه‌ڵکانی بێگانه چۆن دێن به‌شداری ده‌که‌ن له خۆپیشاندانێکی یا گردبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوادا؟!! چۆن له مه‌به‌ستی گردبوونه‌وه‌که یا خۆپیشاندانه‌که تێبگه‌ن؟!! ڕه‌نگه وابزانن جه‌ژنی له دایکبوونی ئه‌و خاوه‌ن وێنه‌یه‌یه، یا به‌گوێره‌ی برقوباقی ئاڵاکاندا ڕه‌نگه بیریان بۆ ئه‌وه بچێت، که ئه‌وه جه‌ژنی له دایکبوونی ده‌وڵه‌تی یا ئازادی وڵاتێکه، هه‌تا نه‌ك وڵاتی کوردستانیش . خه‌ڵکی لێره ته‌جاوازی ئه‌وه‌ی کردوه که له دوای وێنه‌ی سه‌رکرده‌وه بڕوات و وێنه‌ی سه‌رکرده هه‌ڵواسێت، مه‌گه‌ر زۆر حیزبی بن و کاتی هه‌ڵبژاردن بێت، یا بێت دروشمێک به‌رزبکاته‌وه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆنه‌که، ڕووداوه‌که، نییه . ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که ئیمه تێکه‌ڵاوی چالاکییه‌کانی خه‌ڵکانی ئێره نابین تاکو بزانین ئه‌وان چۆن پرسه‌کانیان به ڕێڕه‌وانی سه‌ر شه‌قامه‌کان یا میدیا، ده‌ناسێنن . ته‌نانه‌ت که من کوردیشم جاری واهه‌یه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م که به‌شداری له شتێکی ئاوادا ده‌که‌م . به‌ڵم هاوکات شانازی ده‌که‌م به‌وه‌ی که له دوای وێنه‌ی سه‌رێکی بڕاوه‌وه که به ده‌ستی داعیشێکهوهیه، خۆپیشاندان بکه‌م، شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌م که له دوای وێنه‌ی یا پۆسته‌ری ڕه‌وی تابورێك منداڵ و ژن و پیاو پیرو پهكکهوتهو پێخاوسهوه، ڕێپێوان بکه‌م، من شانازی ده‌که‌م به‌وه‌ی که له دوای وێنه‌و پۆسته‌ری ئه‌و ژن و کوڕه جه‌نگاوه‌رانه که بۆ ڕه‌وایی بوونی مرۆڤایه‌تی، که بۆ ئازادی، که بۆ یه‌کسانی و پاراستنی خۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ته‌ڤده‌م، له ڕۆژاوا شه‌ڕده‌که‌ن و گیانی خۆیان ده‌به‌خشن، خه‌م و په‌ژاره‌و ڕق و کینه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ هاورێپێوان و خه‌ڵکانی دیکه‌دا، شه‌یر بکه‌م . به‌ڵام به‌ڕاستی نایشارمه‌وه هه‌ست به‌سوکایه‌تی ده‌که‌م که له دوای وێنه‌یه‌که‌وه کهبهرزکردنهوهی په‌یوه‌ندی نییه به ئامانجی خۆپیشاندان و گردبووهنوهکهوه، یا خوود له پاش ئاڵایه‌که‌وه، که گه‌ر به ویژدانه‌وه قسه بکه‌ین ده‌زانین چ کاره‌ساتێکی بۆ زۆربه‌مان له کورستان‌دا هێناوه، ڕێپێوان بکه‌م.
13/10/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.