من نه خوازیاری جه‌نگم و نه شه‌ڕخوازم، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ توندووتیژیکیشدا نیم، له‌وه‌ش زیاتر من دژی لێدانی داعشیشم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاواوه‌شه‌وه، بۆیه ئه‌مانه ده‌ڵێم نه‌کو پێشوه‌خت به‌وه تاوانبار بکرێم که من له‌گه‌ڵ شه‌ڕو به‌ره‌ی جه‌نگدام. به‌ڵکو من ده‌مه‌وێت شه‌ڕ و جنگ نه‌بینم، ده‌مه‌وێت کولتوری شه‌ڕی یه‌کدی کوشتن له ڕۆژاوای کوردستانیش سه‌ر هه‌ڵنه‌دا، ده‌مه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه فاشله‌ی که له باشوور هه‌یه، بۆ ڕۆژاوا نه‌گوێزرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵوێستیشم هه‌ڵوێستی کینه‌دۆزی له پارتی و حکومه‌تی هه‌رێـم و پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستانی ڕۆژاواش، نییه، به‌ڵام گه‌ر به ویژدانه‌وه قسه بکه‌ین و لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی مێژویان هه‌ڵده‌ینه‌وه، ده‌بێت بڵێین له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که پارتی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی هه‌ڵگیرساندووه، مێژوویه‌کی ڕه‌شی سازشکارانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می وڵاتانی دهرودرواسێدا هه‌بووه‌و هه‌یه به به‌ستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه پڕ له گومانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا هه‌یبووه له‌سه‌ر حسابی پارچه‌کانی کوردستانی دیکه‌و هه‌تا به‌شه‌که‌ی عێراقیش.
به گوێره‌ی بینینی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڕۆژاوای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ که من و براده‌رێكم شاهیدحاڵی ئه‌و ئازادی و ئاشتی و هه‌ڵکردنی به‌یه‌که‌وه ژیانه‌ی به‌ده‌ر له هه‌بوونی ئه‌و هه‌مو جیاوازییه ڕه‌گه‌زی و جێنده‌یی و نه‌ته‌وه‌یی و دینییه‌وه، هه‌بوون، هێشتا وه‌کو برا و خوشك، ده‌ژیان، ده‌توانم بڵێم، ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌مانه و زۆری دیکه‌ش، له‌به‌ر ئه‌وه بوو که له‌وێ سیاسه‌ت، واته بزنس، نه‌ده‌کرا. له‌به‌ر ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی ڕێگایه‌کی نوێی به به‌راورد به شوێنه‌کانی دیکه، دۆزیبووه‌وه، که ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌که‌وه کارکردنی هه‌موان بوو جگه له پارته‌کانی نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه که ئه‌مڕۆ به یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له دانوسانێکی سیاسیانه‌دا، نه‌ك به خه‌بات و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان، له هه‌ڵپه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵاتدان. کارکردنی هه‌موان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئه‌و ئه‌زموونه، بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌ته مه‌زنه‌ی که خه‌ڵکی له‌وێ به‌ده‌ستیان هێناوه، دیسانه‌وه پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆشی و ئازادی و ئاسایش و برایه‌تی و خوشکایه‌تی و. . . تد یا درۆیه و نییه و نابێت، یا ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت‌و هه‌موان شه‌یری بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنی تا ئێستا به‌و ئه‌زموونه، به‌خشیوه و هێڵاویهتییهوه، بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی کۆمه‌ڵ، ته‌ڤده‌م- بووه، ئه‌وه ، به‌گرتنه‌خۆی هه‌موو گروپه خۆجێیه‌کان، لۆکاڵییه‌کان، له شێوه‌ی لیژان و کۆمیێون و کۆمیته و ماڵی گه‌ل-دا، که به قوڵی و فراوانی ڕه‌گی خۆیانیان له دڵی هه‌مو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا، داکوتاوه، ئه‌وانن که ڕۆح و گیان و لاشه‌ی کۆمه‌ڵی ڕۆژاوایه، ئه‌وانن هێزی بڕبڕپشتهو بنه‌ڕه‌تی و دینه‌مۆی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ن، ئه‌وانبوون که خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه دیمۆکراسییه‌کانیان دامه‌زراند وه‌کو ده‌زگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك سیاسی، که بڕیاره‌کانی گروپه‌کان و "ماڵی گه‌ل" جێبه‌جێ بکات . ڕاسته هه‌ندێک له سه‌رانی په‌که‌که و په‌یه‌ده له پشتی ئه‌و ئایدیا‌و کۆمه‌ککاری خستنه پراکتیکییه‌وه، بوون، به‌ڵام له ڕاستیدا په‌یه‌ده گه‌رچی پارتێکی گه‌وره‌ی سه‌ره‌کییه به‌ڵام هێشتا پشکی شێری له‌و خۆبهڕێوهبهرایهتییانهدا نه‌بوو . به‌ڕاستی که باس له خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گه‌لی له هه‌مو ڕوه‌کانییه‌وه له کانتۆنی جه‌زیره، ده‌که‌یت ، ئه‌وه‌یه که وجودی هه‌بوو و هه‌یه.
زۆر به داخه‌وه‌م که بڵێم پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نه‌که، سیاسیانه بیرده‌که‌نه‌وه ( یا ڕاستر که من و براده‌ره‌که‌م بینیمانن سیاسیانه بیریان ده‌کرده‌وه ) وه‌کو بزنسێکی گه‌وه‌ره‌ی لێوان لێو له قازانج، پرسی ڕۆژاوایان ده‌بینی، بۆیه داخوازییه‌کانیان ده‌قاو ده‌ق له‌وه‌دا ڕه‌نگیان ده‌دایه‌وه، که ئه‌مانه بوون : له خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییه‌کاندا په‌نجا به په‌نجایان، ده‌ویست، که له کاتێکدا هیچ پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فروانیان نییه. هه‌بوونی هێزی تایبه‌تی له‌ناو یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌دا، به‌لام له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا، له کاتێکدا له‌م هه‌موو ئاخۆرو ماخۆرانانهدا که سێکیان فیشه‌کێکیان نهتاقاندوه و خۆێن له لوتی که‌سێکیان نه‌هاتوه . تاوانبارکردنی په‌یه‌ده به خائین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ههڵیاننهکوتاوهته سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانی ڕژێم که له قامیشلی و حه‌سه‌که هه‌بوون و هه‌ن، ئه‌و براده‌رانه خوازیاری شه‌ڕ بوون نه‌ك ئاشتی، چونکه ده‌زانن به‌کردنی کارێکی ئاوا نه‌ك هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه له ده‌ستده‌چێت، به‌ڵکو کاره‌ساتێك دروستده‌بێت که هه‌موومان ده‌زانین چی لێدهچنرێتهوه، که ئه‌گه‌ری تیاچونی خۆشیانی تیادا هه‌یه. ئاخر من نه‌مدیوه تۆ خوازیاری کردنی کارێك بیت که بزانیت سه‌رو ماڵتی تیادا ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌وان، کوردوته‌نی مه‌گه‌ر که‌ری دێز بیت . دواقسهیان تاوانبارکردنی په‌یه‌ده، بوو، به کشانه‌وه له کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێری ساڵی پاری نێوانیان. به‌ڕاستی 3 له‌م داخوازیانه‌ی سه‌ره‌وه عهرهبوتهنی مه‌تالیبی تهعجیزین. کاتێکیش که من و براده‌ره‌که‌م وتوووێژ و گله‌ییه‌کانی ئه‌مانمان بۆ په‌یه‌ده و ته‌ڤده‌م برده‌وه، ئه‌وان ئێمه‌یان کرد به وه‌کیل که وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و ئاماده‌بوون هه‌ر داخوازییه‌کیان هه‌بێت، جگه له هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی که له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا ( ئهنجوومهنتی نیشتمانی) ئه‌مان ( په‌یه‌ده) ئاماده‌ن هه‌موو داخوازییه‌کانیان به‌جێبهێنن، به‌ڵام ئێمه نه وه‌ختی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌وه بکه‌ین و دیسانه‌وه‌ش ده‌مانزانی براده‌رانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆ، نین له ڕاو بڕیاره‌کانیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌کردن له‌و باره‌یه‌وه له ته‌کیاندا هه‌ر وه‌خت کوشتن ده‌بێت.
ئێستاش که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه سه‌رانی په‌یه‌ده و هه‌رێمی کوردستان و پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی به حزوری پارتی له دانیشتن و وتووێژێکی خهستوخۆڵدان و گوایه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیکیش ڕێکه‌وتون، ئه‌مه لای من یا هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی ئاوه‌زدار گه‌ر هه‌نگاونانێکی سه‌ره‌تایی به‌گوماناوی بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونه‌که‌ی ڕۆژاوا، نه‌بێت ده‌بێت چی دیکه بێت؟!!! ئاخر " پارتی" که هه‌مو مێژوه‌که‌ی پڕ بێت له سازشکاری و تاوانکاری، ئاخر پارتێك خه‌ندق له نێوانی خۆیان و ڕۆژاوادا هه‌ڵکه‌نێت، که ته‌نها ده‌روازه‌یه‌که بۆ گه‌یاندنی خوارده‌مه‌نی پۆشته‌مه‌نی داووده‌رمان و هاتوچۆیان لێ بنبه‌ست بکات، پارتێك که فڕۆکه‌خانه‌که‌ی به‌سه‌ر سه‌رانی په‌یه‌ده‌دا، دابخات، پارتێك ده‌ست له‌گه‌ڵ داعش و تورکیا و ڕژێمه‌کانی که‌نداودا تێکه‌ڵاو بکات له سه‌رکوتکردن و ماڵوێرانکردن و به به‌ندیی کردن و هه‌ڕاجکردنی کچۆڵه و ژنانی ئیێزیدی ناو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، له‌و لاشه‌وه کرده‌نه‌وه‌ی ده‌رگای جه‌هه‌نه‌م له‌سه‌ر سه‌رجه‌می کوردانی ژێر ڕکێفی خۆیی و دانیشتوانی عێراق، پارتێك له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ملیاره‌ها دۆلاری خه‌زنکراو له بانقه‌کانی تورکیا و وڵاتانی ڕۆژاوا‌و ئه‌مه‌ریکادا، هاوکاتیش نه‌ك هه‌ر هاووڵاتیانی برسی و ماندوو بێکارو بێ مووچهبکات، به‌ڵکو ئه‌وانه‌شی که ده‌یاننێرێت بۆ شه‌ڕی دژ به داعش‌یش، ئاخر پارتێك که هاشه‌و هوشه‌ی ریفرۆندهم و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی، لێبدات، که‌چی دوایش هه‌ر خۆشی نه‌کات به خاوه‌نی، پارتێك دوا پلانی، که ڕێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ تورکیادا له‌سه‌ر ناردنی 3000 سه‌ربازی تورکی به جلی پێشمه‌رگه‌وه، که‌له کوردستاندا هه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ده که‌سێكی ( پێشمه‌رگه) سیخوڕی تورکیا و شاره‌زا، بۆ لێدانی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی و کارکردن له‌سه‌ر هه‌ره‌سهێنانی کۆبانی و . . . به ده‌یاها نموونه‌ی دیکه . . . چۆن باوه‌ڕی پێده‌کرێت له‌سه‌ر مێزی لێدوان و گفتووگۆ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ڕۆژاوا له‌گه‌ڵیدا بکرێت؟!!!!
پارتی ده‌زانێت چی ده‌کات. ئه‌وانیش و گۆڕانیش که پشکی سه‌ره‌کییان له بڕیار و تهگبیرهکاندا، له حکومه‌ته‌که‌یاندا، به‌رده‌که‌وێت، چاکده‌زانن، که هیچ پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌ماوه و له‌ناو کۆمه‌ڵدا دۆڕاو به‌گن . ئه‌مان هه‌ردوو لایان، سیاسه‌ت ده‌که‌ن تاکو له‌و چاڵه‌ی که تێیکه‌وتون، ده‌رچن و بڕوای خه‌ڵک بۆخۆیان بگێڕنه‌وه و هه‌موو پلان و پیلانه‌کانیان، که ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، په‌رده‌پۆش بکه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگ بکه‌ن له و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌ی که هه‌ردوو لایان له قڕکردنی ئێزیدییه‌کاندا و به‌رده‌وامبوونی پلانه‌که‌یان له ئێستاشداو داهاتوشیانا، به‌شدارن و به‌رپرسیارن، که لێره‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌وشیروان موسته‌فا تاوانبارترین که‌سن له کوردستاندا، که کورد نابێت لێیان بێده‌نگ بێت.
من ئه‌م قسانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌واڵانه ده‌که‌م که تا ئێستا له ئارادایه، به‌ڵام من سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بڵێم هه‌ر سازشکردنێکی په‌یه‌ده و په‌که‌که و هێزه سه‌ربازییه‌که‌شیان، له ئێستا‌و داهاتوشدا، ته‌نانه‌ت گه‌ر زۆر زۆر بچوکیش بێت، به زه‌ره‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆیه له ڕۆژاوادایه، ئه‌مه فه‌رامۆشکردن و ڕۆیشتن و به هه‌ده‌ردانی خوێنی هه‌ر هه‌موو ئه‌و گیانبهختکردوانهیه که بوونه ئه‌ستێره‌یه‌ی گه‌شه‌دار که هه‌تا مێژوو مێژوو بێت ئه‌وان له ئاسمانه‌که‌یدا جریوه جریویان دێت، موزایه‌ده‌یه‌کی ڕوتی سیاسیانه‌یه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و پیلانێکه که دژی خه‌ڵکی ئه‌وێ ده‌کرێت، بڕیارێکه که له سه‌رو کوردان غه‌یره کوردی ڕۆژاواوه، ده‌دریت، له‌ده‌ستدانی هه‌ر هه‌موو ئه‌و پاڵپشت و کۆمه‌ك و شانازی پێوهکردنهوهیه، که سه‌رجه‌می بزتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی هه‌موو جیهانی هێنابووه خرۆشان.
ڕازیبوونی په‌یه‌ده و په‌که‌که به به‌شداریکردنی ئه‌و پارتانه له سه‌رجه‌می ئیداره خۆجێیی و سه‌ربازییه‌کاندا، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگ و ڕای خه‌ڵکی ڕۆژاوای کوردستان، چۆکدادانه له‌به‌رده‌م داخوازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا‌و تورکیا، ڕووبه‌ڕووی هه‌مو ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان ده‌کاته‌وه، ئه‌مه جگه له بوون به به‌شێکیش له له‌شکری ئازادی سوریا و جه‌نگکردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش بهکێشکردنیانه بۆ به‌ستنی ئه‌م په‌یمان و ئه‌و په‌یمان له‌گه‌ڵ ده‌زگه دراوییه‌کان و کۆمپانییه گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوادا، که ئه‌و مامه‌ڵانه گه‌وره‌ترین کاره‌سات به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ڕۆژاوادا ده‌هێنن. گه‌ر ئه‌مانه ڕوبده‌ن ( به‌هیوام ڕوو نه‌ده‌ن)، لێره‌شدا ته‌نهاو به ته‌نها سیاسییه‌کان و پیاوه پله‌و پایه‌داره‌کان و بازرگانه‌کانی جه‌نگ سوود بهخشدهبن، نه کۆمه‌ڵی ڕۆژاوا، به‌داخه‌وه‌م گه‌ر بڵێم که که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو عه‌ره‌ب و تورکمان و مه‌سیحییه‌کان و چیچنییهکان و یه‌زیدییه‌کانیش، به چه‌شنێك له چه‌شنه‌کان ده‌بێت، باجه‌که‌ی بده‌ن.
گه‌ر ڕیکه‌وتنی نێوانی ئه‌م سیاسیانه سه‌ر بگرێت، ئیدی مۆدێلی کوردستانی عێراق، دۆلارستان، یاخود مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی ئۆردوگان، له‌وێش به‌رقه‌رار ده‌بێت. هه‌ندێک له خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره ڕه‌نگه لۆمه‌م بکه‌ن که من خه‌نجه‌ر له کا ده‌ده‌م. ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نگه ڕاستبێت به‌وه‌ی کوردواته‌نی ئێمه خۆمان له ته‌ڕ ده‌خۆین له وشک ده‌نوین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بکرێت که ئێمه باوه‌ڕمان پێی هه‌یه. من ڕاستی له‌م لۆمهیهدا ده‌بینم و قه‌بوڵمه، به‌ڵام به هه‌قی خۆمی ده‌زانم که ئا له‌م کاته ناسکه‌دا، پێشئه‌وه‌ی که پلان و پیلانه‌کان بخرێنه‌گه‌ڕ، قسه‌ی خۆم بکه‌م، پێشئه‌وه‌ی که‌وڵه‌که یا پێسته‌که بخورێت، ده‌بێت به‌ئاگا بین و سه‌ره‌نجامی ئه‌م سازش و سازشکارییانه ببینین که ده‌بێته هۆی کۆتاییهێنانی ئه‌زموونێکی مه‌زن، که تازه به تازه خه‌ڵکی له ئه‌وروپا و هه‌ندێك شوێنی دیکه‌دا لێی به‌ئاگادێن. ئه‌رکی سه‌رشانمانه که نابێت بێده‌نگبین له‌مه، ئه‌مه به ته‌نها موڵکی په‌که‌که و په‌یه‌ده نییه، ئه‌مه بزوتنه‌وه‌ی من و ملێونه‌های وه‌کو منه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هیچ که‌س ماف ئه‌وه‌ی نییه له سه‌ره‌وه بڕیار بۆ خه‌ڵکانی خواره‌وه، بدات، بۆیه هه‌قی خۆمانه قسه‌ی تیادا بکه‌ین و پێداگری له‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، بکه‌ین به یارمه‌تی و کۆمه‌ك پێکردنی له هه‌موو بواره‌کاندا .
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، گه‌رچی ده‌زانم، زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ز به بیستنی ناکه ن، به‌داخه‌وه که ده‌ڵێم کۆبانی تازه ڕۆیشتوه، لانی که‌م له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، مهگهرر ده‌ستی جه‌نگاوه‌رانی قه‌ندیلیان بگاتێ، به‌ڵام ڕۆیشتنه‌که‌ی ده‌بێت قوربانی بێت له پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌و دوانه‌که‌ی دیکه‌و کارکردنی زیاتر له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی هه‌م بزوتنه‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و هه‌م خۆبهڕیوهبهرایهتییهکان و گه‌شه پێکردنیان به وه‌رگرتنی ڕه‌وتی هه‌ره‌وه‌زی ئابورییانه له ئابوری‌دا، به‌هێزکردنی هێڵی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له هه‌ڵبژاردنی خۆبهڕێوهبهرایهتییهکاندا و ئه‌و بڕیارانه‌ی که ده‌یده‌ن، له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیشدا کارکردن له‌سه‌ر به‌شداریکردنی خه‌ڵکانی زیاتر به خه‌ڵکانیی ناڕازی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو دهزگهکه ( ته‌ڤده‌م و خۆبهڕێوهبهرایهتییهکان) له هه‌موو حیزب و ڕه‌گه‌ز و جێندهو ئاینێکی جیاواز، له به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی کۆموێنهکاندا . ئه‌مانه‌و کۆتا کردنی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژاوا و سه‌رجه‌می ده‌زگه دراوییه‌کانیان له‌پاڵ ڕێگه‌گرتن له ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌موو هێزو وڵاته ده‌ره‌کییه‌کان، به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
بۆچی ده‌ڵێم کۆبانی تازه ڕۆیشتوه؟ کۆبانی له به‌رده‌م 3 حاڵه‌تدایه، یه‌که‌م : یا ئه‌وه‌ته له‌ژێر فشاری داعش-دا خۆی ناگرێت. دووهه‌م: یا به‌رنامه و پلانه‌که‌ی ئۆردگان که په‌یڕه‌وکردنی زۆنی دژه‌فڕینه جێبه‌جێ ده‌بێت که له‌و حاڵه‌تدا ڕۆژاوا و تورکیا ده‌ستیانکراوه ده‌ببێت له‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن. سێهه‌م: یاخود داعش تێده‌شکێت به‌ڵام کاتێك که کۆبانی داری له‌سه‌ر په‌ردوی نامێنێت، ئیدی به‌ناچاری سنور بۆ کۆمپانییه گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و تورکیا، ده‌کرێته‌وه بۆ بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانییهکی خه‌سیو و ڕوخاو و کاولکراو، ئه‌وانیش له ڕێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی مشه به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌زگه داراییهکانانیان و ده‌زگه سیخوڕییهکانیانهوه، بۆ کنه کردن له دوو خۆبهڕێوهبهرایهتییهکهی دیکه‌ی عه‌فرین و جه‌زیره، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به یارمه‌تی و هاوپه‌یمانێتی و هه‌ر هه‌موو پارته سیاسییه‌کان و ده‌ستبه‌کاربوون له‌سه‌ر به‌نده‌کانی په‌یمانی دهۆك و هه‌ولێر و په‌یمانی داهاتوی قامیشلی، نه‌خشه ده‌کێشرێن، که پێده‌چێ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی کۆتای‌یان سه‌ربگرێت.
به‌ڵێ به‌مانه هه‌موو شتێك کۆتایی دێت و ئه‌زموونی ڕۆژاوا له‌بار ده‌چێت و هه‌وڵ و تێکۆشان و کۆمه‌کی هه‌ر هه‌موان له ناو خودی کوردستان و ئه‌وروپا و هه‌موو دونیا به خه‌سار ده‌چێت . به‌ڵام سه‌ری به‌رز و که‌شی کۆبانی، خوێنی گه‌شی نه‌وجه‌وانانی و جه‌نگاوه‌رانی، قاره‌مانی و خۆڕاگریی دانیشتوانی، هه‌میشه ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شانه ده‌بن که هه‌ر گیز له مێژوی خه‌باتی ئازادیخوازاندا، ئاوا نابێت، زوو بێت یا دره‌نگ به‌ره‌و لایه‌ك، به‌ره‌و شوێنێکی دیکه ده‌کشێن، دیسانه‌وه مژده‌ی ئازادی و ئاشتی و یه‌کسانی و سه‌لماندنی هێزی ژنان له به‌درۆخستنه‌وه و هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌مای ئه‌فسانه‌ی خوێناوی 15 چه‌رخی له‌مه‌وبه‌ر، که ئافره‌ت ترسنۆکه، که‌م ئاوه‌زه، لاوازه. . . . ، بانگی به‌رگریی و به‌رهه‌ڵستی، دووباره، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
23/10/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.