قۆناغی نوێی حزبایەتی ...بەشدارخالید

 

 

 

 

مێژووی حزب و خەباتی حزب لەرۆژهەڵات بەگشتی و لە عیراق و کوردستان بەتایبەتی پریەتی لە ململانێ و چەقبەستوویی هەروەک چۆنیش پراو پرەلە نشوستی گەورەو هەڵسانەوە ،،حزبی کوردی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەوە تا دەگا بەچارەگی سەدەی بیستویەک کە ئیستایە نەیتوانیوە لەژێر چنگ و هەژموون وکاریگەری گەورەی حزبە شمولیەکانی کەنداو خۆی دەرباز بکا بەجۆرێک زۆرێک لەپارتە کوردستانیەکان راستەوخۆو ناراستەوخۆ وابەستەی شێوە حوکم وخەباتی ئەحزابی تۆتالیتاری ناوچەکەن ،،بەڵام ئەوەی حزبی کوردی جیادەکاتەوە لەئەوانی تر لەرووی شکڵیەوە حزبی کوردی دەمامکی سۆشیالیزم و دیموکراسیان کردوە و زۆرتر وەکو حزبی مەدەنی شۆرشگێری دیموکراتخواز خۆیان نمایندە دەکەن.

هەر ئەو چەقبەستووی و داخراوی وتاکرەویەیە کە زۆر جار لەمێژووی حزبی کوردی ئیشیقاق و لەبەریەک ترازانی گەورە لەریزی پارتە کوردیەکان روو دەدات .

بەنمونە جیابوونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی بە رابەرایەتی ئیبراهیم ئەحمەد لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەساڵانی حەفتا و تادەگا بە هەموو ئەو جیابوونەوانەی ئەمرۆلەریزی پارتە گەورەو بچوکەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان روو دەدەن .

سەردەمی ئەمرۆ لەرووی خەبات و کاری رێکخراوەیی سیاسی تەواو جیاوازە لە ساڵانی پێشوو گەشەی بەردەوامی حزب بەستراوەتەوە بەهۆکارگەلی زۆر گرنگ کە لێکدانەوەو گەنگەشەی زۆر هەڵدەگرێ بەڵام ئەوفاکتەرە سەرەکیەی هەموومان کۆکین لەسەری سەردەمی ئیستا سەردەمی پێشکەوتنی خێراو گۆرانکاری گەورەیە هەربۆیەشە پێویستمان بە ئەقڵی تازەو سەردەمیانە هەیە ،، قۆناغی حوکمرانی فیرعەونی تەواو بە کۆتا گەیشتوە ئەو زەمەنە لەزاکیرەی هەمووتاکێک کاڵ بۆتەوە کە مەودای دووری بەرپرس و تاک حەوت دیواری بەردین و سێتێک ئۆتۆمبیلی پرچەکدار بێت .

ئەگەر بریار بێ حزب وەسیلەبێ بۆ گەیشتن بەدەستەڵات پێویستە حزبی کوردی نەهج و مۆدێلی کارکردنی پێشووی تووردا و بگەرێتەوە لەناو جەماوەرەوە رێگە خۆش کات بۆ گەیشتن بەکورسی دەستەڵات تا هاونیشتیمانیان دڵنیا بن کاتێک ئەو حزبە دەگا بەدەستەڵات دەستەڵاتێکی خزمەتگوزار ودیموکرات دەبێ و لەسایەی حکومرانیەکەی ماف و کەرامەتی هەموو هاونیشتیمانیانی بێ ئینتیمای حزبی و ئاینی و رەگەزی پارێزراو دەبێ .

ئەگەر مۆدێلی خەباتی یەکێتی بەنمونە وەرگرین لەماوەی رابردوو داو لەنێوانی دوو هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەسالێ رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکەی سی حوزەیران دەبینین یەکێتی نیشتیمانی دەنگەکانی برێکی تەواو زیادی کردوە رەنگە هۆکارەکانی یەکجار زۆر بن بەڵام دەرکەوتنی بەردەوامی تاڵەبانی کور(قوبادتاڵەبانی) لەناو قوڵایی جەماوەری ئەو حزبە و چوونی بۆ ناو توێژی هەرەگرنگی کۆمەڵگا کە گەنجانن ناکرێ بە هۆکار هەژمار نەکرێ و رۆڵی نادیدە بگیرێت لەهەمان کاتدا کەنارگیرکردنی بەشێک لە مەکتەبی سیاسی ئەوانەی بەدرێژایی تەمەنی یەکێتی دەستیان پەپۆستەکانیانەوە گرتووە و جورئەتی جێهێشتنی ناکەن دەوری باڵای هەبوو .

هەر بۆیەشە گەشتین بەو ئەنجامەی پێویستە حزبی کوردی بۆ مانەوەو گەشەی بەردەوام بگەرێتەوە بۆ سپاردنی دەستەلات بە ئەقڵی سەردەمی و تازە .

لەناویەکێتیدا نمونەی گەنجانی بەهرەمەند و بەرهەمدار هێندە زۆرن کە ئەتوانن ئەو حزبە نەک هەربکەنەوە بە حزبەکەی جاران بگرە لە توانایاندایە نفوسی دەنگدەر لە قازانجی یەکتێتی بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو زیاد بکەن

ئەوەی خەونی گەورەی گەنجان و قاعیدەی جەماوەری یەکێتی یە و بەئومێدەوە لە چاوەروانی دان بۆی کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی کۆنگرەی نوێبوونەوەی فیعلی بێت بەجۆرێک رێگە خۆشبکرێ کەسانی وەکو بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی بگەنە ناوەندی باڵای بریار و پەککەوتەکانی تری هەرەمیش پشووبدەن و دانیشن و کورسیەکانی

مەکتەبی سیاسی بۆ ئەقڵی نوێ و گەنجی سەردەمی بەجێ بهێڵن .

ل.راگەیاندنی نەخۆشخانەی شۆرش راپەرین

 

 

 

 

 

Related Articles