ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د وحه‌فتا، ساڵی سه‌ره‌تایه‌کی تری هۆنراوه‌ی کوردیی بوو، ساڵێک بوو، که په‌یوه‌ندیی نێوان مێژووی شیعری کوردیی مۆدێلی گۆران و ئاینده‌ی شیعری نوێی مۆدێلی جه‌لالی میرزا که‌ریم په‌یوه‌ندییه‌کی هێشتا سه‌رده‌میی بوو. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، که مۆدێلی شیعری گۆران پێویستی به‌وه نه‌بوو ساڵانێکی درێژ تێپه‌ڕێنێت و ئینجا شیعری کوردیی بچێته قۆناغێکی نوێوه. به‌ڵکوو مۆدێلی گۆران و مۆدێلی نوێ له‌سه‌رخۆ و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌بێ به‌جێهێشتنی گۆرانیش ده‌ستیپێکردبوو.هۆنراوه‌کانی جه‌لالی میرزا که‌ریم، کۆمه‌ڵێک وشه‌ی سه‌ربڕدراون. سه‌ربڕدراو به ده‌ستی شاعیری جه‌للادی کورد، سه‌ربڕدراو به ده‌ستی کتێبخانه‌ی کوردیی، سه‌ربڕدراو به ده‌ستی ویژدانی نه‌بووی مرۆڤی کورد، سه‌ربڕدراو به ده‌ستی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی کوردیی و وه‌زیره‌که‌ی. "ڕوانینه‌کانی چاوی شه‌قام"ی جه‌لالی میرزا که‌ریم، که ساڵی 1970 نووسیوویه‌تی، کۆمه‌ڵێک وشه‌ی سه‌ربڕدراون، که هۆن هۆن نیگای ئاگری خۆی به‌سه‌ر مه‌رگی باخی ویژدانی شاعیری کورددا ده‌بارێنێ. چونکه ویژدانی شاعیری کورد له مێژه مردووه. ڕۆژێک پیاوێک به خۆی و تووره‌که‌یه‌کی سووره‌وه، هه‌رچی شیعری سه‌ربڕدراوی جه‌لالی میرزا که‌ریمه، کۆیکرده‌وه و بردی به دزییه‌وه له باخه‌که‌ی خۆیاندا چاندی. هێنده‌ی ئاگای له‌م وشه سه‌ربڕدراوه نێژراوانه بوو، ئه‌وه‌نده ئاگای له منداڵه‌کانی خۆی نه‌بوو. په‌له‌ی بوو، زوو سه‌وز بێت، قه‌د و باڵا بکات و به‌ر بگرێ و له‌ژێر سێبه‌ریدا ڕابکشێت. که ده‌یانگواسته‌وه ته‌نها کتێبه‌کانی و ئه‌م دره‌خته‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد و هیچی تر. ڕۆژێک هات چیدی توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م دره‌خته که‌ڵه‌گه‌ته‌ی نه‌ما. ڕۆژێک هات ئیتر نه‌یده‌ویست که‌س به‌م دره‌خته‌وه ماڵه و ماڵ، شار به شار و گووند به گووند بیبینن. ئه‌و ڕۆژه دره‌خته‌که‌ی له‌ت له‌تکرد و خواردی. ئیدی له‌وساوه ئه‌م دره‌خته‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرت و له‌گه‌ڵیشیدا ڕۆیشت. له‌وساوه لێوی گه‌ڵای هه‌رچی وشه‌ی شیعری جه‌لالی میرزا که‌ریمه له خوێنی شه‌هیددا ده‌بینرێت، له سووتماکدا ده‌بینرێت، له ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و تریفه‌ی مانگه شه‌ودا ده‌بینرێت. کێ ده‌ڵێ دڵی شاعیر و نووسه‌ر و ڕۆشنبیری کورد ساردتر نییه له دڵی پۆلیسێکی سه‌ید سادق؟ له‌دوای ڕاپه‌ڕیین، ئه‌و کاته‌ی کورد ڕه‌وی ئه‌وروپای ده‌کرد، جه‌لالی میرزا که‌ریم له ته‌مه‌نی په‌نجا و هه‌شت ساڵییدا له ئه‌مێریکاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان. ئه‌و ده‌یگووت، هاتوومه‌ته‌وه له باوه‌شی نیشتیمانه‌که‌مدا بمرم، هاتوومه‌ته‌وه چونکه نامه‌وێت دوور له هاوڕێ و دۆست و خۆشه‌ویسته‌کانم بمرم. به‌ڵام به‌داخه‌وه، له دوای ماوه‌یه‌کی کورت، کاتێک نه‌خۆشیی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیی، بێجگه له چه‌ند که‌سێکی که‌سوکاری خۆی و شه‌هید "که‌ریم عوسمان"، نه‌بێت که‌سی تری له‌لا نه‌بوو. هیچ کام له‌و هاوڕێیانه‌ی، که ئه‌و خۆشیده‌ویستن و گرنگ بوون بۆی له‌وێ نه‌بوون. که له نه‌خۆشخانه که‌وت، به تێلێفۆن له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س قسه‌م کرد، ئه‌و گووتی کۆبوونه‌وه‌ی گرنگم هه‌یه و کاتم نییه بێمه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر بۆ لای، به‌ڵام دکتۆره‌کانم ئاگادارکردۆته‌وه، که چاودێریی جه‌لالی میرزا که‌ریم بکه‌ن. هه‌ر ئه‌و شه‌وه جه‌لالی میرزا که‌ریم ماڵئاوایی لێمانکرد. بۆ ڕۆژی ئاینده، هاوڕێیانی حیزبی شیوعیی هاتن بۆ نه‌خۆشخانه و هه‌ندێکیان له هاوڕێ کۆنه‌کانی خۆی بوون. ئه‌م به‌ڕێزانه هه‌موو ڕێوڕه‌سمی به‌ڕێکردنی جه‌لالی میرزا که‌ریمیان خسته ئه‌ستۆی خۆیان هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵیشمان هاتن بۆ سلێمانیی. کاتێک جه‌لالی میرزا که‌ریممان برد بۆ مزگه‌وت بۆ شتن و ئاماده‌کردنی بۆ گواستنه‌وه، شێرکۆ بێکه‌س هات و که‌مێک له‌لای ته‌رمه‌که‌ی مایه‌وه. پاشان ده‌ستی کرده ملی من و گووتی من ناتوانم بێمه‌وه بۆ سلێمانیی له‌گه‌ڵتان، چونکه کۆبوونه‌وه‌م هه‌یه، به‌ڵام سبه‌ینێ له پرسه‌که‌یدا له سلێمانیی ئا‌ماده ده‌بم. ئیتر له دوو ڕۆژی پرسه‌که‌یدا هاته لامان و له چله‌که‌شیدا به‌شدار بوو. شێرکۆ له چله‌که‌دا له وته‌ی خۆیدا گووتی: من کوڕی بێکه‌سی شاعیرم، به‌ڵام من له قووتابخانه‌که‌ی جه‌لالی میرزا که‌ریمدا فێری شیعر بووم. من جه‌لالی میرزا که‌ریم فێری کردووم که شیعر بنووسم.
جه‌لالی میرزا که‌ریم پێش بمرێت داوای کرد، که مرد نه‌گرین بۆی و پرسه‌ی شین و شه‌پۆڕی بۆ دانه‌نێین، به‌ڵکوو پرسه‌یه‌کی له موسیک و شیعرخوێندنه‌وه‌دا بۆ بگێڕین و ئه‌مه‌شمان له چله‌که‌یدا بۆ کرد. لێره‌وه جه‌لالی میرزا که‌ریم ڕه‌وتی چله و ماته‌میینی گۆڕی بۆ شتێکی تر، جوانتر له‌پێشتر.
ئاخۆ جه‌لالی میرزا که‌ریم ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره‌یه، که مێژوو غه‌دری لێكردووه یان شاعیر و نووسه‌ری کورد غه‌دریان لێکردووه؟! من پێموایه مێژوو ڕێزێکی گه‌وره‌ی له‌و مرۆڤه گرتووه، چونکه ئه‌و ده‌ستی جه‌لالی میرزا که‌ریم ده‌خاته ده‌ستی گۆرانی شاعیره‌وه و ده‌ینێرێت بۆ ئاینده. ئه‌وه تاکه‌کانی ئاینده بوون غه‌دریان له جه‌لالی میرزا که‌ریم کرد نه‌ک مێژوو. جه‌لالی میرزا که‌ریم چرپه‌ی ژانێکی نقووم بووه، که خۆی له گوێی که‌ڕی هاوڕێکانی ده‌خشێنێت، که خۆی له گوێی که‌ڕی شاعیرانی سه‌رده‌م ده‌خشێنێت.
له یانزده‌ی ئازاری ساڵی 1970 دا، جه‌لالی میرزا که‌ریم ده‌نووسێت:
ئه‌ی کوردستانی پێشمه‌رگه
من ده‌نووسم، ئه‌ی کوردستانی دڵ ڕه‌ق
ئه‌و ده‌نووسێت، ڕاسته دڵی چیاکانت
من ده‌نووسم، ڕاسته دڵی نووسه‌رانت
ئه‌و ده‌نووسێت، چاوی گه‌شی منداڵانت
من ده‌نووسم، چاوی برسیی مه‌سئولانت
ئه‌و ده‌نووسێت، ئیمساڵ پڕ شایی و ئاهه‌نگه
من ده‌نووسم، هه‌موو ساڵێکمان پڕ ده‌که‌ن له غه‌در و ناهه‌ق،
ئه‌و ده‌نووسێت، به‌ڵام قسه، هێشتا ڕه‌نگه
من ده‌نووسم، به‌ڵام وشه هه‌ر بێده‌نگه
ئه‌و ده‌نووسێت، خواست و مه‌رام یاقووتێکی شه‌وچراغی
ناو گه‌رووی تاری نه‌هه‌نگه،
من ده‌نووسم، ویست و ویژدان ئه‌ڵماسێکی گرانبه‌های
ناو ده‌ستی مرۆڤێکی چاوچنۆک و ده‌به‌نگه،
ئیتر لێره‌وه ڕێگا دووره‌کانی چاومان، پێمانده‌ڵێت، که ئه‌وه‌ی نه‌مره بریتییه له وشه‌کان، ئه‌وه‌ی ده‌مرێت بریتییه له ویژدان. ده‌شێت زۆر شاعیر و نووسه‌ر له ژیاندا بن، به‌ڵام ویژدانیان له مێژه مردووه. ده‌توانم بڵێم من له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێره‌وه ئه‌م هه‌موو سوێیه‌م له خۆمدا هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام ئیمڕۆ له‌وه زیاتر نه‌متوانی له خۆمدا هه‌ڵیبگرم، هه‌ربۆیه له ساڵیادی کۆچیی دوایی شاعیردا ویستم بیگه‌یه‌نم به ئێوه‌ی خوێنه‌ر.
ئاسۆ عزیز میرزا
13. 01. 2014
Holland
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.