دراما كۆرییه‌كان (ئه‌و سه‌ركرده‌ی نه‌توانی به باشی خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات، شایانی ستایش نیه)
(دام دیۆك) پاشای گۆگۆریۆ
ده‌گوترێت سوود وه‌رگرتن له‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی بژارده‌و دانسقه، بارته‌قای سود وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین كتێبی تره، دیاره ئه‌و قسه‌یه بۆ كۆی ره‌هه‌نده روناكبیریی و فه‌رهه‌نگی و ئهندهبییهكانی دیكه‌ش هه‌ر راسته، له‌نێویشیاندا دراما و زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كان. دراما كۆرییه‌كان كه پتر گوزارشت له قۆناغه مێژووییه‌كانی مێژووی گه‌شه‌سه‌ندن و شه‌ڕو ئاشوبی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كه‌ن، كه‌چی وه‌ك په‌ندو ئه‌زموونی سیاسی و شتگه‌لی دیكه‌ش، له‌ئێستای پاش چه‌ند سه‌ده له‌و روداوانه مرۆڤ شتی زۆریان لێوه فێرده‌بێت. بێگومان له‌كۆی ئه‌و درامایانه‌ش، لهرواڵهته سه‌ره‌كییه‌كانی و دیمه‌نه جه‌وهه‌رییه‌كانی خۆشه‌ویستی وڵاته، به‌چه‌شنێك كه خۆشه‌ویستی وڵات یه‌كێكه له‌سیما دیار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و گه‌لانه، هه‌موویان به‌گه‌وره‌و بچووكه‌وه وڵاتی خۆیان خۆشده‌وێ و ناپاكی كردن له نشتیمانیش له‌لای هه‌مووان هێڵی سوور‌و خیانه‌تی گه‌وره‌یه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناو خۆیاندا ناپاكی له‌یه‌كتركردن و پاشقۆڵگرتن، بوختان، سته‌می له‌راده‌به‌ده‌ر، ئه‌مانه سیمای په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانه، به‌تایبه‌تیش به‌رپرسه باڵاكانی كۆشك. له‌زۆربه‌ی ئه‌و درامایانه كۆشك خاڵی لاوازی هه‌موو دهسهڵاتهكانهو خیانه‌ت و پاشقوڵگرتن ناسه‌قامگیریی هه‌میشه له‌سیما دیاره‌كانی بووه. كاری من نییه، یان واباشتره بڵێم له‌توانای منیش‌دا نییه ئه‌و به‌دواداچوونه وردهشم بۆ دراماكان نه‌كردووه، تابێم قسه له‌سه‌ر هه‌موویان بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر به‌لای منه‌وه گرنگ بوو چێژوو سودێكی زۆرم لێوه‌رگرت، به تایبه‌تیش له هه‌ردوو درامای (بازرگان) و درامای ئه‌و دواییه‌ش (گوانگیتۆ) پاشا (دامدیۆك) بوو، هه‌ربۆیه به دره‌نگه‌وه‌ش بی نوسینی ئه‌و چه‌ند دێره‌م به هزر داهات. له‌درامای بازرگاندا ململانێ له‌نێوان ره‌وشت و بیركردنه‌وه‌ی بازرگانیدایه، (دایكین) كچی (پارك جۆنیۆنگ) ی سه‌رۆكی بازرگانی (سۆنسانگ) كه هه‌میشه به (شیسۆ) ی یاریده‌ده‌ری باوكی و (سانجۆك) ی بازرگانی (مانسانگ) ده‌یگوت"مه‌به‌ست له بازرگانی سه‌ركه‌وتوو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵكه نه‌ك پاره‌كانیان" هه‌میشه ئامۆژگاری ده‌كردن و داوای لێده‌كردن كه لهدزیكردن، به‌تایبه‌تیش لهدزیكردن له هه‌ژاران دووربكهونهوهوهو به‌بێ ره‌وشتی پاره په‌یدا مه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌یگوت "دزیش كاتێك دزی له‌كه‌سێك ده‌كات، كه بزانی ئه‌و كه‌سه هه‌یه‌تی"، له‌به‌رامبه‌ردا بیروڕای (شیسۆ) به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، ئه‌و پێیوابوو "كه‌س پێی ناڵێت دز، ئه‌گه‌ری پاره‌ی په‌یداكرد"، چونكه به‌قسه‌ی خۆی پاره چاوی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ره‌وشتیش كوێر ده‌كات و هه‌موو كه‌س له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا چۆك داده‌ن، سه‌ره‌نجامی ئه‌و ململانێ ئاكارییه (سانجۆك) گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاوچنۆكی مرۆڤ بۆ پاره‌و ده‌سه‌ڵات سنووری نییه، بۆیه به‌قسه‌ی خۆی گوتی هه‌تا هه‌موو شتێكم له‌ده‌ستنه‌داوه، ده‌ست له‌كار دهكێشمهوهو (شیسوش) كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر درۆ‌و دزی و ساخته‌كارییه‌كانی خۆی سه‌ره‌نجام خۆی كوشت و خه‌ڵكێكی زۆر لێی رزگاربوو. سه‌باره‌ت به‌زنجیره ئه‌فسانه‌ی (گوانگیتۆ) ش واته (دامدیۆك) ی پاشای (گۆگریۆ ـ كۆریای ئێستا) ئه‌وه‌ی زۆر كاریگه‌ر بوو به‌لامه‌وه دوا ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه بوو كه چۆن دوای سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا پاشا (دامدیۆك) رق و قینه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی وه‌لاناو پێیوابوو هیچ كات به‌رق و قینه و توڕه‌یی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن و خه‌ونی پاشاش بۆ هه‌میشه ده‌بێت خه‌ونی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت، ئه‌وه‌ش به‌رق و تۆڵه‌كردنه‌وه نایه‌ته‌دی، هه‌ر به‌م بیركردنه‌وه‌ش له‌شه‌ڕه‌كاندا توانی سه‌ربكه‌وێت و وڵاته‌كانی (هۆیان، بیرۆو بایكجی، بیۆو موه‌ی و شیلا) بخاته ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی گۆگریۆوه، له‌وێشه‌وه گۆگریۆییهكی به‌هێز دابمه‌زرێنی، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌شدا كه پاشا دامدیۆك له‌دامه‌زراندنی گۆگریۆیهكی به‌هێز به‌ده‌ستی هێنا، كاتی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی (جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی) وه‌ك ده‌وروبه‌ری هه‌موو پاشا‌و سوڵتانه‌كانی تر بۆ ستایشكردن نازناوی (خاوه‌ن شكۆی پایه‌به‌رزیان) پێبه‌خشی، ئه‌و له‌مه‌شدا وه‌ك زۆر له‌و پاشا‌و سوڵتانانه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه نازناوه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و پێیوتن ئه‌مه‌تان زیادهڕوییه. گۆگریۆ كه وڵاتی كۆریای ئێستایه وه‌ك یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فیكری و گیانی خۆنه‌ویستییه پێشكه‌وت، وڵاتی (كۆتسوسون) كه وڵاتی كۆریای ئێستایه‌و وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له‌ساڵی (2333) ی پێش زاین واته پێنج هه‌زار ساڵ پێش ئێستا دامه‌زراوه‌و دوای ئه‌ویش سێ وڵات به‌ناوه‌كانی گۆگریۆو بایكجی و شیلا دامه‌زراون و پاشان پاشای (گۆگریۆ) له‌رێگه‌ی خێڵه‌كه‌ی (مانگال) یهكیخستوون. كۆریا كه تا ڕوخانی ئیمپراتۆرییه‌تی یابان له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا له‌لایه‌ن یابانه‌وه داگیركرابوو، له‌ساڵانی (1950 بۆ 1953) دووچاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی بوو كه سه‌ره‌نجام به‌سه‌ر دوو وڵات‌دا، واته كۆریای باشوور‌و باكوور دابه‌شبوو، سه‌رباری ئه‌و دابه‌شبوونه و جیاوازی سیسته‌می سیاسیان به‌ڵام یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و یه‌ك رهچهڵهكن و ئه‌وه‌ش له سه‌ر ئاستی میلییدا به‌ته‌واوی ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
سهرسامێكی دراما كۆریه‌كان